تەندروستی و ژیان : یەک لە سەر چواری ئافرەتان لە تەمەنی ٣٥ ساڵی و بەرەو ژوور کێشەی ڕاگرتنی میزی هەیە، زۆر لە ئافرەتان شەرم دەیانگرێت کاتێک پێویستیان بە پرۆدەکتی تایبەت بەم کێشەیان دەبێت، ئەمە بزانە تەها تۆ نیت بە دەست ئەم کێشەوە بناڵێنیت، شەرم مەکە و ئەوەی دەتەوێت بیکڕیت بە ئازادی هەڵیبژێرە.
هەندێک زانیاری دەربارەی :
ڕانەگرتنی میز لەوانەیە بە هۆی دووگیانی، منداڵ بوون، کێشی زۆر یان نەخۆشییەوە بێت، یان ماسوولکەکان (عضلات قاع الحوض) دوای چەندین ساڵ خاو ببنەوە و میزیان پێڕانگیرێت. دەتوانیت ڕاهێنان بەم ماسوولکانە بکەیت و دەکرێت ئەمە کێشەکەت کەم بکاتەوە.
ئاو کەم خواردنەوە کێشەکەت لەوانەیە زیاتر بکات، بۆیە بەردەوام بە لە ئاو خواردنەوە.