سەرچاوەیەکی نزیک و تایبەت لەھونەرمەند زەکەریا رایگەیاند کە بەمەبەستی ھەڵبژاردنی پارێزگاری ھەولێر، کە بڕیار وایە لەچەند مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت، سەرکردایەتی پارتی زەکەریا-یان دەستنیشانکردووە بۆ ئەو پۆستەو پێیانوایە کە زەکەریا لەگەڵ ئەوەی خەڵکی ھەولێرە ھونەرمەندێکی بەناوبانگ و خۆشەویستیشە لای خەڵک بۆیە شیاوە بۆ ئەو پۆستە.
ھەر ئەو سەرچاوە باسی لەوەکرد کە بەھۆی ئەوەی پۆستەکە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ زەکەریا دیاریکراوە، بۆیە زەکەریا تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوەو ترسی لەوە ھەیە کە بەھۆی ئەو کارەوە جەماوەرەکەی لەدەست بدات.