وه‌رگێڕ بۆ کوردی: ڕێناس جاف
پاش 13 ساڵ له‌بیرکران،عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان،ڕێبه‌ری له‌به‌ندکراوی کوردی ناو دووڕگه‌یه‌کی دوورده‌ست له نێوان زه‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌دا،جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه ناو گۆڕه‌پان و شانۆی سیاسیی تورکیا و به‌ناوی ده‌ورگێڕێکی سه‌ره‌کی له سه‌ر پرسه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌ور ده‌بینێ.
دۆخی ئۆجه‌لان له ناو زینداندا تائێستا گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه.پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان که‌وتنه باس و خواس له‌سه‌ر وتووێژی براکه‌ی له زینداندا،ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی تورکیایش کامێراکه‌ی گوێزته‌وه بۆ ناو گرتووگه و زیندانی “ئیمرالی”. ئه‌رچی ڕه‌وشی ئۆجه‌لان دوابه‌دوای وتووێژی کاربه‌رده‌ستانی تورک له‌ته‌کیا له‌ناو زینداندا ڕه‌وتێکی باشی بڕیبوو به‌ڵام کوژرانی چه‌ند چالاکوانێکی کورد له پاریس تاڕاده‌یه‌ک ڕه‌وته‌که‌ی تووشی قه‌تیسمان و گرێ کرد.1
“ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا هێشتایش به‌توندی نه‌یاری ده‌رکه‌وتنی ئۆجه‌لان له زیندان ته‌نانه‌ت بۆ مانه‌وه‌یه‌کی ئیجباری و له‌بن چاودێرییدایه.ئۆجه‌لان، ئه‌و که‌سه‌ی به‌وته‌ی هاوڕێ و نزیکانی شه‌یدای سرووشته ،هێشتا وه‌ک “ئاتاتۆرک” که باوکی ڕۆحیی تورکان دێته ئه‌ژمار،خه‌ون به “باوک”ی ڕۆحیی کوردانی تورکیاوه ده‌بینێ به‌م جیاوازییه که به‌و له‌جیاتی باوک،”ئاپۆ” ده‌ڵێن.2
” محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند”3 که ڕۆژنامه‌نووسێکی تورکه و له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دووجار له لوبنان و سووریا چاوی به ئۆجه‌لان که‌وتووه و هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵ کردووه،ئه‌ڵێ: ” ئه‌و به‌ڕاستیی ڕێبه‌ره و قسه‌ی یه‌ک قسه‌یه.ئۆجه‌لان جه‌نگاوه‌ر یان شاره‌زای شه‌ڕی پارتیزانی نییه به‌ڵکوو خاوه‌نی مێشکێکی تیژ و هزر و بیرێکی ورده که تێده‌کۆشێ تا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردان بکات.ئه‌و ده‌یه‌وێ ڕێبه‌ری سه‌رپاک کوردان بێت. ئه‌مه هه‌مان وێنایه که بۆ خۆی ده‌ینه‌خشێنێ.” محه‌ممه‌د،برای ئۆجه‌لان پاش دیمانه‌ی ئه‌م به‌ینه‌ی له زینداندا به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێ: له‌باری ده‌روونییه‌وه زۆر باشه… . زۆرچاک ده‌توانێ ڕاڤه و شرۆڤه‌ی ڕووداو و بویهرهکانی جیهان ،تورکیا و ناوچه بکات و له‌باری جه‌سته‌ییشه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کی نییه. له‌باری ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی حاڵی باشه. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ،سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا که هه‌رچه‌شنه وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردانی مانگرتوو ڕه‌د ده‌کاته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان به جۆرێک باجخوازیی بازرگانانی مه‌رگ وه‌سف ده‌کات،سه‌ره‌نجام په‌نا ده‌باته به‌ر ئۆجه‌لان،سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ڕه‌د ده‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ هێچ جۆره به‌ڵێنێکی به ڕێبه‌ری له‌به‌ندکراوی کوردان نه‌داوه. ئه‌و به په‌یامنێران ده‌ڵێ:” ڕاستیت ده‌وێ ئه‌مه هه‌ر ڕووی نه‌داوه.” له‌هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌ردۆغان پێشنیازی کردووه وتووێژی زێتر له نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیی تورک و په.که.که‌دا ئه‌نجام بگرێ. ئه‌و زانیارییه‌ی ساڵی پار بڵاو کرایه‌وه ، ده‌سه‌لمێنێ که کاربه‌ده‌ستانی هه‌واڵگریی تورکیا به‌جاران له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته‌دا به نه‌پندی کۆڕ و جڤینیان له “ئۆسلۆ” بووه.
پرسی سووریا
له ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه ده‌کرێ چاوێک به‌و وێنانه‌دا بنه‌خشێنین که تیایاندا ئۆجه‌لان ده‌خاته به‌رچاو که له نزیک سنووره‌کانی تورکیا و سووریایه و چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا که زۆرینه‌یان کوردنشینن. واته ئه‌و ناوچانه‌ی که ئه‌م بهینه هێزی سه‌ربازیی سووریا له‌به‌ر کوردان له‌وێ کشایه‌وه و ئه‌و ناوه‌ی چۆڵ کرد. ده‌وترێ “په.که.که” له‌و ناوچانه‌دا چالاکییه‌کی زۆری هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش حوکوومه‌تی تورکیای ناچار کردووه تا ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانی سوپا بۆ ئه‌و ناوچانه هه‌ر کاتێک که بیه‌وێ، وه‌ربگرێ. هه‌رچه‌نده حوکوومه‌تی تورک تائێستا ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ده‌کار نه‌هێناوه به‌ڵام خێرایی و بهلهزبوونی ڕووداوه‌کان و دیاریکردنی دۆخی نوێی پارته کوردییه‌کان و سوپای تورکیا له ناوچهجۆربهجۆرهکاندا که زۆرینه‌یان کوردن،تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ ده‌خاته به‌رچاو. تورکیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که سووریا له‌به‌ر ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له ڕووداوه‌کانی ئه‌و وڵاته،په‌نا بۆ ئه‌م گرووپه که له‌ناو لیسته‌ی گرووپه تێرۆریستییه‌کانی تورکیا،ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپادایه ،ببات.4 له‌هه‌مان پێوه‌ندیی دا سه‌رچاوه‌کانی تورک پێشتر وتبوویان زۆر نامه و نامه‌گۆڕینه‌وه له‌به‌ینی سووریا و ئۆجه‌لان ئه‌نجام بووه که تیایاندا له لایه‌ن سوپای سووریاوه پێشینازی یارمه‌تی به هێزه کوردییه‌کان کراوه. هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه کارێک بکه‌ن کوردانی سووریا دژ به ڕژێم نه‌جه‌نگێن. هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی گرووپه‌کانی نه‌یاری سووریا به‌رامبه‌ر جم و جۆڵ و وه‌خۆکه‌وتنی ئه‌م به‌ینه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردانی سووریا که له هه‌مان په.که.که‌ی بن ڕێبه‌رایه‌تی ئۆجه‌لان ده‌چێ ،هه‌ست به نیگه‌رانیی ده‌که‌ن. ئه‌وان ئه‌ڵێن ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ئه‌م پارته له کاتی چوونه‌ناو شاری سنووریی “ڕه‌ئسولعه‌ین” ی سه‌ر به پارێزگه‌ی “حه‌سه‌که” به‌گژ هێزه‌کانی “سوپای ئازادی سووریا”دا چوونه و ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه و پێکدادانه کارتێکه‌ری نه‌رێنی و خراپی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌م ستانه و هێزه‌کانی نه‌یار له سووریا بووه. کاربه‌ده‌ستانی تورکیا به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر “هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی کتوپڕی” ڕێبه‌رانی ئه‌م ڕێکخراوه بۆ دامه‌زراندنی حوکوومه‌تێکی کوردی هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌که‌ن. ساڵی 1989 بوو که سووریا ئۆجه‌لانی له‌و وڵاته ده‌رکرد به‌ڵام جارێکی تر ئه‌م وڵاته ده‌روازه‌کانی له‌ڕووی ڕێبه‌رانی کوردی ناوچه جۆربه‌جۆره‌کان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپاوه ڕوو له‌وێ ده‌که‌ن،کرده‌وه.ئۆجه‌لان ئه‌و سه‌رده‌مه باجی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقی ده‌دا. ئه‌وه له حاڵێکدایه هه‌ر له‌به‌ر ئۆجه‌لان ،خه‌ریک بوو ئاوری شه‌ڕ له به‌ینی تورکیا و سووریا هه‌ڵگیرسێ.
ئۆجه‌لان ساڵی 1980 که تورکیا به‌جێ دێڵێ، په‌نا ده‌باته به‌ر سووریا. دیمه‌شقیش به‌گه‌رمیی پێشوازیی لێ ده‌کات تا له‌گه‌ڵ چه‌کداران و خه‌باتکارانی له لوبنان که ئه‌وده‌م له‌باری سه‌ربازیی و سیاسییه‌وه له‌بن ده‌سته‌ڵاتی سووریادا بوو،جێگیر بکرێن. زه‌خت و گوشاره‌کانی تورکیا بۆسه‌ر سووریا هه‌ر ڕووی له زۆربوون بوو تا سه‌ره‌نجام ساڵی 1989 “حوسنی موباره‌ک” سه‌رۆکی ئه‌ده‌می میسر له سه‌ردانێک بۆ دیمه‌شق په‌یامی وریایی و وشداری تورکیای به سووریا ڕاگه‌یاند. ده‌وترێ موباره‌ک له‌ڕێی کاربه‌رده‌ستانی تورکه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی گوێزتۆته‌وه که ده‌بێ ئۆجه‌لان ڕاده‌ست بکاته‌وه. وه‌رامی “حافیز ئه‌سه‌د” ئه‌وه بوو که ئۆجه‌لان له سووریا نییه. ده‌سبه‌جێ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا دوو وێنه‌یان خسته به‌رده‌ست موباره‌ک تا پیشانی “ئه‌سه‌د”ی بدات. له یه‌ک له‌و وێنانه ئۆجه‌لان له‌نزیک باڵوێزخانه‌ی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بی له دیمه‌شق ده‌بینرێ و له وێنه‌که‌ی تردا جێگیرکرانی هێزی تورک له چه‌ند به‌شێکی سنووری سووریا که ئاماده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی بوو،به‌رچاو ده‌که‌وێ. ئه‌وده‌م بوو که ئه‌سه‌د لێبڕا بۆ باشترکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا ،ئۆجه‌لان بکاته قوربانی. جگه له‌وه‌ش تورکیا ده‌یتوانی ببێته پاڵپشت و پشتیوانێکی باش بۆ سه‌رۆکایه‌تی کوڕه‌که‌ی واته “به‌شار ئه‌سه‌د” له داهاتوودا. دوابه‌دوای ئه‌وه ئۆجه‌لان ڕووی کرده ڕووسیا به‌ڵام زۆر زوو گه‌ڕایه‌وه ئه‌وروپا. له ئیتالیادا بووه میوانی حوکوومه‌تێک که له‌بن ده‌سته‌ڵاتی کۆمۆنیسته‌کاندا بوو. به‌ڵام دواتر له‌به‌ر گوشاری تورکیا ناچاریی ڕووی کرده ئه‌فریقا. له ئاکامیشدا ده‌زگه‌ی ئه‌منیی تورکیا له فڕگه‌ی “نایرۆبی” قۆڵبه‌ستی کرد. ئۆپراسیۆنێکی ته‌واو ته‌ماوی که ده‌وترێ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئیسراییلیش ده‌ستی تێدا بووه.
ژیانی تاکه‌که‌سی
ئۆجه‌لان چواره‌می ئاپریلی ساڵی 1948 له ناوچه‌ی “ئۆرفا”ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له‌دایک بووه.
له نێوان داژدارانیدا به “ئاپۆ” ناودێره که وشه‌یه‌کی ناو زمانی کوردییه و به‌مانای “مام”ه به‌ڵام بڕێکی تر ده‌ڵێن ئه‌م نازناوه کورتکراوه‌ی ناوی “عه‌بدوڵڵا”یه.عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌ره‌تا زۆر له‌بن کارتێکه‌ری کۆده‌تاکه‌ی 1960 دا بوو. ئه‌و ده‌مانه هێشتا له قۆناخی خوێندنی سه‌ره‌تایی دا بوو که تێگه‌یشت سوپا،سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی بۆ ده‌سخستنی ده‌سته‌ڵاته.هه‌ر ئه‌وه ببووه حه‌زێکی ده‌روونیی تا ڕۆژێک له ڕۆژان ببێته فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی.
ساڵی 1963 خوێندنی سه‌ره‌تایی کۆتایی پێ هێنا.ئه‌رچی ده‌یه‌ویست خوێندنه‌که‌ی تا دیپلۆم درێژه پێ بدات به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ژاری و ده‌سکورتی ته‌نیا دوو ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م بوو: یان ڕوو بکاته خوێندنگه‌ی حوکوومیی یانژی دامه‌زراوه‌ی پیشه‌یی. بۆیه ڕێگه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژارد و ده‌رز و وانه‌ی “پلاندانانی” خوێند.دواتر ساڵی 1970 له “ئامه‌د” وه‌ک فه‌رمانبه‌رێکی ته‌کنیکی له فه‌رمانگه و ده‌زگه‌ی پلاندانانی ئه‌وێنده‌رێ مژولی کار و چالاکی بوو. جار جاریش له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا سه‌باره‌ت به کوردان به‌شدار ده‌بوو به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کیی ڕێ بڕینه زانستگه بوو. به‌و جۆره ڕێی که‌وته زانستگه‌ی ئه‌نقه‌ره و ڕووی کرده خوێندنی زانسته سیاسییه‌کان که‌چی له‌به‌ر گوشاری سیاسی به‌نیوه‌چڵی وازی له خوێندنه‌که‌ی هێنا و جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه شاره‌که‌ی ،ئامه‌د. له هه‌مان سه‌رده‌می خوێندنی زانستگه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌خرێته زیندان چوونکه به‌شداری ناو مانگرتنێک ده‌بێت. ده‌وترێ ئۆجه‌لان له که‌مینه‌ی کوردی عه‌له‌وی(شیعه)یه به‌ڵام داژدارانی ده‌ڵێن سوننه‌یه. ئۆجه‌لان بهینێ به ده‌وری ئیسلامییه‌کاندا ده‌سووڕێته‌وه تا سه‌ره‌نجام ڕه‌وت و ڕێبازی چه‌پ بۆ خۆ هه‌ڵده‌بژێرێ و هه‌ر ئه‌و ده‌مه که بیر له دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی نوێ به ساڵی 1978 به دروشمی “ڕزگاریی کوردستان” ده‌کاته‌وه. ئۆجه‌لان به‌رامبه‌ر به پرسی کورد و هه‌ستی نیشتمانی و کوردایه‌تی که‌سێکی زۆر هه‌ستیار ده‌بێت و چالاکانه بۆ کوردان خه‌بات ده‌کات. ساڵی 1978 پارتی کرێکارانی کوردستان داده‌مه‌زرێنێ که هێشتایش ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م پارته ده‌کات. ساڵی 1984 پارته‌که‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی و چه‌کدارانه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی نیشتمانێک بۆ کوردان ده‌س پێ ده‌کات.
گرتووگه و زیندانی “ئیمرالی”
پاش گیران،ده‌زگه‌ی ئه‌منیی تورکیا وێنه‌یه‌کی ئۆجه‌لان به چاو و ده‌ست به‌ستراویی و له ناوگهمارۆی سه‌ربازاندا بڵاو ده‌کاته‌وه.پاشان ده‌سبه‌جێ ده‌گوێزرێته‌وه بۆ زیندانی تاکه‌که‌سیی له دووڕگه‌ی “ئیمرالی” له زه‌ریای “مه‌ڕمه‌ڕه”ی تورکیا و هێشتایش هه‌ر له‌وێ زیندانییه. ئۆجه‌لان به داوای لێبوردنکردنی له‌نه‌کاو له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی شه‌ڕی نێوان تورکیا و په.که.که که نزیکه‌ی 40 هه‌زار قوربانی لێ که‌وتۆته‌وه ،له سزای ئیعدام قوتار ده‌بێت،به‌ڵام دادگه‌ی تورکیا هیچ ڕێگه‌یه‌کی له‌به‌رده‌م نه‌بوو جگه له حوکمدانی به ئیعدام له‌به‌ر نه‌فره‌تی تورکان به‌رامبه‌ر وی. پاش دادگه‌ییکران که ته‌له‌ڤزیۆنی تورکیا وێنه‌کانی ده‌گوێزته‌وه،ژماره‌یه‌ک که‌س له ده‌ره‌وه‌ی دادگه ده‌نگی خۆیان به‌رز ده‌کرده‌وه که گه‌ره‌ک له‌سێداره بدرێ! گه‌ر ئه‌و ئیعدام کرابایه یه‌که‌مین زیندانی ده‌بوو که پاش 25 ساڵ له تورکیا له‌سێداره ده‌درا. به‌ڵام حوکمه‌که‌ی له‌بن گوشاری یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته ڕۆژاواییه‌کان ڕاگیرا و دواتریش ئه‌و سزایه بۆ “حه‌بسی ئه‌به‌د” که‌م کرایه‌وه. تورکیا ساڵی 2002 به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی یاسا و ڕێسای خۆ له‌گه‌ڵ زاکوونی ئه‌وروپا ناچار بوو حوکمی ئیعدام له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. زیندانی تاکه‌که‌سی ئۆجه‌لانیش ساڵی 2009 گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و پێنج زیندانیی تر بۆ گرتووگهکهی گوێزرانه‌وه. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک که‌س له زینداندا چاویان به ئۆجه‌لان که‌وتووه. پارێزه‌رانی ده‌ڵێن ئه‌و مافی ده‌کارهێنانی ته‌له‌فۆن و ته‌له‌ڤزیۆنی نییه و ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی که ده‌خرێنه به‌رده‌ستی،پێشتر کۆنترۆڵ و تاووتوێ ده‌کرێن. ساڵی 2006 ئۆجه‌لان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئاشتی له ڕێی پارێزه‌که‌ی “ئیبراهیم بیڵمه‌ز”ه‌وه خوازیاری به‌رقه‌راربوونی ئاوڕبڕ له نێوان په.که.که و هێزه‌کانی حوکوومه‌تی تورک‌دا بوو. هه‌رووه‌ها ئۆجه‌لان داوای له پارته‌که‌ی کرد ده‌ست بۆ چه‌ک نه‌بات مه‌گین بۆ به‌رگریکردن له خۆ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش مکوڕ بوو که ده‌بێ له نێوان کوردانی تورکیا و حوکوومه‌تدا پێوه‌ندییه‌کی باش به‌رقه‌رار بکرێ.
ئۆجه‌لان سه‌ره‌تا ساڵی 1972 له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ری خۆ “که‌سیره یڵدرم” په‌یمانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌به‌ستێ. هه‌مان که‌س که له دامه‌زراندنی پارته‌که‌یدا هاریکاری ده‌بێت که‌چی پاش 10 ساڵ ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه‌نده‌ش پێکه‌وه ته‌با و کۆک نین. بڕێک ڕێبه‌ری کورد هۆکاری ئه‌م جیابوونه‌وه و لێکدابڕانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌زگه‌ی ئه‌منیی تورکیا و ده‌ڵێن کار ،کاری “میت “بووه و ئه‌م ده‌زگه‌یه به کوشتن و قڕکردن و له‌ناوبردنی ڕێبه‌رانی کورد تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. ئۆجه‌لان زۆر هۆگری وێژه و ئه‌ده‌به. ته‌نانه‌ت هه‌ڤاڵان و دۆستانی ده‌ڵێن مامۆستاکانی له زانستگه‌دا په‌سنیی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌یان ده‌دا و داوایان له خوێندکارانی تر ده‌کرد ڕێگه‌که‌ی ئه‌و بگرنه به‌ر و هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ستی متمانه به‌خۆی له لا به‌رز ده‌کرده‌وه. گۆشه‌یه‌ک له‌م هه‌موو ئه‌وین و هۆگرییه به تۆره و ئه‌ده‌ب له “نامه دوور و درێژه‌کانی” بۆ دادگه‌ی ئه‌وروپا یان وتاره‌کانی له ناو گۆڤار و بڵاڤۆکی په.که.که‌دا ده‌بینرێ.
ورده سه‌رنجه‌کانی وه‌رگێڕ:
1 شه‌وی چوارشه‌ممه 9/1/2013 سێ ژنه خه‌باتکار و سیاسه‌توانی کورد که بریتی بوون له “سه‌کینه جانسز”،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان(په.که.که)،”فیدان دۆغان”،نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که.نه.که) له پاریس و کچه چالاکوان “له‌یلا سۆیله‌مه‌ز” له پاریسی پێته‌ختی فه‌ره‌نسادا له په‌لامارێکی ڕه‌شه‌کوژیی و تێرۆریستییدا شه‌هید کران.
2 ئه‌وه‌ی ڕاستیی بێت “ئاپۆ “زۆر له‌مێژه بۆ کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌وری که‌سایه‌تی و ڕێبه‌رێکی کاریزمایی و گه‌وره ده‌بینێ و لای هه‌مووان به‌چاوی ڕێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر ده‌کرێ. ڕووداوه‌کانی دواتری ناو پارچه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردستان و خۆشه‌ویستیی ئاپۆ لای کوردان بۆ خۆ سه‌لمێنه‌ری هه‌مان ڕاستییه. ئاپۆ ئه‌و ڕۆحه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زنه‌یه که کوردی خاسما له باکووری کوردستاندا ژیانده‌وه و کۆتی ته‌مه‌نێک دیلیی و که‌وتنه به‌ر سووکایه‌تی و به‌نزم بینرانی له‌مل کرده‌وه و شوناس و ناسنامه‌ی به کوردی باکوور به‌خشی ؛ئیدی چ پێویستیی به ڕوانگه‌ی که‌سانی ده‌مارگرژ و کۆنه‌په‌رستی ناو تورک و عه‌ره‌ب و فارس هه‌یه تا ئه‌وان ئه‌و نازناوه‌ی پێ ببه‌خشن. کورد بۆ خۆ له‌مێژه ئه‌و میدالیایه‌ی له مل کردووه و هه‌ر جۆره ده‌سکه‌وتی کوردان له باکووری کوردستان به‌شی هه‌ره‌زۆری قه‌رزباری خه‌بات و تێکۆشانی ئاپۆیه و دیرۆکیش ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ.
3 ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌کاری وریا و مرۆدۆست و ئازادیخواز ،”محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند” ساڵی 1941 له ده‌ڤه‌ری”ئه‌لئه‌زیز”ی ناوچه‌ی ” پاڵۆ” له باوکێکی تورک و دایکێکی کورد له‌دایک ده‌بێت و دواتر ده‌بێته ڕۆژنامه‌نووسێکی خودان هه‌ڵوێست و خاوه‌ن هزری به‌رزی مرۆیی له ناو تورکیا و له‌به‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستیش ده‌که‌وێته به‌ر ڕق و قینی له‌شکرییه‌کان. محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند له‌ناو تورکیا یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌نووس ده‌بێت که له تاریک و نووته‌کترین دۆخدا که ناوهێنانی کورد به تاوان داده‌نرا ،نووچه سه‌باره‌ت به کوردان بڵاو ده‌کاته‌وه و ساڵی 1988بۆ هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ ئاپۆ ڕوو ده‌کاته لوبنان و وتووێژی له‌گه‌ڵ ده‌کات. بیراند سیمبۆل بۆ گوێزتنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و به‌رگری له دێمۆکراسی و مافه مه‌ده‌نییه‌کان له ناو تورکیا دێته ئه‌ژمار.سه‌ره‌نجام ڕۆژی 28ی به‌فرانباری 1391ی هه‌تاوی (16ی ژانیڤه‌ریی 2013ی زایینی )له ته‌مه‌نی 71 ساڵیی دا له شاری ئه‌سته‌مووڵ کۆچی دوایی ده‌کات.
4 له جیهانێکدا که به‌داخه‌وه ئابووری و ده‌سته‌ڵات یاری به هه‌موو پرسێکی مرۆیی ده‌کات،ئه‌مه واقیعێکی ههرهتاڵه که کورد له‌به‌ر نه‌بوونی پاڵپشتێکی ڕاستینه به‌درێژایی مێژوو یاری به دۆزه ڕه‌واکه‌ی کراوه و هه‌ر کاتێک زلهێزان له به‌رژه‌وه‌ندییان دا بووه وه‌ک کارتی ده‌ست خۆ ده‌کاریان هێناوه و هێشتایش ئه‌م یارییه کرێت و تاڵه هه‌ر به‌رده‌وامه و له سه‌ده‌ی 21یشدا میلله‌تێک به پتر له 40 ملوێن حه‌شیمه‌ته‌وه یاری به چاره‌نووسی ده‌کرێ و مافی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی پێ نابه‌خشرێ. له‌و به‌ینه‌دا له‌به‌ر دزه‌ی ده‌سته‌ڵاتی تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌کان، گرووپ و لایه‌ن و پارته کوردییه‌کانیش به‌هه‌مان ده‌رد تووش بوونه و هه‌ر بهینه و پارتێکی کوردیی ده‌که‌وێته ناو لیسته‌ی ڕه‌شی ئه‌مریکا و وڵاته ڕۆژاواییه‌کان به‌ڵام ڕاستییت ده‌وێ په.که.که نه‌ک تێرۆریست نییه بگره کوردی له گیان کهنشتدا ڕزگار کرد و گیانێکی دووباره‌ی به کوردانی باکوور به‌خشی و ڕاپرسییه‌کانیش له‌و بواره‌دا سه‌لمێنه‌ری هه‌موو ڕاستییه‌که بۆیه ده‌وڵه‌تی تورک پاش ڕۆژگارێکی دوور و درێژ حاشا و پاکتاو و قڕکردن ،ناچاریی ملی هێنایه سه‌ر ڕاسته ڕێ و له‌به‌ر ده‌وری به‌هێزی په.که.که ئه‌مڕۆکه کورد خاوه‌نی سه‌نگێکی تایبه‌ته و تا دێت زێتریش مافه ڕه‌واکانی ده‌ست ده‌خات. بۆیه لای هیچ کوردێک نه‌ک به گرووپێکی تێرۆریستیی دانانرێ به‌ڵکوو به پارتێکی بووژێنه‌ره‌وه ناودێر و وه‌سف ده‌کرێ. ئه‌م وتار و بابه‌ته له گۆڤار و بڵاڤۆکێکی عه‌ره‌بیی دا چاپ و بڵاو بۆته‌وه و زۆر ئاساییه که ته‌نانه‌ت ڕووناک‌بیری عه‌ره‌بیش هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌قڵییه‌تی ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته‌کانی خۆ بێت و هه‌موو ڕاستییه‌کان به‌زماندا نه‌هێنێ و زۆر جاریش وته‌ی دوور له ڕاستیی بخاته سه‌ر ڕووپه‌ڕی کتێب و ڕۆژنامان و چاوی به‌رایی هیچ ده‌سکه‌وتێکی کوردان نه‌دات.
****
ژێده‌ری سه‌ره‌کی: شه‌رقولئه‌وسه‌ت
سه‌رچاوه‌ی فارسی: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق،سێ شه‌ممه 24ی ڕێبه‌ندانی 1391ی هه‌تاوی،13ی فێبریوه‌ری 2013ی زایینی ،ژماره‌ی 1670،گۆشه‌ی “جیهان”،لاپه‌ڕه‌ی 14
تاران
24ی ڕێبه‌ندانی 2712