ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی : زۆر جار سه‌رسام ده‌بین به بیستنی هه‌ندێ هه‌واڵ که پێمان ده‌ڵێت به ته‌مه‌نترین مرۆڤ له ئێستادا سه‌دو ئه‌وه‌نده ساڵه. ده‌بێت ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له پشت زۆر ژیانه‌وه‌ن چی بێت؟ که‌م که‌س ده‌بینیت به بوونی خۆی خۆشحاڵ بێت، واته زۆربه‌مان ده‌خوازێن هه‌ر نه‌بوینایه. که هاتیشینه دونیاوه هه‌ر هه‌بوینایه. ئه‌مه ده‌ستکاری ناکرێت هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت به‌ره‌نگاری ژیان ببینه‌وه‌و کێشبڕکێ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ساڵ و به‌ته‌مه‌ن بژین، به‌ڵام هه‌میشه له‌ش ساغیشمان ده‌وێت. هه‌ربه‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه ئێمه کار ده‌که‌ین، نان په‌یدا ده‌که‌ین، ده‌جوڵێین، ده‌حه‌وێینه‌وه و ده‌خه‌وین، په‌ره به پاک‌و خاوێنی خۆمان و ژینگه ده‌ده‌ین.
زۆر جار ئێمه ده‌که‌وینه ناو پرسیارێکه‌وه که ئایها ئێمه ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی کاربکه‌ین یان کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی بژین؟
که‌م له ئێمه هه‌یه ڕۆژانه سه‌رقاڵی کارێك نه‌بێت که هه‌شت کاتژمێر له ڕۆژه‌که‌ی نه‌بات، یه‌ك کاتژمێر بۆ چوون و هاتنه‌وه‌ی بۆ سه‌رکار و ماڵه‌وه‌ی، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ك بۆ دوو کاتژمێر ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ سکمان (نانخوارن)، زۆرێك له ئێمه پاکه‌تێك جگه‌ره ته‌واو ده‌کات له ڕۆژێکدا که یه‌ك بۆ دوو کاتژمێر ده‌بات، خه‌وتن له نێوان حه‌وت بۆ نۆ کاتژمێر، ته‌له‌فون کردن و خۆگۆرین و پاک‌و خاوێنی کاتژمێرێك له ڕۆژێکدا …… تاد. ئیتر پێم وایه هه‌مانه زیاتریش کار ده‌کات و هاشمانه زیاتر ده‌خوات و ده‌خواته‌وه و هه‌شمانه زیاتر په‌ره به خۆ جوانکردن ده‌دات ..تاد.
ئایا له‌لای تۆ زۆر ژیان ئه‌وه‌یه که ته‌نها ته‌مه‌ن درێژبیت یان ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌ژیت. له لای من گرنگ ئه‌وه نیه که بژیت به‌ڵکو چۆن ده‌ژیت. په‌نجا ساڵ باش ژیان له سه‌دو ئه‌وه‌نده ساڵ ژیان باشتره که پڕیبێت له کێشه‌و نه‌زانین و نائاگای، ژیانێك که که له چوارچێوه‌ی سنورێكی دیاریکراودا ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه‌کانیش نوێکاری به‌خۆیانه‌وه نه‌بینن هه‌روه‌ك بڵێی له خه‌وێکی قوڵدا ده‌ژی.
چی ده‌که‌یت بۆ ژیانی خۆت، ئایا تۆ دروست بوویت ته‌نها بۆ کارکردن و خواردن و خه‌وتن؟ ژیان زۆر شتی نهێنی له ناودایه ڕه‌نگه به هۆی خوارن و کاری زۆر‌و خه‌ونی جۆراو جۆره‌وه ئاشکرا نه‌بێت. لاوانه‌یه وا پیویست بکات تۆ بۆ باشتر ژیانت شێواز‌و ته‌کنیکی نوێ تاقی بکه‌یته‌وه. ئێمه ده‌بێت خۆمان گێل نه‌که‌ین له ماناکانی ژیان و هه‌ر له بێ ئاگایدا نه‌ژین. هه‌موو چرکه‌یه‌ك له ژیانی ئێمه نوێیه‌و ده‌کرێت هه‌ست به‌و نوێ بوونه‌وه‌یه بکه‌ین، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئاگا بوون هه‌یه و ده‌رگای هه‌سته‌کانت هه‌ندێ جار بکه‌ره‌وه‌و دونیا به‌چاوێکیتر ببینه. زانیاری له هه‌موو کوون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌م دونیایه‌دا هه‌یه بۆ به ئاگابوونهوهت له ژیان. ڕه‌نگه تۆ بتوانیت ئه‌و مانایه بدۆزیته‌وه و تهواوبڕوا بهێنیت به‌وه‌ی که زۆر ژیان له ئاسوده‌بوون و به‌خته‌وه‌ریدایه نه‌ك له درێژی ته‌مه‌ندا.خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیان هه‌بێت ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌کی گه‌وره‌و تایبه‌ت دێته ئاراوه.
شانبه‌شانی ژیان ده‌توانین بۆ ئاسوده‌بوون ڕاسته‌قینه‌ی خودی خۆمان بناسیت. له‌مڕۆوه ده‌توانیت ڕۆژی ته‌نها پێنج خولهك ته‌رخان بکه‌یت بۆ خۆت به‌ڵێ بۆ خۆت، پێنچ خولهك له‌و خوله‌کانه‌ی که بۆ کاتی شتی که‌متر پێویست له‌خودی خۆت به‌کاربهێنه بۆ گوێگرتن له خۆت. پێنچ خولهك بۆ چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ خۆتدا و ئه‌و پرسیارانه‌ی که ده‌ته‌وێت ئاراسته‌ی خۆتی بکه‌یت بوێرانه بیکه. بچۆره ناو خوێن و گۆشت‌و ئێسقانهکانتهوه، هه‌ست به هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی له‌شت بکه و ده‌ستکاری خۆت بکه و هه‌ست به هه‌موو به‌رکه‌وتنه‌کان بکه، بزانه تۆ کێیت و چۆن کارده‌که‌یت. هه‌رکات خۆتت باش ناسی ده‌توانیت که‌سانی تریش بناسیت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه که خۆت نه‌ناسی هه‌رگیز که‌سێکیتر ناناسی له هه‌ست و بیر وکاردانه‌وه و ره‌فتار.
ئایا تۆ له‌گه‌ڵ خۆتدا دانیشتویت و کاتت داوه به‌خۆت بۆ ئه‌وه‌ی بزانی تۆ چۆن ده‌ژیت، وه ئایا ده‌توانیت چی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر و ته‌ندروستر بژیت. باش ژیان و زۆر ژیان مانای چیه له لای تۆ؟
یه‌کێك له ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان تاقی بکه‌ره‌وه بۆ نمونه مێدیتاشونێکی پێنج خوله‌کی ڕه‌نگه ده‌رگایه‌ك بێت بۆ ژیانێکی باشتر‌و ناسینی خۆت….
سه‌رکه‌وتوبن………