زۆر ئەترسم
له یادی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌لان بەکر
باوکی دوین
به جێت هێشتین
له گه‌ل گەڵای وەرز خەزانە
له گه‌ڵ وێنەی
ڕەنگی زەردی کۆچبەرانە
لە گەل دەنگی
چۆلەکە ئاوارەکانە
له گه‌ڵ شنه‌ی بای به‌یانه
به‌جێت هێشتین
زۆر ئه‌ترسم
ئه‌و ترسه‌یه
هه‌موومانی گرتۆته‌وه
ڕۆژێک بمرین
له وڵاتی غه‌ریبیدا
به بێ یاد و
به بێ وڵات
بێ کەس
سه‌ر بنێنه‌وه
تاراوگه شڵه‌ژاوه
له ئاکامی
کوژانه‌وه‌ی
چرای ژینت
له هه‌ستێکی پڕ نامۆدا
له سه‌ده‌ی زەنگەکانی
گه‌رووی شه‌ڕدا
بە جێت هێشتین
ڕووی هه‌زار ده‌رد
ده‌بیته شەوگاری یاد
یادە
یاد دەلاوێنێ
جه‌نازه‌که‌ت
له سه‌هۆل به‌ندانه
که‌وتووه
چاوه‌کانت
تۆزی شاری وڵاتانی
هه‌ڵگرتووه
دڵت بە خاک
سپاردووە
جەنازەکەت
به‌ره‌و وڵات
هه‌نگاو ده‌نێ
دڵت
غوربه‌ت وڵاتێکی
هه‌ڵگرتووه
گوڵی ته‌مه‌ن
فرمێسکی یاد
ڕاوەستاون
بۆ دواجار
ماڵئاوایت
لێ ده‌که‌ن
سڵاوی ئه‌زیزان
ده گه‌یه‌نن
زۆر ئه‌ترسای
روژێک بێت و
له وڵاتی غه‌ریبیدا
به بێ لاوانه‌وه‌ی دایک و
به‌بێ دەست لە ملی
خوشک و
به بێ فرمێسکی دۆستان
بێ کەس
سهربنینەوە
توخوا
ئه‌گه‌ر گەڕامەوە
له شه‌قامه‌کانی شارەکەم
بۆ چرکە یەک
ڕاوەستن
بۆ ڕێزلینانی غه‌ریبیم
بەرپرس نیم
چاوێلکه‌ی
چاوی عه‌شق و
هۆنراوه‌ی
عه‌شقی خه‌مم
چاوبگێڕن
جه‌نازه‌ی لاوی کورده
له تاراوگه‌ی غەریبیدا
به‌ره‌و شاری
کۆشک و ته‌لار
دێته‌وه
به‌رپرس نیە
په‌پوله‌ی چرای خه‌ونه
بەرەو خاکی وڵات
دێتەوە
باڵندەیەکی یاخییە
جگە لە
باڵگرتنی
بەرەو ئاسمان
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاک
نییە
لە یادی جوانەمەرگ کاک ئەردەلان .پێم خۆش بوو ئەم بابەتە دوو بارە بنوسمەوە