له ههوڵو کار‌و چالاکیه‌کانیدا هونه‌رمه‌ند زیره‌ک ژێدار له ده‌ستپێکی ئه‌م ساڵدا پرۆژیه‌کی نوێی هونه‌ری ده‌ستپێکرد. ئه‌و پرۆژه‌یه بریتیه له دامه‌زراندنی دوو گروپی میوزیکی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌ژداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی بیانی به‌ناوبانگ. که ئێستا له خۆ ئاماده‌کردندان بۆ به‌ژداری کردنی چه‌ندین فێستیڤالی نێو نه‌ته‌وه‌یی.
نوێترین کاریش ئه‌وه ده‌بێت که تێکه‌ڵکردنی مۆسیقا و گۆرانی کوردی له‌گه‌ل چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆری مۆسیقای بیانی وه‌ک ( هیندی،ئه‌فریقی،ئینگلیزی، ئیرله‌ندی،قه‌ره‌جی بۆلقان). شایه‌نی ئه‌ماژه‌یه ئه‌م گروپانه ناویان ( ڤیلگ وێل) (داینه‌میکس). ئه‌م چالاکیانه‌ش له درێژه پێدانی کاره به‌رده‌وامیه‌کانی رێکخراوی هونه‌ری ده‌هۆڵه له به‌ریتانیا که زیره‌ک ژێدار سه‌رپه‌رشتی ده‌کات له سالی 2004 تاوه‌کو ئێستا. ئاوازی ره‌سه‌ن و ئالای کوردستان و جلوبه‌رگی کوردی خالێکی گرنگی نمایشه‌کان ده‌بن له ئاهه‌نگ و فێستیڤالهکاندا. هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازن له ده‌رفه‌تێکی نزیکدا له کوردستانی ئازیزدا چه‌ند نمایشێکی مۆسیقا و گۆرانی به شیوازێکی نوێ و سه‌رنج راکێشه‌وه پێشکه‌ش بکه‌ن.