زانا دزەیی: خانمە گۆرانیبێژ زۆیا بە(سڤیل)ـی راگەیاند، یەک ھەفتە بۆ لێقەوماوانی کورد گریاوە.
زۆیا گۆرانیبێژی رۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند “من کە دەبینم لێقەوماوانی کورد لە شەنگال و کۆبانێ و رۆژئاوا لە بارودۆخێکی خراپ دەژین لە باشوری کوردستان من ناتوانم ھەروا دابنیشم و سەیر بکەم، ھیچ ھەستێک نییە بتوانێ لەبەردەم کارەساتێکی ئاوادا خۆی رابگرێت، بەتایبەت لەم سەرما و بارانەدا زیاتر کاریگەری خراپیان تووش بووە، من نەمتوانی خۆم بگرم و بەدرێژایی یەک ھەفتە گریاوم بۆیان”.
زۆیا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و UN دەکات ھاوکاری زیاتری لێقەوماوانی کورد بکەن و رێگە چارەیەکی بە پەلە بدۆزنەوە پێشئەوەی وەرزی زستان بێت.