ئا:ئامانج سدیق: رۆژانه له‌گۆڤارو ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌كاندا ده‌خوێنمه‌وه كه‌چۆن هه‌ندێك له نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسه‌كان له‌ڕێگای نووسینهكانیانهو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌كه‌ریاو تومه‌ت باری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هونه‌ری كوردی شێواندوه یاخود چ مه‌به‌ستێكی هه‌بوو كه كچی ( سه‌رباز هه‌ورامی) كرد به‌خێزانی خۆی . به‌هه‌رچ شێوه‌یه‌ك بێت كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌گرن، جا ڕه‌خنه‌كان زانستایهنه بێت یاخود زانسیتانه نه‌بێت به‌لایانه‌وه گرینگ نیه ، ته‌نیا ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڕوخێنن له‌كه‌سایه‌تی كه‌م بكه‌نه‌وه‌و ناوبانگێك بۆخۆیان په‌یدابكه‌ن له‌نێو ڕاگه‌یاندنی كوردی جا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆته جێگای خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌رگیز نه‌ڕووخاوه و ساڵ به دوای ساڵ به‌ره‌و پێشتر ده‌چێت سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت لهكهرهكانیدا .
ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئه‌مه به‌بیر ئه‌و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانه بهێنمه‌وه له‌ساڵانی نۆوهتهكان ئه‌توانم بڵێم تاكو سه‌ره‌تای ساڵی 2000 هونه‌ری بیانی وه‌كو ڕه‌شماڵێك باڵی بهسهركوردستان كێشابوو ، ئه‌وكات ڕووت له هه‌ر شوێنێك ده‌كرد ته‌نیا گوێت له هونه‌ری توركی فارسی و عه‌ره‌بی ده‌بوو ، به‌ڵام دواتر زه‌كه‌ریا وه‌كو ڕه‌شه‌بایه‌ك هات توانی هونه‌ری بیانی له‌گوێی خه‌ڵكی كوردستان ڕابماڵێت خه‌ڵكی جیتر گوێی هونه‌ری بیانی نه‌گرت و گوێ له‌هونه‌ری كوردی بگرێت ، جگه له‌مه‌ش زه‌كه‌ریا یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجانه‌ی كه‌توانی له‌ڕێگای كاره‌كانیه‌وه هونه‌ری كوردی به‌جیهاندا بناسێنێت . به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس وهونه‌رمه‌ندانی ئێمه تاكو ئێستا ده‌ست خۆشیان له‌م هونه‌رمه‌نده نه‌كردوه ، ئه‌گه‌ر ده‌ست خۆشیشیان لێكردبێت ئه‌و به‌نادڵی ده‌ست خۆشیان لێكردوه ، ئه‌گینا ته‌نیا هه‌وڵیانداوه له‌ڕێگای ڕه‌خنه كانیانه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڕوخێنن . ئێمه ناڵێین سه‌د له‌سه‌د زه‌كه‌ریا هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتووه به‌ڵكو ده‌ڵێین زه‌كه‌ریاش یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه تائێستاش كه‌م و كوری له‌كاره‌كانیدا هه‌یه . جا بۆچی ئێمه هه‌وڵنه‌ده‌ین به‌زمانێكی شیرینه‌وه ڕه‌خنه له‌م كه‌م و كوریانه‌ی نه‌گرین و به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه پێی بڵێین كه‌م و كوری له‌كاره‌كانتدا هه‌یه . ڕه‌خنه‌كانمان ببێته هانده‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌كاره‌كانی تری‌دا ئه‌م كوریانه‌ی نه‌بێت هونه‌ری كوردی زیاتر پێش بخات .
ئه‌وه‌ی جێگای داخه تاكو ئێستا له‌كوردستاندا كه‌سێكمان نیه به ناوی ڕه‌خنه‌گر بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه ڕه‌خنه‌بگرێت ، به‌ڵكو ته‌نیا كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن بۆ خۆده‌رخستنیان له‌ڕێگای زه‌كه‌ریاوه ده‌یانه‌وێت ناوبانگێك بۆخۆیان په‌یدا بكه‌ن ، ئینجا تاكو ڕه‌خنه‌ی نه‌شیاو له‌كاره هونه‌ریه‌كانی ده‌گرن دواتر كه‌زانیان ناوبانگ به‌ده‌ست نههێناوهبهم شێوه‌یه ، ئه‌م جاره په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ژیانی تایبه‌تییه‌كه‌ی ئاخۆ مه‌به‌ستی چی بووه له‌وه‌ی كه كچی (سه‌رباز هه‌ورامی ) كردۆته خێزانی خۆی بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی تایبه‌ت بۆخۆی دروست بكات وپله‌و پایه‌ی له‌نێو پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رزبكرێته‌وه ، یاخود ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ناگونجێت و ده‌بێت دووربكه‌وێته‌وه له‌كاری هونه‌ری یاخود تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌تی ده‌كه‌ن . ئه‌م قسانه‌و چه‌ندین قسه‌ی تری نه‌شیاو كه‌دوورن له‌ڕاستی دا ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ڕۆشنبیرو تێگه‌یشت و بێت ئه‌وا هه‌رگیز حه‌زناكات ئه‌م جۆره قسانه باس بكات یاخود بینووسێت ، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین زه‌كه‌ریا پێش ئه‌وه‌ی كچی (سه‌رباز هه‌ورامی) ش بكات به‌خێزانی خۆی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له‌نێو خه‌ڵك و هونه‌ره‌كه‌ی خۆیدا و پێویستی به پله‌و پایه‌ش نه‌بووه ، هه‌ر له‌كاتی ئاهه‌نگی ڕێزلێنانهكهیهوه ئه‌و سیاسهتمهدارو سه‌ركردانه‌ی كه له‌م ئاهه‌نگه به‌شدار بوون بینیمان چۆن ڕێزیان لهزهكهریا گرت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆده‌سه‌لمێنێت ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه‌سایه‌تیكی به‌هێزی هه‌بووه پێویستی كه‌سانی تر نیه. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆڕوون ده‌بێته كه ئه‌م قسانه‌ی ئێوه خۆتان خه‌ریك كردوه پێی هه‌موویان دوورن له‌ڕاستیدا و هه‌رگیزیش زه‌كه‌ریا واز له‌كاری هونه‌ری ناهێنێت ، چونكه هونه‌ری كوردی به زه‌كه‌ریاوه جوانه .
نووسه‌ری به‌ڕێزو خۆشه‌ویست گه‌ر ئه‌وه‌نده خۆت به خه‌م خۆری هونه‌ری كوردی ده‌زانی ، بڕۆ ڕه‌خنه له‌م هونه‌رمه‌ندانه بگره كه ئێستا خه‌ریكن ڕه‌وشی هونه‌ری به‌ره‌و نه‌مان ده‌به‌ن یاخود به‌ناوی كاری هونه‌رییه وه كۆمه‌ڵێك كچ له‌خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه سوكایه‌تی بائافرهت و هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن . خۆت به‌م شته نه‌شیاو نادروستانه خه‌ریك مه‌كه ئاخۆ ژیانی تایبه‌تی زه‌كه‌ریا چۆنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی باشه یان خراپه .
له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌م پرسیارانه ئاراسته‌ی ئه‌و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانه بكه‌م ، ئایا گه‌ر كه‌سێك بێت باس له‌دایك و خۆشكت و خێزانه‌كه‌ت بكات یاخود باس له‌وه‌بكات كه‌ڕۆژانه به‌چی خه‌ریكی وبیانه‌وێت لهكهسایهتیت بده‌ن ، ئه‌و كات تۆ چ ههوڵوێستێكت ده‌بێت ؟ یاخود چۆن هه‌ست به‌بریندار بوون ده‌كه‌یت ؟.
ئا:ئامانج سدیق