مەسعودى مەلا هةمزە : لە ڕۆژانی ٧-٩ی مانگی ١٢ بە سەرپەرەشتی وهزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆمەڵەی زانستە تەندروستيیەکانی کوردستان لە دانیمارک، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆژهیەکی کەموێنە لە شاری هەڵەبجە. زیاتر لە ٢٢ ساڵ تێپهڕین بە سەر کارەساتی هەڵەبجە، لایەنە جیاوازەکان هەر لە ڕۆژی ساڵیادی ئەم کارەساتە، هەڵدەستن بە زەنجیرە چالاکیگەلێک، کە زۆر جار گوزارشت لە لایەنێکی ڕوکەشی ئەم کارەساتە دەکات. لە لایەکی دیکەشەوە ڕاگەیاندنە کورديیەکان بۆ پڕکردنهوهی سەروتاری ڕۆژنامەکانیان تەنها لە ساڵیادی هەڵەبجە ئەم کارەساتەیان بیردەکەوێتەوە. ئەمە لە کاتێکدا خەڵکی هەڵەبجە ساڵههای ساڵه بێزاربوون لەو کلتووری یادکردنەوە و بەکاربردنی کەیسی هەڵەبجە
ئەم پرۆژهیە ئاوڕدانەوەیەکی زانستیانەیە لەم شارە و ئامانجی لابردنی پەردەیە له سەر ئەو زامە دەروونیانەی کە نابیندرێن. زامێک بە درێژایی ٢٢ ساڵە سارێژ نەکراوە. هەوڵدانە بۆ گۆڕینی کلتوورێک کە لە هەست و نەستی تاکی کورددا نەخشی کێشراوە و هێندەی زەرهرمەندبوه سوودی نەگەیاندوە. ئهم پرۆژهیههەوڵدانە بۆ جەختکردنە سەر تووانایی دەربازبووانی کارەساتی هەڵەبجە نەوەک سەرکووتکردنیان بە نیشاندانی وێنە دڵتەزێنەکانی کارەساتەکە و شیوەن و لاواندنەوەیەک کە زیاتر جەخت لە زەلیلی و بێدەسەڵاتی و گوناحی میللەتی کورد دەکات.
ئەم پرۆژهیە بانگەوازێکە بۆ کۆمەککردنی دەربازبووان لە ڕێگەی هاندان و زیندوکردنەوەی ئەو هێزە وزەبەخشەی کە لە مرۆڤدا هەیە بۆ بەرهەمهێنان و ژیاندۆستی و کۆمەڵگەیەکی خۆشگوزەران.
ئەم پرۆژهیە دەستێکی سۆز دێنێت بە ڕۆحی ئەو دەربازبووانەی کە هێشتا ناڵەیەکی بێدەنگ لە ناخیاندایە و گوێبیستیان نەبووە.
ئامانج:
یەکەم:
ههوڵدان بۆ کردنەوەی بنکهیهکی دەروونی کە سەربە حکومهتی ههرێمی کوردستان بێت بههاوکاری کۆمهڵهی زانستهتهندروستیهکانی کوردستان لهدانمارک. ئەم بەشە دەکرێت زیاتر تایبەت بێت بە چارەسەرکردنی نەخۆشی تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی و هەروەها نەخۆشيیە دەرونيیەکانی تر بە گشتی. دیارە ئەم دەستپێشخەریيە دەتوانێت لە شاری هەڵەبجە دەستپێبکات و لە داهاتوودا پەرە بسهنێت بۆ ناوچەکانی تر كه ئەنفال و کمیاباران كراون.
دووەم:
نووسینەوە و داڕشتنی ڕاگەیندراوێکی فەرمی کە دەستەواژەی “شەهید” لە سەر شاری هەڵەبجە هەڵبگیردرێت و چیتر بەکار نەبرێت. هەڵەبجە شاری خۆڕاگری و بەرخۆدان بووه نەک شارێکی شەهید. هەڵەبجە دهبێت هێمای ژیانهوهبێت لە دیرۆکی کوردیدا، هەر بۆیە بە بڕوای ئێمە شیاو نییە شارێک کە هەمیشە لە بەرامبەر کارەساتەکاندا زیندوو بووە، بە شەهید لە قەڵەم بدرێت. هەروەها دروستکردنی کەمپینگەلی جوراوجور بۆ بنبڕکردنی دەستەواژەگەلی مەزڵومانە و نیگەتيڤ، وەک قوربانی، پاشماوە، بەجێماو، شەهید و…هتد. تەنها وشە کە پڕاوپڕ شیاوی خەڵکی هەڵەبجە و ئەنفالە، دەربازبووە.
سێیەم:
دروستکردنی کلتورێک کە شانبەشانی چارەسەری دەروونی، توانای مەعریفی دەربازبووەکان بخاتەگەڕ لە ڕێگەی شێوە جیاوازەکانی هونەری و وێژەییەوە. لەم پرۆژهیەدا کتێبەکان دێن بۆ هەڵەبجە نەوەک دەربازبووەکان بچن بۆ پێشانگای گەورە لە شارەکانی دیکە. بۆ یەکەم جار لە ڕێگەی كۆنسێرتهوه هەوڵدەدرێت برینە دەروونییەکان ساڕێژبکرێت. ئەم جارەیان بە سازدانی پێشانگای شێوهکاری کە گوزارشت لە سروشت و جوانیيەکانی هەڵەبجە دەکات و ژیانهوهموتیڤی سهرهکیهتی، لە گەڵ دەربازبووان دەستەملان دەبین.
چوارەم:
ئەنجامدانی پڕۆژەکە لەوکاتەدا بە ئاگایی و بەرنامەڕێژییەوە سازدراوە، ئەمهش بە ئامانجی بە دەنگەوە هاتنی خواست و داخوازی دەربازبووانی هەڵەبجەیە، کە ساڵههای ساڵه داوادەکەن لە باقی ڕۆژ و مانگەکانی تری ساڵدا بەسەر بکرێنەوە بەدەر لە ساڵڕۆژی کارەساتەکە.
کات و شوێنی چالاکيیەکان:
٥١٢-٢٠١٠ شاندێك لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە گەڵ گروپێک لە بەرپرسانی پرۆژهکە لە کۆمەڵەی زانستە تەندروستيیەکانی کوردستان لە دانیمارک، سەردانی ناوچە ئەنفالکراوهکانی بارزان دەکەن تا ئامادهکاری بۆ پرۆژهی داهاتوو بکرێت لهو ناوچهیهو دواتر ناوچاکانی دیکهی ئهنفال.
٧و٨ ی هەمان مانگ گروپێک لە پسپورانی بواری دەروونناسى لە ناووەوە و دەرەوەی وڵات چاویان بە کۆمەڵێک لە دەربازبووانی کارەساتی هەڵەبجە دەکەوێت.
٧ و٨ و ٩ ی هەمان مانگ دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە پێشانگایەکی کتێب لە کتێبخانەی گشتی هەڵەبجە دەکاتەوە.
لە هەمانکاتدا پێشانگایەکی شێوهكاری لە لایەن هەرسێ شێوەکار حەمید عهبدوڵڵا و دڵشاد کوێستانی, ئاودێر عوسمان لە گهلهری ههڵهبجه بەرێوە دەچێت.
سەر لە بەیانی ٩ی مانگ، کونفرانسێکی داخراو بە بەشداری پسپورانی دەروونی سەبارەت بە کەیسە بینراوەکان بەڕیوەدەچێت.
دوانیوەڕۆی ٩ی مانگ وۆرکشوپێک بۆ دامودەزگا حکومى و ڕێکخراوەکان سازدەکرێت، سەبارەت بە شێوەی هەڵسوکەوتکردن لە گەڵ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی تەنگەژەی پاش زەبری دەروونییان هەیە.
ئێوارەی ٩ی مانگ پرۆژهکە بە سازكردنى کونسرتێک لە لایەن هونەرمەند و گۆرانیبێژ تارا جافەوە لە هۆڵی ئەحمەد موختاربەگی جاف کۆتایی پێدێت.
بۆ پهیوهندی سهبارهت بهپرۆژهکه دهتوانن پهیوهندی بکهن بهئیمهیلی:
تابلۆ: شێوهکار، حهمید عهبدوڵلا