دوای سه‌رکه‌وتنی زیره‌ک عبدالرحمن له‌چه‌ندین کار وچالاکی ئه‌مڕۆ له‌نوێترین کاری‌دا بو به‌بێژه‌ری به‌رنامه‌یه‌کی گه‌نجان به‌ناوی چراکان ،کهلهڕادیۆی ده‌نگی کوردستان پێشکه‌ش ده‌کات به‌رنامه‌یه‌کی گه‌نجانی ته‌رفیهیه ، که‌تیایدا گه‌نج له‌بواره جیاوازه‌کان ده‌بێته میوانی ئه‌م به‌رنامه‌یه
له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا زیره‌ک ڕایگه‌یاند:
من هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه پێم خۆشبوه کاربکه‌م بۆگه‌نج بۆئه‌ومه‌به‌سته بیرم لهپڕۆگرامێکی ڕادیۆی کرده‌وه ودواتر پێشکه‌شی ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانم کرد ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵیه‌وه پڕۆژهیهکان لا‌جوان بوو هه‌رچه‌نده ده‌بوایه ئه‌م به‌رنامه‌یه زووتر پێشکه‌ش بکرێت به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه دوامان خست،
زیره‌ک له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ووتی: به‌رنامه‌که له‌ئاماده‌کردن وپێشکه‌شکردنی خۆمه‌و ناوی چراکانه له‌هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کدا گه‌نجێکی به‌هره‌مه‌ند ده‌که‌مه میوانی به‌رنامه‌که‌م ،ده‌مه‌وێت هاندانێک بێت بۆ گه‌نجان ولاوان تابتوانن زیاتر په‌ره بهوبههرهیهبدهن که تیایاندایه،به‌گشتی به‌رنامه‌یه‌کی گه‌نجانه‌ی زۆر جوانه‌و هیوادارم ئه‌وه‌ی بیرم لێکردۆته‌وه به‌هه‌مان شێوه بتوانم جێبه‌جێی بکه‌م
له‌باره‌ی شێوازی پڕۆگرامه‌که‌وه زیره‌ک ووتی: دیاره به‌رنامه‌که بۆگهنجانه وله‌هه‌مان کاتتدا له‌ناو پڕۆگرامه‌که‌دا په‌یوه‌ندی ده‌کرێت به‌که‌سێکی به‌توانا لئهویش له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک باسی لێهاتوی وتوانای گه‌نجه‌که ده‌کات، هه‌موو ڕۆژانی سێشه‌مه‌یه‌ک کاتژمێر 10:10 به‌یانی پێشکه‌ش ده‌کرێت وڕۆژانی چوارشه‌مه کاتژمێر 2:00 دووباره ده‌کرێته‌وه
له‌پرسیارێکی تایبه‌تدا ده‌رباره‌ی یه‌که‌مین میوانی پڕۆگرامه‌که‌وه ووتی: پێم خۆشه ئهوهببێته موفاجه‌ئه‌یه‌ک بۆ گوێ‌گران، به‌ڵام له‌کۆتاییدا وتی یهکهمیمن میوان کاک سیڤان عباس ژاژڵهییه که‌ده‌کاته کوڕی مامۆستای هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌یی ، له‌هه‌مان کاتتدا ده‌کاته خوشکه‌زای مامۆستا عه‌دنان که‌ریم کهئامادهکارییهکی زۆرجوانمان بۆ کردوه دڵنیام به‌دڵی گشت گوێ‌گران ده‌بێت
دواتر زیره‌ک په‌یامێکی ئاراسته‌ی گشت ئه‌وگه‌نجانه کرد کهبههرهیان تێدایه داوای کرد هه‌رکه‌سێک به‌هره‌یه‌کی تێدایه با په‌یوه‌نی بکات به‌منه‌وه یان به‌ده‌نگی کوردستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ بکه‌م، یان هه‌رکه‌سێک گه‌نجێک شک ده‌بات تائێستا لانه‌یه‌کی نه‌بوه بۆ ئاشنابوونی به‌خه‌ڵک ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بکات به‌منه‌وه منیش به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌یکه‌مه میوانی به‌رنامه‌که‌م،
له‌کۆتاییدا زیره‌ک ڕایگه‌یاند :پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه که دروستکردنی گروپێکی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجانه که ده‌توانم بڵێم ئێستا له‌قۆناغی جێبه‌جێکردندایه کار‌و چالاکی ئه‌م گروپه بریتیه له ئه‌نجامدانی کۆڕ بۆ شاعیران و ڕێکخستنی کۆنسێرت بۆ گه‌نجانی به‌هره‌مه‌ند وکردنه‌وه‌ی پێشانگای شێوه‌کاری وچه‌ندین کاری تر
ده‌نگی کوردستان له‌سه‌ر شه‌پۆلی 103.90 mhz په‌خشی خۆی ده‌کات
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه زیره‌ک عبدالرحمن له‌دایکبووی ساڵی 1991ــی شاری سلێمانیهوتائێستا چه‌ندین کار وچالاکی به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه هه‌روه‌ها یه‌کێکه له‌ستافه‌کانی ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی پێشتر چه‌ندین به‌رنامه‌ی هونه‌ری پێشکه‌ش کردوه،ده‌ستێکی جوانی هه‌یه له‌بواری نوسینی شیعردا و ڕۆژنامه‌نووسێکی هونه‌ریه له‌کوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌نێت.
ئاکۆ محه‌مه‌د