زانا دڵشاد دزەیی: خانمە گۆرانیبێژی کوردستانی رۆژئاوا زۆیا و ھاوسەرەکەی بڕیانداوە بە یەکجاری لە ھەولێر بمێننەوە.
زۆیا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھونەرمەند لەزگین ماوەیەکە لە ھەولێرن و مانگی رابردوو وێڕای ئەنجامدانی دوو کۆنسێرت، کلیپێکیان ھەر لەھەولێر ئەنجامدا و لەلێدوانێکیدا زۆیا بە(سڤیل)ـی راگەیاند، لەسەر بڕیاری خۆی و ھاوسەرەکەی بە یەکجاری لە ھەولێر نیشتەجێ بووینە و ناگەڕێنەوە سوریا و ھۆکارەکەی ئاشکرا کرد و گوتی “لەبەر بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی سوریا ئەو بڕیارەمان داوە، ئێمە ھونەرمەندین و کاری ھونەری ئەنجام دەدەین، ناتوانین لەو بارودۆخەدا کارەکانمان راپەڕێنین، ھەرێمی کوردستان پارچەیەکی ئازادە و لەبارە، بۆیە ھەولێرمان ھەڵبژارد”. زۆیا گوتیشی “دوای گەڕانەوەی ھێمنی و ئاسایش بۆ سوریا، ئێمەش دەگەڕێینەوە سوریا و ھیوادارم شۆڕشی گەلی سوریا بەزووترین کات سەرکەوتن بەدەست بێنن”.