دیدار نانەكەلی : هونەرمەندی ناسراوی كورد زەكەریا عەبدوڵا لە زۆربەی دەركەوتنە ڕۆژنامەنوسیەكانی ئاماژەی بەوە داوە كە زۆر دۆست و هەواداری وەرزشە و تەنانەت ڕۆژانە چەندین سەعات خەریكی وەرزش كردنە لەسەر ئامێر و لە یاریەكانی مەلەوانی و ڕۆیشتن و جارجارەش تۆپی پێ لەگەڵ هاوڕێكانی..
زەكەریا وەكو چەندین گەورە هونەرمەند و كەسایەتیە دیار و بەرچاوەكانی جیهان ئەویش ئارەزووی وەرزش و تامەزرۆی چاودێریكردنی یاریەكانی تۆپی پێی هەیە, كە لە دوواترین دیمانەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە بە بردنەوەی یانەی وەرزشی هەولێر دڵی خۆش دەبێت و یەكێكیشە لە هاندەرانی ئەو یانەیە.
بەڵام ئەوەی شاراوەیە لای هەواداران و ئارەزوومەندانی زەكەریا و وەرزش لە كوردستان ئەوەیە , كە زەكەریا هاندەرێكە سەرسەختی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیە و بەرشەلۆنەش بە دوژمن و ڕكابەری یانە هەڵبژێردراوەكەی دەزانێت. بەڵام هەرگیز ڕازی نەبووە ئەو پاڵپشتیەی بۆ مەدریدیەكان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوبێتەوە و ترسی زوویربوونی هانەرانی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە كوردستان هەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی من وەكو هاندەرێكی یانەی بەرشەلۆنە زۆر باش دڵنیام لە هەست و روحی وەرزشی بەرزی جەماوەری كەتەلۆنیەكان لە كوردستان و ئاشنابوونم بە جوانی بەرپرسایەتی و تەبایی و برایەتی جەماوەری یانە خاوەن ئەموون و ئەنجامەكەی ئەوروپا كە هەرگیز ئەو لێكدانەوە نادروستە ناكەن بۆ حەزی هونەرمەندێكی كوردستانی بۆیە بابەتەكەم ئاشكراكرد. لە كۆتایشدا سەبارەت بە مۆندیالی باشووری ئەفریقا و هەڵبژاردەكان, ئەوجارە زەكەریا هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵاوت بۆ بەدەستهێنانی جامەكە.