زیاد جەمیل دوای ئەوەی بە کلیپی ( بەناسینت پەشیمانم ) یەکەم کاری کلیپی خۆی ئەنجام دا ئەمجارەیان دوور لە پەشیمانی هەنگاوی دووەمی دەنێت و کلیپی ( نازداری ) تۆمار دەکات.
هۆنراوە و ئاوازی ئەم گۆرانییە هی هونەرمەند خۆیەتی، سەنار محەمەد بە کاری دابەشکردنی موزیک هەڵساوە، کاری ڤیدیۆش لە لایەن سامان عەدنان، ستار بۆتان، یوست بۆی ئەنجام دراوە. ئەم گۆرانییە لە ستودیۆی ئۆکتاف تۆمار کراوە.
زیاد جەمیل ئەم کلیپە دەکاتە دیاری بۆ بینەرانی چرا ئێمەش سوپاسگوزاری هونەرمەندین هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.