زنجیره درامای گه‌رمیان و کوێستان
نوسین و سیناریۆ: دڵشاد حسێن
به‌شی یه‌که‌م
دیمه‌نی1.
رۆژ..ده‌ره‌وه.. سه‌رسنوری کوردستانی عێراق/ئێران..
“ده‌رگای سنور ئه‌کرێته‌وه..به‌ته‌نیا که‌سێک له ده‌رگاکه‌وه فرێ ده‌درێته ده‌ره‌وه.. له‌م دیوی ده‌رگاکه‌وه هه‌ڵئه‌سێته‌وه،گونیه‌کی پێیه، خۆی ئه‌ته‌کێنێت و به خۆشیه‌وه سه‌یری چوارده‌وری ئه‌کات.. هه‌رچی چاوئهگێرێت که‌س نابینێت.. له پڕێکدا چاوی ئه‌چێته سه‌ر قاچاخچیێک که که‌ره‌که‌ی بارکردووه و رای ئه‌کێشێت.. به‌خۆشیه‌وه هاواری بۆ ئه‌کات”
جه‌وهه‌ر:
خاڵۆ.. هۆ خاڵۆ گیان.. هۆ خاڵۆ
“به‌په‌له رائه‌کات بۆ لای قاچاخچیه‌که..”
جه‌وهه‌ر:
هۆ خاڵۆ.. راوه‌سته.. راوه‌سته
“قاچاخچیه‌که گوێی لێ نیه و ههرئهروات ، جه‌وهه‌ر به‌راکردن به‌ره‌و رووی ئه‌روات.. چه‌ندجارێک ئه‌که‌وێت و هه‌ڵئه‌سێته‌وه.. قاچاخچیه‌که گوێی له هاواری جه‌وهه‌ر ئه‌بێت و ئه‌وه‌ستێت.. جه‌وهه‌ر به‌راکردن لێی نزیک ئه‌بێته‌وه..”
جه‌وهه‌ر:
خاڵۆ گیان، به‌قوربانت بم راوه‌سته
قاچاخچی:
ها براکه‌م چیت ئه‌وێ ، چیه وا به‌ته‌نیا له‌م ناوه‌ی خۆ قارچاخچی نیت
جه‌وهه‌ر:
قارچاخچی چی.. من هه‌رنازانم ئێره کوێیه
قاچاخچی:
ئێره ،پشته‌یه، بۆ نازانیت ،ئه‌ی چۆن رێت که‌وتوه‌ته ئێره
جه‌وهه‌ر:
نازانم ، قوربانت ،یارمه‌تیم بده، پشته لهکوێیهوهیه ؟
قاچاخچی:
“پێئه‌که‌نێ”
بۆ نازانی ئێره کوێیه؟
جه‌وهه‌ر:
نه‌به‌خوا نازانم ،ئه‌وه‌نده ئه‌زانم ووتیان برۆ ئه‌و دیو ئه‌وه عیراقه
قاچاخچی:
ئێ ئه‌مه عێراقه، کوردستانه
جه‌وهه‌ر:
توخوا، ئه‌ی به‌قوربانی ده‌مت بم ،توخوا ئێره کوردستانی خۆمانه
قاچاخچی :
بۆ کابرا تۆ خه‌ڵکی ئێره نیت!؟ ئه‌ی چۆن بۆ ئێره‌یان هێناویت؟
جه‌وهه‌ر:
با خه‌ڵکی ئه‌م کوردستانه‌م ،به‌ڵام ده‌مێکه، نزیکه‌ی 14 ساڵه لێره نه‌ماوم ،چێرۆکێکی درێژه باسهرتی پێوه نه‌یه‌شێنم
قاچاخچی:
ئه‌رێ وه‌ڵا سه‌رم مه‌یه‌شێنه، من رێگه‌م دوره و با تا شه‌و دانه‌هاتووه بڕۆم و خه‌ریکم مه‌که
جه‌وهه‌ر:
بۆکوێ ئه‌رۆی توخوا له‌گه‌ڵ خۆت بمبه
قاچاخچی:
بۆ کوێ؟ من بۆ ئێران ده‌چم ،دێیت؟
جه‌وهه‌ر:
نه قوربانت ،بۆ هه‌مووشوێنێک دێم ،ئێران نه‌بێ ،من ئه‌مه‌وێ بچم بۆ کوردستانی عیراق
قاچاخچی:
رێگه‌مان جیاوازه من ئه‌م باره بهقارچاخ ئه‌به‌م بۆ ئێران ،ئه‌گه‌ر چاوه‌روان ده‌که‌یت تا سبه‌ینێ ئه‌م کاته دێمه‌وه به‌سه‌رچاو ئه‌تبه‌م بۆ کورردستانی عێراق
جه‌وهه‌ر:
چاوه‌روانی چی؟ من په‌له‌مه ئه‌مه‌وێ ئێستا بڕۆم ، قوربانت یارمه‌تیم بده ،ئاوهدانیهکم پیشان بده
قاچاخچی:
ئاوه‌دانی؟ کابرا تۆ ناوت چیه؟
جه‌وهه‌ر:
ناوم جه‌وهه‌ره..
قاچاخچی:
ئێ باشه کاک جه‌وهه‌ر من ماته‌ڵ مه‌که ،ئه‌م رێگه‌یه بگره به‌ر تا نزیکه‌ی نیو سه‌عاتێک رێیه برۆ ده‌گه‌یته ئاوه‌دانی ،ئاواییه‌ک وا لهرێتایه
جه‌وهه‌ر:
“ئیشاره‌ت بۆ لای راست ئه‌کات”
ئالێره‌وه برۆم؟
قاچاخچی:
ئا..ئا.. ئه‌م رێگه‌یه بگره و لانه‌ده‌ی له رێگاکه ،هه‌مووی لوغمه ئاگاداری خۆتبه تا ئه‌گه‌یته ئاوایی
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی جه‌یشی لێ نیه
قاچاخچی:
جه‌یشی چی؟
جه‌وهه‌ر:
جه‌یشی عیراقی لێ نیه ؟
قاچاخچی:
..”پێئه‌که‌نێ”
به‌خوا قسه‌ی سه‌یر ئه‌که‌یت ،کوره جه‌یش که‌ی ماوه له کوردستان ،گشتیان راماڵی هه‌مویان وان له به‌غدا
جه‌وهه‌ر:
چۆن ،کێ رایماڵی؟
قاچاخچی:
خه‌ڵک .. پێشمه‌رگه .. کابرا ئێستا حکومه‌ت لێره نیه ،کورد خۆی حاکمی به‌ر و به‌حره
جه‌وهه‌ر:
توخوا ؟ ئه‌مه له‌که‌یه‌وه؟
قاچاخچی:
سێ ساڵ زیاتره
جه‌وهه‌ر:
ئۆخه‌ی خوایه ،ئه‌و ترسه‌شم نه‌ما ، مه‌منونم خاڵۆ گیان من بابڕۆم
قاچاخچی:
برۆ و له رێگاکه لانه‌ده‌یت ها، تا ئه‌گه‌یته ئاوایی
جه‌وهه‌ر:
وه‌ی به‌قوربانی ده‌مت بم .. زۆر مه‌منونم..
“جه‌وهه‌ر به‌ره‌و راست ده‌روات ،قاچاخچییش بهرهوچهپ ده‌روات ، جه‌وهه‌ر به‌رێگایه‌کی خۆڵدا ده‌روات .. چۆڵه‌وانیه ،جارجاره گوێ هه‌ڵئه‌خات وهکوێستان شتێکی گوێ لێ بێت ..ملی رێگا ئه‌گرێته به‌ر به‌خێرایی .. ماندوو ده‌بێت ده‌گاته لای جۆگه‌له ئاوێک ،ده‌ست و ده‌موچاوی ده‌شوات و ئاو ئه‌خواته‌وه .. گونیه‌که هه‌ڵئه‌گرێته‌وه و ده‌روات”
دیمه‌نی2
رۆژ..ده‌ره‌وه.. نزیک ئاوایی پشته
“جه‌وهه‌ر له دوره‌وه بهرێگاکهدا دێت ، زۆر ماندووه .. که ئاوایی پشته ده‌بینێت زۆر دڵخۆس ده‌بێت ..دروات تا نزیکی ئاوایی ده‌بێته‌وه.. که ئاوایی ده‌بینێ له خۆشی‌دا ده‌که‌وێته نه‌رمه‌ڕا تا ناو دێ”.
دیمه‌نی3.
ده‌ره‌وه ..رۆژ.. ناوئاوایی..
” ئاوایی پشته له چهندماڵێکی بچوک پێکهاتووه ،هه‌ریه‌که‌ی که‌وتۆته شوێنێک.. ده‌نگی سه‌گوه‌ڕ دێت ، که‌س دیار نیه ،ئاواییه‌که له چۆڵه‌وانی ده‌چێت..
“جه‌وهه‌ر دێته ناوئاوایی .. هه‌رچی سه‌یری ئه‌ملاولای خۆی ئه‌کات هیچ که‌س نابینێ ، ته‌نها وه‌ره‌ی سه‌گ نه‌بێت.. ترسی لێئهنیشێت ،نزیکی ماڵێک ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر رێگاکه”..
جه‌وهه‌ر:
ماڵه‌که.. ئه‌رێ ماڵه‌که که‌س له ماڵه
“ریشسپیهک دێته ده‌ره‌وه، سه‌یرێکی جه‌وهه‌ر ئه‌کات”
ریشسپی:
ها باوکه‌که‌م چیت گه‌ره‌که ،ئێرانیت؟
جه‌وهه‌ر:
نا خاڵۆگیان ئێراقیم.. یارمه‌تیم ده‌وێت
ریشسپی:
وه‌ی بهبانی چاو ، تۆجارێ وه‌ره ژوره‌وه زۆرماندویت ،وه‌ره چایه‌ک، نانێک بخؤ ، دوای چیت ئه‌وێ بهبانی چاو
جه‌وهه‌ر:
خایشتهکهم،ده‌سته‌کانت ماچ ئه‌که‌م خاڵۆ گیان ،ئه‌بمه عهزیهتیش له‌سه‌رتان
ریشسپی:
نا کورم ئه‌زیه‌تی چی ؟ هه‌مووی نیعمه‌تی خوایه.. فه‌رموو.. فه‌رموو
“پێکه‌وه ئه‌چنه ژوره‌وه..”
4.
رۆژ..ده‌ره‌وه.. ناو ئاوایی پشته..
“لاندکرۆزه‌رێک له‌دوره‌وه دێته ناودێ..”
5.
ناوه‌وه.رۆژ. ماڵی ریشسپی..
“ریشسپی و جه‌وهه‌ر دانیشتوون.. جه‌وهه‌ر دۆ ئه‌خواته‌وه”
ریشسپی :
کوڕم تۆ چی ئه‌که‌یت له‌م ناوه خۆ قارچاخچی نیت؟
جه‌وهه‌ر:
نا مامه‌گیان.. قارچاخچی چی.. من چوارده ساڵه ئه‌م وڵاته‌م نه‌دیوه.. له ئێران بووم
ریشسپی:
“به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ئه‌کات”
ژنه‌که نانێک حازرکه بۆ ئه‌م پیاوه زۆر برسیه‌تی دره‌نگه.. ئێ کوڕم بۆچی له ئێران بووی ،بۆ ئیش چویی؟
جه‌وهه‌ر:
ئیشی چی.. سجن بووم له ئێران.. چوارده ساڵی ره‌به‌قه روناکیم نه‌دیوه
ریشسپی:
بۆ سجن بووی ، ئه‌ی بۆ گه‌یشتیته ئێران؟
جه‌وهه‌ر:
مامه‌گیان ئه‌وه چیرۆکێکی درێژه ، بۆت باس ئه‌که‌م.. ئه‌رێ مامه ئه‌م ئاواییه بۆ که‌سی لێ نیه؟
ریشسپی:
کوڕم، هه‌موو لهشارن، تازه فێری ژیانی شاربوون ،نایه‌نه‌وه بۆ ئێره ،ئێمه‌ش چه‌ند ماڵێک گه‌راوینه‌ته‌وه ئێره ،مه‌عیشه‌تمان له‌شار نهئهڕۆیی ،لێره به‌هۆی ئه‌م حدودهوه شوکر باشه ،مه‌عیشه‌تی خۆمان ده‌رئه‌که‌ین
حه‌مید:
“ده‌نگی ده‌ره‌وه”
حاجی.. حاجی
ریشسپی:
هابهڵی کوڕم ،ئه‌وه هاتووی؟
“دێتهژورهوه”
حه‌مید:
سهلاموعهلهیکم..
“ریشسپی و جه‌وهه‌ر هه‌ڵئه‌سن”
ریشسپی:
یاخوا به‌خێربێیت .. باره‌که‌ت هێناوه؟
حه‌مید:
ئا.. ئه‌ی باره‌که‌ی تۆ حازره؟
ریشسپی:
ئا حازره.. وه‌ره نانێکمان له‌گه‌ڵ بخۆ، دوای باره‌که دائه‌گرین و باره‌که‌ت بارکه و بڕۆ
حه‌مید:
مه‌منونم ..برسیم نیه.. به‌ڵام تۆۆزێ دۆ ئه‌خۆمه‌وه
“دائه‌نیشێت و دۆ ئه‌خواته‌وه، جه‌وهه‌ر هه‌رسه‌یری ئه‌کات”
حه‌مید:
“به‌ده‌م دۆخوادنهوه سه‌یرێکی سه‌رسوڕمان بۆ جه‌وهه‌ر ئه‌کات”
ئه‌رێ حاجی ئه‌م میوانه‌ت ئه‌وه؟
ریشسپی:
نا..نا.. ئه‌مه ئه‌و نیه..بابایه‌کی هه‌ژاره ، بۆ شار ئه‌روات
جه‌وهه‌ر:
ئا به‌قوربانت بم ،ئه‌مه‌وێ بۆ شار بڕۆم
ریشسپی:
بانانهکهی بخوات ، دوایی باره‌کان دائه‌گرین و باری ئه‌که‌ین
6.
رۆژ..ده‌ره‌وه ..عه‌لوه‌ی سه‌مه‌د
“چه‌ند مناڵێک سندوقی ته‌ماته دائه‌گرن”
سه‌مه‌د:
ده‌ی مناڵینه زوو دایگرن.. بهقوبانتان بم ئاگات له سندقهکان بێت نه‌که‌وێت
“مناڵه‌کان باره‌که دائه‌گرن..”
7
.
رۆژ..ده‌ره‌وه .. ناوئاوایی پشته.
“جه‌وهه‌ر..له‌گه‌ڵ حه‌مید ده‌به‌ی به‌نزین بارئه‌که‌ن..”
ریشسپی:
ئه‌وه سی ده‌به‌یه..به‌نزینی ئێرانی ئه‌سڵه
حه‌مید:
هه‌موجارێ ئه‌ڵێی به‌نزینی ئه‌سڵه.. که ئه‌یبه‌مه شاریش ئه‌ڵێن عیراقی تێکه‌ڵه ..ئیتر حاجی بازاڕه‌که وایه.. چه‌ند ئه‌کات؟
ریشسپی:
300دینار، به‌خوا ئه‌مجاره گران بۆیان هێناوم
حه‌مید:
ها ئه‌وه 300دینار، به‌ڵام له بیرنه‌چێت ،ئه‌و باره‌ی من ته‌نێک فافۆنه.. حسابیان له‌گه‌ڵدا ڕاگره
ریشسپی:
خه‌مت نه‌بێت ..خۆیان ئه‌یکێشن
“هه‌موو دهبهبهنزینهکان بارئه‌که‌ن..”
8
.
رۆژ..ده‌ره‌وه .. عه‌لوه
“کوردۆ و چه‌ند مناڵێک له‌دوای پیکابێکدا سندوق داده‌گرن”
کوردۆ:
“دواسندوقی ته‌ماته دائه‌گرێت”
کاک سه‌مه‌د ته‌واو .. هه‌مووی 38 سندوقه
سه‌مه‌د:
باشه ده‌ستتان خۆش . هابگره ئه‌وه 38 دینار
کوردۆ:
کاک سه‌مه‌د به‌خوا که‌مه ، سندوقی بوه به 1.5دینار
سه‌مه‌د:
ئه‌مه له‌که‌یه‌وه، کوره ویژدانتان هه‌بێ ،سندوقی هه‌ر به دینارێکه.. ها بگره ئه‌وه 38 دینار
کوردۆ:
ده قیناکه 5 دینارمان بۆ زیاد بکه
سه‌مه‌د:
به‌خوا کوڕێکی ته‌ماحکاری ، ده‌ی بگره ئه‌وه 3 دینارئ تر.. باشه؟
“هه‌موو مناڵه‌کان په‌لاماری ده‌ستی ده‌ده‌ن و کوردۆ پاره‌که وه‌رئه‌گرێ و لییان دابه‌ش ئه‌کات”
9
.
رۆژ..ده‌ره‌وه .. ناو ئاوایی پشته
“باره‌که‌یان بارکردووه و ریشسپی پاره‌که ئه‌ژمێرێت..”
ریشسپی:
ته‌واوه.. برۆ ده‌ی تا تاریکی نه‌کردووه..
“بۆ جه‌وهه‌ر”
ها کورم ئه‌وه‌ش 5 دینار بۆ تۆ.
جه‌وهه‌ر:
مامه‌گیان، من هه‌ر یارمه‌تیم داون
ریشسپی:
نا کوڕم حه‌قی خۆته .. بیگره
حه‌مید:
بیگره.. حه‌قی خۆته و حاجی دڵی نه‌رم بووه
جه‌وهه‌ر:
نا پاره‌م ناوێ.. به س بمگه‌یه‌نیته شار
حه‌مید:
ئه‌وه که‌ی موشکیله‌یه.. له‌گه‌ڵ خۆما ئه‌تبه‌م بۆ شار خه‌مت نه‌بێت.. پاره‌شم ناوێ
ریشسپی:
ئا بهقوربانتم.. ئه‌مانه‌تی تۆ و ئه‌م پیاوه .. بیگه‌یه‌نه شار
حه‌مید:
خه‌مت نه‌بێت.. به‌گره‌نتی ئه‌یگه‌یه‌نم
جه‌وهه‌ر:
“پاره‌که وهئهگرێ و ئه‌چێته پێشی لانکرۆزهرهکهوه”
10
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..شار
“جیبێک رێئه‌کات”
11
.
ناوه‌وه.. رۆژ..ناو جیبه‌که
“کوردۆ و چه‌ندکه‌سێک. له پشتی جیبێکهوه دانیشتوون و جیبه‌که ئه‌روات”
12
.
رۆژ..ده‌ره‌وه .. رێگای دێی پشته..
“لانکرۆزهرهکه رێئه‌کات ”
13.
رۆژ..ناوه‌وه.. ناو لاندکرۆزه‌ره‌که
جه‌وهه‌ر:
که‌ی ئه‌گه‌ینه شار؟
حه‌مید:
ئاوا سه‌عاتێکی تر.. ئه‌گه‌ر تهئخیرمان نه‌که‌ن
جه‌وهه‌ر:
کێ تهئخیرمان ئه‌کات..بۆ؟
حه‌مید:
کوره .. سه‌یته‌ره‌که.. ئه‌وه‌نده بیانوو ئه‌گرن.. به‌خوا تا به‌خشیشیان نه‌ده‌مێ.. نایه‌ڵن بڕۆم.. ئیتر کاسپیه‌کی ئێمه وای لێهاتووه
واهاب:
به‌خشیشی چی؟ پاره؟
حه‌مید:
ئه‌ی چی خۆ به نوقوڵ رازی نابن
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی بۆچی سه‌یته‌ره‌ی کوردی خۆمان نیه؟
حه‌مید:
ئه‌ی ته‌بعه‌ن سه‌یته‌ره‌ی کوردی خۆمانه ،خۆ هی حکومه‌ت نیه.. کوره ئه‌وه ههرهیج نیه.. بخۆ و بهردهیهکه له‌سه‌ره و تاخوار ، ئه‌مانه باشترن به‌شتێک رازی ئه‌بن .. حوتی وا په‌یدا بووه .. به‌هیچ تێرناخوات
جه‌وهه‌ر:
کوره وامه‌ڵێ
حه‌مید:
دیاره تۆ ده‌مێکه له‌م وڵاته دوری .. کوره له‌وه زیاتریشه که‌سیش بۆی چارناکرێ
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی ئهوسهیتهرانه ئیشیان نیه ئه‌مه نه‌بێت؟
حه‌مید:
کوره به‌خشیشی ئێمه زه‌ڵاته‌یه له‌چاو ئه ئه‌و هه‌موو شۆفڵ و گهڵابانهی ئاودیو ئه‌کرێ،ئه‌زانی شه‌وی وا هه‌یه 10000دینار ئه‌که‌ون، ئه‌وه‌نده شۆفڵ و گه‌ڵابه ئاودیو ئه‌که‌ن
جه‌وهه‌ر:
وامه‌ڵێ.. تۆ بوختانیان بۆ ئه‌که‌یت.. ئه‌ی قابیله ئه‌م وڵاته ساحێبی نه‌بێت
حه‌مید:
باههیهتی ،به‌ڵام چار ناکرێ تازه فێریان کردوون ،یه‌ک و دووان نیه ،بۆیان چارناکرێ
جه‌وهه‌ر:
چۆن ئه‌بێت.. کاره‌ساته.. ئێمه که لهجهیش بووین.. فه‌رهودیان ئه‌کرد.. به‌ڵام خۆ ئه‌مانه جه‌یشی عێراقی نین .. وافهرهود ئه‌که‌ن
حه‌مید:
به‌خوا برام.. چارناکرێ.. بهوخوا له‌شار موزاههرهیهیان لێکردن..فایده‌ی نیه
جه‌وهه‌ر:
برا به‌خوا.. تۆ بوختان ئه‌که‌یت .. ناکرێ ئه‌م کوردستانه وابێت..
حه‌مید:
ئه‌یبینی.. له‌وه خراپتره.. ئه‌رێ تۆ وا پرسیار ئه‌که‌یت .. ده‌مێکه لێره نیت.؟
جه‌وهه‌ر:
من ده‌مێکه له‌م وڵاته دورم
حه‌مید:
ئا بۆیه بڕواناکه‌یت.. بابیبینی دوایی ئه‌ڵێت به خوا حه‌میدی لانکرۆزه‌ر راستی کرد
14
.
رۆژ..ده‌ره‌وه.. ناو ئۆردوگا..
“جێبه‌که ئه‌وه‌ستێت و نه‌فه‌ره‌کان دائه‌به‌زن و کوردۆ داده‌به‌زێت”
15
.
رۆژ.. ده‌ره‌وه.. سه‌رقه‌بران
“جیهاد و لاولاو و کور و کچێک له‌سه‌ر قه‌برێک وه‌ستاون و لاولاو فاتیحا ته‌واو ئه‌کات”
جیهاد:
دره‌نگه ..ئیشم زۆره، بارۆین
لاولاو:
باشه وائهرۆین.. ئه‌وه‌نده په‌له‌ته.. ده‌ی کچم ،کورم بابرۆین..
“هه‌مویان قه‌بره‌که جێ‌دێڵن و ده‌رۆن”
16
.
ده‌ره‌وه.. رۆژ..ماڵی په‌ریخان ..
“ماڵێکی هه‌ژارانه‌ی ساده له ژورێک و هه‌یوانێک و حه‌وشه‌یه‌کی بچوک که به‌ده‌رگای چینکۆ گێراوه”
کوردۆ:
“دێته ژوره‌وه بۆ ناوحه‌وشه”
دایه .. دایه..
“ئه‌گه‌ڕیت.. ده‌نگی دایکی نیه.. به‌په‌له ئهڕوته ژوره‌وه.. دێته ده‌ره‌وه..”
دایه.. دایه
“ئه‌روات بۆ ده‌رگای حه‌وشه‌که..”
په‌ریخان:
“به‌ماندویی له ده‌رگا دێته ژوره‌وه”
کوردۆ گیان.. ئه‌وه بۆ وا دواکه‌وتی .. هه‌رخه‌می تۆم بوو .. چوم هه‌واڵی تۆم پرسی له زوهره
کوردۆ:
دایه‌گیان.. ئه‌وه بارێ هاتبوو دره‌نگ ته‌واومان کرد، تۆ بۆ خه‌می منته خۆمن مناڵ نیم
په‌ریخان:
چۆن خه‌مم نه‌بێت .. من له دارای دونیا تۆم بۆ ماوه‌ته‌وه.. خه‌می تۆم نه‌بێت کێم هه‌یه خه‌می بخۆم؟
کوردۆ:
ده‌ی باشه، هه‌ر خه‌ریکی خه‌میت .. ها بگره ئیمڕۆ 10دینارم په‌یداکردووه.. ها
په‌ریخان:
توخوا کوڕم وا عه‌زیه‌تی خۆت مه‌ده.. من خه‌فه‌تی پێئهخۆم
کوردۆ:
نا دایه خه‌مت نه‌بێت . خۆ تازه مناڵ نیم.. ئه‌ی من ئیش نه‌که‌م کێ ئه‌مانژێنێ
په‌ریخان:
خوا ده‌ست بهباڵتهوه بگرێ.. ئه‌ڵێم کوردۆ گیان.. زوهره ووتی با بچین زه‌لی کسک بکه‌ین.. ئه‌رۆم به‌شکو خوا رسقمان بدات.
کوردۆ:
چی.. ئه‌ی ئه‌وه نیه من ئیش ئه‌که‌م.. نا توخوا دایه گیان عه‌زیه‌تی خۆت مه‌ده من ئیش ئه‌که‌م بۆ هه‌ردوکمان.. به‌خوا کاک سه‌مه‌د ووتی هه‌رچی باههرێک بێت بانگکت ئه‌که‌م.
په‌ریخان:
کوڕم ئه‌زیه‌تت ئه‌بێت و به‌شمان ناکات
کوردۆ:
دایه تۆ چه‌ند ساڵه پاچه‌کۆڵه ئه‌که‌یت ،به‌سه من ئیتر گه‌وره‌بووم و با منیش چه‌ند ساڵێ ئیش بکه‌م، به‌ڵکو خوایه باوکیشم بێته‌وه ئیتر خه‌ممان نامێنێت
په‌ریخان:
جا دێته‌وه.. که‌ی دێته‌وه؟ کوڕم خوا ئه‌زانێ کێ ئه‌ڵێت هه‌رماوه.. خوایزانێ دێته‌وه.. نایه‌ته‌وه
کوردۆ:
بۆ نایه‌ته‌وه؟
په‌ریخان:
نازانم.. ئه‌ونده چاوه‌روانیم کرد.. ئاوی پێم داهات.. جا که‌ی دێته‌وه.. نازانم
کوردۆ:
نا دایه به‌خوا هه‌ردێته‌وه.. خۆ ئه‌و خۆی ته‌نیا نیه.. باوکی هه‌رچی ره‌فیقه‌کانم هه‌یه ئه‌وانیش هه‌ر له‌گه‌ڵیدان ،هه‌ردێته‌وه.. به‌خوا دێته‌وه
“ده‌گری”
17
.
ناوه‌وه.. رۆژ.. ناولاندکرۆزهر..
“لانندکرۆزهرهکه ریئهکات،جه‌وهه‌ر چاوی پڕ فرمێسک بووه”
حه‌مید :
جا بۆئهگریت.. بابه خۆ هه‌رتۆ نیت.. ئه‌م وڵاته پری ئه‌و کاره‌ساتانه‌یه
جه‌وهه‌ر:
نا.. کاره‌ساتی من زۆر گه‌وره‌یه..خوای ئه‌زانێ ماڵ و مناڵم چیان به‌سه‌رهاتبێ.. ئه‌و ههمووکارهساته له‌م وڵاته رویدابێ و ژن و مناڵی من چیان لێ به‌سه‌ر هاتبێ
حه‌مید:
شوکری خوا بکه.. انشااڵڵه ژن و مناڵ ماون و مناڵت گه‌وره بووه.. ئهیانبینیتهوه
جه‌وهه‌ر:
من خه‌می خۆم ناخۆم.. ئه‌و 14ساڵه‌ی عومرم که دیل بووم.. 14ساڵی هیچ و پوچ قه‌یناکا.. به‌ڵام خه‌فه‌تی ئه‌وه ئه‌خۆم ئه‌م هه‌مووساڵه ژنه‌که‌م چۆنی گوزهراندبێ.. تۆ نازانی چه‌ندمان یه‌کتر خۆشئه‌ویست.. به‌خوا ئێستا چاوه‌کانی له فرمێسک رشتنا کوێر بووه.. ئه‌ی مناڵه‌کانم، توخوا14 ساڵه بێ باوکن.. خوا هاوار، ئازاری بێ‌باوکی چه‌ند به‌سوێیه.. من خه‌فه‌تی ئه‌وان ئه‌خۆم
حه‌مید:
ده‌ی باشه ئه‌وا شوکور به‌سه‌لامه‌تی هاتیته‌وه .. ژنه‌که‌ت له بێ مێردی و مناڵه‌کانیش له هه‌تیوی رزگاریان ئه‌بێت..کوره خه‌فه‌تی چی ئه‌خۆی ئه‌وه‌ی ئێمه تێی کوتووین هه‌روه‌کو ئه‌و به‌نزینه وایه که بارم کردووه به سوتکێک جگه‌ره یه‌کێکمان ههرئهسوتێنێ..ده‌ی گوێ مه‌ده‌رێ وا گه‌یشتینه سه‌یته‌ره جوان ،به‌لکو ئه‌م گریانه‌ی تۆ خێری پێوه بێت و راماننهگرن
18
.
رۆژ..ده‌ره‌وه.. سه‌یته‌ره‌ی پشته..
“لانکرۆزه‌ر دێت و پاسه‌وانێک دێته لای و رایئهگرێت ،به‌ده‌ست ئیشاره‌تی بۆ ئه‌کات که لابدات..”
19
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..شار..
“سه‌یاره‌یه‌کی کرۆنا رێئه‌کات”
20
.
ناوه‌وه..ناو کرۆناکه..
جیهاد:
سه‌دجارم پێ ووتی با ئه‌م مناڵانه نه‌یه‌نه سهقهبران
لاولاو:
بۆ نه‌یه‌ن.. تۆ هه‌موجارێک که ئه‌مهێنی بۆسه‌رقه‌بران.. موشکیله‌یه‌کم بۆ ئه‌دۆزیته‌وه
جیهاد:
موشکیله‌ی چی.. مناڵ و سه‌رقه‌برانیان نه‌وتووه
لاولاو:
باشه.. ئیتر تۆ مه‌یه له‌گه‌ڵم.. خۆم و مناڵه‌کان به‌ته‌نیا سه‌یاره‌یه‌ک ئه‌گرین و دێین
جیهاد:
هه‌م به‌زمه‌که‌یه.. تۆ ئه‌ڵێی چی.. بۆ وائه‌زانی پێم ناخۆشه.. به من بێ هه‌مو رۆژێک دێمه سه‌رقه‌بری
لاولاو:
ده‌ی باشه بیبرهوه..
“جیهاد تورهئهبێت و به‌په‌له ئۆتۆمبیله‌که لێئهخوڕێت..”
لاولاو :
بۆ وا به‌په‌له لێئهخوڕیت..ئێمه‌ت لێ زیاده؟
جیهاد:
هه‌م دیسان .. بۆ ئێوه‌م لێزیاده ؟ توخوا به‌سه با زوو بگه‌ینه‌وه ماڵه‌وه
لاولاو:
چی؟ هه‌مدیسان ماڵه‌وه.. خۆ ئه‌مڕۆ ده‌وامت نیه.. بۆ وا په‌له‌ته
جیهاد:
ده‌وام نیه.. ئه‌مڕۆ خه‌فه‌رم و ئه‌مرۆش باری قارچاخ زۆر دێت ئه‌بێت خۆم برۆمه سه‌یته‌ره‌کان
لاولاو:
ئێ باشه که‌ی کاتت هه‌یه رۆژێک بچینه بازاڕ.. ئه‌م مناڵانه بگه‌ڕێنین
جیهاد:
نازانم.. خۆشم نازانم ئیشم زۆره.. گه‌یشتینه‌وه ماڵ خۆت و مناڵه‌کان بڕۆن..
21
.
ده‌ره‌وه..رۆژ.. سه‌یته‌ره‌ی پشته
“لاندکرۆزه‌ره‌که وه‌ستاوه‌وه و پۆلیس قسه له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر ده‌کات”
پۆلیس:
چۆن ته‌سکه‌ره‌ت پێ نیه..که‌س هه‌یه ته‌سکه‌ره‌ی پێ نه‌بێت؟
جه‌وهه‌ر:
قوربانت.. من14ساڵ دیل بووم له ئێران. ئێستا بهریانداوم و هاتومه‌ته‌وه
پۆلیس:
نا.. تۆ له‌ئێرانی ئه‌چیت و قسه‌کانیشت ئێرانین
جه‌وهه‌ر:
ئێ توخوا 14ساڵ عومرێکه.من له‌ئێران دیل بووم.چۆن لهئیرانی نه‌چم و قسه‌شم نه‌گۆڕێت
پۆلیس:
ئه‌ی چۆن هه‌روا به‌ره‌ڵایان کردووی و کاغه‌زێکیان پێنه‌داوی؟
جه‌وهه‌ر:
قوربانت..نازانم.. من دیلی تایبه‌ت بووم.. ناوم له لیستی دیله‌کاندا سجل نه‌کرابوو.. نازانم خۆشم نازانم
پۆلیس:
دابه‌زه.. ده‌ی دابه‌زه..
جه‌وهه‌ر:
بۆ کوێ دابه‌زم.. ئه‌مه‌وێ زوو بگه‌مه ماڵه‌وه..14ساڵه چاوهروانمن
پۆلیس:
بابه دابه‌زه.. خۆ نامان خه‌ڵه‌تێنی.. تۆ ته‌سکه‌ره‌ت پێ نیه.. تۆ ئێرانیت .. ده‌ی دابه‌زه
“جه‌وهه‌ر داده‌به‌زێت و پۆلیسه‌کان ئه‌یبه‌نه ژوری خۆیان”
حه‌مید:
ئه‌رێ برا من چی بکه‌م.. بڕۆم؟
پۆلیس:
“به‌ده‌ست ئیشاره‌تی پاره‌ی بۆ ئه‌کات”
بۆ کوێ ئه‌رۆیت؟؟..
“حه‌مید له‌ده‌ستیدا پاره ئه‌خاته ناو ده‌ستی پۆلیسه‌که”
پۆلیس:
تۆ بڕۆ کاک حه‌مید خوات له‌گه‌ڵ
22
.
ده‌ره‌وه..رۆژ..به‌رده‌رگای ماڵی په‌ریخان
کوردۆ:
دایه‌گیان.. زوو دێمه‌وه
په‌ریخان:
بۆ نانخواردنی ئێواره بگه‌ڕێیته‌وه.. یاپراخ حازر ئه‌که‌م
کوردۆ:
باشه .. زوو دێمه‌وه
23
.
رۆژ..ده‌ره‌وه.. به‌رده‌رگای ماڵی جهاد
“لاولاو و کور و کچه‌که‌ی داده‌به‌زن و ئه‌چنه ژوره‌وه.. جیهاد به کرۆناکه ئه‌گه‌رێته‌وه و به‌خێرایی ئه‌ڕوات”
24
.
رۆژ..ده‌ره‌وه.. رێگای نزیک شار
“لاندکرۆزه‌ره‌که.. له‌دوره‌وه دێت..”
25
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..به‌رده‌م باره‌گای پۆلیس
“جیهاد به‌په‌له داده‌به‌زێت و پۆلیسه‌کان سه‌لامی بۆ رائه‌گرن”
جیهاد:
کوا ئه‌فسه‌ری جولان
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
به‌ڵێ گه‌وره‌م
جیهاد:
هه‌موو سهیتهرهکانتان پشکنیوه؟
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
به‌ڵێ گه‌وره‌م ته‌نها سه‌یته‌ره‌ی سه‌ر پرده‌که ماوه
جیهاد:
هه‌ر ئێستا خۆتان حازرکه‌ن و بچنه سه‌یته‌ره‌ی پرده‌که و منیش خۆم ئه‌گۆڕم و ئه‌گه‌مه لاتان
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
به‌ڵێ گه‌وره‌م
26
.
رۆژ..ده‌ره‌وه.. نزیک سه‌یته‌ری پرده‌که
“کوردۆ و کۆمه‌ڵێ مناڵ وه‌ستاون و چاوه‌ڕوانن”
27
.
ده‌ره‌وه..رۆژ..به‌رده‌م عه‌لوه‌ی سه‌مه‌د
“ئۆتۆمبیلی پۆلیس به‌خێرای به‌به‌رده‌میدا تێئه‌په‌ڕێت”
سه‌مه‌د:
سه‌یر..سه‌یر.. ئه‌وه پۆلیسه‌کانی هاوڕێ شه‌ماله..چۆن ئه‌م شاره‌یان ئیزعاج کردووه
کڕیارێک:
ئه‌وه بۆ به‌نزین فرۆشه‌کان ئه‌ڕۆن.. خوا بزانێ ئێستا چی‌یان پێئه‌که‌ن؟
سه‌مه‌د:
برا هه‌ر به‌نزین فرۆش نیه. کوره نایه‌ڵن خه‌ڵکی ههرکاسپیهک بکات.. نازانم ئه‌م مودیره له کوێیه‌وه هێنایان بۆ ئه‌م شاره ..برا خۆزگه هه‌ر مودهیرهکهی پێشوو بوایه
28
.
ده‌ره‌وه..رۆژ.. نزیک سه‌یته‌ره‌ی پرده‌که
“پردێک له نێوان شار‌و رێگاکه‌دا .. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک به پچڕ پچڕ وه‌ستاون .. ئه‌مسه‌ری پرده‌که کۆمه‌ڵێک مناڵ به ده‌به‌ی خاڵێهوه وه‌ستاون لانکرۆزهرهکه به‌سه‌ر پرده‌که‌دا دێت و له‌مسه‌ی پرده‌که ئه‌وه‌ستێت و مناڵه‌کان رائه‌که‌ن بۆ لای”
حه‌مید:
“داده‌به‌زێت و ئه‌رواته دواوه‌ی لاندکرۆزه‌ره‌که”
راوه‌ستن .. ئه‌و هه‌موو مناڵه‌م بۆ چیه.. ته‌نها 4مناڵم ئه‌وێت و به‌زووی دایگرن تا پۆلیس نه‌هاتووه
مناڵه‌کان:
من..من..من..
حه‌مید:
“ده‌ست بۆ کوردۆ ڕائه‌کێشیت”
تۆ..تۆ..تۆ..تۆ..
“مناڵه‌کان به‌په‌له به‌نزینه‌که دائه‌گرن.. سه‌یاره‌ی پۆلیسه‌کان ئه‌گاته جێ..پۆلیسه‌کان داده‌به‌زن و چوارده‌وری لاندکرۆزه‌ره‌که ده‌ده‌ن”
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
نه‌جوڵێن.. ده‌ی ده‌به‌کان دانێن
“پۆلیس حه‌مید ئه‌گرن و هه‌وڵی گرتنی مناڵه‌کان ئه‌ده‌ن و کوردۆ رائه‌کات و 2پۆلیس ئه‌که‌ونه دوای و ده‌یگرن و لێی ئه‌ده‌ن.. جه‌وهه‌ر له لاندکرۆزه‌ره‌که داده‌به‌زێت و رائه‌کات بۆ لای کوردۆ و له ژێرده‌ست پۆلیسه‌کان ده‌ری دێنێت..”
جه‌وهه‌ر:
قوربانت.. عه‌یبه.. خۆ ئێوه پۆلیسی خۆمانن.. بۆ وا ئه‌که‌ن.. ئه‌و مناڵه بۆ وا لێئه‌که‌ن
“پۆلیسه‌کان.. گوێناگرن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه لای لاندکرۆزه‌ره‌که.. جه‌وهه‌ر، کوردۆ هه‌ڵئه‌سێنێت و ده‌می خوێناوی بووه.. ده‌می ئه‌سڕێت و پاکی ئه‌کاته‌وه.. پۆلیس لانکروزهرهکه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌به‌ن و دوور ئه‌که‌ونه‌وه.. جه‌وهه‌ر سه‌یری لانکرۆزهرهکه ئه‌کات..”
جه‌وهه‌ر:
ئه‌وه بۆ کوێ‌یان برد؟
کوردۆ:
ئه‌یبه‌ن بۆ مه‌رکه‌زی پۆلیس.. دوای هه‌ر به‌ری ئه‌ده‌ن
جه‌وهه‌ر:
کوڕم من ئه‌ڕۆم با هه‌واڵێکی بپرسم.. ئه‌و پیاوه زۆری له‌گه‌ڵدا کردووم
کوردۆ:
مامه گیان واز بێنه.. ئه‌و خۆی به‌زمی خۆی ئه‌زانێت.. یه‌که‌مجاری نیه
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی باشه من به‌ته‌نیا چی بکه‌م؟ کورم ناو شار دوره؟
کوردۆ:
نا مامه به‌پێ ئه‌توانین برۆین.. من له‌گه‌ڵتا دێم
29
.
ده‌ره‌وه..ناوشار..رۆژ
“کوردۆ و جه‌وهه‌ر ئه‌ڕۆن تا ئه‌گه‌نه به‌رده‌م عه‌لوه‌ی سه‌مه‌د..”
“ژووره‌وه”
30
.
رۆژ..ناوه‌وه..عه‌لوه
کوردۆ:
کاک سه‌مه‌د.. کاک سه‌مه‌د
سه‌مه‌د:
ها کوڕم کوردۆ… ئه‌وه بۆ وات لێهاتووه
کوردۆ:
پۆلیسه‌کانی هاوڕێ شه‌ماڵ.. ئه‌گه‌ر کاک جه‌وهه‌ر نه‌بوایه.. هه‌ر ئه‌یان کوشتم
سه‌مه‌د:
ده‌ستیان بشکێ. ده‌وه‌ره ژوره‌وه.. ده‌م و چاوت بشۆ.. فه‌رموو کاک جه‌وهه‌ر
ئاده‌ی کوڕم 2 چامان بۆ بهێنه
جه‌وهه‌ر:
مهممنونم قوربان.. به‌ڵام به‌خوا هه‌ر خه‌می ئه‌و سایهقهمه شتێکی لێنه‌که‌ن..ئه‌و نه‌بوایه له سه‌یته‌ره‌ی حدود به‌ریان نه‌ئه‌دام
سه‌مه‌د:
بۆ برا تۆ چیت ئه‌کرد له حدود؟
جه‌وهه‌ر:
بڵێم چی له‌وێ ئاودیویان کردمه ئه‌م دیو
کوردۆ:
کاک سه‌مه‌د.. به‌خوا خه‌ریک بوو له‌سه‌ر ده‌به‌یه‌ک به‌نزین بمکوژن.. نازانم خوا ئه‌م کاک جه‌وهه‌ره‌ی له کوێیه‌وه هانی
جه‌وهه‌ر:
کوڕم قسمه‌ت و نسیب
“چایچی چاکان ئه‌هێنێت و له به‌رده‌میان دای ئه‌نێ”
سه‌مه‌د:
فه‌رموو.. کوڕم کوردۆ ده‌واز له به‌نزین فرۆشتن بێنه.. وه‌ره هه‌موو رۆژێ لێره 2 بار بارکه‌یت و داگری بهشت ئه‌کات..
کوردۆ:
به‌خوا بڵێم چی..بابزانم دایکم ئه‌ڵێ چی
جه‌وهه‌ر:
“چاکه ئه‌خواته‌وه”
ئه‌رێ ئه‌م شاره بۆ وا گه‌وره بوه.. به‌خوا کوردۆ نه‌بوایه ناوشارم نه‌ئه‌دۆزیه‌وه
سه‌مه‌د:
کوره ئه‌گه‌ر کاره‌ساتی شه‌ڕو ئه‌نفال نه‌بوایه ئێستا زۆر گه‌وره تربوو
جه‌وهه‌ر:
کاک سه‌مه‌د من ئه‌بێ بڕۆم
سه‌مه‌د:
بۆ کوێ ئه‌ڕۆی.. با له‌خزمه‌تدا بین
جه‌وهه‌ر:
نا.. به‌خوا په‌له‌مه.. مناڵه‌کانم چاوه‌ڕوانمن.. ئه‌بێت بڕۆم
کوردۆ:
له‌کۆێ چاوه‌ڕوانن.. با بێم له‌گه‌ڵتا
جه‌وهه‌ر:
نا کوڕم زه‌حمه‌ت تۆ ناده‌م.. ئه‌رێ کاک سه‌مه‌د گه‌راج له کوێیه؟
سه‌مه‌د:
له‌م جاده‌وه بڕۆ ئه‌وه گه‌راجی جێبهکانه..به‌ڵام دره‌نگیشه.. تۆ به‌نیازی بۆ کوێ بچی؟
31
.
ده‌ره‌وه.. عه‌سر.. به‌رده‌رگای پۆلیس
“لانکرۆزهرهکهی حه‌مید دێته ده‌ره‌وه.. به‌ره‌و بازاڕ ئه‌روات”
32
.
ده‌ره‌وه.. عه‌سر.. گه‌راجی جێبه‌کان
“جه‌وهه‌ر دێته ناو گه‌راجی جێبه‌کان.. شۆفێری جێبه‌کان هاوار ئه‌که‌ن.. جه‌وهه‌ر ئه‌چیته لای جێبه‌کان و یه‌ک یه‌ک لێیان ئه‌پرسێت و ئه‌وانیش به نا.. وه‌ڵامی ئه‌ده‌نه‌وه.. جه‌وهه‌ر هه‌ر ئه‌سوڕێته‌وه و جێبێک نابینێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت بڕوات بیبات”
33
.
ئێواره.. ناوه‌وه.. ماڵی په‌ریخان
“کوردۆ و دایکی خه‌ریکی نانخواردنن”
کوردۆ:
دایه به‌خوا ئه‌وه‌نده گوناح بوو..
په‌ریخان:
ئه‌ی کوڕم بۆ خوڵکت نه‌کرد.. با تۆزێ نانی خواردایه
کوردۆ:
په‌له‌ی بوو .. ئه‌ی ووت 14 ساڵه ماڵ و مناڵی نه‌بینوه
په‌ریخان:
تۆی ئه‌ناسی؟ ناوچی بوو؟
کوردۆ:
نا منی نه‌ئه‌ناسی..ناوی جه‌وهه‌ر بوو
په‌ریخان:
جه‌وهه‌ر!.. شێوه‌ی چۆن بوو؟
کوردۆ:
لاوازێکی ئه‌سمه‌ر بوو
په‌ریخان:
“له‌به‌رخۆیه‌وه”
له‌وانه‌یه ئه‌و بێت..
“رو له کوردۆ ده‌کات”
ئه‌ی نازانی بۆ کوێ چوو؟
کوردۆ:
ئه‌و کێ؟
34
.
شه‌و.. ده‌ره‌وه.. ناو گه‌راج
“جه‌وهه‌ر به ته‌نیا دانیشتووه و سه‌رمایه‌تی.. له ده‌وری کۆمه‌ڵێ ئاگری کارتۆن دانشتوه و چه‌ند مناڵێکیش له ده‌وریه‌تی”
35
.
شه‌و.. ده‌ره‌وه.. ناو بازاڕ
“سه‌یاره‌ی پۆلیس.. ناو بازاڕ ئه‌گه‌ڕێت..”
36
.
شه‌و.. ناوه‌وه.. ماڵی جیهاد
“دوای نانخوادن.. جهاد داده‌نیشێت”
لاولاو:
ئه‌وه‌نده په‌له‌ت پێکردین ئه‌مرۆ هه‌ر تاقه‌تی ده‌ره‌وه‌شم نه‌بوو
جهاد:
کچێ چی بکه‌م واجبم هه‌بوو.. به‌خۆم رۆژێک لێره نه‌بم قارچاخچی ئه‌م شاره وێران ئه‌کات
لاولاو:
“چایی تێئه‌کات”
جا تۆ ئه‌مڕۆ به‌م جومعه‌یه که‌س ده‌وامی نیه.. بۆ ئیسراحه‌ت به‌خۆت ناده‌یت و تۆزێکیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بیت.. تۆ زۆر به توندی گرتوته.. کارێکت کردووه خه‌ڵکی له ئێمه‌ش ئه‌سڵه‌مێته‌وه.. به‌سه جیهاد تۆش وه‌ک ئه‌وانی تر وابه
جیهاد:
جا تۆ بێ مێشکی و له‌من ناگه‌ی.. ئه‌مه موشکیلهکهی منه
لاولاو:
“چای ئه‌داته جیهاد”
بۆ تێناگه‌م.. ده‌ی بزانم پاڵه‌وانێتی ئه‌مڕۆت چی بووه؟.. لێره بویتایه یان نا.. چی ئه‌بوو؟
جیهاد:
چۆن.. ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین خه‌تی قارچاخمان که‌شف کرد
لاولاو:
جا هه‌مووی ئه‌زانێ.. خه‌ڵک قارچاخچیتی ئه‌کات.. یان له ئێرانه‌وه.. یان لای حکومه‌ته‌وه
جیهاد:
ئه‌ڵێم تێناگه‌ی.. کچێ ئه‌مڕۆ قارچاخچیهکی گه‌وره هاتوه‌ته ئه‌م شاره‌وه و بۆمان نه‌گیرا.. ئێستاش هه‌رچی پۆلیس هه‌یه خستومه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه تا ئه‌ی دۆزنه‌وه
37
.
ده‌ره‌وه.. شه‌و..گه‌راج
“جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵ مناڵه‌کان له ده‌وری ئاگرێک گردبونتهوه”
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی ئێوه بۆ ناچنه ماڵه‌وه
مناڵه ئه‌سمه‌ره‌که:
ماڵمان لێره نیه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی لێره چی ئه‌که‌ن؟
مناڵه قه‌ڵه‌وه‌که:
ئیش ئه‌که‌ین.. جاری وا هه‌یه ئاوا فریای گه‌رانه‌وه ناکه‌وین
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی باوکتان ئیش ناکات؟
مناڵه لاوازه‌که:
باوکمان ئه‌نفال کراوه
38
.
ده‌ره‌وه..شه‌و.. ناوبازاڕ
“سه‌یاره‌ی پۆلیسه‌کان ئه‌سوڕێنه‌وه..سه‌یری هه‌موو کۆڵانه‌کان ئه‌که‌ن”
39
.
ده‌ره‌وه. شه‌و.. گه‌راج
“جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵ مناڵه‌کان له ده‌وری ئاگرێک گردبونتهوه”
“جه‌وهه‌ر ده‌ستێک ئه‌خاته گیرفانی و 5 دیناره‌که ده‌رده‌هێنێ و سه‌یری ئه‌کات.. سه‌یرێکی ئه‌ملاو لای خۆی ئه‌کات و پاره‌که ئه‌خاته‌وه گیرفانی و هه‌ڵئه‌سێت..”
جه‌وهه‌ر :
مناڵینه.. من ئێستا دێمه‌وه.. خۆ که‌ستان برسیتان نیه؟
مناڵه ئهسمهرکه:
نانمان خواردووه..
جه‌وهه‌ر :
باشه من دوای دێمه‌وه بۆ لاتان..
“سه‌یرێکی ئه‌ملاولای خۆی ئه‌کات و به ترسه‌وه ئه‌ڕوات..
سه‌یاره‌ی پۆلیسه‌کان دێنه گه‌راجه‌که‌وه.. ئه‌فسه‌رێک داده‌به‌زێت”
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
ئه‌وه چی ئه‌که‌ن به‌م شه‌وه لێره.. هه‌م به‌زمه‌که‌یه.. چه‌ند جارم پێ ووتن شه‌وان له‌ده‌ره‌وه مه‌مێنن.. ده‌ستی ره‌ش هه‌یه با توشی شتێک نه‌بن
مناڵه قه‌ڵه‌وه‌که:
چی بکه‌ین.. بۆ کوێ بچین.. فریای گه‌رانه‌وه نه‌که‌وتین..لێره ئه‌بین انشاڵڵه هیچ ڕوو نادات..
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
باشه.. ئه‌زانم.. که‌سێکی غهریبتان نه‌دی له‌م ناوه.. کابرایه‌کی ئێرانی؟
مناڵه لاوازه‌که:
نه‌وه‌ڵا که‌سمان نه‌دیوه
مناڵه ئه‌سمه‌ره‌که:
وه‌ڵا ئێستا که‌سێک لێره بوو له ئێرانی ئه‌چوو
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
ئه‌ی چی لێهات؟ بۆ کوێ چوو؟
40
.
شه‌و.. ناوه‌وه.. ماڵی جیهاد
“له ده‌رگا ده‌درێت.. پۆلیسێێک دێته ژوره‌وه”
پۆلیسه کورته‌که:
گه‌وره‌م ئه‌فسه‌ری جوڵان هاتووه‌و هه‌واڵی به په‌له‌ی پێیه
جیهاد:
با زوو بێته ژووره‌وه
“ئه‌فسه‌ری جوڵان دێته ژوره‌وه”
جیهاد:
بڵێ چی بووه؟
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
گه‌وره‌م قارچاخچیه ئێرانیکهمان ده‌ستگیر کرد.. فه‌رمانت به‌چیه چی لێبکه‌ین؟
جیهاد:
ئافه‌رین شێره پۆلیسه‌کانم.. بیبه‌ن بۆ بنکه، لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.. وا منیش خۆم ئه‌گۆڕم و دێمه لاتان و ئه‌یبینم
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
به‌سه‌رچاو گه‌وره‌م..
41
.
رۆژ.. ده‌ره‌وه.. ناو بازاڕ
“کوردۆ به په‌له رێئه‌کات و بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ستێت”
کوردۆ:
باشه بڵیی بۆ کوێ چوو بێت.. ها.. ووتی بۆ گه‌راجی جێبه‌کان ئه‌چم..
“به‌په‌له ئه‌ڕوات”
42
.
رۆژ.. ده‌ره‌وه.. ناوبازاڕ
“حه‌مید به لانکرۆزهرهکهی له‌ناو بازاره‌وه دێت و سه‌یر ئه‌کات و بۆ که‌سێک ئه‌گه‌ڕێت.. سه‌یرێکی ئه‌و گونیه بچوکه ئه‌کات که له‌ناو سهیارهکهیهتی و هی جه‌وهه‌ره و جێماوه”
حه‌مید:
باشه من ئێستا ئه‌و نه‌گبه‌ته له کوێ بدۆزمه‌وه..
43
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..گه‌راج
“شۆفێرکان هاوار ئه‌که‌ن.. جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵ مناڵه‌کان کارتۆنه‌کان کۆ ئه‌کاته‌وه. مناڵه‌کان ئه‌ڕۆن.. جه‌وهه‌ر ئه‌چێته لای شۆفێرێک ..”
جه‌وهه‌ر:
کاکه ئه‌وه ناڕۆیت بۆ گێژه‌کان
شۆفێره باڵابه‌رزه‌که:
گێژه‌کان.. نه‌وه‌ڵا بابه کێ ئه‌روات بۆ گێژه‌کان.. زۆر دوره .. نه‌فه‌ریش نیه بۆ ئه‌وێ
جه‌وهه‌ر:
بۆ نه‌فه‌ر نیه.. ئه‌وه نیه من نه‌فه‌رێکم.. به‌ڵکو چه‌ند نه‌فه‌رێکی تریش په‌یدا بێت
شۆفێره باڵابه‌رزه‌که:
نه‌فه‌ر کوا.. ئه‌وه یه‌ک ساڵه لێره ئیش ئه‌که‌م تۆ یه‌که‌م که‌سی ئه‌ته‌وێ بۆ گێژه‌کان بڕۆی.. نه‌فه‌ر نیه
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی من چۆن بڕۆم بۆ ئه‌وێ؟
شۆفێره باڵابه‌رزه‌که:
مه‌گه‌ر جێبێک به خسوسی بگری بتبات
جه‌وهه‌ر:
تۆ ئه‌توانی بهخسوسی بمبه‌یت؟
شۆفێرهباڵابهرزهکه:
به خسوسی بۆ گێژه‌کان؟
“بیری لێئه‌کاته‌وه”
به‌خوا دووره.. مه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری تۆ به 10 دینار ئه‌تبه‌م
جه‌وهه‌ر ده‌ست ئه‌کات به‌گیرفانیدا 4 دینار ده‌رده‌هێنێ
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی به‌م 4 دیناره نامبه‌یت؟
شۆفێرهباڵابهرزهکه:
4 دینار؟ بابه 4 دینار چی لێبکه‌م.. زۆر دوره.. سه‌یاره‌ی تر به 10 دیناره‌ش ناتبات..
“جه‌وهه‌ر دۆش دادمێنێ و هه‌ر سه‌یری 4 دیناره‌که ئه‌کات.. ئه‌یخاته‌وه گیرافانی.. ئه‌روات بۆ لای شۆفێرێکی تر..کوردۆ له‌دوره‌وه دێت وجهوههر ئه‌بینێت”
کوردۆ:
کاک جه‌وهه‌ر. کاک جه‌وهه‌ر
“جه‌وهه‌ر ئاوڕ ئه‌داته‌وه”
“کوردۆ ئه‌گاته لای جه‌وهه‌ر ”
کوردۆ:
کاک جه‌وهه‌ر ئه‌وه هه‌ر لێره‌ی؟ نهرۆشتوویی؟
جه‌وهه‌ر:
کوڕم کوردۆ چۆنی؟ نه‌وه‌ڵا سه‌یاره‌م ده‌ستنه‌که‌وتووه برۆم
کوردۆ:
ده‌ی که‌واته خێری پێوه بوو
جه‌وهه‌ر:
بۆ خێره کوڕم
کوردۆ:
دایکم پێی ووتم به‌په‌له بتدۆزمه‌وه و بچین بۆلای دایکم.. حه‌ز ئه‌کات بتبینێ
جه‌وهه‌ر:
من ببینێ؟ بۆ دایکت ئه‌مناسێ؟
کوردۆ:
نازانم .. به‌ڵام هه‌رکه باسی تۆم بۆ کرد.. وتی ئه‌بێ بڕۆی بیدۆزیته‌وه با بیبینم و بێت نانێکمان لا بخوات
جه‌هه‌ر:
کوڕم من په‌له‌مه و ئه‌مه‌وێ زوو بگه‌مه لای ماڵ و مناڵم.. با جارێکی تر بێمه‌وه وه‌عد بێت دێم بۆ ماڵتان
کوردۆ:
مامه جه‌وهه‌ر ئه‌وه خۆت ئه‌ڵێی سه‌یاره نیه.. ده وه‌ره له‌گه‌ڵم بۆ ماڵه‌وه دوای نیوه‌ڕۆ دێینه‌وه به‌ڵکو سهیارهشت ده‌ستکه‌وێ. وه‌عد بێ خۆم له‌گه‌ڵتا دێم.
“جه‌وهه‌ر سه‌یرێکی پاره‌که‌ی ئه‌کاته‌وه و ئه‌یخاته‌وه گیرفانی.. له‌گه‌ڵ کوردۆ ئه‌ڕوات.. له‌گه‌راج به‌ده‌ر ئه‌که‌ون..”
“لانکرۆزهکهی حه‌مید دێته ناو گه‌راج و حه‌مید داده‌به‌زێت و سه‌یری ناو جێبه‌کان ئه‌کات.. بۆ جه‌وهه‌ر ئه‌گه‌ڕێت و نایدۆزێته‌وه..ئه‌گه‌ڕێته‌وه و سواری لانکرۆزهرهکه ئه‌بێت و سه‌یرێکی گونیه‌که ئه‌کات..”
44
.
ده‌ره‌وه..ڕۆژ.. به‌رده‌م عه‌لوه‌ی سه‌مه‌د
“کوردۆ و جه‌وهه‌ر نزیک ئه‌بنه‌وه له عه‌لوه‌که هه‌ردوکیان ئه‌وه‌ستن و سه‌یری عه‌لوه‌که ئه‌که‌ن .. پۆلیس ده‌وری عه‌لوه‌که‌ی داوه.. کوردۆ و جه‌وهه‌ر سه‌ریان سوڕ ئه‌مێنێ”
کوردۆ:
ئه‌وه چیه… پۆلیس چی ئه‌کات لێره؟
جه‌وهه‌ر:
ئه‌وه عه‌لوه‌که‌ی سه‌مه‌د نیه؟
کوردۆ:
با.. به‌خوا شتێک قه‌وماوه.. کاک جه‌وهه‌ر بڕۆین بزانین کاک سه‌مه‌د چی لێ قه‌وماوه.
جه‌وهه‌ر:
بۆ کوێ ئه‌ڕۆی؟ هه‌قت چیه به‌سه‌ره‌وه.. باڕۆین من درهنگمه
کوردۆ:
مام جه‌وهه‌ر کاک سه‌مه‌د زۆر پیاوێکی چاکه .. زۆریارمه‌تی داوم.. بابرۆین نه‌وه‌کا شتێی لێقه‌وما بێت
جه‌وهه‌ر:
من نایه‌م ، خۆت بڕۆ ،تاقه‌تی پۆلیسم نیه.. هه‌ویه‌م پێ نیه و با نه‌مگرن و تهئخیرم بکه‌ن.. نابه‌خوا من نایه‌م.. تۆ بڕۆ..
کوردۆ:
ده‌یباشه لێره چاوه‌ڕێم بکه .. من ئه‌ڕۆم بزانم چی رویداوه و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه
جه‌وهه‌ر:
من لێره چاوه‌روانیت ئه‌که‌م.. زوو بێیته‌وه
“کوردۆ ئه‌روات بۆ عه‌لوه‌که‌ی سه‌مه‌د و جه‌وهه‌ریش دائه‌نیشێت و هه‌ر سه‌یری ئه‌ملاو لا ئه‌کات..”
45
.
رۆژ.. ناوه‌وه.. عه‌لوه‌ی سه‌مه‌د
“سه‌مه‌د به‌بێتاقه‌تی هه‌ر هاتوچۆیه‌تی.. پۆلیس ئه‌و ناوه که‌شف ئه‌کات و ئه‌ینوسێت.. کوردۆ به‌په‌له دێته ژووره‌وه”
کوردۆ:
ها چی بووه.. خێره کاک سه‌مه‌د؟
“سه‌مه‌د هه‌ر هاتوو چۆ ئه‌کات و جواب ناداته‌وه”
کوردۆ:
کاک سه‌مه‌د خێره چی قه‌وماوه؟
سه‌مه‌د:
کوڕم ئه‌مشه‌و دز عه‌لوه‌که‌ی بڕیوم
ئه‌فسه‌ری ته‌حقیق:
قوربان ئێمه ته‌واو که‌شفی خۆمانمان کرد..که‌سێکی شاره‌زای ئێره ئه‌م کاره‌ی کردووه.. شکت له که‌سێک نیه.. هاتوچۆی ئێره‌ی کردبێت؟
“کوردۆ به‌سه‌رسورمانه‌وه سه‌یرێکی ئه‌فسه‌ره‌که و سه‌مه‌د ئه‌کات”
سه‌مه‌د:
“سه‌یرێکی کوردۆ ئه‌کات”
شکم له کێ هه‌بێ.. به خوا نازانم
ئه‌فسه‌ری ته‌حقیق:
باشه ئێمه ئه‌ڕۆین جه‌نابت هه‌ر چی ترت هه‌بوو ئه‌توانی دوای بێیت بۆ مه‌رکه‌ز
سه‌مه‌د:
باشه مه‌منونتانم.. خو حافیزتان بێت
“پۆلیسه‌کان ئه‌ڕۆن”
کوردۆ:
کاک سه‌مه‌د تۆ بڵیی کێ بێت؟
سه‌مه‌د:
نازانم..منیش سه‌رم سوڕماوه.. ئه‌وه یه‌که‌مجاره دزی له‌م عه‌لوه‌یه بکرێت..کێ بێت.. نازانم
کوردۆ:
من چی بکه‌م کاک سه‌مه‌د.. چیم پێئه‌کرێت با بیکه‌م
سه‌مه‌د:
هیچ کوڕم.. به‌ڵام ئیتر پێویستم به پاسه‌وانێک هه‌یه که زۆر جێگه‌ی بروام بێت
کوردۆ:
ده‌ی باشه پاسه‌وانێکی باش دابنێ.. من ئه‌ڕۆم کاک جه‌وهه‌رم جێهێشتووه
سه‌مه‌د:
کێ. جه‌وهه‌ر؟ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵتا هات بۆ ئێره؟ بۆ ئه‌مشه‌و لێره بووه؟
کوردۆ:
ئا فه‌قیره سه‌یاره‌ی ده‌ستنه‌که‌وت برواته‌وه.. ئه‌مشه‌و لێره مابوه‌وه.. منیش له‌گه‌ڵ خۆما ئه‌یبه‌م بۆ ماڵی خۆمان
سه‌مه‌د:
جه‌وهه‌ر ئه‌مشه‌و له‌م شاره ماوه‌ته‌وه..؟
کوردۆ:
به‌ڵێ کاک سه‌مه‌د.. بۆچی وا پرسیاری ئه‌که‌یت؟
سه‌مه‌د:
کوا له‌کوێیه؟
کوردۆ:
ئه‌وه‌تا له‌وبه‌روه دانیشتووه و چاوه‌ڕوانی من ئه‌کات.. له ترسی ئه‌و پۆلیسانه نه‌یوێرا بێت
سه‌مه‌د:
ئێ..ئێ.. کوردۆ برۆ بیهێنه بۆ ئێره.. با بیبینم.. بڵێ سه‌مه‌د ئیشی پێته
کوردۆ:
به‌سه‌رچاو.. ئێستا بانگی ده‌که‌م
“کوردۆ ئه‌روات”
“ده‌ره‌وه”
46
.
ده‌ره‌وه..رۆژ..به‌رامبه‌ر عه‌لوه‌که
“کوردۆ به‌په‌له له عه‌لوه‌که دێته ده‌ره‌وه.. ئه‌گاته شوێنه‌که‌ی جه‌وهه‌ر و جه‌وهه‌ر له‌وێ نه‌ماوه.. به چوارلادا ئه‌گه‌ڕێت و نایبینێته‌وه..”
کوردۆ:
کاک جه‌وهه‌ر..کاک جه‌وهه‌ر…….
“ئه‌گه‌ڕێت و نایدۆزێته‌وه.. ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌لوه‌که”
“ناوه‌وه”
47
.
رۆژ..ناوه‌وه..عه‌لوه‌که
“سه‌مه‌د هه‌ر هاتوچۆیه‌تی و بیر ئه‌کاته‌وه”
“کوردۆ به شپرزه‌یی دێته ژووره‌وه..”
کوردۆ:
کاک سه‌مه‌د، کاک جوهه‌ر له‌وێ نه‌ماوه نازانم بۆ کوێ چووه
سه‌مه‌د:
چۆن؟ دیاره شتێکی له ژێرسهردایه و رای کردووه.. جارێ وازی لێبهێنه.. گوێبگره کوردۆ.. تا پاسه‌وانێکی باش په‌یدا ئه‌که‌م.. ئیتر تۆ شه‌وان لێره بمێنه‌وه
کوردۆ:
ئه‌ی دایکم ته‌نیایه
سه‌مه‌د:
بڵێ به دایکت هه‌ر چه‌ند شه‌وێک تاپاسهوانێک ئه‌دۆزمه‌وه
کوردۆ:
باشه به دایکم ئه‌ڵێم..
سه‌مه‌د:
برۆ ئێواره وه‌ره‌وه بۆ ئێره.. ئه‌گه‌ر جهوههریشت بینی له بیرت نه‌چیت بیهێنی
48
.
رۆژ..ناوه‌وه..لانکرۆزه‌ری حه‌مید
“جه‌وهه‌ر و حه‌مید له ناو لانکرۆزههکه دانیشوون و لانکرۆزهرهکه ئه‌روات”
حه‌مید:
من له دوێنێوه به شوێنتا ئه‌گه‌ڕێم..هه‌رچیم ئه‌کرد نه‌مزانی له کوێیت.. ئه‌م گونیهیهش ببوه مهشکیلهم ، هه‌ر ئه‌مووت چۆن وا له بیری چوو
جه‌وهه‌ر:
به‌خوا هه‌ر بیری ئه‌و گونیهم نه‌ما بوو..هه‌ر خه‌می تۆم بوو.. ئه‌و پۆلیسانه چیان لێکردی؟
حه‌مید:
خه‌می برات نه‌بێت.. من و پۆلیس وه‌کو تۆم و جیرمان لێهاتووه.. هیچم لێناکه‌ن
جه‌وهه‌ر:
نه‌مووت پۆلیسی خۆمان هه‌ر باشه.. ئه‌وانه کوڕی خۆمانن
حه‌مید:
باشی چی؟ جا چی ئه‌که‌ن؟.. بنزینی سهیارهکانیشیان هه‌ر قارچاخه.. چی له به‌نزینی قاچاخ ئه‌که‌ن..
جه‌وهه‌ر:
حه‌مید گیان ئه‌و کوڕه‌م جێهێشتووه با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای چاوه‌ڕێم ئه‌کات
حه‌مید:
کوڕی چی؟ کوڕی خۆت؟
جه‌وهه‌ر:
نا.. ئه‌و کوڕه‌ی دوێنێ لای سه‌یاره‌که‌ی تۆ پۆلیس لێیاندا.. ئیشی پێمه
حه‌مید:
ئه‌ی ناچی بۆ ماڵی خۆتان؟
جه‌وهه‌ر:
با..زۆرم په‌له‌یه.. له گه‌راج سه‌یاره نه‌بوو
حه‌مید:
سه‌یاره.. ئه‌مه سه‌یاره من له خزمه‌تتدام
جه‌وهه‌ر:
نا حه‌مید گیان.. زه‌حمه‌تی تۆم زۆردا.. ئه‌چم له گه‌راجه‌وه ئه‌چم
حه‌مید:
گه‌راجی چی.. به خوا دانابه‌زی خۆم ئه‌تبه‌م.. که نزیکی ماڵیشتان بوومه‌وه.. هۆڕنی هه‌لهه‌له‌ت ..ئاوا.. بۆ لێئه‌ده‌م
“هۆڕنی هه‌لهه‌له لێئه‌دات..”
49
.
ده‌ره‌وه..رۆژ..ده‌ره‌وه‌ی شار
“لانکرۆزهرهکه له شار درئهچێت..ئه‌روات”
50
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..بنکه‌ی پۆلیس
“سه‌مه‌د دێته ناو بنه‌ی پۆلیس..دوو پۆلیس کابرایه‌ک ئێرانیان پێیه له ژووری جیهاد دێنه ده‌روه..جیهاد دێته ده‌ره‌وه”
جیهاد:
تا سه‌ر سنوور به‌ره‌ڵای نه‌که‌ن..له‌وێ ئاو دوی بکه‌نه‌وه..
عه‌ریف:
به‌ڵێ گه‌ورم
“سه‌مه‌د هه‌ر سه‌یریان ئه‌کات و جیهاد سه‌مه‌د ئه‌بینێ”
جیهاد:
کاک سه‌مه‌د به‌خێر بێیت.. فه‌رموو..فه‌رموو
سه‌مه‌د:
سوپاس.. قوربان
“ئه‌چنه ژوره‌وه”
51
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..نزیکی گوندێک
“لاندکرۆزه‌ره‌که دیت و ئه‌وه‌ستێت”
52
.
رۆژ..ناوه‌وه..ناو لانکرۆزهرهکه
جه‌وهه‌ر:
زه‌ینم کوێر بووه.. وابزانم لێره‌وه نیه.. رێگاکه‌مان هه‌ڵه‌کرد..با بڕۆین له رێگاکه‌ی تره‌وه برۆین
“لانکرۆزهرهکه ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌روات”
حه‌مید:
به‌خوا ناحه‌قت نیه.. ئه‌و گوندانه‌ی تۆ ئه‌تزانی..هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌ماون..رێگاکانیشی وه‌ک خۆیان نه‌ماون.. ئێستا باشه تۆزێک ئاوه‌دانه.. له دوای ئه‌نفال په‌له‌وریش نه‌یتوانیوه بێت ئه‌م گوندانه
جه‌وهه‌ر:
بۆچی؟
حه‌مید:
هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی تۆ ئه‌یبینی حکومه‌ت هه‌مووی سوتاند.. کانیاوهکانیشی کوێر کرده‌وه..ئه‌م کوردستانه یه‌ک گوندی نه‌ما به پێوه..ئه‌تووت رۆژی حه‌شره.. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌یشی له‌وێ بوون ئه‌وه‌ی رزگای بوو،رزگاری بوو ئه‌وی مایه‌وه ئه‌نفالیان کرد.. بردنیان بۆ سه‌حرا..
جه‌وهه‌ر:
حه‌مید ئه‌م رێگایه خۆیه‌تی.. ئه‌و گونده ئه‌بینی؟ ..ئه‌وه گونده‌که‌مانه.. حه‌مید گیان خێرابڕۆ درهنگمه
حه‌مید: په‌له‌ت چیه هه‌ر ئه‌گه‌ین
جه‌وهه‌ر:
ئه‌زانی حه‌مید کچ و کوڕه‌که‌م گه‌وره بوون و ئێستا نامناسنه‌وه..نازانم تۆ بڵێی من بیاناسمه‌وه..؟
حه‌مید:
قابیله نهیانناسیتهوه؟ حه‌تمه‌ن یان له تۆ ئه‌چن یان له دایکیان
جه‌وهه‌ر:
کوره‌که‌م له دایکی ئه‌چێت.. کچه‌که‌ش له‌خۆم ئه‌چێت ئه‌سمه‌ره
حه‌مید:
ئێ که‌واته ئهیانسیتهوه.. ئێ دڵیش ئه‌زانێت کێ مناڵی کێیه
جه‌وهه‌ر:
له خۆشی‌دا نازانم چی بکه‌م.. تۆ بڵێی ژنه‌که‌م هه‌روه‌کو جاران جوانه‌که‌ی مابێت؟
حه‌مید:
ئا..ئا.خه‌مت نه‌بێت.. به خوا تۆ زۆر بیری دایکیان ده‌که‌یت وانیه؟
جه‌وهه‌ر:
ئا.. بیری دایکان ده‌که‌م وبیری مناڵه‌کانیش.. برۆ..خێرا بڕۆ..نازانم له خۆشی‌دا چۆن له‌باوه‌شیان بگرم.. برۆ حه‌مید وا نزیک بووینه‌وه..
53
.
رۆژ..ژوره‌وه..بنکه‌ی پۆلیس
جیهاد:
زانیت دزه‌که کێیه؟
سه‌مه‌د:
نه‌وه‌ڵا..تا ئێستا نازانم.. قوربان هاتووم پێتان رابگه‌یه‌نم که پاسه‌وان دادنێم بۆ عه‌لوه‌که.. با ئاگادار بن
جیهاد:
زۆرباشه ئاگادارت کردین..ئێمه‌ش چاومان لێی ئه‌بێت..
54
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..ناو گوندی…..
“لانکرۆزهرهکه دێت و ده‌وه‌ستێت…هۆڕنی هه‌لهه‌له لێئه‌دات…”
55
.
رۆژ.. ناوه‌وه.. ناولانکرۆزهرهکه
“ده‌نگی هۆڕنی هه‌لهه‌له به‌رده‌وامه..جه‌وهه‌ر له خۆشیداچاوهکانی پڕ ئاو‌و بوون سه‌یری ناو ئاوایی ئه‌کات ..خه‌یاڵی ئه‌روات..”
56
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..ناو گونده‌که..داهاتوو
“له ناو گودهکهوه.. خه‌ڵکی له سه‌ربانه‌وه سه‌لام ئه‌کات. ژن و مناڵ بۆ لای لانکرۆزهرهکه دێت.. ژنه‌که‌ی جه‌وهه‌ر و دوو مناڵه‌ی به خۆشیه‌وه بۆ لای لانکرۆزههکه دێن..جه‌وهه‌ر داده‌به‌زێت.. له گه‌ڵ ژن و مناڵه‌که‌یدا باوه‌ش ئه‌که‌ن به‌یه‌کدا و خه‌ڵکی له‌ده‌وریان خڕ ئه‌بنه‌وه.. وورده ورده خه‌ڵکه‌که نامێنن و گونده‌که‌ش چۆڵ ده‌بینت..
57
.
رۆژ..ناوه‌وه..ناولاندکرۆزهرهکه..ئێستا
حه‌مید:
ئه‌و چیه بۆ دانابه‌زیت؟
جه‌وهه‌ر:
“لهخهیاڵهکهی ده‌بڕێت”
ها.. ها
“هه‌وڵ ئه‌دات دابه‌زێت..”
ناتوانم.. قاچم له دوام نایه‌ت.
تاساوم..
“چاوه‌کانی به‌ده‌ست ئه‌سڕێت و سه‌یری گونده‌که ئه‌کات به دیقه‌ته‌وه”
حهمیدکهس دیار نیه.. ئه‌م گونده ئه‌ڵێی چۆڵه؟
حه‌مید:
کوره دابه‌زه.. چۆن ئه‌بێت چۆڵ بێت..
“حه‌مید به‌دیقه‌ته‌وه سه‌یری گونده‌که ئه‌کات ،کابرایه‌ک ئه‌بینێت له نێو گونده‌که‌وه دێته ده‌ره‌وه”..
ئاها ئه‌وه کابرایه‌که..
58
.
رۆژ..ده‌ره‌وه..ناو گونده‌که
“دروێش له‌ناو گونده‌که‌وه دێت..جه‌وهه‌ر به‌په‌له دێته خواره‌وه..به‌په‌له ئه‌روات به‌ره‌و رووی ده‌روێش..ئه‌وه‌ستێت سه‌یرێکی ده‌روێش ئه‌کات به وردی..”
جه‌وهه‌ر:
ده‌روێش ئه‌وه تۆی..من جه‌وهه‌رم نامناسی؟
ده‌روێش:
ئای جه‌وهه‌ره ڕه‌ش ئه‌وه تۆی.؟ چۆن ناتناسم
“باوش ئه‌که‌ن به‌یه‌کدا و ئه‌گرین”
جه‌وهه‌ر:
ده‌روێش شوکور ماوی؟
دروێش:
خوا خۆشی ناوێێم بۆیه ماوم تا به خه‌فه‌ته‌وه بمرم..ئه‌ی تۆ چۆن ماوی ..وام بیستبوو له‌و شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌دا کوژراوی.. به‌خوا خواش تۆی خۆش ناوێ..
جه‌وهه‌ر:
نا.. خوا هه‌ردوکمانی خۆش ئه‌وێ بۆیه ماوین.. توخوا بابڕۆین بۆ ناو مناڵه‌کانم.
“ده‌ستی حه‌مید ئه‌گرێت”.
وه‌ره کاک حه‌مید.بابرۆین..ده‌روێش خێره هاته رێمان
“ده‌روێش ده‌وه‌ستێ وسه‌ر دائه‌خات”
جه‌وهه‌ر:
چیه ده‌روێش بۆ نایه‌یه‌ت ماڵی خۆمانم پیشان بده‌ی؟
ده‌روێش:
“سه‌ری داخستوه‌و وه‌ڵام ناداته‌وه”
جه‌وهه‌ر :
ده‌روێش..ده‌روێش
ده‌روێش:
بۆ که‌س ماڵی ماوه تا من پیشانتی بده‌م؟
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی ماڵی من؟
ده‌روێش:
ئه‌وانیش وه‌کو ئه‌وانی تر.. ئێره که‌سی تیا نه‌ماوه جه‌وهه‌ر.. هه‌ر منم لێره ماوم
جه‌وهه‌ر:
چۆن؟ ئه‌ی مناڵه‌کانی من چی‌یان لێهات؟
ده‌روێش:
نازانم..ئه‌وه‌ی ئه‌نفال کرا..رۆیی.. ئه‌وه‌یشی ماوه نازانم چیان لێهات.. تا ئێستا له دوای راپه‌ڕینه‌وه تۆ یه‌که‌م که‌سی خه‌ڵکی ئێره‌ی بتبنم
جه‌وهه‌ر:
ژن و مناڵه‌کانی منیش؟
ده‌روێش:
هه‌مووی.. به‌س من به‌ته‌نیا لێره‌م..
“جه‌وهه‌ر سه‌یرێکی گونده‌که ئه‌کات..به ته‌وسه‌وه سه‌یر ئه‌کات..سه‌یرێکی پاڕانه‌وه‌ش بۆ ده‌روێش..سه‌یرێکی حه‌مید..سهیرێکێکی ئاسمان ئه‌کات..
جه‌وهه‌ر چاوه‌کانی ته‌ربوون..ده‌روێش ده‌ستی ئه‌گرێت
ده‌روێش:
بۆ کێ ئه‌گری.. خواخۆشی ویستوون.. له‌و رۆژی حه‌شره‌دا بردنیه‌وه
جه‌وهه‌ر:
مامه‌م؟ ماڵی میمکم؟ ماڵی …..
ده‌روێش؟
مامت 7ساڵێ ئه‌بێت عومری خوایکرد.. ئه‌وانی تریش وا بزانم هه‌موویان ئه‌نفال کران.. له دوای راپه‌ڕینه‌وه بۆ ناسراوێک ئه‌گه‌ڕێم نایدۆزمه‌وه..که‌س نه‌ماوه
جه‌وهه‌ر:
ئه‌ی براکه‌م؟
ده‌روێش:
نازانم.. ئه‌و پێشمه‌رگه بوو.. ئیتر نازنم شه‌هید بووه،یان ئه‌وێش ئه‌نفال کراوه
جه‌وهه‌ر:
من ئێستا چۆن بزانم.. منآڵهکانم ماون.. کوێ‌یان بۆ بگه‌ڕێم؟ خوا هاوار له‌و مه‌ینه‌تیه‌ی توشی هاتم.. 14 ساڵه 2 رۆژه دڵم خۆشه.. ئه‌ویش نه‌ما.. بۆ کوێ بڕۆم.. کوێ‌یان بۆ بگه‌ڕێم.. کام سهحرایان بۆ بگه‌ڕێم؟
ده‌روێش:
هاوار مه‌که.. برۆ ئۆردوگای ئهنفالکان به‌شکو هه‌واڵێکیان بزانی..
جه‌وهه‌ر:
ئۆردوگای ئه‌نفاله‌کان له کوێیه؟
حه‌مید:
کاک جه‌وهه‌ر خه‌مت نه‌بێت من ئه‌زانم له کوێیه.. هه‌سته هاوار دادت نادات.. هه‌سته من ئهتبهبهم بۆ ئۆردوگای ئه‌نفاله‌کان.. به‌ڵکو خوایه له‌وێ ههواڵیکیانت دهستکهێ
ده‌روێش:
انشاڵڵه هه‌واڵێکت ده‌ست ئه‌که‌وێت،ئه‌گه‌ر هیچت ده‌ستنه‌که‌وت.. وه‌ره‌وه بۆ لای ده‌روێش.. لێره پێکه‌وه بۆ خۆمان خه‌فه‌ت ئه‌خۆین تا خوا خۆشی ئه‌وێین…
59
.
شه‌و..ناوه‌وه..عه‌لوه
“کوردۆ به‌ته‌نیا دانیشتووه و ته‌سجیلێک له پاڵیدایه و گۆرانیکی عاشقانه له‌سه‌ر ته‌سجیله‌که ئیش ئه‌کات.. کوردۆ زۆر به له‌زه‌ته‌وه گوێی لێ ئه‌گرێت”
60
.
شه‌و..ناوه‌وه ..ماڵی حه‌مید
“جه‌وهه‌ر دانیشتووه‌و حه‌میدیش له ته‌نیشتیدا دانیشتووه”
حه‌مید :
کاک جه‌وهه‌ر خه‌م مه‌خۆ ..تۆ ته‌نیا که‌س نیت وات به‌سه‌ر هاتبێت. ئه‌م عه‌سره له ئۆردوگای ئه‌نفاله‌کان ئه‌و هه‌موو ژن و مناڵه‌ت بینی که که‌سیان نه‌مابوو.. ئه‌و کاره‌ساته‌ی لێره قه‌وما،مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت چی له‌و خه‌ڵکه هاتووه
جه‌وهه‌ر :
من هه‌ر نه‌گبه‌ت بووم.. بۆ ئه‌بێت له هه‌موو کاره‌ساتێک به‌شێکی گه‌وره‌ی منی تێدا بێت.. له شۆرشی ئه‌یلول هێشتا مناڵ بووم باوکم و دایکم به تۆپی حکومه‌ت کوژران.. شه‌ری عیراق و ئێران خۆم وا چه‌ند ساڵه دیل کرام.. هاتومه‌ته‌وه له شه‌ری ئه‌نفال که‌سوکارم و ماڵ و مناڵم هه‌موویان وون بوون.. بۆ.. خوایه بۆ.. ئێستا من به‌م بێکه‌سیه بۆچی بژیم.. بۆ منیش له‌وشه‌ره نه‌کوژرام و دیل بووم.. بۆئهوهیهی ئه‌م هه‌موو خه‌مه هه‌ڵگرم.. خوایه شوکور نیم ببهشت.. خوایه
حه‌مید :
ئه‌وه چی ئه‌ڵێی شکور به به‌شی خوا.. کارسات له‌مه گه‌وره‌تر هه‌یه
جه‌وهه‌ر :
بۆ کاره‌سات له‌مه گه‌وره‌تر چیه؟
61
.
شه‌و..ناوه‌وه ..عه‌لوه
“کوردۆ کاسێتی ته‌سجیله‌که ئه‌گۆرێت بۆ کاسێتێکی تر.. لهگهڵیدابهبهر خۆیه‌وه گۆرایهکه ئه‌ڵێته‌وه..”
“له‌ده‌رگای عه‌لوه‌که‌وه که‌سێکی ریشن ده‌رئه‌که‌وێ ..سه‌روچاوی خۆی پێچاوه.. به دزیه‌وه به پاڵ دوکانه‌کاندا ئه‌روات..کاتێک کوردۆ ئه‌بینێت ئه‌گه‌رێته‌وه و له دوره‌وه سه‌یری ئه‌کات.. کوردۆ ئه‌یبینێت و به‌په‌له ته‌سجیله‌که ئهکوژێێتهوه، مسته‌فا لێی دێته پێشه‌وه..”
62
.
شه‌و..ناوه‌وه .. ماڵی حه‌مید
جه‌وهه‌ر :
کاک حه‌مید به‌یانی هه‌ستام ئه‌چمه‌وه بۆ ئۆردوگاکه و ئه‌گه‌رێم.. دڵم لێی داوه ئه‌و مناڵانه‌م ماون
حه‌مید :
خوا به‌دڵی خۆت ئه‌کات.. ئه‌مرؤ نه‌مانتوانی هه‌مووی بگه‌رێن. به‌یانی من زوو ئه‌رۆم بۆ حدود بارم هه‌یه.. ئه‌گه‌ر چاوه‌روان بکه‌ی ئێواره هاتمه‌وه خۆم ئه‌تبه‌م و له‌گه‌ڵتا دێم
جه‌وهه‌ر :
نا حه‌مید گیان زۆر زه‌حمه‌تی تۆم دا.. تۆ به‌یانی بڕۆ به‌لای کاری خۆته‌وه.. خۆم ئه‌رۆم ئه‌گه‌رێم.. حه‌مید دڵم بروا ناکات ئه‌و ژن و مناڵه‌م تیاچووبن.. ئه‌بێت هه‌ر بیاندۆزمه‌وه..
حه‌مید :
“به‌به‌زه‌ییه‌وه سه‌یرێکی ئه‌کات”
انشاالله ئه‌یاندۆزیته‌وه..
63.
شه‌و..ناوه‌وه .. عه‌لوه
مه‌لا مسته‌فا:
دایکت به‌ته‌نیا له‌ماڵه؟
کوردۆ :
به‌ڵێ
مه‌لا مسته‌فا:
چۆن؟
کوردۆ :
داده زوهره لای ئه‌خه‌وێت
گوێ بگره.. سبه‌ی شه‌و لێره نه‌تبینمه‌وه.. بتبینم هه‌ردوو گوێت هه‌ڵئه‌کێشم..
کوردۆ :
به‌ڵێ
مسته‌فا:
لای که‌سیش باسی نه‌که‌یت که منت بینیوه..هاا
کوردۆ :
به‌ڵێ
“مسته‌فا ده‌موچاو ئه‌پێچێت و ئه‌روات.. کوردۆ له‌ترسا هه‌ر وه‌ستاوه.. هه‌ناسه‌یه‌کی ئیسراحه‌ت هه‌ڵئه‌کێشێت و دهدهنیشێت”
64
.
رۆژ..ده‌ره‌وه ..ئۆردوگا
“جه‌وهه‌ر به‌ناو ئۆردوگادا ئه‌گه‌رێت و هه‌ر پرسیار ئه‌کات له ژن و پیاو و مناڵ.. کوردۆ له‌دوره‌وه دێت جه‌وهه‌ر ئه‌بینێت و دوای ئه‌که‌وێت”
کوردۆ :
کاک جه‌وهه‌ر ..کاک جه‌وهه‌ر
“جه‌وهه‌ر لا ئه‌کاته‌وه کوردۆ ئه‌بینێت به دڵخۆشیوه چاوه‌روانی ئه‌کات تا ئه‌گاته لای”
کوردۆ :
کاک جه‌وهه‌ر چۆنی؟ ئه‌وه بۆ کوێ چووی؟
جه‌وهه‌ر :
کورم تۆ چۆنی؟ به‌خوا کورم هه‌روا رێکه‌وت ئه‌و حه‌میده هات و به سه‌یاره‌که‌ی ئه‌و چومه‌وه بۆ دێکه‌ی خۆمان
کوردۆ :
توخوا.. خۆ شوکور مناڵه‌کانت دۆزیه‌وه؟
جه‌وهه‌ر :
“به خه‌مه‌وه سه‌رێکی نا باده‌دات”
کوردۆ :
ئه‌ی لێره بۆچی ئه‌گه‌رێیت؟
جه‌وهه‌ر :
بۆ مناڵه‌کانم.. به‌ڵام هیچ هه‌واڵێکیان نیه
کوردۆ :
ئه‌ی ناڵێن له‌کوێن؟
جه‌وهه‌ر :
نازانم.. ئه‌ڵێن وون بوون ،یان ئه‌نفال کراون.. به‌ڵام دڵم ئه‌ڵێ هه‌رماون و ئه‌بێ باندۆزمهوه
کوردۆ :
دیاره زۆر گهراویت.. وه‌ره بابرۆین بۆ لای دایکم.. له‌وێ ئیسراحه‌تێک بکه و دوای من دێم له‌گه‌ڵتا ئه‌گه‌رێم تا ئه‌یاندۆزینه‌وه
جه‌وهه‌ر :
کورم بۆ تۆ زه‌حمه‌ت بده‌م.. خۆم هه‌روا ئه‌گه‌رێم
کوردۆ :
نا به‌خوا.. دایکم هه‌ر زۆر حه‌زئه‌کات بتبینێت.. تۆ وه‌ره.. دوای ئه‌چین بۆ لای کاک سه‌مه‌د
جه‌وهه‌ر :
ئێ باشه دێم بۆ ماڵتان.. به‌ڵام بۆلای سه‌مه‌د بۆ؟
کوردۆ :
ئه‌ویش زۆر هه‌واڵی ئه‌پرسیت.. ووتی هه‌ر بینیت با بێت بۆ ئێره
جه‌وهه‌ر :
خێره؟
کوردۆ :
نازانم.. ئه‌زانی دوێنێ که پۆلیسه‌کان له‌وێ بوون.. شه‌و دز عه‌لوه‌که‌ی بڕی بوو؟
جه‌وهه‌ر :
چۆن؟ ناشێ منی بۆ ئه‌وه بێت گومانی هه‌بێت
کوردۆ :
نازانم..تۆ بابڕۆین بۆ ماڵه‌وه.. دوای کاک سه‌مه‌د خۆی بۆت باس ئه‌کات..
65
.
رۆژ..ده‌ره‌وه ..عه‌لوه
“چه‌ند مناڵێک سندوق چاک ئه‌که‌ن”
سه‌مه‌د :
مناڵینه ئه‌م ته‌سجیله هی ئێوه‌یه؟
ماڵه‌کان:
نازانین. هی ئێمه نیه
سه‌مه‌د:
تۆ بڵێی هی کوردۆ نه‌بێت؟ ئه‌ی کوردۆ ته‌سجیلی بۆ چیه..؟
موشته‌ریه‌ک:
سه‌لام کاک سه‌مه‌د…چیمان بۆ هاتووه
سه‌مه‌د :
به‌خێر بێیت .. نایبینیت؟ ته‌ماته..ترێی جوان..هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه
موشته‌ری:
بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌ناری ماوه؟
66
.
رۆژ..ناوه‌وه ..ماڵی کوردۆ
“له‌ده‌رگا ده‌درێت.. په‌ریخان ده‌رگا ئه‌کاته‌وه.. جه‌وهه‌ر و کوردۆ لهبهردهرگان. په‌ریخان به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یری جه‌وهه‌ر ئه‌کات.. جه‌وهه‌ر به‌سه‌رسامیه‌وه له په‌ریخان ئه‌روانێت..”
کوردۆ :
فه‌رموو کاک جه‌وهه‌ر ..ئه‌وه دایکمه..دایکه ئه‌مه کاک جه‌وهه‌ره..
په‌ریخان :
“هه‌رسه‌یری ئه‌کات..”
فه‌رموو فه‌رموو..
کوردۆ :
فه‌رموو مام جه‌وهه‌ر
“کوردۆ و جه‌وهه‌ر ئهرۆنهژورهوه، په‌ریخان له‌دواوه هه‌ر سه‌یری جه‌وهه‌ر ئه‌کات و ده‌رگای حه‌وشه داده‌خات..”
67
.
رۆژ..ده‌ره‌وه ..ماڵی جیهاد
“جیهاد به ماندویی ده‌مانچه‌که‌ی ئه‌کاته‌وه”
لاولاو :
چۆن وا زوو هاتیته‌وه ؟
جیهاد:
ئه‌بێت ئیسراحه‌تێک بکه‌م و عه‌سر بگه‌رێمه‌وه
لاولاو :
جیهاد زۆر ئه‌ترسم
جیهاد:
له‌چی؟ ئه‌وه هه‌موو پاسهان نیه له ماڵه‌وه..
لاولاو :
له‌وه ناترسم
جیهاد:
له چی ئه‌ترسی ،ئه‌مشه‌و له ماڵه‌وه‌م.. نازانم له‌چی ئه‌ترسی؟
لاولاو :
له تۆ ئه‌ترسم.. شتێکت به‌سه‌ربێت؟
جیهاد:
به‌خوا سه‌یری.. من به‌و هه‌موو پۆلیسه‌وه چیم به‌سه‌ردێت
لاولاو :
نازانم.. ئه‌مشه‌و خه‌وێکی خراپم بینی..خوا به‌خێری بگێرێ شتێکمان لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت
جیهاد:
ئه‌وه هه‌موو دڵه راوکێی خۆته.. کچێ ئیمه هه‌موو کاره‌ساته‌مان بینی و هیچمان به‌سه‌ر نه‌هات.. له ئۆردوگای ئێران به‌و سه‌رمایه هیچمان بسه‌ر نه‌هات.. خوا گه‌وره‌یه له‌م ئازادی و حکومه‌ته
شتێکمان به‌سه‌ر دێت؟
لاولاو :
که پێشمه‌رگه بوویت له شاخ قه‌ت نه‌ترساوم هیچت به‌سه‌ر بێت.. له ئه‌نفالیش نه‌ترسام.. به‌ڵام ئێستا زۆر ئه‌ترسم شتێکت لێبه‌سه‌ر بێت.
جیهاد:
نا کچێ مه‌ترسه هیچ رونادات..
لاولاو :
توخوا جیهاد ئاگات له خۆت بێت.. خه‌ونم بینیوه شتێکمان لێ رووئه‌دات
جیهاد:
مه‌ترسه.. هه‌موو خه‌ونێک راست نیه.. ئاده‌ی بۆم باسکه بزانم خه‌ونه‌که‌ت چی بوو.
68
.
رۆژ..ده‌ره‌وه ..ماڵی کورد
ۆ
“په‌ریخان و کوردۆ جه‌وهه‌ر دانیشتوون”
جه‌وهه‌ر :
زۆرم پرسیارکرد.. هیچ هه‌واڵێکم ده‌ستنه‌که‌وت
په‌ریخان :
به‌خوا کاک جه‌وهه‌ر من ناوی ئه‌و دو مناڵه‌ی تۆم بیستووه.. به‌ڵام نازانم له کوێ گوێم لێبووه
جه‌وهه‌ر :
گه‌رمیان و کویستان؟
په‌ریخان :
ئا..ئا.. به‌ڵام خۆ ئه‌کرێ مناڵی یه‌کێکی تر بن و ههرناویان وا بێت
جه‌وهه‌ر :
ئه‌کرێ ناوی کورێک گه‌رمیان بێت یان ناوی کچیک کوێستان بێت .. له‌و ناوانه زۆرن.. به‌ڵام برا و خوشکێک ئه‌و دوو ناوه‌یان هه‌بێت رێکه‌وت نیه.. ئه‌وانه له‌وانه‌یه کوڕ و کچه‌که‌ی من بن.. نازانیت له کوێ به‌رگوێت که‌وتوون؟
په‌ریخان :
هه‌ر له‌م ئۆردوگایه .. به‌ڵام نازنم له چ گه‌ره‌کێک بوو..
جه‌وهه‌ر :
توخو بیر بکه‌ره‌وه.. به‌ڵکو ههواڵێکیانم ده‌ستبکه‌وێت
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر خه‌مت نه‌بێت.. کون به کونی ئه‌م ئۆردوگایهت بۆ ئه‌گه‌رێم..
په‌ریخان :
کاک جه‌وهه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بێیت و بت بینم.. زۆرحه‌زم ئه‌کرد بتبینم.. به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو
جه‌وهه‌ر :
بۆ خێر بوو؟ کوردۆ پێی ووتم..به‌ڵم ئێستاش نه‌مزانی بۆ؟
په‌ریخان :
وامزانی براکه‌می و گه‌راویته‌وه.. ئه‌ویش 14ساڵه لهوشهرهی ئێران و عێراق وون بووه
جه‌وهه‌ر :
براکه‌ت ناوی چی بوو؟
ئه‌ویش ناوی جه‌وهه‌ر بوو.. که کوردۆ ووتی ناوی جه‌وهه‌ره .. ووتم به‌خوا هه‌بێت و نه‌بێت ئه‌وه.. “ده‌گری”
جه‌وهه‌ر :
مه‌گری .. انشالله ئه‌ویش دێته‌وه.. زۆر دیلی تر هه‌ن له ئێران ماوون و که‌س نازانێت ماوون..
په‌ریخان :
تۆ له ناو ئه‌و دیلانه‌دا ناوێکی وات نه دیووه
جه‌وهه‌ر :
من.. به ته‌نیا سجن کرا بووم.. نه‌یانهێشت که‌س ببینم.. له دیل به دیلیش ناویان نهنوسیبووم.. نازانم ئه‌یانووت تۆ که‌سێکی خه‌ته‌ری له سوپای عراقدا.. من هه‌ر ئه‌مووت به‌خوا سهرباێکی ساده‌م .. بروایان نه‌کرد چونکه من قورسی ناوم له ملدا نه‌بوو.. بروایان بهناوهکهیشم نه‌ئه‌کرد.. دوای 14ساڵ منیان هێناو له‌و سنوهوه فرێیان دامه ئه‌مدیوو.. ئیتر چۆن بزانم کێ دیله و ناویان چیه..
په‌ریخان :
کێ ئه‌ڵێت براکه‌ی منیش هه‌روا نه‌بووه بۆیه هیچ هه‌واڵی نیه.. لێره ئه‌ڵێن وونبووه.. به‌ڵکو ره‌بی خوایه ئاوا رۆژێک ئه‌ویش بێته‌وه..
جه‌وهه‌ر :
سه‌برت هه‌بێت انشالله دێته‌وه.. چارمان نیه جگه له‌سه‌بر.. ئه‌ی باوکی کاروان چی به‌سه‌ر هاتووه..
کوردۆ :
باوکم ئه‌نفاله.. به‌ڵام ئه‌ویش دێته‌وه..
په‌ریخان :
“سه‌یرێکی به‌زه‌ییانه‌ی کوردۆ ئه‌کات..”
69
.
رۆژ..ناوه‌وه .. عه‌لوه
جه‌وهه‌ر :
“توره ئه‌بێت”
من جگه له خۆم و ئه‌م گونیه هیچم نیه.. نه ماڵم هه‌یه.. نهجێگایهکم هه‌یه.. من شتی تۆ بۆکوێ به‌رم؟
کوردۆ :
کاک سه‌مه‌د.. کاک جه‌وهه‌ر ؟
سه‌مه‌د :
من چیم ووتوه هه‌ر رسیارم کردووه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌وه پرسیا نیه.. تۆ گومانت هه‌بووه من عه‌لوه‌ی تۆم بری بێت؟
سه‌مه‌د :
نا.. کاک جه‌وهه‌ر ێجگار وام نه‌ووت
جه‌وهه‌ر :
کوردۆ تۆ منت بۆ ئه‌مه هێنا بۆ ئێره؟
کوردۆ :
به‌خوا کاک جه‌وهه‌ر نه‌مزانی کاک سه‌مه‌د وا گوومانی هه‌بووه
جه‌وهه‌ر :
“هه‌ڵئه‌سێت”
من به‌رگه‌ی ئه‌مه ناگرم.. “ئه‌روات”
کوردۆ :
کاک جه‌وهه‌ر ..کاک جه‌وهه‌ر
جه‌وهه‌ر :
“گوێی پێ نادات و ئه‌روات”
سه‌مه‌د :
“هه‌ڵئه‌سێت و به‌په‌له دوای ئه‌که‌وێت”
70
.
رۆژ..ده‌ره‌وه ..به‌رده‌م عه‌لوه
“جه‌وهه‌ر به گزیهوه ئه‌روات”
سه‌مه‌د :
کاک جه‌وهه‌ر .. راوه‌سته..
کاک جه‌وهه‌ر من داوا لێبووردن ئه‌که‌م.. خه‌جاڵه‌تم.. شه‌یتان زهنی خراپی پێکردم.. توخوا کاک جه‌وهه‌ر مه‌رۆ.. موعهزهبم وا گومانم خسته سه‌رت.. بمبوره کاک جه‌وهه‌ر
جه‌وهه‌ر :
“ئه‌وه‌ستێ و سه‌یری ئه‌کات”
من؟ گومان له من؟
سه‌مه‌د :
پێم ووتی خه‌جاڵه‌تم.. تۆ وه‌ره له‌گه‌ڵما به‌خوا ئه‌م ئێواره دعوهتی منی
جه‌وهه‌ر :
چایه‌کم لات خوارد.. کرام به دز.. ئه‌گه‌ر نانێک بخۆم؟.. من دزی بکه‌م؟ من 14ساڵه دزراوی جه‌نگم.. ئێستا خۆم ببم به دز..
سه‌مه‌د :
له‌وه زایاتر خه‌جاڵه‌تم مه‌که.. وا عاره‌قی شه‌رمه‌زاری ئه‌ڕێژم.. ده‌ستت ماچ ئه‌که‌م بمبوره و بگه‌رێره‌وه..
کوردۆ :
خه‌تای تۆ نیه.. خه‌تای خۆمه شوێن مناڵێک که‌وتم و هێنامی بۆ ئێره
سه‌مه‌د :
نه خه‌تای تۆیه و نه خه‌تای ئه‌و.. به‌خوا خه‌تای منه.. هه‌ڵه‌ی منه..
ده‌ستی جه‌وهه‌ر ئه‌گرێت و ئه‌یباته ژوره‌وه
71
.
رۆژ..ناوه‌وه ..عه‌لوه
کوردۆ :
“به‌شه‌رمه‌وه سه‌یری جه‌وهه‌ر ئه‌کات و چاو دائه‌خات.. جه‌وهه‌ر سه‌یرێکی ئه‌کات..”
عهفومکه مام جه‌وهه‌ر به‌خوا نه‌مزانی کاک سه‌مه‌د گومانی هه‌بووه..
جه‌وهه‌ر :
“ده‌ستێک دێنێت به‌سه‌ری کوردۆ دا”
نا کوڕم.. هیچ نه‌بووه..وه‌ره دانیشه
“کوردۆ لای داده‌نشێت”
سه‌مه‌د :
کورم ریزێک چامان بۆ بێنه
جه‌وهه‌ر :
“پێئه‌که‌نێت”
ئه‌م چایهش وه‌کو چایه‌که‌ی تر نیه؟
سه‌مه‌د :
“پێئه‌که‌نێت”
نا..نا..
72
.
شه‌و..ناوه‌وه.. عه‌لوه
“جه‌وهه‌ر سه‌ر چه‌ند سندقێک له‌سه‌ر جێگا پاڵکه‌وتووه و بیر ئه‌کاته‌وه.. جارجاره قومێک چایی ئه‌خواته‌وه.. گوێی له‌ده‌نگی ته‌قه‌یه‌ک دێت.. هه‌ڵئه‌سێت و سه‌یری ده‌ره‌وه ئه‌کات.. مسته‌فا ئه‌بینێت.. سه‌روچاوی پێجاوه..”
جه‌وهه‌ر :
کێیت کابرا..تۆ کێیت؟
مسته‌فا:
“ده‌موچاوی ئه‌کاته‌وه”
تۆ کێیت؟
جه‌وهه‌ر :
من جه‌وهه‌ر م
مسته‌فا:
ئه‌ی لێره چی ئه‌که‌یت؟
جه‌وهه‌ر :
پاسه‌وانی ئه‌م عهلوهم
مسته‌فا:
ئه‌ی ئه‌و کوڕه‌ی دوێنێ شه‌و لێره بوو
جه‌وهه‌ر :
ئه‌و هه‌ر دوێنێ شه‌و لێره بوو.. ئیتر من لێره‌م.. چیت ئه‌وێت؟ تۆ کێیت؟
مسته‌فا:
هیچ.. لای که‌س باسی نه‌که‌یت که منت بینیوه
“سه‌روچاوی ئه‌پێچیته‌وه و ئه‌ڕوات”
جه‌وهه‌ر :
“به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یری ئه‌کات”
ئه‌مه کێ بوو؟
73
.
شه‌و..ناوه‌وه .. ماڵی په‌ریخان
“کوردۆ و په‌ریخان له جێگادا پاڵکه‌وتوون”
کوردۆ :
باش بوو دڵی پاک بووه‌وه.. قبوڵی کرد له‌وێ بمێنێته‌وه
په‌ریخان :
کورم ئه‌و بێکه‌سه.. به‌س نیه خوا ئه‌وێشی بۆ داوه.. ئه‌گینا بۆ کوێ بچێت بخه‌وێت
کوردۆ :
ئه‌و پاسهوانیهشی له کۆڵی منیش کرده‌وه.. به‌ڵام دایه زۆر به‌زه‌ییم پێا دێته‌وه
په‌ریخان :
کورم ئه‌م وڵاته هه‌زاران بێکه‌سی وای تییایه.. خوا ره‌حمی پێ‌بکات مناڵه‌کانی مابن و بیادۆزێتهوه
کوردۆ :
دایه.. ئه‌زانی قسه‌که‌ی تۆ بوو.. کوروکچێک هه‌یه ناویان گه‌رمیان و کوێستانه
په‌ریخان :
ئه‌ی زانیتان له کوێن؟
کوردۆ :
زۆر گه‌راین نه‌ماندۆزینه‌وه.. ژنێک پێی ووتین که له دوای ئه‌نفاله‌که دوو مناڵی بینیووه به‌و ناوانه و له‌و ته‌مه‌نه‌ی مناڵه‌کانی مام جه‌وهه‌ر ..
په‌ریخان :
ده‌ی ئینشالله مادام هه‌واڵێکی ده‌ستکه‌وتووه، هه‌ر ئه‌یاندۆزێته‌وه..
74
.
شه‌و..ناوه‌وه ..عه‌لوه
“جه‌وهه‌ر له‌سه‌ر جێگا پاڵکه‌وتووه و بیر ئه‌کاته‌وه.. ده‌نگێک له ده‌ره‌وه.. جه‌وهه‌ر هه‌ڵئه‌سێت و سه‌یری ده‌ره‌وه ئه‌کات.. پ.جوڵان لێی نزیک ئه‌بێته‌وه”
پ.جوڵان:
کێ لێره‌یه؟
جه‌وهه‌ر :
قوربان من لێره‌م
پ.جوڵان:
پاسه‌وانی کاک سه‌مه‌د ی؟
جه‌وهه‌ر :
نا قوربان پاسه‌وانی ئه‌م عهلوهیهم
پ.جوڵان:
ئێ عه‌لوه‌ی کاک سه‌مه‌د نیه؟
جه‌وهه‌ر :
به‌ڵێ قوربان
پ.جوڵان:
باشه ئه‌گه‌ر شتێک رویدا.. یان شتێکی نائاسایت بینی ئاگادارمان بکه.. ئێمه هه‌رله‌م ناوه‌ین و ئه‌گه‌رێین..
جه‌وهه‌ر :
باشه به‌سه‌رچاو..
“پ.جوڵان ئه‌روات.. جه‌وهه‌ر ئه‌روات بۆ لای جێگاکه و ئه‌گه‌رێته‌وه”
قوربان.که‌سێکی.قوربان..
“سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌لا ئه‌کات پ.جوڵان له‌وێ نه‌ماوه”
75
.
رۆژ..دره‌وه ..ریگای قوتابخانه
“کوردۆ له‌سه رێگاکه وه‌ستاوه، سه‌یری ده‌رگای قوتابخانه‌که ئه‌کات ،کویستان دێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و رێگای لای ک رێئه‌کات، کوردۆ ئه‌یبینێت دڵخۆش ئه‌بێت ،چاوه‌روانی ئه‌کات تا نزیک ئه‌بێته‌وه”
کوردۆ :
چۆنی؟
کویستان:
تۆ حه‌قت چیه
کوردۆ :
توخوا ناوت چیه؟
کویستان:
بێفه‌ر ئه‌وه چیته ئه‌ڵێی شێتی هه‌مو رۆژێک رێم پێئهگری
کوردۆ :
هیچ به‌خوا کورێکی چاکم حه‌ز ئهکهمستهفا ناوت بزانم
کویستان:
ئێسک تاڵ تۆ ناوی منت بۆ چیه
کوردۆ :
هه‌ر حه‌ز ئه‌که‌م بتناسم
کویستان:
تۆ بم ناسی؟ تۆ چیت تا بمناسی.. لاچۆ ئێسک تاڵی بێفه‌ر، جارێکی تر رێم پێنهگری
کوردۆ :
هه‌رچی ئه‌ڵێی بیڵێ به‌س توخوا ناوت چیه؟
کوێستان:
ناوم هه‌رچیه تۆ حه‌قت چیه.. لاچۆ ئیتر ئه‌وه‌نده نه‌یه‌یته سه‌ر رێگام به‌خوا به باوکم ئه‌ڵێم
کوردۆ :
به‌قوربانی باوکت بم پێی بڵێ به‌س ناوت چیه
کوێستان:
ئای که موزعیجی لاچۆ به‌دفه‌ساڵ لاچۆ..
“کوێستان به خێرایی جێی دێڵێ و ئه‌روات ، کوردۆ له دوره‌وه سه‌یری ئه‌کات”
76
.
رۆژ..دره‌وه .. عه‌لوه
“سه‌مه‌د و جه‌وهه‌ر چا ئه‌خۆنه‌وه”
سه‌مه‌د :
شێوه‌ی چۆن بوو؟
جه‌وهه‌ر :
ئه‌سمه‌رێکی ریشن بوو سه‌روچاوی دا پێچابوو
سه‌مه‌د :
ئه‌ها ئه‌وانه جه‌ماعه‌تی …ئه‌ی نه‌تزانی چی ئه‌وێت؟
جه‌وهه‌ر :
نه‌مزانی.. به‌ڵام پرسیاری کوردۆ ی کرد
سه‌مه‌د :
کوردۆ ؟ بۆچی ؟
جه‌وهه‌ر
:نازانم، هه‌ر پرسیاری ئه‌وی کرد
سه‌مه‌د :
ئه‌وانه له‌م حکومه‌ته قاچاخن.. ئه‌مجاره بینیت خه‌به‌ری پۆلیسه‌کان بده
جه‌وهه‌ر
:نه‌متوانی ئێره جێبهێڵم و بچم خه‌به‌ریان بده‌مێ.. به‌ڵام نازانم بۆ پرسیاری کوردۆی کرد
سه‌مه‌د: کوردۆ ،ئه‌وه مناڵێکی عه‌جوله دیاره ئه‌یناسن.. ئه‌رێ بیرم چوو کوردۆ ئه‌مرۆ بۆ نه‌هاتووه؟
جه‌وهه‌ر :
نازانم منیش له به‌یانیه‌وه چاوه‌روانی ئه‌وم
77
.
رۆژ..دره‌وه ..به‌ده‌م پۆلیسخانه
“جه‌وهه‌ر و کوردۆ له‌به‌رده‌م پۆلیسخانه‌دا وه‌ستاون و جه‌وهه‌ر سه‌یری ئاڵای سه‌ر پۆلیسخانه‌که ئه‌کات”
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر.. مام جه‌وهه‌ر
“جه‌وهه‌ر چاو له ئاڵاکه ئه‌بڕێت ،خۆشی ده‌موچاوی گرتووه”
کوردۆ :
ئه‌وه چیه مام جه‌وهه‌ر گوێت لێم نیه.. بۆ وه‌ستاوی؟
جه‌وهه‌ر :
سه‌یرکه کوردۆ ئه‌وه ئاڵای کوردستانه..
کوردۆ :
ئه‌زانم.. سه‌دجارم دیوه
جه‌وهه‌ر :
من هه‌ر له خه‌وندا بینیومه..چه‌ندساڵه به ئاواته‌وه‌م ئاوا به‌راستی بیبینم.. ئه‌ڵا له‌م رۆژه خۆشه.
کوردۆ :
وام زانی چیه وا دڵخۆشی کردوی..ئه‌و ئاڵا؟
جه‌وهه‌ر :
کورم ئێوه سه‌رده‌مانی ئێمه‌تان نه‌دیوه.. ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌یبینم به خه‌ونیش نه‌موێراوه بیبینم.. ئێوه خۆشبهتن ئێستا ئاوا له سایه‌ی ئه‌م ئاڵادا ئازادن ،ئێوه تامی دیلیتان نه‌دیوه ، بۆیه تامی ئازادی و ئه‌و ئاڵایه هیچ نیه لاتان.. ئای کوڕم ئێمه نه‌وه‌یه‌کی به‌دبه‌خت بووین
کوردۆ :
ئه‌وه نیه ئێمه‌ش به‌دبه‌ختین ، به‌سه‌د شه‌ڕه‌شه‌ق دینارێک په‌یدا ئه‌که‌ین..
جه‌وهه‌ر :
“سه‌یرێکی کوردۆ ئه‌کات”
بابرۆینه ژوره‌وه کورم..
“جه‌وهه‌ر و کوردۆ ئه‌رۆنه ناو حه‌وشه‌ی پۆلیسخانه‌و جه‌وهه‌ر سه‌لام له هه‌موو پۆلیسه‌کان ئه‌کات و به‌خۆشیه‌وه سه‌یریان ئه‌کات”
78
.
رۆژ..ناوه‌وه .. ماڵی جیهاد
لاولاو :
ئه‌مرۆ مهولویهکم له‌سه‌ره
جیهاد :
بۆ ژنه‌که پێت غه‌ریبه له‌ماڵه‌وه‌م؟
لاولاو :
ئه‌رێ وه‌ڵا غه‌ریبه ئاهه‌نگی ده‌وێت
جیهاد :
ده‌با دڵخۆش ترت بکه‌م.. 3 رۆژ مۆڵه‌تم وه‌رگرتوه
لاولاو :
3 رۆژ؟ ئه‌ی بۆ داوای موژده‌ت نه‌کرد.. مناڵه‌کان بزانن له خۆشی‌دا ئاهه‌نگ ئه‌گێرن
“له‌ده‌رگا ده‌درێت”
لاولاو :
ئه‌وه یه‌کیان هاته‌وه.. وه‌ره کچم سه‌یرکه باوکت 3 رۆژ ئیجازه‌یه
“کوێستان دێته ژوره‌وه”
کویستان:
هه‌ر 3 رۆژ
جیهاد :
بۆ کچم که‌مه؟
79
.
رۆژ..ناوه‌وه.. ناو پۆلیسخانه
“جه‌وهه‌ر و کوردۆ له‌به‌رده‌م مولازمی پۆلیسدا وه‌ستاون”
مولازم:
کاکه گیان تۆ هه‌رچیت ووتوه نوسیومه.. به‌ڵام من ناتوانم نوسراوت بۆ بکه‌م تا به‌رێوه‌به‌ر نه‌یه‌ته‌وه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی به‌رێوه‌به‌ر که‌ی دێته‌وه؟
مولازم:
دوای 3 رۆژی تر
جه‌وهه‌ر :
3 رۆژ؟ قوربانت من ناتوانم سه‌بر بگرم ، من ئه‌بێت تا زوتره ماڵ و مناڵه‌کانم بدۆزمه‌وه.. ته‌سکه‌ره ده‌ربکه‌م
کوردۆ :
ملازم گیان ، ئه‌م پیاوێکی هه‌ژاره، مودیری بۆ چیه تۆ نوسراوێکمان بۆ بکه با بچین بۆ لای قایمقام، مودیر ناحیه
مولازم:
بابه ئێوه ئیشتان چیه بۆ لای قایمقام .. ئه‌و ئه‌بێت نوسراوی بۆ بکه‌ین بۆ دائیره‌ی نفوس
جه‌وهه‌ر :
ده‌ی قوربانت نوسراومان بۆ بکه
مولازم:
ئاخر مودیر لێره نیه ئیمزای بکات
کوردۆ :
ئه‌ی قابیله ئیمه 3 رۆژ چاوه‌روان بکه‌ین تا مودیره فه‌ندی دێته‌وه
مولازم:
قسه‌ی زل مه‌که..
“نوسراوه‌که‌ی به‌رده‌می ئهدرێنێت”
برۆن خۆتان برۆن بۆ نفوس هه‌ر نوسراویشتان بۆ ناکه‌م
جه‌وهه‌ر :
قوربانت عاجز مه‌به گه‌نجه..
مولازم:
براگیان ئه‌گه‌ر په‌له‌تانه ئه‌وه دائیره‌ی نفوسه خۆتان برۆن
80
.
رۆژ..دره‌وه ..گوندی پشته
“ریشسپی و حه‌مید لای لانکرۆزهرهکه وه‌ستاون و پاره ئه‌ژمێرن”
ریشسپی:
ئه‌ی ئێستا ئه‌و جه‌وهه‌ر ه نه‌گبه‌ته چی ئه‌کات ؟ بۆ کوێ چوو؟
حه‌مید :
رۆشت بگه‌ڕێت به‌ڵکو هه‌وا ڵێکی ده‌ستکه‌وێت
ریشسپی:
جا گه‌ر ژن و مناڵه‌که‌ی ئه‌نفال کرابن ، به‌شوێن چیدا ئه‌گه‌ڕێ؟
حه‌مید :
نازانم.. ئه‌و ئه‌ڵێ دڵم لێی داوه مناڵه‌کانم ماون.. ئه‌بێ هه‌واڵێکیان هه‌ر بدۆزنه‌وه
ریشسپی:
مناڵه‌کانی ناویان چیه؟
حه‌مید :
کوێستان و گه‌رمیان
ریشسپی:
ئه‌م دوو جوته ناوه له گوێم‌دا غه‌ریب نین ،ته‌مه‌نیان چه‌نده؟
حه‌مید :
ئاوا له 16 و 17ساڵیدان
ریشسپی:
ئێ.. ئێ.. بیرم هاته‌وه ، من وا بزانم ئه‌و دوو مناڵه‌م بینیوه
حه‌مید :
له کوێ بینیوتن؟
ریشسپی:
له ماڵێکدا له ئۆردوگا.. پیاوێکی ئیماندار له راهی خوا به‌خێوی ئه‌کردن و ووتی ئه‌م دوو مناڵه دایکیان ئه‌نفال کراوه و که‌سیان نه‌ماوه
حه‌مید :
ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌به‌ره بزانێ له خۆشی‌دا تا ئێره باڵئهگرێ
ریشسپی :
پێویست ناکات بۆ ئێره باڵ بگرێ له ئۆردوگا بپرسێت ئه‌و ماڵه ئه‌دۆزێته‌وه.
حه‌مید :
چۆن؟
81
.
رۆژ..دره‌وه .. سهرپردهکه
“کۆمه‌ڵێ مناڵ ده‌به‌ی به‌نزینیان داناوه و له‌سه‌ر جاده‌که وه‌ستاون و ههرسهیارهک ده‌گات بهرهروی ده‌چن ”
ده‌نگی مناڵه‌کان:
به‌نزینی ئێرانی.. به‌نزینی ئه‌سڵ..
“مناڵێک به‌نزین ئه‌کاته سه‌یاره‌که ، سه‌یاره‌یه‌کی تریش دێت و هه‌موو بهرهروی ده‌چن ، له دوره‌وه لانکرۆزهرهکهی حه‌مید ده‌رئه‌که‌وێت”
ده‌نگی مناڵه‌کان:
ئه‌وا به‌نزین هات.. حه‌میدی لاندکرۆزه‌ر هات
“لانکرۆزهرهکهی حه‌مید ئه‌گاته لای مناڵه‌کان و ده‌وه‌ستێت”
82
.
رۆژ..دره‌وه .. پۆلیسخانه
“پۆلیسه‌کان به‌په‌له سواری سه‌یاره‌که ده‌بن و جیهاد به‌ده‌ست ئیشاره‌تیان بۆده‌کات که دوای ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئه‌و بکه‌ون ،سوار ئه‌بن و به‌خێرایی ئه‌رۆن”
83
.
رۆژ..دره‌وه ..عه‌لوه
“سه‌مه‌د و جه‌وهه‌ر دانیشتوون و کوردۆ و چه‌ند مناڵێک سه‌ندوق دائه‌گرن”
جه‌وهه‌ر :
کاک سه‌مه‌د مناڵی ئه‌م سه‌رده‌مه ناخۆشیان نه‌بینیوه.. سه‌ربازییان نه‌بینیوه.. بۆیه وا له‌م وه‌زعه بێمنه‌تن
سه‌مه‌د :
سه‌رلێشیواون.. خوا ره‌حمیان پێ‌بکات.. قه‌دری هیچ نازانن.. قه‌دری پاره.. قه‌دری دایک‌وباوک .. سه‌رده‌مێکی خراپه تێی که‌وتوین
جه‌وهه‌ر :
به‌ڵام وابزانم کوردۆ له عاقڵهکانیانه
سه‌مه‌د :
ماشالله عاقڵه .. به‌ڵام تۆزێ سه‌ره‌رۆیه.. خواره‌حم به‌دایکی بکات
حه‌مید :
“ده‌نگی ده‌ره‌وه”
کاک جه‌وهه‌ر لێره‌یت
جه‌وهه‌ر :
حه‌مید ئه‌وه تۆی ،یاخوا به‌خێر بێیت.. وه‌ره لێره‌م
“حه‌مید دێته ژوره‌وه و ته‌وقه له‌گه‌ڵ سه‌مه‌د و جه‌وهه‌ر ده‌کات”
حه‌مید :
ئه‌وه چیت لێهات .. خۆ ماڵی منت ئه‌زانی
جه‌وهه‌ر :خوا له کاک سه‌مه‌د بهزیادکات.. وا لێره‌م
حه‌مید :
ئه‌ی شه‌وان وه‌ره‌وه ماڵه‌وه
سه‌مه‌د :
ئیشی ئه‌م شه‌وانه.. پاسه‌وانی ئێره‌یه
حه‌مید :
به‌خوا چاکه شوکور .. ئیشیشت ده‌ستکه‌وت.. کێ له‌م رۆژه‌دا ئیشی ده‌ستده‌که‌وێت
جه‌وهه‌ر :
ماڵی کاک سه‌مه‌د ئاوابێت.. ئه‌ی تۆ خێره ئه‌مڕۆ نه‌چویت بۆ حدود؟
حه‌مید :
جا مودیری پۆلیس ئه‌یه‌ڵێ ئیش بکه‌ین.. ئه‌مڕۆ هاتوه‌ته‌وه له ئیجازه و هه‌موو سه‌یته‌ره‌کانی توند کردوه‌ته‌وه.. قوش ناتوانێت به قاچاخ تێپه‌ڕێت.. ئێ منیش ووتم فرسه‌ته با ههواڵیکت بزانم
جه‌وهه‌ر:
یاخوا به‌خێر بێیت، ئه‌تبینم دلم خۆش ئه‌بێت
حه‌مید :
ئه‌ی هه‌واڵێکت ده‌ستنه‌که‌وت؟
جه‌وهه‌ر :
نه‌وه‌ڵا حه‌مید گیان ، ئۆردوگا نه‌ما نه‌گه‌ڕێم.. هیچم ده‌ستنه‌که‌وت، ژنێکم بینی پێی ووتم که دومناڵی به‌و ته‌مه‌ن و ناوانه‌ی مناڵه‌کانی منه‌وه دوای ئه‌نفال له ئۆردوگا بینیوه.. ئه‌وه منیش هه‌موو قوشبنێکی ئۆردوگاکان نه‌ما.. ههرئهگهرێم ،ئیتر به‌شکو خوایه بیاندۆزمه‌وه
حه‌مید :
ئه‌و ژنه راست ئه‌کات ،ئه‌و مناڵانه‌ی تۆ ماوون؟
جه‌وهه‌ر :
تۆ چۆن ئه‌زانی؟
حه‌مید :
له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵێکم لایه بۆت له پاکه‌تدا
کوردۆ :
کاک سه‌مه‌د ته‌واو
سه‌مه‌د :
ده‌ستتان خۆش
کوردۆ :
کاک حه‌مید چۆنی؟
حه‌مید :
کوردۆ ئه‌وه چیه وازت له به‌نزین فرۆشتن هێناوه ،وا ناتبینم؟
کوردۆ :
ئه‌وه کاک سه‌مه‌د و مام جه‌وهه‌ر ده‌زانێت
جه‌وهه‌ر :
حه‌مید ههوالهکهم پێ بڵێ ، چیه؟
حه‌مید :
گه‌رمیان و کوێستان لێره‌ن و ماون
جه‌وهه‌ر :
“به‌خۆشیه‌وه هه‌ڵئه‌سێت و حه‌مید ماچ ئه‌کات”
قوربانی ده‌مت بم له کوێن؟
حه‌مید :
له ئۆردوگان له‌ماڵی مام فه‌تاح
جه‌وهه‌ر :
توخوا به‌راستیته؟ قوربانی ده‌مت بابرۆین بۆ ماڵی مام فتاح
84
.
رۆژ..دره‌وه .. ناو ئۆردوگا
“حه‌مید و جه‌وهه‌ر له‌ناو ئۆردوگا به لانکرۆزهرهکه ئه‌سوڕێنه‌وه و پرسیاری ماڵی مام فتاح ئه‌که‌ن ،ئه‌گه‌نه بهردهگایهک پیاوێکی پیر دانیشتووه”
حه‌مید :
ئه‌رێ خاڵۆ ماڵی مام فتاح له کوێیه”
پیاوه‌پیره‌که:
کام فتاح؟
حه‌مید :
مام فتاح باوکی گه‌رمیان و کوێستان
پیاوه‌پیره‌که:
6 فتاح ئه‌ناسم هیچیان مناڵیان نیه ناوی گه‌رمیان بێت
حه‌مید :
ئه‌و باوکییان نیه له‌دوای ئه‌نفاله‌وه ئه‌و مناڵانه به‌خێو ئه‌کات
پیاوه‌پیره‌که:
به‌خوا نایناسم کوڕم
85
.
رۆژ..ناوه‌وه ..ماڵی پوره گوڵه
“جه‌وهه‌ر و حه‌مید و پوره گوڵه دانیشتوون”
جه‌وهه‌ر :
پورێ گیان ئێمه هاتووین بۆ ماڵی مام فتاح
پوره‌گوڵه:
یاخوا به‌خێر بێن ، ئه‌مه ماڵی ئه‌وه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی بۆ که‌سی لێ نیه ،وا چۆڵه؟
پوره‌گوڵه:
بۆ ساڵێکه وا چۆڵه
حه‌مید :
ئه‌ی مام فه‌تاح خۆی له کوێیه؟
پوره‌گوڵه:
لێره نیه.. ئه‌بینن هه‌ر خۆم به تاقوته‌نیا له‌م ماڵه‌دام
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی له‌کوێیه ؟ زۆر موحتاجم بیبینم
پوره‌گوڵه:
چیه کوڕم ،خێره وا موحتاجی بینی ئه‌ویت ،هیچ بهمن ئه‌کرێت؟
حه‌مید :
ئێمه ده‌مانه‌وێ خۆی ببینین
جه‌وهه‌ر :
هه‌موو هیوایه‌کم ئه‌وه ،ماڵم ئاوه‌دان بکات
پوره‌گوڵه:
ووتم ئه‌و ساڵێکه له‌م مه‌مله‌که‌ته نه‌ماوه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی له‌کوێیه ،له هه‌رکوێ بێت ئه‌چین بۆ لای
پوره‌گوڵه:
کوڕم.. مام فه‌تاح ئێوه خۆش، ساڵێکه عومری خوای کردووه ،له‌دوای مردنی که‌سێ هه‌واڵی نه‌پرسیوه، ته‌نها ئێوه نه‌بێت
جه‌وهه‌ر :
انالله واناالیه را‌جعون.. خوا عافوی بکات
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی که‌سی نه‌ماوه، مناڵی، خزمی
پوره‌گوڵه:
له‌دوای ئه‌نفال که‌سی بۆ نه‌ما، خۆیشی له‌گه‌ڵ مندا له‌به‌رئه‌وه‌ی پیروپه‌ککه‌وته بووین لهئهنفالهکهدا به‌ریان داین
جه‌وهه‌ر :
تۆ چی ئه‌ویت؟
پوره‌گوڵه:
هیچ ، ته‌نها هاوئهنفال و هاوسێی یه‌ک بووین ،وه‌سیه‌تمان کردبوو هه‌رکاممان پێشتر بمرین ببینه وارسی ماڵی ئه‌وی تر..که عومری خوای کرد ماڵه‌که‌ی بۆ من به‌جێما
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ڵێن چه‌ند مناڵێکی هه‌بووه دوای ئه‌نفال
پوره‌گوڵه:
به‌ڵێ 2 مناڵی پاشماوه‌ی ئه‌نفالی هه‌بوو، به‌ڵام مناڵی خۆی نه‌بوون، بێکه‌سی دوای ئه‌نفال بوون ئه‌و لای خۆی به‌خێوی ئه‌کردن
جه‌وهه‌ر :
پورهگیان، من بۆ هه‌واڵی ئه‌و مناڵانه هاتووم
پوره‌گوڵه:
جا تۆ هه‌واڵی ئه‌و مناڵانه‌ت بۆچیه؟
جه‌وهه‌ر :
ئه‌وانه مناڵی منن ،به‌شوێنیاندا وێڵم
حه‌مید :
پورێ گیان کاک جه‌وهه‌ر له‌و شه‌ری ئیران و عیراقه دیل بووه و تازه به‌ربووه و هاتوه‌ته‌وه.. ئه‌و مناڵانه‌ش مناڵی ئه‌من
پوره‌گوڵه:
پورت بمرێت، خۆزگه ئه‌و مناڵانه ئێستا لای من ئه‌بوون
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی له‌کوێن؟
پوره‌گوڵه:
دوای مردنی فتاح ئه‌و مناڵانه‌ش سه‌رگه‌ردان بوون و رۆێشتن، زۆریش هه‌واڵم پرسین نه‌مدۆزینه‌وه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی خوا هاوار ، پورێ ئێستا من کوێ‌یان بۆ بگه‌رێم
پوره‌گوڵه:
گیانی پورێ، به‌خوا نازانم، بچۆ له شار هه‌واڵیان بپرسه به‌ڵکو خوایه بیاندۆزیته‌وه
86
.
شه‌و..ده‌ره‌وه.. گه‌راج
“چه‌ند مناڵێک ئاگریان کردوه‌ته‌وه و له‌ده‌وری خربوون ،جه‌وهه‌ر دێت و کیسه‌یه‌ک ته‌ماته‌ی پێیه و ده‌یداته مناڵه‌کان”
جه‌وهه‌ر :
نانم لا نه‌بوو ئه‌گینا بۆم ئه‌هێنان
مناڵه‌کان:
زۆر مه‌منون مام جه‌وهه‌ر
مناڵه ئه‌سمه‌ره‌که:
مام جه‌وهه‌ر تۆ هه‌موو شه‌وێک زه‌حمه‌ت ئه‌کێشیت و خواردنمان بۆ دێنی
جه‌وهه‌ر :
کوڕی خۆم ،ئێوه و مناڵه‌کانم فه‌رقتان چیه ،ئێستا یه‌کێکی تر نان ئه‌بات بۆ مناڵه‌کانی منیش
مناڵه زه‌عیفه‌که:
بۆ مناڵه‌کانت له کوێن؟
جه‌وهه‌ر :
نازانم ،منیش به‌شوێنیاندا وێلم.. ئێوه که‌ستان نه‌تان بینیون؟
مناڵه‌کان:
ناویان چیه؟
جه‌وهه‌ر :
گه‌رمیان و کوێستان
87
.
رۆژ..ناوه‌وه .. عه‌لوه
“سه‌مه‌د دانیشتوه و پاره ده‌ژمێرێت ، کوردۆ دێته ژوره‌وه ، ناو عه‌لوه‌که ئه‌گه‌ڕێت”
کوردۆ :
باشه چی لێهات ، لێره دامنابوو
سه‌مه‌د :
کوردۆ ئه‌وه چیه وا مه‌شغوڵی بۆچی ئه‌گه‌ڕێیت؟
کوردۆ :
هیچ نیه کاک سه‌مه‌د ، شتێکم لێ وون بوه ،ئێستا ئه‌ی دۆزمه‌وه
سه‌مه‌د :
شتی وه‌کو چی؟
کوردۆ :
دیار نیه چی لێهات؟
سه‌مه‌د :
پێم بڵێ بۆ چی ئه‌گه‌ڕێیت؟
کوردۆ :
ته‌سجیلێکم لێره دانابوو ،ئێستا دیار نیه
سه‌مه‌د :
ئا.. ئا.. جا تۆ تهسجیلت بۆ چیه؟
کوردۆ :
هیچ ،گوێ له گۆرانی ئه‌گرم ،ئێستا زۆر پێویستمه ، بڵێ لای مام جه‌وهه‌ر نه‌بێت؟
سه‌مه‌د :
جه‌وهه‌ر بۆ کوێی ئه‌بات ،جگه لێره ماڵی تری نیه
کوردۆ :
ئه‌ی چی لێهات؟
سه‌مه‌د :
وه‌ره کورم ، بڕۆ سه‌ر دۆڵابه‌کان له‌وێیه
کوردۆ :
تۆ هه‌ڵتگرتبوو؟
“ده‌روات و ته‌سجیله‌که دێنێت”
کوردۆ :
سه‌عاتێکی تر دێمه‌وه
“دهرواتهوه ده‌ره‌وه”
سه‌مه‌د :
“له‌به‌رخۆیه‌وه”
باشه ئه‌م کوڕه ،ته‌سجیلی بۆ چیه؟
88
.
رۆژ..دره‌وه ..نزیک قوتابخانه
“کوردۆ له‌سه‌ر رێگاکه دانیستوه و ته‌سجیله‌که‌ی داناوه و کاسێتێکی عاتیفی له‌سه‌ره
و ئیش ئه‌کات.. له‌وسه‌ری شه‌قامه‌که‌وه لاندکرۆزی حه‌مید دێت و جه‌وهه‌ر له پێشی لانکرۆزهرهکهوه دانیشتوه کۆردۆ ئه‌بینێت.. له‌به‌رده‌م کوردۆ ده‌وه‌ستێت ،کوردۆ هه‌رسه‌یری ئه‌و سه‌ری شه‌قامه‌که ئه‌کات و ئاگای له‌وان نیه”
جه‌وهه‌ر :
کوردۆ ئه‌وه لێره چی ئه‌که‌یت
کوردۆ :
“رائه‌په‌ڕێت و هه‌ڵئه‌سێت به‌په‌له ته‌سجیله‌که ده‌کوژێنێته‌وه”
کوردۆ :
هیچ مام جه‌وهه‌ر تۆزێ ئیشم هه‌یه
جه‌وهه‌ر :
هه‌سته بڕۆ بۆ عه‌لوه‌که بارێک داگره
کوردۆ :
ئێوه بڕۆن ئێستا دێم
جه‌وهه‌ر :
وه‌ره له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سه‌رکه‌وه ئێمه بۆ ئه‌وێ ئه‌رۆین
کوردۆ :
نا، مام جه‌وهه‌ر ئیشێکم هه‌یه ئێوه بڕۆن خۆم دوایی دێم
جه‌وهه‌ر :
باشه له‌وێ چاوه‌ڕێت ئه‌که‌م ،ئیشم پێته
کوردۆ :
ئا، به‌خوا زوو دێم ، ئێوه بڕۆن
جه‌وهه‌ر :
باشه، برۆ حه‌مید..
“لاندکرۆزه‌ره‌که ئه‌روات ، کوردۆ ته‌سجیله‌که داده‌گیرسێنێت”
89
.
رۆژ..ناوه‌وه ..ناو لاندکرۆزه‌ره‌که
“لاندکرۆزه‌ره‌که رێئه‌کات”
حه‌مید :
لێی گه‌ڕێ گه‌نجه ،بزانه چاوه‌ڕێی چیه
جه‌وهه‌ر :
بروا ناکه‌م ،چاوه‌روانی شتی خراپ بێت ،مناڵێکی سهلاره
حه‌مید :
ئێی کاک جه‌وهه‌ر چه‌ند فه‌قیری ،ئه‌زانی ئه‌وێ کوێ بوو لێی وه‌ستابوو؟
جه‌وهه‌ر :
نا، کوێ بوو؟
حه‌مید :
ئه‌وه رێگای مه‌کته‌بی کچانه ،ئه‌و گه‌نجانه له‌وێ چاوه‌رێ ئه‌که‌ن تا مه‌کته‌ب به‌رئه‌بێت
جه‌وهه‌ر :
ده‌ی ،تێگه‌یشتم وازی لێ بێنه .
90
.
رۆژ..دره‌وه ..رێگای قوتابخانه
“کوێستان و کچێکی تر پێکه‌وه دێن تا له کوردۆ نزیک ئه‌بنه‌وه ،گوێیان له گۆرانی تهسجیلهکهیه ،سه‌یرێکی کوردۆ ئه‌که‌ن و ئه‌وه‌ستن”
کوردۆ :
گۆرانیه‌کی خۆشه؟
کوێستان:
ئا ،زۆر خۆشه. ئه‌توانی ئه‌و کاسێته‌م بده‌یتێ؟
کوردۆ:
وه‌ی به‌سه‌ر چاو، حه‌ز ئه‌که‌یت بهتهسجیلهکهوه ئه‌تده‌مێ
کویستان:
ته‌سجیلم بۆ چیه؟
کوردۆ :
“کوردۆ کاسێته‌که ده‌رده‌هێنێ و ئه‌یداتێ”
توخوا ناوت چیه؟
کوێستان:
به‌خوا ئێسکی خۆت گران ئه‌که‌ی ،تۆ ناوی منت بۆچیه
“لچێک ههڵئهقورچێنێ و ده‌روات، دوو گه‌نج دێن و له‌به‌رده‌م کوردۆ ده‌وه‌ستن”
گه‌نجه درێژه‌که:
ئه‌وه چیت ئه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و کچانه
کوردۆ :
جاتۆ حه‌قت چیه
گه‌نجه درێژه‌که:
چۆن ؟ئه‌وه ده‌نکی منه ،حه‌زم لێیه‌تی
کوردۆ :
چی ؟حه‌زت لێیه‌تی؟
گه‌نجه کورته‌که:
ئا ، منیش حه‌زم له ئه‌وی تریانه
کوردۆ :
گوێ بگره من هه‌قی ئه‌وی تریانم نیه ،به‌ڵام تۆ بێیت به‌رێی ئه‌میاندا که‌له‌که‌ت ئه‌شکێنم
گه‌نجه درێژه‌که:
تۆ ؟یه‌ک بۆکست لێده‌م ئه‌و دونیات پیشان ئه‌ده‌م، هه‌سته ده‌ی برۆ
“شه‌قێک له ته‌سجیله‌که هه‌ڵئه‌دات و ئه‌یشکێنێت ،کوردۆ توڕه ئه‌بێت و به قاچی له‌قه‌یه‌کی لێئه‌دات و گه‌نجه درێژه‌که ئه‌که‌وێت ،گهنجهکورتهکه له دواوه په‌لاماری کوردۆ ئه‌دات و بۆکسێک له‌ناو چاوی کوردۆ ئه‌دات ، کوردۆ روی تێئه‌کات و بۆکسێکی لێئه‌دات و ئه‌که‌وێت و گه‌نجه درێژه‌که په‌لاماری کوردۆ ئه‌دات ،کوردۆ ته‌سجیله شکاوه‌که ئه‌داته سه‌ریدا و خۆێن له‌ناو چاوی دێت، هه‌ردوو کچه‌که له‌دوره‌وه ئه‌وه‌ستن و سه‌یریان ئه‌که‌ن”
گه‌نجه درێژه‌که:
خوێری باشت کردبێت ،ئه‌گه‌ر حه‌قم لێ نه‌کردیته‌وه ، بزانه
کوردۆ :
چی ئه‌که‌ی برۆ بیکه ،جارێکی تر نزیکی بیته‌وه له‌وه خراپترت پێئه‌که‌م
“هه‌ردوو گه‌نجه‌که ئه‌ڕۆن ، دوو کچه‌که‌ش ئه‌رۆن ،کوردۆ پارچه‌ی ته‌سجیله‌که کۆ ئه‌کاته‌وه هه‌ڵێ ئه‌گرێت ، لاچاوی خوێنی لێهاتووه ،به‌ده‌ستی ئه‌یسڕێت و ئه‌ڕوات”
91
.
رۆژ..دره‌وه ..عه‌لوه
“سه‌مه‌د و جه‌وهه‌ر حه‌مید چا ئه‌خۆنه‌وه”
سه‌مه‌د :
انشااڵله هه‌ر ئه‌یاندۆزیته‌وه
حه‌مید :
مادام ماون بۆ کوێ ئه‌ڕۆن ،ههرئهیاندۆزیتهوه ،خه‌مت نه‌بێت حه‌میدی برات به‌م لانکرۆزهرهرۆحه ،هه‌موو ئه‌م شاره‌ت بۆ ئه‌گه‌ڕێم
جه‌وهه‌ر :
حه‌مید خوا بکا بیاندۆزهمهوه ،قه‌ت برایه‌تی تۆم بیر ناچێته‌وه
حه‌مید :
ئه‌گه‌ر نهتدۆزینهوه ،برایهتیمانت بیر ئه‌چێته‌وه؟
جه‌وهه‌ر :
نا ،مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو
سه‌مه‌د :
ئه‌ری کاک جه‌وهه‌ر ،تۆ هه‌ر باسی ئه‌و دوو مناڵه‌ت ئه‌که‌یت ،ئه‌ی ژنه‌که‌ت ، براکه‌ت؟
جه‌وهه‌ر :
نازنم کاک سه‌مه‌د ،ئه‌ڵێن ژنه‌که‌م ئه‌نفالکراوه و براکه‌شم هه‌واڵی نیه ،یان شه‌هید بووه یان ئه‌نفاله ، ئیتر نازانم
حه‌مید :
کاک سه‌مه‌د ئه‌م دوو مناڵه بدۆزینه‌وه ،هه‌واڵی راستی ئه‌وانیش ئه‌زانێت ،ئه‌مان سهرهداوهکهن
جه‌وهه‌ر :
ئا ،حه‌مید باش ئه‌ڵێ ،خوا بکات ده‌ستم له‌مان گیر ئه‌بێت ،ئیتر حه‌تمه‌ن هه‌واڵێکی راستی ئه‌وانیشم ده‌ستئه‌که‌وێ
“کوردۆ دێته ژوره‌وه ”
سه‌مه‌د :
ئه‌وه چیه کوردۆ شه‌رت کردووه؟
کوردۆ :
نا کاک سه‌مه‌د هیچ نیه
سه‌مه‌د :
چی هیچ نیه ،سه‌یری لاچاوت که ،لێیان داوی؟
کوردۆ:
شه‌ریان پێفرۆشتم ،خه‌تای من نه‌بوو
حه‌مید :
ناشێ شه‌ره‌که‌ت له‌سه‌ر هین بێت؟
سه‌مه‌د :
هین چیه کاک حه‌مید ،دیاره شتێک ئه‌زانی؟
حه‌مید :
نه‌وه‌ڵا، کوردۆ ئه‌زانێت هین چیه
جه‌وهه‌ر :
ده‌ی وازی لێبهێنن ،کورم وه‌ره خه‌ریکی ئیشه‌که‌ت به ،سه‌ریه‌شه بۆ ئه‌و دایکه بێکهسهت دروست مه‌که
سه‌مه‌د :
ئه‌وه چیه؟ تهسجیلهکهشت شکاوه
کوردۆ :
ئا ،له‌شه‌ردا شکا ،ئه‌وان دوان بوون ،به‌ڵام به‌خوا من زۆرترم لێدان
سه‌مه‌د :
پاڵه‌وانێتی خۆیم بۆ باس ئه‌کات ،بڕۆ ده‌موچاوت بشۆ
“کوردۆ ئه‌رواته ئه‌و دیو”
91
.
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی کوردۆ
په‌ریخان :
کورم سه‌د جارم پێ ووتی شه‌ڕ مه‌که ،باشه وا لاچاوت دیاری بووه
کوردۆ :
به‌خوا شه‌ریان پێفرۆشتم ،خه‌تای من نه‌بوو
په‌ریخان :
کورم توخوا جه‌رگم مه‌سوتێنه ،ته‌نها تۆم هه‌یت ،با توشی به‌ڵایه‌ک نه‌بیت
کوردۆ :
نا ،دایه گیان خه‌مت نه‌بێت ،ئیتر شه‌ڕ ناکه‌م ،به‌س تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ ،خه‌مت نه‌بێت
په‌ریخان :
خوا بکات..ده‌ی بخه‌وه کورم با به‌یانی زوو هه‌ڵسیت
“په‌ریخان پاڵئهکهوێت و کوردۆ له پاڵیدا پاڵئهکهوێت ،کوردۆ به‌خۆشیه‌وه سه‌یری ئاسمانی خانوه‌که ئه‌کات ،ده‌نگی گۆرانی دێت..”
92
.
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی جیهاد
“ده‌نگی گۆرانیه‌که به‌رده‌وامه .. کوێستان له جێگادا پاڵکه‌وتوه و گوێ له گۆرانیه‌که ده‌گرێت ،له پاڵ سه‌ریدا له‌ناو تهسجیلێکدا کاسێته‌که کارئه‌کات ”
93
.
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی کوردۆ
“ده‌نگی دره‌وه ،گۆرانیه‌که به‌رده‌وامه ،کوردۆ روو ئه‌کاته لایه‌که‌وه ،گۆرانیکه به‌رده‌وامه”
94
.
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی جیهاد
“گۆرانی به‌رده‌وامه ،کوێستان روئهکاته لایه‌کی تره‌وه .. ده‌ست ئه‌بات و ته‌سجیله‌که ئه‌کوژێنێته‌وه ،ده‌نگی گۆرانی ئه‌بڕێت”
95
.
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی کوردۆ
“کوردۆ چاوی لێکناوهو نوستووه”
96
.
رۆژ..دره‌وه ..به‌رده‌رگای نفوس
“کوردۆ و جه‌وهه‌ر وه‌ستاون”
کوردۆ :
ئه‌مه دائیره‌ی نفوسه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی تۆ که‌س ئه‌ناسیت؟
کوردۆ :
خه‌مت نبێت ،مودیری نفوس خۆی ئه‌ناسم
جه‌وهه‌ر :
مودیری نفوس؟
کوردۆ :
ئا خه‌مت نه‌بێت ،هه‌رچیمان بوێت ،بۆمان ئه‌کات
جه‌وهه‌ر :
به‌شکو خوا ،یارمه‌تیمان بدات
کوردۆ :
بابڕۆینه ژوره‌وه ،ئا لێره‌وه
97
.
رۆژ..ناوه‌وه ..دائیره‌ی نفوس
“چه‌ند که‌سیك خه‌ریکی موعامهلاتی پێناسن ،کوردۆ و جه‌وهه‌ر چاوه‌ڕی ئه‌که‌ن تا به‌رده‌می مودیر چۆڵ ئه‌بێت ،مودیر دهرههڵئهبڕێت کوردۆ ئه‌بینێت”
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
کوردۆ ؟ئه‌وه چیه هه‌م هاتیته‌وه؟
کوردۆ :
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی چۆنی ؟
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
باش نیم ،چیت گه‌ره‌که ،سهریهم مه‌یه‌شێنه
کوردۆ :
بۆ وا توڕه‌یت؟ ئه‌مڕۆ ئیشت زۆر بووه
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
رۆژی چل مناڵ له‌دایک ئه‌بێت و ئه‌بێت چل هه‌ویان بۆ بکه‌م ،هه‌رکه‌س دێت و ژن دێنێت ئه‌بێت خانه‌یان بۆ بکه‌مه‌وه و هه‌ویان بۆدهربکهم.. سه‌رم قاڵه وازم لێبێنه ،برۆ رۆژێکی تر بێره‌وه
کوردۆ :
ئاخر عه‌دنان ئه‌فه‌ندی من هاتووم بۆ..
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ئه‌زانم بۆچی هاتووی ،ناکرێت ،موالید گه‌وره ناکرێت سه‌دجارم پێ ووتی ،بڕۆ له مه‌حکه‌مه چاکی بکه ،به من ناکرێت
کوردۆ :
من بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم ،وازم له‌وه هێناوه
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ئه‌ی بۆچی هاتووی؟
کوردۆ :
ئه‌م مام جه‌وهه‌ره ئه‌یه‌وێت هه‌ویه ده‌ربکات
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
“سه‌یرێکی جه‌وهه‌ر ئه‌کات”
ئه‌مه عێراقیه؟
کوردۆ :
ئا، خه‌ڵکی ئه‌م گهرمیانهیه ،دیل بووه و ئێستا هاتوه‌ته‌وه
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ئه‌ی هه‌ویه‌که‌ی خۆی کوا؟
جه‌وهه‌ر :
قوربانت ،له ماڵدا بووه ، له ئه‌نفالدا تیاچووه
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
باشه ،واته ضایع بووه
جه‌وهه‌ر :
به‌ڵێ
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌ی نفوسی خۆت پێیه؟
جه‌وهه‌ر :
نه‌وه‌ڵا پێم نیه
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ئه‌ی هه‌ویه‌ی مناڵێکت ،ژنه‌که‌ت ،برایه‌کت؟
جه‌وهه‌ر :
هیچیانم پێ نیه
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ده‌ی که‌واته ناکرێت
کوردۆ :
بۆ ناکرێت ؟
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
با بروات ،ژماره‌ی په‌ره‌ی خۆی ،یان هه‌ویه‌کی یه‌کێکیانی خێزانه‌که‌ی بێنێت
کوردۆ :
که‌سی نه‌ماوه له‌کوێ هه‌ویه‌کانیان بهێنێت
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ده‌ی که‌واته ناکرێت
جه‌وهه‌ر :
بۆ ناکرێت ،ئه‌وه ناوی خۆم و باوک و باپیرم
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
بابه ،ژماره‌ت پێنه‌بێت من له‌و هه‌موو سجیله چۆن ئه‌توانم ناوی تۆ بدۆزمه‌وه
کوردۆ :
خۆمان سجلهکان ئهگهڕیین
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
نابێت ،نایدۆزنه‌وه ، ئه‌وه‌ند ئه‌و سجلانه زۆر بووه ،به ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌و سجل نه‌بێت نادۆزرێته‌وه
جه‌وهه‌ر :
قوربانت عه‌دنان ئه‌فه‌ندی یارمه‌تیم بده ،هیچ هه‌ویه‌م پێ نیه
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
کوردی ئه‌زانن ؟ به بێ ژماره نادۆزرێته‌وه
کوردۆ :
یارمه‌تیمان ناده‌ی؟
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
ئۆهۆ ،، ناکرێت ،نادۆزرێته‌وه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی من ئێستا به‌بێ هه‌ویه چی بکه‌م
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
نازانم ،من ناتوانم ،سه‌رم زۆر مهیهشینن ئیشم زۆره
کوردۆ :
هه‌ر هیچ ناکرێت
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
نه‌خێر هیچ ناکرێت
جه‌وهه‌ر :
بابرۆین ،وا دیاره هیچمان بۆ ناکرێت
کوردۆ :
وادیاره ناکرێت و نایدۆزێته‌وه ،ئه‌گینا بۆی ئه‌کردین
“کوردۆ و جه‌وهه‌ر ئه‌رۆن”
عه‌دنان ئه‌فه‌ندی:
کوردۆ مه‌رۆ وا بزانم شتێک ئه‌کرێت ،خۆت وه‌ره با پێت بڵێم
“جه‌وهه‌ر به‌خۆشیه‌وه سه‌یری ئه‌کات ،کوردۆ ئه‌چێته لای عه‌دنان ئه‌فه‌ندی ،ئه‌ویش چپه‌یه‌کی بۆ ئه‌کات”
کوردۆ :
باشه ،باشه زۆر مه‌منونین ،خۆم دێم بۆ لات، مام جه‌وهه‌ر بابرۆین
“کوردۆ و جه‌وهه‌ر ئه‌چنه ده‌ره‌وه”
98
.
رۆژ..دره‌وه ..به‌رده‌م نفوس
جه‌وهه‌ر :
بۆمان ئه‌کات؟
کوردۆ :
ئا.. ئا..وێنه‌ت پێیه
جه‌وهه‌ر :
ئا.. ئه‌وه وێنه‌ی خۆم..که‌ی بۆمان ئه‌کات؟
ئه‌بێت ئێواره بچم بۆ ماڵیان
جه‌وهه‌ر :
بۆچی بۆ ماڵیان ،ئه‌ی لێره بۆ نایکات؟
کوردۆ :
نازنم ،ووتی ئێواره سه‌رێکم لێبده له ماڵه‌وه ،هه‌وڵئه‌ده‌م شتێکی بۆ بکه‌م
99
.
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی کوردۆ
“په‌ریخان و کوردۆ له هه‌یوانه‌که‌دا وه‌ستاون
کوردۆ :
ده‌تۆ 10 دینارم بده‌رێ ،به‌خوا سبه‌ینێ باری زۆر هه‌یه پاره‌ی زۆر دێنمه‌وه
په‌ریخان :
بۆ چیته ؟
کوردۆ :
ده تۆ بمده‌رێ دوای پێت ده‌ڵێم
په‌ریخان :
ئه‌ی نابێ بزانم به‌م ئێواره‌یه 10 دینارت بۆ چیه؟
کوردۆ :
ئیشم پێیه‌تی
په‌ریخان :
کوڕم ئه‌وه پاره‌ی عاره‌قی خۆته، به‌ڵام ئه‌ی نابێت دایکت بزانێت بۆ چیته؟
کوردۆ :
با.. بۆ هینمه ..
په‌ریخان :
بۆ چیته؟
کوردۆ :
بۆ مام جهوههرمه
په‌ریخان :
کاک جه‌وهه‌ر به‌م شه‌وه پاره‌ی بۆ چیه؟
کوردۆ :
ده‌ی بۆ ئه‌وم نیه ،بۆ ئیشی ئه‌ومه ،ئه‌و نازانێت ،ئه‌یده‌مه عه‌دنان ئه‌فه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی بۆ ده‌ربکات
په‌ریخان :
ئێ ،ئێستا دڵنیا بووم ، ها ئه‌وه 10 دینار ،بۆشم نه‌هێنیته‌وه
“کوردۆ پاره‌که وه‌رئه‌گرێت و به‌په‌له ئه‌ڕوات”
100
.
شه‌و..ناوه‌وه.. عه‌لوه
“جه‌وهه‌ر دانیشتووه له گه‌ڵ خۆیدا قسه ئه‌کات”
جه‌وهه‌ر :
من به‌دبه‌ختم.. له‌م وڵاته ههویهکم بۆ نه‌کرێت ،له‌م شاره گه‌وره مناڵی منی تیا وون بێت..
“ده‌نگێک دێت له‌ده‌ره‌وه ”
جه‌وهه‌ر :
کێیه ..ئه‌وه کێیه ..
مسته‌فا :
“سه‌روچاوی پێچاوه”
وسس.. مه‌یکه هاوار منم
جه‌وهه‌ر :
تۆ کێیت؟
مسته‌فا :
مسته‌فام.. ده‌نگ هه‌ڵمه‌بڕه
“جه‌وهه‌ر ده‌یبینێت و ئه‌و سه‌رچاوی ئه‌کاته‌وه”
جه‌وهه‌ر :
ئێوه قاچاخن
مسته‌فا :
که‌ست بینیوه له وڵاتی خۆی قاچاخ بێت؟
جه‌وهه‌ر :
نا..ئه‌ی بۆ سه‌روچاوی خۆت پێچاوه
مسته‌فا :
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مناسن
جه‌وهه‌ر :
نا به‌خوا ئێوه قاچاخن.. پۆلیس بانگ ئه‌که‌م
مسته‌فا :
بۆچی پۆلیس بانگ ئه‌که‌یت ؟ئه‌وه ده‌موچاوم ،ناوم ئیتر قاچاخی چی؟
جه‌وهه‌ر :
چیت ئه‌وێ؟
مسته‌فا :
هیچ ،بزانم تۆ چیت ئه‌وێ؟
جه‌وهه‌ر :
کاک مسته‌فا ،من هیچم ناوێ ،برۆ توشی به‌ڵایه‌کم مه‌که
مسته‌فا :
بۆ توشی به‌ڵا ئه‌بی ،خوا عافوت بکات ،هه‌ر من و تۆین
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی ئێستا چیت له من ئه‌وێ؟
مسته‌فا :
برای موسوڵمان ناوت چی بوو؟
جه‌وهه‌ر :
جه‌وهه‌ر
مسته‌فا :
کاک جه‌وهه‌ر من هاتووم یارمه‌تیت بده‌م
جه‌وهه‌ر :
یارمه‌تی چیم ئه‌ده‌یت ؟ئه‌توانی هه‌ویه‌م بۆ ده‌ربکه‌یت ؟ئه‌توانیت مناڵه‌کانم بۆ بێنیته‌وه؟
مسته‌فا :
خوا گه‌وره‌یه ،هه‌مووی ئه‌کرێت
جه‌وهه‌ر :
چۆن؟
مسته‌فا :
برای موسوڵمان ،مناڵه‌کانت له کوێن؟
جه‌وهه‌ر :
وون بوون
مسته‌فا :
من بۆت ئه‌دۆزمه‌وه
جه‌وهه‌ر :
چۆن بۆم ئه‌دۆزیته‌وه ؟تۆ ئه‌یانناسیت؟
مسته‌فا :
نایاناسم ،به‌ڵام ئهیاناسمهوه
جه‌وهه‌ر :
باشه تۆ بۆ چی یارمه‌تی من ئه‌ده‌یت؟
مسته‌فا :
موسوڵمانیت و ئه‌زانم پیاوێکی هه‌ژار و بێ جێگه و رێگهیت و دیل بوویت
جه‌وهه‌ر :
تۆ ئه‌مانه چوزانی؟
مسته‌فا :
ئه‌وه لێگه‌ڕێ ، نوێژه‌کانت ئه‌که‌یت؟
جه‌وهه‌ر :
14ساڵ له دیلی نوێژم ئه‌کرد ،له خوا ئه‌پاڕامه‌وه ،که هاتمه‌وه ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌م بیست ، ماڵ‌و مناڵم تیاچوون ، وازم له نوێژ هێنا
مسته‌فا :
استغفیروڵا ،کوفری وانه‌که‌یت ،خوا به‌ره‌حمه ..
“ده‌نگێک له‌ده‌ره‌وه دێت”
مسته‌فا :
وا بزانم ده‌وریه‌ی پۆلیسه .. من ئه‌ڕۆم .. رۆژی هه‌ینی من له مزگه‌وتی شافیعیم له‌وێ ئه‌مبینی .. خوا په‌نامان بدات مناڵه‌کانت ئه‌دۆزینه‌وه..
“مسته‌فا به‌په‌له سه‌روچاوی ئهپێچیت و ئه‌ڕوات ،ده‌نگی ته‌قه دێت”
101
.
رۆژ..ناوه‌وه ..پۆلیس
“جیهاد دانیستووه و ئه‌فسه‌ری جوڵان له به‌رده‌میدا وه‌ستاوه”
جیهاد :
نابێت.. چۆن به‌و هه‌موو پۆلیسه‌وه نه‌تانتوانی بیگرن.. چۆن؟
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
گه‌وره‌م،ده‌مانچه‌ی پێ‌بوو ده‌ستی لێکردینه‌وه.. رای کرد و نه‌ماتوانی بیگرین
جیهاد :
نابێت..ئه‌وانه ئاگای دین نازانن ،بۆیان بکرێت هه‌موومان ئه‌کوژن ،ره‌حمیان پێنه‌که‌ن له هه‌رکوێ بیستان له کوێن بچن بۆیان ،ده‌ستکراوه بن
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
گه‌وره‌م ماوه‌یه‌که به ئاشکرا جموجوڵیان زیادی کردووه ،ئه‌بێت ده‌وریه زیاتر ده‌ربکه‌ین
جیهاد :
“سه‌یری کاغه‌زه‌کانی به‌رده‌ستی ئه‌کات”
لای عه‌لوه‌که بینیتان؟
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
به‌ڵێ گه‌وره‌م
جیهاد :
ئه‌ی عه‌لوه‌که ئێستا پاسه‌وانی نیه؟
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
به‌ڵێ گه‌وره‌م پاسه‌وانی هه‌یه
جیهاد :
ئه‌یناسن؟
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
هه‌ر له‌وێ بینیومانه ،به‌ڵام ناوی نازانین
جیهاد :
بچن هه‌ویه‌که‌ی لێوه‌رگرن و کۆپی بکه‌ن ، فایلی بۆ بکه‌نه‌وه
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
به‌سه‌رچاو گه‌وره‌م
102
.
رۆژ..ناوه‌وه ..عه‌لوه
“سه‌مه‌د و جه‌وهه‌ر خه‌ریکی سندوق چاککردنن”
جه‌وهه‌ر :
نازانم ته‌قه‌کان چی بوو ،به‌ڵام نزیک بوو ،وا بزانم ته‌قه‌یان له ئه‌و کرد
سه‌مه‌د :
ئه‌ی پیم نه‌وتی ئه‌وانه له حکومه‌ت قاچاخن، بروایان پێنه‌که‌یت ،توشی به‌ڵا ئه‌بیت
جه‌وهه‌ر :
باشه کاک سه‌مه‌د ئه‌مانه کێن و چین
سه‌مه‌د :
ئه‌وانه جه‌ماعه‌تی..
“کوردۆ به‌په‌له دێته ژوره‌وه”
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر ..مام جه‌وهه‌ر
جه‌وهه‌ر :
کوردۆ چی بووه؟
کوردۆ :
هیچ .. شتێکی چاکم کردوه
سه‌مه‌د :
چیت کردووه ،هه‌م شه‌رت کردووه؟
کوردۆ :
نا کاک سه‌مه‌د ، هه‌ویه‌م بۆ مام جه‌وهه‌ر ده‌رکردووه
جه‌وهه‌ر :
هه‌ویه‌ت بۆ کردم؟ به‌قوربانت بم کوڕم
سه‌مه‌د :
کوردۆ جارجاره ئیشی باش ئه‌که‌یت
جه‌وهه‌ر :
کواههویهکه؟
کوردۆ :
ئه‌وه‌تا
“هه‌ویه‌که‌ی ئه‌داتێ ،جه‌وهه‌ر به‌خۆشیه‌وه سه‌یری ئه‌کات .. ده‌موچاوی تێک ئه‌چێت”
جه‌وهه‌ر :
ئه‌مه هه‌ویه‌ی منه؟
کوردۆ :
ئا.. هه‌ویه‌ی تۆیه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌مه ره‌سمه‌که‌ی منه ،به‌ڵام که‌ی ناوی باوک و باپیرم وایه
سه‌مه‌د :
بۆ نوسراوه چی؟
جه‌وهه‌ر :
ئا.. جه‌وهه‌ر محمد کریم .. ئه‌مه ناوی منه ،به‌ڵام ئه‌مه ناوی باوک و باپیرم نیه کوردۆ
سه‌مه‌د :
کوردۆ هه‌ویه‌ی ته‌زویرت بۆ کردووه؟
کوردۆ :
کاک سه‌مه‌د ،ئه‌م ناتوانێت هه‌ویه‌ی خۆی ده‌ربکات ،ووتم با ئه‌م هه‌ویه‌ی بۆ بکه‌م تا ،ژماره‌ی لاپه‌ره‌و سجلی خۆی ئه‌دۆزێته‌وه، دوای هه‌ویه‌ی ئه‌سڵی ده‌ربکات
جه‌وهه‌ر :
نامه‌وێ .. خۆ من ته‌زویر نیم.. من خۆم جه‌وهه‌ری ئه‌سڵیم و ماوم ئه‌مه‌تام.. من ته‌زویر نیم ،تا هه‌ویه‌ی ته‌زویرم بۆ بکه‌یت.. نامه‌وێ..
“توڕه ئه‌بێت و ههویهکه فڕێی ئه‌دات”
کوردۆ :
“ههویهکه هه‌ڵئه‌گرێت”
مام جه‌وهه‌ر من مه‌به‌ست نه‌بوو ،ویستم یارمه‌تیت بده‌م چووم ئه‌م هه‌ویه‌م بۆ کردی.. لێم عاجز مه‌به ئه‌یبه‌مه‌وه..
جه‌وهه‌ر :
“سهرئهکێشێت به دیواره‌که‌دا و فرمێسک لهچاووێ دێته خوارێ.. سه‌یری ئه‌وان ناکات”
کوردۆ بۆ؟ بۆ ؟
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر .. مام جه‌وهه‌ر ، به‌خوا ویستم یارمه‌تیت بده‌م .. بمبوره
جه‌وهه‌ر :
خه‌تای تۆ نیه، من خۆم نه‌گبه‌تم ..نه‌گبه‌ت
کوردۆ :
به‌س تۆ زویر مه‌به، هه‌ر ئێستا ههویهکه ئه‌به‌مه‌وه
جه‌وهه‌ر :
بیبه‌ره‌وه.. بیبه‌ره‌وه..
بێنه بارهسمهکهمی لێبکه‌مه‌وه ،دوای بۆ کوێی ئه‌به‌ی بیبه.. من هه‌ویه‌ی ته‌زویرم ناوێ..
“ههویهکه له کوردۆ وه‌رئه‌گرێت و ده‌یه‌وێت ره‌سمه‌که‌ی لێبکاته‌وه”
“ئه‌فسه‌ری جوڵان و چه‌ند پۆلیسێک دێن”
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
سه‌لام
سه‌مه‌د :
سه‌رچاومان.. فه‌رموو
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
سوپاس.. زه‌حمه‌ت نه‌بێت کاک سه‌مه‌د پێویستمان به هه‌ویه‌ی پاسه‌وانه‌که‌ت هه‌یه
سه‌مه‌د :
بۆ خێره؟
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
دوێنێ شه‌و له پشتی ئێره‌وه ته‌قه رویداوه ،به‌رێوه‌به‌ر داوای هه‌ویه‌ی ئه‌م پاسه‌وانه‌ی کردووه ، کۆپی ئه‌که‌ین و بۆی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
“سه‌مه‌د و جه‌وهه‌ر و کوردۆ سه‌یری یه‌کتر ئه‌که‌ن”
کاکه له گه‌ڵ تۆمه ههویهکتمان بده‌رێ
جه‌وهه‌ر :
“هه‌ویه‌که‌ی ئه‌داتێ”
فه‌رموو
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
“سه‌یری ههویهکه ئه‌کات”
سوپاس کاک جه‌وهه‌ر ، دوای بۆت ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه
103
.
رۆژ..دره‌وه ..ئۆردوگا
“په‌ریخان و زوهره و کۆمه‌ڵێ ژنی تر زهلیان به‌کۆڵه‌وه‌یه دێنه ناو ئۆردوگا”
زوهره:
کچی به‌س نیه تۆ کوڕێکت هه‌یه و زهحمهتهکهت به زیاده ناچێت
په‌ریخان :
زوهره ماشااڵڵه هێشتا جوانیت و شوو ئه‌که‌یته‌وه و مناڵێکشت ئه‌بێت
زوهره:
شوو بکه‌مه‌وه؟ جا کوا ،به‌خوا نه‌گبه‌تیمان ئه‌وه‌یه ناهێڵن شویش بکه‌ینه‌وه
په‌ریخان :
وانیه، دونیا هه‌روا ناڕوات ،چاره‌نوسی پیاوه‌کانمان هه‌ر ده‌رده‌که‌وێت
زوهره:
په‌ریخان ،ئه‌و پیاوه‌ی هاتوچۆتان ئه‌کات کێیه؟
په‌ریخان :
نه‌گبه‌تێکی بێکه‌سه ،له‌گه‌ڵ کوردۆ له عه‌لوه‌که ئیش ئه‌کات
زوهره:
نه‌گبه‌ت قیسمه‌تی نه‌گبه‌ته ، ده‌ی خوا نه‌گبه‌تێکی بۆ داوی
په‌ریخان :
ئه‌وه ئه‌ڵیی چی زوهره ،به‌خوا هه‌ر بیرم له‌شتی وا نه‌کردوه‌ته‌وه
زوهره:
جا بۆ بیری لێناکه‌یته‌وه ،هه‌مو شتێک قیسمه‌ته
په‌ریخان :
به‌خوا زوهره تۆ هه‌ر بیرت لای شوه ،خوا بکات نهگبهتێکت بۆ بنێرێت
زوهره:
نا من نه‌گبه‌تێکی به‌دبه‌ختم ،ئه‌و به‌خته روی له نه‌گبه‌تێکی جوانی وه‌کو تۆیه
په‌ریخان :
به‌سه.. به‌سه ، وا گه‌یشتینه ماڵه‌وه .. گسگهکانت بۆ چاک ئه‌که‌م و به‌یانی وه‌ره بیبه بۆ فرۆشتن
“په‌ریخان خواحافیزی له ژنه‌کان ئه‌کات و ئه‌رواته ماڵه‌وه”
104
.
رۆژ..ناوه‌وه ..ماڵی کوردۆ
“کوردۆ به‌بێزاری دانیشتووه ،په‌ریخان دێته ژوره‌وه کۆڵێک زه‌لی به‌شانه‌وه‌یه ،کوردۆ ئه‌بینێت”
په‌ریخان :
کوردۆ ئه‌وه چی ئه‌که‌یت له‌ماڵدا ،بۆ نه‌چووی بۆ ئیش؟
کوردۆ :
تاقه‌تم نه‌بوو
په‌ریخان :
بۆ چی بووه کوڕم ،هیچ رویداوه؟
کوردۆ :
نا هیج روی نه‌داوه ،خۆم بێتاقه‌تم
په‌ریخان :
له‌خۆته‌وه بێتاقه‌ت نیت ،شتێک رویداوه ،کاک سه‌مه‌د عاجزی کردویت؟
کوردۆ :
نا .. ئه‌و عاجزی نه‌کردووم ،خۆم تاقه‌تم نیه
په‌ریخان :
کوردۆ چیه ،بۆ لێم ئه‌شاریته‌وه ،چی رویداوه؟
کوردۆ :
هیچ دایه گیان .. کاک جه‌وهه‌ر.. هیچ
په‌ریخان :
کاک جه‌وهه‌ر عاجزی کردوێت؟
کوردۆ :
نا.. من ئه‌وم عاجز کردووه
په‌ریخان :
جا کوڕم چۆن دڵت هات ئه‌و عاجز بکه‌یت؟
کوردۆ :
مه‌به‌ستم نه‌بوو ،ئه‌و ئاوا لێم عاجز بووه و قسه‌م له‌گه‌ڵدا ناکات ، له‌ڕووم نایه بیبینم
په‌ریخان :
کوڕم خۆ قسه‌ی خراپت نه‌کردووه؟
کوردۆ :
نا.. دایه .. له‌وه لێم عاجز بووه هه‌ویه‌م بۆ کردووه و ههویهکه ته‌زویره
په‌ریخان :
جا ئه‌وه عاجزی بۆ چیه؟ بۆ هه‌ر ئه‌و هه‌ویه‌ی ته‌زویری بۆ کراوه؟
کوردۆ :
نا.. به‌ڵام ئه‌و زۆر قورس وه‌ری گرت و ئێستاش وا لێم عاجز بووه
په‌ریخان :
ده‌ی کورم هیچ نیه ،تۆ به نیه‌تی پیاوه‌تی بۆتکردووه ،برۆ پێی بڵێ دایکم ووتی سبه‌ی نیوه‌ڕۆ ده‌عوه‌ته لامان ..سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه‌وه بۆ ماڵ.. ئیتر دڵی باش ئه‌بێت
کوردۆ :
تۆ بڵێی بێت دایه؟ بروا ناکه‌م
په‌ریخان :
ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ت ،به‌ڵام هه‌ر دڵی به‌رامبه‌ت باش ئه‌بێت، ده‌ی هه‌سته بچۆ بۆ عه‌لوه ،وا خۆت بێتاقه‌ت مه‌که..
104
.
رۆژ..ناوه‌وه ..به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس
“جیهاد دانیستوه و سه‌یری فایل ئه‌کات و هه‌ویه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌ر سه‌یری ئه‌کات”
جیهاد :
پۆلیس .. ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌م بۆ بانگ بکه
پۆلیسی ده‌رگا:
به‌ڵێ گه‌وره‌م
“جیهاد هه‌ر سه‌یری ههویهکه ئه‌کات و فایله‌که ئه‌خوێنێته‌وه، ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه دێته ژوره‌وه”
ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه:
فه‌رموو گه‌وره‌م
جیهاد :
وه‌ره دانیشه، ئه‌م فایله‌ت باش سه‌یر کردووه؟
ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه:
کام فایل؟ فایلی پاسه‌وانی عه‌لوه‌که؟
جیهاد :
به‌ڵێ ئه‌م جه‌وهه‌ر ناوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌وانه‌وه هه‌یه؟
ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه:
گه‌وره‌م به‌پێی زانیاری ئاسایش ،ئه‌م جه‌وهه‌ر ه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه و ته‌نانه‌ت ناویشی له ئاسایش هه‌ر نیه
جیهاد :
چۆن ؟ نابێت ،ئه‌و شه‌وه که ته‌قه رویداوه ئه‌و که‌سه‌ی رای کردووه له به‌رده‌م عه‌لوه‌که‌دا بووه
ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه:
وایه گه‌وره‌م ،به‌ڵام له‌وه ناچێت ئه‌م ئاگای له‌ئه‌و بوبێت
جیهاد :
لێکۆڵینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌وهه‌ر ه کردووه؟
ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه:
تا ئێستا ،نه‌خێر گه‌وره‌م
جیهاد :
بانگی بکه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه ،ئه‌م جه‌وهه‌ره که‌سێکی ئاسایی نیه ،ئه‌بێت شتێکتان لێی ده‌ستبکه‌وێت
ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه:
به‌سه‌رچاو گه‌وره‌م ،بانگی ده‌که‌م و لێکۆڵینه‌وه‌ی خه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌م و له ئه‌نجامه‌که‌ی ئاگادارت ئه‌که‌مه‌وه
جیهاد :
با ئاسایشیش ئاگاداری لێکۆڵینه‌وه‌کان بێت ،ئه‌وانیش زانیاری باشیان لایه
ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه:
به‌سه‌رچاو گه‌وره‌م
105
.
رۆژ..دره‌وه ..عه‌لوه
“جه‌وهه‌ر له سوچێکدا دانیشتووه و بێتاقه‌ته ،سه‌مه‌د خه‌ریکی سندوق چاککردنه”
سه‌مه‌د :
کاک جه‌وهه‌ر ،چی وا خه‌م دایگرتووی ،ده‌ی ئه‌وه‌نده بیری لێمه‌که‌ره‌وه
جه‌وهه‌ر :
چی بکه‌م کاک سه‌مه‌د به‌ختی خۆم هه‌روایه ،خۆم خه‌مم که‌مه ،خه‌میش هه‌ردێته سه‌ری
سه‌مه‌د :
تۆ مه‌سه‌له‌ت زۆر به‌قورسی گرتووه ،باشه ئه‌گه‌ر کوردۆ نه‌بوایه ئێستا له بگره و به‌رده‌ی پۆلیس و ئاسایش‌دا بووی ،هه‌ویه‌که‌ی ئه‌و فریات که‌وت
جه‌وهه‌ر :
خۆزگه ئێستا زیندان بومایه و ئه‌و هه‌ویه تهزویرهم نه‌دایه‌ته پۆلیس ،ئاخر کاک سه‌مه‌د جائیز نیه خۆمان ته‌زویر له حکومه‌تی خۆمان بکه‌ین
سه‌مه‌د :
زه‌مه‌نه‌که‌ی وایه کاک جه‌وهه‌ر ،ئه‌گه‌ر جارجارێ ته‌زویر نه‌که‌یت و قاچاخی نه‌که‌یت ناژیت ، ده‌ی ئه‌وه‌نده گوێی مه‌ده‌رێ
“کوردۆ به‌شه‌رمه‌وه دێته ژوره‌وه ،له ژێر چاوه‌وه سه‌یرێکی جه‌وهه‌ر ئه‌کات ،جه‌وهه‌ر روی وهرئهگێرێت”
سه‌مه‌د :
ئه‌وه بۆ دره‌نگ هاتی ؟
کوردۆ :
هیچ تۆزێ بێتاقه‌ت بووم ،به نیاز نه‌بووم بێم
سه‌مه‌د :
ئه‌ی تۆ بۆ بێتاقه‌تی؟
کوردۆ :
بڵێم چی.. نازانم
“سه‌یرێکی جه‌وهه‌ر ئه‌کات”
سه‌مه‌د :
ئێ..ئێ.. نا کورم خۆت دڵگران مه‌که ،کاک جه‌وهه‌ر دڵی گه‌وره‌یه
کوردۆ :
به‌خوا کاک سه‌مه‌د هه‌ر مه‌به‌ستم بوو یارمه‌تی بده‌م ،چوزانم وام به‌سه‌ر دێت
سه‌مه‌د :
ده‌ی کوڕم گوێ مه‌ده‌رێ.. هه‌موو شتێک له بیر ئه‌چێت
کوردۆ :
کاک سه‌مه‌د ،دایکم شتێکی پێ ووتم ،ئه‌توانی به کاک جه‌وهه‌ر بڵێیت؟
جه‌وهه‌ر :
“سه‌یرێکی کوردۆ ئه‌کات”
ئه‌ی خۆت بۆ نایڵێیت؟ ماوته په‌نێکی ترم پێدا بده‌یت؟
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر گیان ،به‌خوا ئیتر شتی وا ناکه‌م ،به‌س تۆ دڵت باش بێته‌وه
“جه‌وهه‌ر روو وهرئهگێڕێتهوه بۆ ئه‌ولا”
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر دایکم ووتی بۆ سبه‌ی نیوه‌ڕۆ له‌ماڵی ئێمه نان ئه‌خۆیت؟
جه‌وهه‌ر :
“سه‌رێکی کوردۆ ئه‌کات و هه‌ڵئه‌سێت و دێت به‌ره‌ورووی ، کوردۆ له‌باوه‌ش ئه‌گرێت”
بڵی به‌دایکت ماڵی ئاوه‌دان بێت ، سبه‌ینێ هه‌ردوکمان پێکه‌وه ئه‌رۆین بۆ ماڵتان
“کوردۆ ماچی ده‌ستی جه‌وهه‌ر ئه‌کات و به‌خۆشیه‌وه ئه‌ڕوات”
کوردۆ :
کاک سه‌مه‌د من ئه‌رۆمه‌وه ماڵه‌وه و دێمه‌وه
“سه‌مه‌د سه‌یری ئه‌کات و پیئهکهنێت”
106
.
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی جیهاد
“لاولاو دانیشتووه و سه‌یری ته‌له‌فزیون ئه‌کات ،جیهاد دێته ژوره‌وه”
جیهاد :
مناڵه‌کان نوستوون
لاولاو :
به‌ڵێ نوستوون ،خۆ وه‌کو من به‌دبه‌خت نین تا 12ی شه‌و دانیشن و چاوه‌ڕێ بکه‌ن
جیهاد :
ئه‌ی تۆ بۆ ناخه‌ویت ،سه‌دجارم پێ نه‌ووتی ،ئیشی من وایه جاری وا هه‌یه دره‌نگ دێمه‌وه چاوه‌رێم مه‌که؟
لاولاو :
ناتوانم چاوه‌ڕێ نه‌که‌م ،تۆ هه‌ر بۆ خۆت ئه‌ژیت ،من وه‌ک تۆ نیم ،خه‌می تۆ ئه‌خۆم ،خه‌می مناڵ
جیهاد :
بۆ وا ئه‌زانی من خه‌می ئێوه ناخۆم؟ به‌خوا قسه‌ی سه‌یر ئه‌که‌ی
لاولاو :
پیاوه‌که به‌سه ،من له تهحهمولما نه‌ما ،ئه‌مه که‌ی حاڵه منی تیام ،رۆژ و شه‌و هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی تۆم ،ده‌به‌سه بیرێک له‌و مناڵانه بکه‌ره‌وه 3 رۆژه هه‌ر نهتدیوون
جیهاد :
ژنه‌که ،چه‌ندجارم پێ ووتی واجبم هه‌یه ،هه‌ر رۆژه‌وه شتێک ئه‌قه‌ومێت ،ئه‌بێت ئاگام له‌شار بێت ،ئه‌مه واجبی منه ،ئه‌بێت ته‌حه‌مولم بکه‌یت ،خۆ له سه‌یران و سه‌فا نیم ،له ئیش و واجبم
لاولاو :
ئه‌ی بۆ ماڵه‌وه واجب نیه ،مناڵه‌کانت واجبت نین ؟ ئه‌مه‌ی تۆ ئه‌یکه‌یت که‌س نایکات ،لای تۆ واجب هه‌ر پۆلیسخانهکهیه و ماڵ و مناڵت هیچ
جیهاد :
وانیه ،ئه‌مه‌ی ئه‌یکه‌م بۆ دوارۆژی ئه‌وانیشه ،ئه‌بێت لێم تێبگه‌یت
لاولاو :
من هیچ تێناگه‌م ،که‌یفی خۆته
جیهاد :
واز له‌م فه‌رته‌نه بێنه ،ئاگات له مناڵه‌کان بێت ،که ئه‌چن بۆ قوتابخانه چاودێریان بکه و با که گه‌رانه‌وه له‌کاتی خۆی بێنه‌وه ماڵه‌وه ،تیرۆریسته‌کان جموجوڵیان زیادی کردووه ،ئاگات لێیان بێت نه‌کا زه‌فه‌ریان پێبه‌رن و بیانفرێنن
لاولاو :
ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی ئه‌م ئیشه جوانه‌ی تۆ ،ئه‌گه‌ر تۆ مودیری پۆلیس نه‌بیت ،کێ حه‌قی به‌سه‌ر مناڵمهوه هه‌یه، خوا هاوار توشی چ رۆژێک بووم
جیهاد :
به‌سه.. به‌سه بیبڕه‌وه
107
.
رۆژ..دره‌وه .. شوێنی بهنزینفرۆشهکان
“جه‌وهه‌ر له‌وسه‌ری رێگاکه‌وه دێت و کۆمه‌ڵێک بهنزینفرۆش ئه‌بینێت له ئه‌میر کۆبونه‌ته‌وه و ئه‌میر قسه‌یان بۆ ئه‌کات و جه‌وهه‌ر ئه‌وه‌ستێت و گوێ ئه‌گرێت”
ئه‌میر:
کرێکار و زه‌حمه‌تکێش قوربانی ئه‌م بارودۆخه‌ن که حکومه‌تی بۆرجوازی قه‌ومی دروستی کردووه ،ئه‌بێت هه‌موومان له‌ده‌وری حیزب کۆبینه‌وه بۆ به‌دستهێنانی مافه‌کانمان ،خه‌بات بکه‌ین تا روخانی حکومه‌تی بۆرجوازی قه‌ومی ،به‌سه ئیتر تاکه‌ی ئه‌م ناعه‌داله‌تیه ،ئه‌بێت خۆمان حوکمی خۆمان بکه‌ین
“چه‌پڵه لێئه‌ده‌ن ،جه‌وهه‌ر به‌سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یر ئه‌کات وشانی به‌نزین فرۆشێک ئه‌گرێت”
جه‌وهه‌ر :
ئه‌رێ برا ،کور و کچێک ناناسی ناویان گه‌رمیان و کوێستان بێت
بهنزینفرۆش:
نایاناسم و نه‌شم بیستووه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی ئه‌و کابرایه‌ی قسه ئه‌کات ،ئه‌توانم پیی بڵێم لێر بانگه‌وازم بۆ بکات ،به‌ڵکو یه‌کێک بیاناسێت؟
بهنزینفرۆش:
ئه‌وه که‌ی ئیشی ئه‌و هاوڕێیه ،ئه‌و هاتوه لێره‌باسی ئه‌رک و مافی ئێمه‌ی زه‌حمه‌تکێش ئه‌کات
ئه‌میر:
بژی حکومه‌تی کرێکاری ،بروخێ سه‌رمایه‌داری
“چه‌پڵه رێزان، جه‌وهه‌ر به‌سه‌رسورمانه‌وه ئه‌وان جێده‌هێڵێت و ئه‌روات ”
108
رۆژ..دره‌وه ..عه‌لوه
“سه‌مه‌د دانیشتووه ،جه‌وهه‌ر دێته ژوره‌وه”
سه‌مه‌د :
کاک جه‌وهه‌ر ئه‌وه کوردۆم نارد به‌شوێنتا نه‌تبینی؟
جه‌وهه‌ر :
نه‌مبینی، بۆ خێر بوو
سه‌مه‌د :
پۆلیس هاتبوو ،داوای تۆیان ئه‌کرد
جه‌وهه‌ر :
بۆ منیان بۆ چی بوو
سه‌مه‌د :
نازانم ،ووتیان با بێت بۆ پۆلیسخانه ئیشمان پێیه‌تی
جه‌وهه‌ر :
نه‌مووت کاک سه‌مه‌د ئه‌و کوردۆ یه قوڕی بۆ گرتمه‌وه ،ئه‌زانم بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ویه تهزویرهکهیه
سه‌مه‌د :
ره‌نگه وا نه‌بێت ،بۆ شتێکی تر بێت
جه‌وهه‌ر :
شتی وه‌کو چی ،من هیچم لای پۆلیس نیه ،ئه‌و هه‌ویه نه‌بێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه
سه‌مه‌د :
خۆت سه‌خڵه‌ت مه‌که ،ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بوو بڵێ کابرایه‌ک بۆی دروستکردووم و وتویه‌تی ئه‌سڵیه
جه‌وهه‌ر :
من نامه‌وێ درۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌ت بکه‌م ،چۆن وا بڵێم؟
سه‌مه‌د :
در‌و ناکه‌ی چی ئه‌که‌ی ،خۆ ناڵێیت کوردۆ بۆی هێناوم؟
جه‌وهه‌ر :
نازانم، خوایه چۆن کێشه له‌دوای کێشه‌م بۆ دروست ئه‌بێت،چه‌ند به‌دبه‌ختم
سه‌مه‌د :
بڕۆ بۆ پۆلیسخانه و چاوه‌ڕێت ئه‌که‌م تا دێیته‌وه ،کوردۆ ش دێته‌وه چاوه‌ڕێت ئه‌کات بۆ نیوه‌ڕۆ له‌ماڵی ئه‌وانیت
جه‌وهه‌ر :
باشه، ئه‌ڕۆم.. بڵێ کوردۆش زوو دێمه‌وه چاوه‌ڕێم بکات
“جه‌وهه‌ر ئه‌روات”
109
.
رۆژ..ناوه‌وه ..ماڵی کوردۆ
“په‌ریخان هه‌ردێت و ده‌روات..سه‌یرێکی ده‌ره‌وه ئه‌کات”
په‌ریخان :
ئه‌رێ بۆ ده‌نگیان نه‌بوو ،خۆ وا نانه‌که سارده‌بێته‌وه..ئاخ کوردۆ چۆن هه‌مووجارێ وا په‌نم پیا ده‌ده‌ی ،باشه تۆ بڵێی بیری نه‌چوبێ به کاک جه‌وهه‌ر ی ووتبێ ،نا ..نا.. کهرۆشته ده‌رێ هه‌ربۆ ئه‌وه رۆیشت..بروا ناکه‌م بیری چووبێ.. ئه‌ی باشه وا سه‌عاتێکه من نانم حازرکردووه بۆ نه‌هاتن.. خوایه تۆ بڵێی شتێکیان لێ رونه‌دابێت..
“ئه‌رواته لای ده‌رگای حه‌وشه سه‌یر ئه‌کات ”
زوهره..زوهره..
ده‌نگی زوهره:
ها په‌ریخان خێره
“زوهره دێته ژوره‌وه”
په‌ریخان :
زوهره له‌بازاڕ بووی؟
زوهره:
ئا، بۆچی؟
په‌ریخان :
هیچ روینه‌داوه؟
زوهره:
نه‌وه‌ڵا هیچ روی نه‌داوه ،بازار ئه‌تووت ماستی مه‌یوه
په‌ریخان :
ئه‌ی کوردۆ ت نه‌بینی؟
زوهره:
نه‌مبینیوه.. من له بازاڕی کسک فرۆشه‌کان بووم
په‌ریخان :
ئه‌ی باشه چی به‌سه‌رهاتووه؟
زوهره:
بۆچی وا خۆت شپرزه کردووه ،خۆ هیچ نه‌قه‌وماوه؟
په‌ریخان :
له چێشته‌نگاوه رۆشتووه به‌شوێن کاک جه‌وهه‌ر دا که‌بێت بۆ ئێره نانێک بخوات، وا بوو بهعهسر و نه‌هاتوه‌ته‌وه..
زوهره:
بروا ناکه‌م هیج رویدابێت.. ها.. بگره ئه‌وه حه‌قی خۆت ،پاره‌ی گسکهکانت
په‌ریخان :
ده‌یباشه وه‌ره نانێک بخۆ، خوا ئه‌و نانه‌ی به‌قسمه‌تی تۆ کردووه
زوهره:
خوا بکات قسمه‌تم هه‌روابێت ،وه‌ڵا برسیشمه
110
.
رۆژ..ناوه‌وه ..پۆلیسخانه
مفه‌وه‌زی لێکۆڵینه‌وه:
یانی تۆ ئه‌و کابرا ناناسیت؟
جه‌وهه‌ر :
قوربان ،من پێم وتیت ئه‌وه‌نده ئه‌زانم ووتی ناوم مسته‌فایه
مفه‌وه‌زی ته‌حقیق:
باشه چاوه‌رێبکه ئه‌بێت فایلی تهحقیقهکهت ببمه لای مودیر و ئه‌ویش تهحقیقت له‌گه‌ڵ بکات و بزانین بریاری به‌چیه؟
جه‌وهه‌ر :
بۆ قوربان ،ئه‌وه 2 سه‌عاته ته‌حقیقم له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن ،جارێک ئاسایش جارێک جه‌نابت ،ئێستاش به‌رێوه‌به‌ر؟
مفه‌وه‌زی ته‌حقیق:
کاک جه‌وهه‌ر ئه‌مه ئیشی ئێمه‌یه ،تۆش ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێی ئه‌م حکومهتهت خۆش ئه‌وێ ئه‌بێت سه‌برت هه‌بێت و ئاماده‌ی جێبه‌جێکردنی بریاره‌کانی بیت
جه‌وهه‌ر :
به‌خوا به‌قه‌ده‌ر چاوه‌کانم دڵم به‌م حکومه‌ته خۆشه ،به‌ڵام قوربان بۆچی بریار له‌سه‌ر من ئه‌ده‌ن ، من به‌قه‌ده‌ر مێروله‌یه‌ک زه‌ره‌رم نیه
مفوه‌زی ته‌حقیق:
ئه‌وه مودیر ئه‌زانێت بریاری چی ئه‌دات ،ئه‌گه‌ر بریاری زیندانی دایت ئه‌بێت له‌به‌رخاتری یاسا پێت ناخۆش نه‌بێت
جه‌وهه‌ر :
بۆ به‌نیازن زیندانیشم بکه‌ن؟
مفه‌وه‌زی ته‌حقیق:
ئه‌وه مودیر ئه‌زانێت
“فایله‌کان هه‌ڵئه‌گرێت و ئه‌چێته ده‌ره‌وه”
111
.
رۆژ..دره‌وه ..ماڵی کوردۆ
“زوهره و په‌ریخان دانیشتوون خه‌ریکی چاخواردنهوهن”
زوهره:
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ،به‌خوا یاپراخێکی به‌له‌زه‌ت بوو ،ئای ئه‌گه‌ر پیاو ئه‌ی خوارد ئه‌یزانی چه‌ن به‌له‌زه‌تی
په‌ریخان :
ئه‌یه‌ڕۆ قسه‌ی قۆڕ مه‌که زوهره
زوهره:
نا..نا..حه‌زیش ئه‌که‌یت ،بێ پیاوی ماڵوێرانیه
“له‌ده‌رگا ده‌درێت ،په‌ریخان به‌په‌له ده‌روات ده‌رگا ده‌کاته‌وه ،کوردۆ دێته ژوره‌وه”
په‌ریخان :
ئه‌وه کورم بۆ دواکه‌وتی ،ئه‌ی کاک جه‌وهه‌ر کوا؟
کوردۆ :
نازانم، بردیان بۆ پۆلیس هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕێی بووین نه‌هاته‌وه
په‌ریخان :
ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌و پیاوه هه‌ژاره‌یان بۆ گرتووه؟
کوردۆ :
نازنم ،تۆ تۆزی نانم بۆ داکه ،بازوو بڕۆم له‌گه‌ڵ کاک سه‌مه‌د بچین سۆراخێکی بکه‌ین
په‌ریخان :
ده‌وه‌ره کورم ،زوو نانه‌که‌ت بخۆ
112
.
رۆژ..ناوه‌وه ..پۆلیسخانه ..ژوری مودیر
“جیهاد له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی دانیشتووه و سه‌یری فایله‌که ئه‌کات، میوانێکی لایه و مفه‌وه‌زی تهحقیقیش وه‌ستاوه”
جیهاد :
جارێ میوانم هه‌یه ،ناتوانم ته‌حقیقی له‌گه‌ڵ بکه‌م
مفه‌وه‌زی ته‌حقیق:
ئه‌ی قوربان چی لێبکه‌ین ،فه‌رمانت به‌چیه
جیهاد :
ها ..فایله‌که ببه‌و فه‌رمانم له‌سه‌ر نوسیوه
مفه‌وه‌زی ته‌حقیق:
“فایله‌که وه‌رئه‌گرێت و ئه‌رواته ده‌ره‌وه”
113
.
رۆژ..دره‌وه ..رێگای قوتابخانه
“کوێستان و کچه‌که‌ی هاوڕێی له قوتابخانه‌وه دێن”
کوێستان:
ئه‌وه چه‌ند رۆژه لێره نه‌ماوه ؟
کچی هاوڕێ:
کێ ،ئه‌و کوڕه‌ی ته‌سجیله‌که‌ی پێ‌بوو؟
کوێستان:
ئا.. له‌و رۆژه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی کردووه ،ئه‌و کوڕانه‌ی تریش نابینم
کچی هاوڕێ:
کوره چاکتر ،له‌م سهرهرێگا هه‌ر ئیزعاجیان کردبوین
کوێستان:
کوڕی ته‌سجیله‌که بۆ به‌زمی پێکه‌نینین باشه
کچی هاوڕێ:
ئا..ئا.. بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی کاسێته پێی بهێنی
“پێئه‌که‌نن و ئه‌ڕۆن”
114
.
رۆژ..دره‌وه ..پۆلیسخانه
“سه‌مه‌د و کوردۆ له‌به‌رده‌م پۆلیسخانه وه‌ستاون ،حه‌مید له ژوره‌وه دێته ده‌رێ”
حه‌مید :
خێره کاک سه‌مه‌د وا لێره وه‌ستاون؟
سه‌مه‌د :
چاوه‌ڕوانی کاک جه‌وهه‌ر ئه‌که‌ین ،ئه‌ی تۆ لێره چی ئه‌که‌یت؟
حه‌مید :
ههربهزمهکهی جاران ، قارچاخیهکه ،ئه‌ی کاک جه‌وهه‌ر بۆ لێره‌یه
کوردۆ :
ئه‌وه مام جه‌وهه‌ر ه
“جه‌وهه‌ر له‌ژوره‌وه دێته ده‌رێ”
حه‌مید :
کاک جه‌وهه‌ر چۆنی ،به‌خوا بیرم ئه‌کردی ،چیه تۆش فێری به‌زمی مشک و پشیله‌که‌ی ئێمه بوویت له‌گه‌ڵیاندا
جه‌وهه‌ر :
تۆ چۆنی حه‌مید ، نا من هێشتا ماومه
سه‌مه‌د :
ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده‌ت پێچوو؟
کوردۆ :
ئه‌زانی له‌که‌یه‌وه چاوه‌ڕێین
جه‌وهه‌ر :
ئه‌زانم کوردۆ ،دایکیشت چاوه‌ڕێمان بوو ، ئیتر قیسمه‌ت
حه‌مید :
لێره وه‌ختی ده‌مه‌ته‌قێ نیه ،سه‌رکه‌ون بابڕۆین ..
“هه‌مویان سواری لانکرۆزهرهکه ئه‌بن”
115
.
شه‌و..ده‌ره‌وه..قه‌راخ شار
“جه‌وهه‌ر و حه‌مید دانیشتوون و ئه‌خۆنه‌وه”
حه‌مید :
ده‌مێکه حه‌زم ئه‌کرد بێینه ئێره و تۆزێ هه‌وای ورگمان بابا بکه‌ین
جه‌وهه‌ر :
ئه‌زانی حه‌مید 15ساڵ ئه‌بێت نهمخواردوهتهوه
حه‌مید :
ده‌ی که‌م بخۆره‌وه .. زوو ئه‌تگرێت
جه‌وهه‌ر :
حه‌زئه‌که‌م بمگرێت ، تا نه‌مگرێت هه‌وای ورگم به‌با ناچێت
حه‌مید :
ده‌ی باشه 2 بیره بخۆره‌وه باشه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی تۆ چه‌ند ئه‌خۆیته‌وه؟
حه‌مید :
من حه‌زم له سیانه
جه‌وهه‌ر :
ئێره شوێنێکی خۆشه بۆ خواردنه‌وه.. پیاو له‌وانه‌یه به بیرهیهکیش بیگرێت
حه‌مید :
شوێنێکی ناچاریه ،له کوێ بخۆینه‌وه ، ناشکوری نه‌بێت ئه‌م شاره گه‌وره نادییهکی تێدا نیه تیا دانیشین ،ئه‌و نادیه کۆنه‌ی لێیه پیاو ناویرێت به ئاشکرا بۆ بچێت ،ئه‌بێت له دیواره‌وه بچیته ژوره‌وه .
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی بۆ ده‌رگای نیه؟
حه‌مید :
با.. له‌به‌ر خه‌ڵکی ناوێریت به‌ئاشکرا بۆی بچیت ، له‌شاردا حه‌یات ئه‌به‌ن ،نابینی هه‌مووی هاتوه‌ته ئه‌م قه‌راخ شاره و به‌دزی خه‌ڵکی ئه‌خۆنه‌وه
جه‌وهه‌ر :
ده‌ی به‌س نیه ئێره‌ش هه‌یه
حه‌مید :
با فهرهیهک بڕۆین
“هه‌ردوکیان قومێکی قوڵ له بیره ده‌ده‌ن”
جه‌وهه‌ر :
ئه‌وه بۆ وا تاڵه ،بیره‌ی جاران وا نه‌بوو
حه‌مید :
نا.. ئه‌وه ده‌مێکه نهتخواردوهتهوه ، با رابێیت ئه‌ڵێێ شه‌کراوه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌رێ حه‌مید تۆ ئه‌و مودیری نفوسه ئه‌ناسیت؟
حه‌مید :
عهدنانهفهنی؟ جا کێ هه‌یه نه‌یناسێت ،20ساڵه ههرمودیری نفوسه نه ته‌رفیع ئه‌کات و نهدائهبهزێت ،ئێستا بیکه وه‌زیر نایکات ،ئه‌و نفوسه نه‌بێت گیانی ده‌رئه‌چێت
جه‌وهه‌ر :
به‌یانی ئه‌گه‌ر ناچیت بۆ حدود با بچینه‌لای
حه‌مید :
بۆچیته؟ بۆ هه‌ویه؟
جه‌وهه‌ر :
نا.. هه‌ویه‌م ههرناوێت ،ئه‌وه سه‌ریه‌شه‌یه‌کی له‌سه‌ر هه‌ویه بۆ دروستکردم نازانم چۆن لێی ده‌ربازبم
حه‌مید :
ئه‌و هه‌ر ئیشی ههویهکردنه ،به ئه‌سڵی ئه‌ته‌وێت ،به‌ته‌زویر ئه‌ته‌وێت ..به‌س هه‌ویه بێت ئه‌و دروستی ئه‌کات
جه‌وهه‌ر :
من ئیشێکی ترم پێیه‌تی
حه‌مید :
باشه به‌یانی خۆم دێم له‌گه‌ڵتا
“قومێک بیر ئه‌خۆنه‌وه”
دونیا فشه‌یه کاک جه‌وهه‌ر ،ئه‌وه‌نده بیری لێمه‌که‌ره‌وه ،هه‌ر ئه‌ڕوات..
116
.
رۆژ..دره‌وه ..رێگای قوتابخانه
“کوردۆ له‌سه‌ر رێگا وه‌ستاوه.. کوێستان و هاوڕێکه‌ی دێن”
کوردۆ :
گۆرانیه‌که خۆش بوو ؟
کوێستان:
ئه‌وه که‌ی گۆرانی بوو
کوردۆ :
به‌یانی گۆرانی خۆشترت بۆ دێنم
کوێستان:
ئه‌وه بۆچی ئه‌و رۆژه شه‌رت کرد؟
کوردۆ :
چاکم لێدان ،بزانه ئیتر رێگاتان لێئه‌گرن
کوێستان:
بۆ جا ئه‌وان عه‌لاقه‌ی ئێمه‌یان چیه
کوردۆ :
ئه‌ی له‌سه‌ر تۆ لێمدان
کوێستان:
له‌سه‌ر من بۆ؟
کوردۆ :
قسه‌یان پێکردی منیش قبوڵم نه‌کرد
کوێستان:
جا تۆ حه‌قت چیه به‌سه‌ر منه‌وه
کوردۆ :
چۆن ؟من قبوڵ ناکه‌م قسه به‌تۆ بڵێن
کوێستان:
بۆ تۆ چی منی وا قبوڵ ناکه‌یت ،بێفه‌ڕی چڵکن ،سه‌یری ئه‌و شهروڵ و کراسه بکه ئه‌ڵێ بۆ حه‌ماڵی هاتووی..
“کوێستان و کچه‌که پێئه‌که‌نن و ده‌ڕۆن،کوردۆ سه‌یرێکی خۆی ئه‌کات به‌خه‌مباریه‌وه ئه‌روات”
117
.
رۆژ..ناوه‌وه ..دائیره‌ی نفوس
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
هه‌م هاتیته‌وه؟ ئه‌ی کوردۆ ت نه‌بینی؟
جه‌وهه‌ر :
با بینیم بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم
حه‌مید :
عه‌دنان ئه‌فه‌نی ئه‌وه‌نده خۆت سه‌خڵه‌ت مه‌که .. کاک جه‌وهه‌ر بۆ شتێکی تر هاتووه
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
چۆن سه‌خڵه‌ت نه‌بم.. ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ر زاووزێ ئه‌کات ،نازانم چۆن ئه‌و هه‌موو مناڵه‌یان پێ به‌خێو ئه‌کرێ.. رۆژ نیه مناڵ له‌دایک نه‌بێت.. چۆن سه‌خڵه‌ت نابم
حه‌مید :
ماندوو نه‌بی به‌خوا تۆ نه‌بی لایه له‌م خه‌ڵکه هه‌ویه‌یان پێنابێت
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
ئه‌ها.. ئه‌وه پیاوی عاقڵ ،چۆن ئه‌زانێت ئیشی من چه‌ند زۆره
جه‌وهه‌ر :
عه‌دنان ئه‌فه‌نی ،خوا بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌ت بهێڵیت
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
ئه‌ها.. تۆش ئێستا تێگه‌یشتی.. من نه‌بوومایه ئه‌بوایه هه‌ر گۆرانیت بۆ هه‌ویه بووتایه
حه‌مید :
وایه..وایه ،به‌ڵام عه‌دنان ئه‌فه‌نی ئه‌م بۆ ئیشێکی تر هاتووه
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
ناکرێت.. کاکه پێم ناکرێت ،هه‌ڵمواسن به‌س ناقانونیم پێمه‌که‌ن.. ناکرێت
حه‌مید :
جارێ تۆ چوزانی چی ئه‌وێت ،وا ده‌ڵێی ناکرێت
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
ئه‌گه‌ر ئیشی ناقانونی ناوێت ،بۆ خۆی راسته‌و راست نایه‌ت و تۆ له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌هێنێت
جه‌وهه‌ر :
نه‌به‌خوا.. قه‌ت حه‌زم له‌ئیشی ناقانوونی نیه..بۆئیشی ناقانونیش نه‌هاتووم
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
ئه‌ی بۆچی هاتووی؟
جه‌وهه‌ر :
کاک عه‌دنان ئه‌فه‌نی من هاتووم بزانم ئه‌توانی یارمه‌تیم بده‌ی ژن و مناڵه‌که‌م بدۆزنه‌وه
حه‌مید :
ئه‌م کاک جه‌وهه‌ر ه ژن و مناڵه‌کانی وون بوون ،به‌ڵکو تۆ بتوانی یارمه‌تی بده‌یت
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
چۆن بتوانم یارمه‌تی بده‌م؟
جه‌وهه‌ر :
سه‌یرێکی ئه‌و سجیلانهم بۆ بکه‌یت ،بزانم ژن و مناڵه‌کانی من ئه‌نفال کراون.. بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بم و ئه‌وه‌نده ته‌کلیف له پیاوی وه‌ک جه‌نابت نه‌که‌م
حه‌مید :
عه‌دنان ئه‌فه‌نی ،ئه‌توانی یارمه‌تی بده‌یت ،داواکهیشی ناقانونی نیه
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
نه‌وه‌ڵا ئه‌شهه‌د و ئه‌مه یه‌که‌م که‌سه وا هاتووه هه‌واڵی ئه‌نفالکراو ئه‌پرسێت ،هه‌رکه‌س دێت یان ژنی هێناوه یان مناڵی بوه..
جه‌وهه‌ر :
ئێستا یارمه‌تیم ئه‌ده‌ی سه‌یرێکی ئه‌و سجیلانه بکه‌یت؟
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
“سه‌رێکی سجیله‌کان ئه‌کات و به بێتاقه‌تی سه‌یری چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ک ئه‌کات”
جه‌وهه‌ر :
ناوهکانیانت بده‌مێ؟
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
جارێ بوه‌سته.. ئه‌م هه‌موو سجیله ئه‌بینی؟
جه‌وهه‌ر :
به‌ڵێ
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
ره‌نگ بێت هه‌ر سجیلهو سه‌دان که‌سی ئه‌نفالکراوی تێدا بێت
جه‌وهه‌ر :
راسته
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
به‌ڵام من نازانم کێی ئه‌نفالکراوه و کێی زیندووه
جه‌وهه‌ر :
چۆن نازانی ؟ئه‌ی تۆ مودیری نفوس نیت ؟هه‌موو ناوی له سجیلانهدا نیه
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
با.. به‌ڵام به‌قانوون و ره‌سمیات که‌س ئه‌نفال نه‌کراوه
حه‌مید :
چۆن وا ئه‌ڵییت عه‌دنان ئه‌فه‌نی ،ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ئه‌نفالکراوه و ئێستا بهقانونی تۆ که‌س ئه‌نفال نه‌کراوه؟
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
به‌ڵێ لای من که‌س ئه‌نفال نه‌کراوه، هه‌مووی زیندوون
جه‌وهه‌ر :
چۆن؟
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
له‌ناو ئه‌و سجیلانهدا که‌سێکی ئه‌نفالکراوی تێدا نیه؟
جه‌وهه‌ر :
کاکه بۆ خه‌ریکه شێتمان ئه‌که‌ی ،ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ئه‌نفاله و تۆش ئه‌ڵێی که‌سی ئه‌نفال نه‌کراوه؟
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
قوربان.. له‌و سجیلانهدا که‌سیان شه‌هاده‌ی وه‌فاتیان نیه ،واته لای من له‌و سجیلانه نه‌مردوون هه‌ر ماوون..
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی من چۆن بزانم مناڵه‌کانم ماون یان نا
عه‌دنان ئه‌فه‌نی:
منیش نازانم..
“هه‌رسێکیان سه‌یرێکی سجلهکان ئه‌که‌ن ”
118
.
رۆژ..دره‌وه ..ماڵی کوردۆ
“کوردۆ پانتۆڵی له پێکردووه و له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌کی بچوکی ده‌ستی قژی داده‌هێنێت ،په‌ریخان سه‌یری ئه‌کات”
په‌ریخان :
چی کوردۆ وا خۆت گۆڕیوه ،ئه‌م پانتۆڵه‌ت له‌کوێ بوو
کوردۆ :
کریم دایه..
په‌ریخان :
چیه دیاره ئه‌مرؤ ئیش ناکه‌یت؟
کوردۆ :
کاک سه‌مه‌د ئیجازه‌ی داوم
کوردۆ :
ئه‌ی بۆ کوێ ئه‌ڕۆی دیاره شتێک هه‌یه ،دڵت کردووه
کوردۆ :
هیج نیه.. هه‌ر حه‌زئه‌که‌م پانتۆڵ له پێ بکه‌م
په‌ریخان :
نا.. ئه‌م خۆگۆڕینه بێ مه‌ڵامه‌ت نیه
کوردۆ :
ئه‌رێ دایه.. تۆ له‌گه‌ڵ باوکمدا دڵداریتان کردبوو
په‌ریخان :
نه‌وه‌ڵا کوڕم ،هه‌ر ناشزانم چۆن شووم پێ‌کرد
کوردۆ :
ئه‌ی چۆن قه‌ت دڵداریت نه‌کردووه؟
په‌ریخان :
“ئاخێک هه‌ڵئه‌کێشێت”
کورم برینم هه‌ڵمه‌ده‌ره‌وه
کوردۆ :
ئا.. دیاره به گه‌نجی شتێکت ههرکردووه
په‌ریخان :
چی بڵێم کورم ، هه‌ڵبه‌ت شتێکم له‌و بابه‌ته ههرکردووه
کوردۆ :
دڵداری خۆشه؟
په‌ریخان :
خۆشیشه و عهزابیشه
کوردۆ :
بۆچی تۆ به دڵی خۆت ش‌وت به‌باوکم نه‌کردووه؟
په‌ریخان :
کاتێک شوم به‌باوکت کرد ،دڵم نه‌مابوو.. ده‌ی کوڕم واز له‌و پرسیارانه بێنه
کوردۆ:
بێتاقه‌ت بووی؟ ده‌ی باشه من ئه‌رۆم با به‌پرسیار زیاتر بێتاقه‌تت نه‌که‌م
“کوردۆ ده‌روات و په‌ریخان به‌خه‌مباری سه‌یری ئه‌کات”
119
.
رۆژ..دره‌وه ..به‌رده‌م بیری ئاوی ئۆردوگا
“کۆمه‌ڵێ ژن ئاو هه‌ڵئه‌کێشن و هه‌ندێکی تر جل ئه‌شۆن ،هه‌ندێکی تر به‌سه‌ر سه‌ر ئاو ده‌به‌ن ،پوره گوڵه دێت و کوڕێک و کچێک(گه‌رمیان1 و کوێستان1) ئه‌بینێت به‌ره‌و رویی دێن.. که پوره گوڵه ئه‌یانبینێ دلخۆش ئه‌بێت”
پوره‌گوڵه:
به‌قوربانتان بم ئه‌وه ئێوه‌ن
کوێستان1:
چۆنیت پورێ ،زۆر بیرمان کردی
“پوره گوڵه هه‌ردوکیان ماچ ئه‌کات”
پوره‌گوڵه:
بۆ کوێ چون ،زۆه گه‌رام دیار نه‌بوون.. بۆ لای من نه‌مانه‌وه؟ منیش هه‌روه‌ک مام فهتاحتان وابووم
گه‌رمیان1:
پورهگیان ئه‌وه‌تا هاتوین بۆلات
پوره‌گوڵه:
وای به‌خێر بێنه‌وه .. ده‌ی کوڕم کچم ئێوه بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه ،ئێستا ده‌به‌یه‌ک ئاو دێنم و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه
کوێستان1:
باشه پورێ گیان زوو بێیته‌وه
“کوێستان1 و گه‌رمیان1 ده‌رۆن و پوره گوڵه‌ش ده‌چێته سه‌ر بیره‌که و ده‌به‌یه‌ک ئاوی بۆ پڕ ئه‌که‌ن و ده‌به‌که هه‌ڵئه‌گرێت و ده‌روات، جه‌وهه‌ر له دوره‌وه دێت ، نزیک ئه‌بێته‌وه سه‌یریان ئه‌کات چه‌ند مناڵێک ئاو به‌ده‌به ده‌به‌ن ،سه‌یری هه‌مویان ئه‌کات و پرسیاریان لێئه‌کات.. سهرههڵئهبڕی و پوره‌گوڵه ئه‌بینێ ده‌به‌یه ئاوی پێیه و ده‌روات”
جه‌وهه‌ر :
پوره‌گوڵه.. پوره‌گوڵه
پوره‌گوڵه:
کوڕم چۆنی؟
جه‌وهه‌ر :
پورهگیان تۆ چۆنی ،ئه‌مناسیته‌وه؟
پوره‌گوڵه:
ئه‌ی تۆ باوکی گه‌رمیان و کوێستان نیت؟
جه‌وهه‌ر :
بابا پورێ گیان
پورهگوڵێ:
خێر هاتی کوڕم ،شوکور کاتێک باش ده‌رکه‌وتی
جه‌وهه‌ر :
هه‌واڵێکی ئه‌وانت ده‌ستکه‌وتووه؟
پوره گوڵه:
ئا.. شتێکم ده‌ستکه‌وتووه
جه‌وهه‌ر :
پێم بڵێ توخوا له کوێن .. هه‌موو شار گه‌ڕام نه‌مدۆزینه‌وه ، توخوا پێم بڵێ
پوره‌گوڵه:
په‌له‌مه‌که کوڕم تۆ بابڕۆین بۆ ماڵه‌وه پێت ئه‌ڵێم
جه‌وهه‌ر :
ده‌ی باشه ئه‌و ده‌به بده‌ره من با بۆت هه‌ڵگرم
پوره‌گوڵه:
کوڕم قه‌یناکا ،وا ئه‌مڕۆش تۆ بۆت هه‌ڵگرتم ،ئه‌ی سبه‌ینێ چی بکه‌م ،نا لێگه‌ڕێ با هه‌رخۆم هه‌ڵی بگرم
جه‌وهه‌ر :
نا به‌خوا ئهمدهیتێ
“ده‌به ئاوه‌که‌ی به‌زۆر لێوهئهگرێ و پێکه‌وه ئه‌ڕۆن”
پوره‌گوڵه:
ئای کوڕم، فه‌تاح هه‌ر له‌و مناڵانه‌ی تۆ نه‌ڕۆیی ،له‌منیش رۆیی ،ها ئه‌وه‌تا بێ فهتاحیم چۆن پێوه دیاره ،هه‌رخۆی ئاوی بۆ ئه‌هێنام ،بازاڕی بۆ ئه‌کردم ،ئێستا مه‌جبورم هه‌موو خۆم بیکه‌م ،ئه‌گه‌ر خێرخوا نه‌بێت هه‌ر ئه‌مرم له برسانا
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی پوره‌گوڵه مه‌عاشی ئه‌نفالت نیه؟
پوره‌گوڵه:
کوڕم مه‌عاشی چی، چه‌ند مانگ جارێک برێک خواردن و تۆزیک پاره وه‌رئه‌گرم ،به‌ڵام به‌خوا به‌شی هه‌فته‌یه‌کم ناکات ،کوڕم تازه ئیمه به‌دبه‌خت بووین
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی که‌س و کارت یارمه‌تیت ناده‌ن؟
پوره‌گوڵه:
که‌س و کارم کوا ،ئه‌وه‌ی هه‌مبوو ئه‌نفال کران ،ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه خۆ پێ ناژێنێ
“ئه‌ڕۆن تا ئه‌گه‌نه به‌رده‌م ماڵه‌وه”
جه‌وهه‌ر :
پوره گوڵه وا گه‌یشتینه ماڵه‌وه ،ده توخوا پیم بڵێ مناڵه‌کانم له کوێن؟
پوره‌گوڵه:
کوڕی خۆم ،ئه‌و ده‌به ئاوه بده‌ره پورێت و برۆ ژوره‌وه چاوه‌رێت ئه‌که‌ن ،ئه‌وه‌تان له ماڵه‌وه
“جه‌وهه‌ر له خۆشیاندا نازانێت چی بکات ،ده‌ستی پوره گوڵه ماچ ئه‌کات و رائهکاته ژوره‌وه ،پوره گوڵه به‌دوایدا ئه‌چێته ژوره‌وه”
120
رۆژ..ناوه‌وه ..ماڵی پوره‌گوڵه
“جه‌وهه‌ر بهشپرزهیی دێته حه‌وشه ”
جه‌وهه‌ر :
پورێ کوان ،که‌سی لێ نیه
پوره‌گوڵه:
چۆن! تۆ باش بگه‌ڕی له‌وانه‌یه بۆ خۆشی من خۆیان حه‌شار دابێت
جه‌وهه‌ر :
ژوره‌که هه‌موو گه‌ڕام که‌سی لێ نیه
پوره‌گوڵه:
ئێستا خۆم ئهیاندۆزمهوه
“پوره گوڵه ئه‌چێته ژوره‌وه”
“جه‌وهه‌ر له حه‌وشه‌که‌دا چاوه‌ڕێ ئه‌کات و شپرزه‌یه”
“پوره‌گوڵه به خه‌مباری دێته حه‌وشه”
جه‌وهه‌ر :
ها پورێ کوان؟
پوره‌گوڵه:
کورم به‌خوا ئێستا له‌سه‌ر بیرکه بینیمن و پێم ووتن برۆنه ماڵه‌وه ئێستا دێمه‌وه
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی کوا چیان لێهات؟
پوره‌گوڵه:
سه‌برت هه‌بێ کوڕم له‌وانه چوبنه ده‌ره‌وه ،با چاوه‌رێ بکه‌ین ئێستا هه‌ردێنه‌وه
121
رۆژ..ده‌ره‌وه .. رێگای قوتابخانه
“کوێستان و هاورێکه‌ی لهسهرگای قوتابخانه دێنه ده‌ره‌وه و پیکه‌وه ده‌ڕۆن تا ده‌گه‌نه لای کوردۆ ”
کوێستان:
ئه‌وه کوڕه‌که نیه؟
هاورێ کچه‌که‌ی:
ئه‌وه بۆ وا خۆی پاک کردوه‌ته‌وه ،هه‌ر ئه‌ڵێی ئه‌ویش نیه
“کوێستان و کچه‌که‌ی هاوڕێی هه‌رسه‌یری ده‌که‌ن، کوردۆ له خۆشیان سه‌ری داخستوه و له‌ژێره‌وه سه‌یری کوێستان ئه‌کات”
کوێستان:
ئه‌وه خێره وات له خۆت کردووه؟
کوردۆ :
چۆنی ،پانتۆڵم لێدێت؟
کوێستان:
ئا..ئا.. بزانه ئێستا له کورێکی تر ئه‌چی
کوردۆ :
ئه‌وه له‌به‌رخاتری تۆ چوم کڕیم و له‌به‌رم کرد
کوێستان:
له‌به‌رخاتری من بۆ ؟
کوردۆ :
ئه‌ی تۆ نه‌توت به‌و جلانه‌وه ئه‌ڵیی حه‌ماڵی؟
کوێستان:
با.. به‌ڵام باشم پی ووتی
کوردۆ :
ئی منیش وا له‌به‌رخاتری تۆ خۆم گۆڕیوه
کوێستان:
جا چیه؟ من هه‌قم چیه خۆت ئه‌گۆری یان نا
کوردۆ :
به‌خوا ئیتر هه‌ر پانتۆڵ له‌به‌ر ئه‌که‌م
کوێستان:
که‌یفی خۆته ،بۆ خۆت جوانتره
کوردۆ :
توخوا جوانترم ئێستا؟
کوێستان:
خراپ نیت
کوردۆ :
ده ئێستا پێمبڵی ناوت چیه؟
کوێستان:
تۆ ناوی منت بۆ چیه؟ لاچۆ رێگه‌م به‌رده
کوردۆ :
به‌خوا دوات ده‌که‌وم تا ناوی خۆتم پێ نه‌ڵییت
کوێستان:
بۆ کوێ دوام ئه‌که‌ویت ،باوکم بزانێ سجنت ئه‌کات
کوردۆ :
قه‌یناکا ،با له‌پێناوی تۆ باوکت سجنم بکات
کوێستان:
ئه‌زانی زۆر بێفه‌ڕی ،لاچۆ .. خۆ خه‌ریکه ئه‌یکات به‌ڕاست
کوردۆ :
هه‌ردێم تا ناوه‌که‌تم پێ نه‌ڵییت
کوێستان:
هه‌تیو باوکم سجنت ئه‌کات ،دورکه‌وه‌ره‌وه لێم ..
کوردۆ :
قه‌یناکات با سجنم بکات ،دوای مودیری پۆلیس به‌رم ئه‌دات
کوێستان:
که‌ره مدیری پۆلیس باوکمه ،ئه‌و خۆی ئه‌تگرێت
کوردۆ :
چی .. تۆ کچی مودیری پۆلیسی؟
هاورێ کچه‌که‌ی:
ئا به‌ڵێ ،واز بێنه و سه‌ری خۆت بهفهتارهتا مه‌ده
“کوردۆ له جێی خۆی به‌سه‌رسامی ده‌وه‌ستێت و ئه‌وانیش ئه‌ڕۆن”
122
رۆژ..ناوه‌وه ..ناو جیبێک
“کوێستان1 و گه‌رمیان1 له دوای جیبهکهوه دانیشتوون و جیبه‌که رێئه‌کات و عیسا جێبه‌که لێئهخورێت و ئاورێکی دواوه ده‌داته‌وه”
عیسا:
چۆن له خۆتانه‌وه بێ پرس هاتوون بۆ ئێره ،جارێکی تر نابێت ئه‌وێ جێ بهێڵن
کوێستان1:
به‌خوا هاتین بۆ سه‌ردانی پوره‌گوڵه
عیسا:
نابێت ، من مهسولم لێتان ،دوایی شتێکتان به‌سه‌ر بێت له‌سه‌ر منه
گه‌رمیان1:
ئه‌ی خۆ ئێمه سجن نین ،نه‌توانین بیینه ده‌ره‌وه
عیسا:
ناڵێم ئێوه سجنن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستان بێن بۆ ئۆردوگا به من بڵێن خۆم ئهتانهێنم
کوێستان1:
ده‌ی باشه ئێستا بمانبه بۆ لای پوره گوڵه
عیسا:
ئێستا نابێت ،من 2سه‌عاته به دوای ئێوه‌دا ئه‌گه‌ڕێم ، رۆژێکی تر ئهتانهێنم بۆ ئێره
123
رۆژ..دره‌وه .. ناو شار
“جیبه‌که رێئه‌کات ،له‌سه‌ر جیبه‌که به‌گه‌وره‌یی نوسراوه (کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال) جێبه‌که دێته ناوشار و ده‌چێته بینایه‌که‌وه له‌سه‌ری نوسراوه (کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال_لانه‌ی مناڵانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال)
124
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی کوردۆ
“کوردۆ دانیشتوه و بیر ئه‌کاته‌وه ،وێنه‌ی کوێستان دێته به‌رچاوی”
125
شه‌و..ناوه‌وه.. ماڵی جیهاد
“کوێستان دانیشتوه و کتێب ئه‌خوێنێته‌وه ،له‌سه‌ر کتێبه‌که وێنه‌ی کوردۆ دێته به‌رچاوی ،کتێبه‌که دائه‌خات و بیر ئه‌کاته‌وه”
شه‌و..ناوه‌وه.. عه‌لوه
“جه‌وهه‌ر پاڵکه‌وتوه و بیر ئه‌کاته‌وه ،ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی جه‌وهه‌ر دیته به‌رگوێ”
ده‌نگی جه‌وهه‌ر :
باشه ئه‌و مناڵانه چیان لێهات ،پوره‌گوڵه راست ئه‌کات هاتوون بۆ ئه‌وێ ،ئه‌ی بۆ کوێ چون؟ تۆ بڵێی شتێکیان به‌سه‌ر نه‌هاتبێت؟ نا.. ئه‌گه‌ر ستێک بوایه تا ئێواره خه‌ڵکی ئۆردوگا ئه‌یزانی.. ئه‌ی خوایه هاوار بۆ کوێ چون ؟ خوایه یارمه‌تیم بده من ته‌نها هیوایه‌کم له ژیاندا مابێت ئه‌وانن ،یارمه‌تیم بده با زوو بیاندۆزمه‌وه.
“ده‌نگی که‌سێک دێت له‌ده‌ره‌وه ،جه‌وهه‌ر رائه‌په‌ڕێت ، به ترسه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه ئه‌کات ،ده‌نگی سه‌یاره‌یه‌ک دێت و ئه‌وه‌ستێت . جه‌وهه‌ر به‌ترسه‌وه چاوه‌روانی ده‌کات، حه‌مید دێته ژوره‌وه”
حه‌مید :
چۆنی کاک جه‌وهه‌ر ،ئه‌وه هێشتا نهنوستوی؟
جه‌وهه‌ر :
ئه‌وه تۆی حه‌مید ؟زۆر ترسام وتم ئه‌بێت کێ بێت
حه‌مید :
جا بۆ ئه‌ترسی منم و هاتوم بۆ لات
جه‌وهه‌ر :
وه‌ره ژوره‌وه ، بزانم خێره به‌م شه‌وه بۆ هاتویت؟ خه‌به‌رێکی مناڵه‌کانمت پێیه؟
حه‌مید :
نه‌وه‌ڵا ،منیش بۆ هه‌واڵێکی تۆ و ئه‌وان هاتووم.. له‌ماڵه‌وه زۆر بێتاقه‌ت بووم ،ووتم بابڕۆم بۆلای کاک جه‌وهه‌ر هه‌واڵێکی بپرسم
جه‌وهه‌ر :
یاخوا به‌خێر بێیت ،وه‌ره دانیشه
” هه‌ردوکیان داده‌نیشن”
به‌خوا حه‌مید ئه‌مرۆ مناڵه‌کانم دۆزیه‌وه ،به‌ڵام هه‌م لێم وون بوون
حه‌مید :
چۆن دۆزیته‌وه و چۆن وون بوون؟
جه‌وهه‌ر :
پوره گوڵه دۆزینیه‌وه ،به‌ڵام تا چوینه ماڵه‌وه لێمان وون بوون
حه‌مید :
ئێ که‌واته شوکور ماون و له‌م ناوه‌دان
جه‌وهه‌ر :
ئێ ئه‌زانم ،به‌ڵام له کوێن؟
126
رۆژ..دره‌وه ..شوێنی زهلبرین
“په‌ریخان و زوهره و کۆمه‌ڵێ ژنی تر خه‌ریکی زه‌ل برینن ، پاش هه‌ندێک زهلبرین ماندوو ئه‌بن و داده‌نیشن و ئاو ده‌خۆنه‌وه”
زه‌هره:
ده‌ست و پلمان نه‌ما ،توخوا ئه‌مه حاڵه
په‌ریخان :
ئه‌ی چی بکه‌ین ،به‌س نیه ئه‌مه‌یش هه‌یه ،ئه‌مه‌ش نه‌مایه به‌خوا له‌برسا ده‌مردین
زوهره:
بۆ له برسا ئه‌مردی ،تۆ شوکور کوڕێکت هه‌یه و ئیشت بۆ ئه‌کات
په‌ریخان :
کوره به‌سته‌زمانه مناڵه ،حه‌ز ناکه‌م ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو بکات
ژنێکی ئه‌سمه‌ر:
کچێ خۆزگه منیش مناڵیکم بمایه به‌خوا ئه‌وه‌نده زهلفرۆشیم بۆ ده‌کرد
زوهره:
ئی شویه‌کی ته‌ڕی لیبکه و مناڵێکی جوان دروستبکه
ژنێکی ئه‌سمه‌ر:
جا کوا ، شکڵیسمان که‌لکی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه که‌سێک داخوازیمان بکات
په‌ریخان :
وا مه‌ڵێ ،هێشتا ماشالله جوانی
ژنێکی ئه‌سمه‌ر:
به‌راستیته؟ به‌خوا 7 ساڵه به‌ر ئاوێنه‌م نه‌بینیوه ،ئه‌ترسم سه‌یری خۆم بکه‌م
زوهره:
“ئاوێنه‌یه‌ک ده‌رده‌هێنێ”
ها ئه‌وه ئاوێنه سه‌یری خۆت بکه ،به‌خوا رۆژی 7جار سه‌یری خۆم ئه‌که‌م
“ژنه‌که به حه‌سره‌ته‌وه سه‌یری خۆی ئه‌کات”
په‌ریخان :
“روو له زوهره ئه‌کات”
تۆ هێشتا گه‌نجی خۆت مه‌که به هاوڕێی ئه‌و ،ئه‌و کۆستی که‌وتووه و له 3 مناڵ و مێرد هیچی بۆ نه‌ماوه
زوهره:
ئی تاکه‌ی به دیار ئه‌م کۆسته‌وه پیر بین ،کچێ بیر له شوو بکه‌نه‌وه .
په‌ریخان :
ئه‌ی ئه‌وه‌نده حه‌زت لهشوه ،بۆ شوو ناکه‌یت
ژنێکی باڵابه‌رز:
ده‌ی زوهره ،راست ئه‌کات ده‌ی شاییه‌کمان بۆ بکه ،خوا پێمنهگرێ شتێکت ناوه‌ته‌وه
په‌ریخان :
ئا.. ئه‌م ته‌ڕییه‌ی زوهره بێ مه‌ڵامه‌ت نیه
زوهره:
په‌ریخان من بۆ ئه‌ڵێی ئه‌ی خۆت ،وابزانم بنیاتت نه‌ناوه
په‌ریخان :
من؟ نه‌به‌خوا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یزانی وانیه
ژنێکی ئه‌سمه‌ر:
خوا پێم نه‌گرێ ،هه‌مووتان دڵتان کراوه‌ته‌وه
زوهره:
ئه‌ی تۆ؟
ژنێکی ئه‌سمه‌ر:
“له‌شه‌رما سه‌ری خۆی دائه‌خات”
په‌ریخان :
تۆ واز له‌و نه‌گبه‌ته بێنه .. ده‌ی باسێکی شاسوارهکهتمان بۆ بکه
زوهره:
هه‌ر شاسوار .. به‌ڵام به‌خوا له دوره‌وه به‌چاو خۆشه‌ویستی ئه‌که‌ین ،هه‌ر ناوێرێ نزیکی ماڵیشمان بێته‌وه
په‌ریخان :
ئه‌ی بۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌یت؟
زوهره:
قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م .. به‌ڵام قسه‌ی چی بکه‌م ،خۆ خه‌ون و خه‌یاڵ نه‌بێت هیچ نایه‌ته دی
ژنهباڵابهرزهکه:
ئه‌ی بۆ ،پێی بڵێ با بێت بۆ خوازبێنیت
زوهره:
باسی شتی وا‌بکات ئه‌مکوژن ، چۆن رازی ئه‌بن شوبکهمهوه .. ئێمه ئێستاش ژنی ئهنفالکراوهکانین کێتان ئه‌توانن شوو بکه‌نه‌وه تا من بیکه‌م ؟
په‌ریخان :
که‌سمان ، هه‌موومان به‌دیار چاوه‌روانیه‌کی نادیاره‌وه پیر ئه‌بین و ئه‌مرین.. ده‌ی ژنینه واز له‌م قسانه بینن بابرۆین
زوهره:
په‌ریخان په‌له‌یه‌تی زوو بگاته‌وه ماڵه‌وه .. میوانی هه‌یه
په‌ریخان :
ئه‌رێ تۆ بۆ وازناهێنی
“به‌ده‌ست له پشتی زوهره ئه‌دات، زوهره رائه‌کات”
127
رۆژ..دره‌وه .. رێگای ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا
“لاندکرۆزه‌ره‌که‌ی حه‌مید دێت ، جه‌وهه‌ر له‌پێشه‌وه دانیشتووه و هه‌ر چاو بۆ ده‌ره‌وه ده‌گێڕێت”
128
رۆژ..ناوه‌وه .. ناو لاندکرۆزه‌ره‌که
حه‌مید :
خه‌مت نه‌بێت ،هه‌ر ئه‌یاندۆزینه‌وه
جه‌وهه‌ر :
جا کوا، باشه چیان لێهات ،خۆ شوێن نه‌ما به‌دوایاندا نه‌گه‌ڕێین
حه‌مید :
کاک جه‌وهه‌ر ئه‌م ئۆردوگا و شاره زۆر گه‌وره بووه ، بزانه لای چی پیاوچاکیکن ئێمه رێمان لێی ناکه‌وێت
جه‌وهه‌ر :
لای هه‌رکه‌س بن قه‌یناکا ،به‌ڵام له دوێنێوه زۆر ترسم لێنیشتووه شتێکیان لێ به‌سه‌رهاتبێت
حه‌مید :
نا مه‌ترسه خوا گه‌وره‌یه.. هه‌ر ئه‌یاندۆزیته‌وه
“حه‌مید له‌ناو لانکرۆزهرهکهوه کۆمه‌ڵێک ژن ده‌بینن زهلیان بهشانهیهوه و به‌ره‌و ئۆردوگا ده‌ڕۆن ،خۆشی ده‌که‌وێته ده‌موچاوی.. نزیک ئه‌بنه‌وه له ژنه‌کان”
حه‌مید :
زوهره ئه‌وه تۆی؟
129
رۆژ..دره‌وه ..رێگا
“لانکرۆزهرهکه ده‌وه‌ستێت لای ژنه‌کان ،زوهره به خۆشیه‌وه سه‌یری حه‌مید ئه‌کات ،حه‌مید یش هه‌ر سه‌یری زوهره ئه‌کات”
حه‌مید :
ده‌ی باره‌کانتان سه‌ربخه‌ن تا بتانگه‌یه‌نم
زوهره:
ئاخر زه‌حمه‌ته حه‌مید
په‌ریخان :
زوهره نابێت سهرناکهین .. ئه‌رێ زوهره ئه‌وه خۆیه‌تی؟
زوهره:
ئا.. ئا.. قسه‌مه‌که
“زوهره نزیک ئه‌بێته‌وه له پێشه‌وه‌ی لانکرۆزهرهکه ، جه‌وهه‌ر ده‌بینێ ،به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه لای ژنه‌کان و په‌ریخان بانگ ده‌کات”
زوهره:
وه‌ره په‌ریخان ئه‌ویشی له‌گه‌ڵدایه
په‌ریخان :
کێ؟
زوهره:
ده‌تۆ وه‌ره بیبینه
“زوهره و په‌ریخان دێنه پێشه‌وه‌ی لانکرۆزهرهکه ،په‌ریخان جه‌وهه‌ر ده‌بینێ”
په‌ریخان :
کاک جه‌وهه‌ر تۆی؟
جه‌وهه‌ر :
په‌ریخان چۆنی؟ ده‌ی سه‌رکه‌ون با حه‌مید بتانگه‌یه‌نێ
په‌ریخان :
باشه..باش
“ئه‌روات بۆلای ژنه‌کان”
ژنینه بێن سه‌رکه‌ون .. ناسراوه
زوهره:
“لای حه‌مید ههروهستاوه و سه‌یری یه‌کتر ده‌که‌ن .. ژنه‌کان و په‌ریخان له‌دوای لاندکرۆزه‌ره‌که سه‌رئه‌که‌ون په‌ریخان بانگی زوهره ئه‌کات”
په‌ریخان :
زوهره وه‌ره سه‌رکه‌وه ،دره‌نگه
زوهره:
واهاتم
“به‌په‌له زوهره زه‌له‌کانی بارئهکات و هه‌رچاوێکی له‌سه‌ر حه‌مید ه ،لاندکرۆزه‌ره‌که ده‌که‌وێته ڕێ ،حه‌مید له ئاوێنه‌ی لاندکرۆزهرهکهوه هه‌ر سه‌یری زوهره ئه‌کات”
130
رۆژ..ناوه‌وه ..لانه‌ی مناڵانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال
“کوێستان1 و گه‌رمیان1 و کۆمه‌ڵێک مناڵ وه‌ستاون له ژورێکدا ،عیساسازێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ساز ئه‌ژه‌نێ و پرۆڤه‌یان پێده‌کات ”
عیسا:
6 ساڵ رۆیی و چاوه‌ڕوانی ته‌واو نه‌بوو
6ساڵ رۆیی و ده‌نگوباستان سواو نه‌بوو
مناڵه‌کان:
“به‌کۆرس ده‌یڵێنه‌وه”
عیسا:
ئێمه مناڵانی پاش ئه‌نفال و به‌جێماوین
به‌بێ دایک و به‌بێ باوک تێر گریاوین
مناڵه‌کان:
“به‌کۆرس ده‌یڵێنه‌وه”
عیسا:
دوباره بیڵێنه‌وه
مناڵه‌کان:
“دوباره ده‌یڵێنه‌وه”
عیسا:
ئافه‌رین.. ئه‌مرۆ تا ئێره فێر بووین ،کێ پرسیارێکی هه‌یه؟
کوێستان1:
مامۆستا ، که‌ی ئه‌م گۆرانیه پێشکه‌شکه‌ش ده‌که‌ین
عیسا:
بۆ یادی 6 ساڵه‌ی ئه‌نفال.. کێ ئه‌زانی که‌ی یادی ئه‌نفاله؟
مناڵێک:
مامۆستا ئه‌مساڵ
عیسا:
ئه‌زانین ئه‌مساڵ به‌ڵام که‌ی؟
گه‌رمیان1:
مامۆستا 14.4
عیسا:
ئافه‌رین ،ئه‌ی که‌ی 14.4 ه؟
مناڵێکی تر:
7 رۆژی تر
عیسا:
ئافه‌رین .. ئێمه ئه‌م سروده ئاماده ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی 7 رۆژی تر له یادی ئه‌نفال پێشکه‌شی بکه‌ین
مناڵه‌کان:
هێیی..
عیسا:
ده‌ی خۆتان ئاماده‌بکه‌ن بکه‌ن با بڕۆین
“مناڵه‌کان خۆیان ئاماده ده‌که‌ن”
131
رۆژ..دره‌وه .. رێگای قوتابخانه
“کوێستان و هاوڕێ کچه‌که‌ی له ده‌رگای قوتابخانه دێنه ده‌ره‌وه ،کوێستان دڵی خۆشه”
کوێستان:
ئه‌مرۆ نه‌رمتر قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌م
هاورێ کچه‌که‌ی:
بۆ؟ دیاره کاری لێکردوویی؟
کوێستان:
نا.. به‌ڵام کورێکی چاکه ،بۆچی من وا بێره‌حمانه جوابی بده‌مه‌وه
هاوڕی کچه‌که‌ی:
ئێ..ئێ.. خوا هه‌ڵناگرێ به پانتۆڵه‌وه کورێکی جوانه
کوێستان:
کورێکی باشیشه .. هه‌ر ئه‌و نه‌بوو شه‌ری له‌سه‌ر کردم؟
هاوڕێ کچه‌که‌ی:
ئه‌ی بۆ ناوی خۆتی پێ ناڵێی؟
کوێستان:
خۆشم نازانم .. له سرهتاوه رقم لێی بوو
کچههاوڕێکهی:
ئه‌ی ئێستا؟
کوێستان:
ئێستا وا بزانم رقم لێی نیه
هاوڕی کچه‌که‌ی:
خۆشت ده‌وێ؟
کوێستان:
نازانم.. به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م بیبینم
هاوڕی کچه‌که‌ی:
که‌واته ئه‌مڕۆ ناوی خۆتی پێ ده‌ڵێی
کوێستان:
ئا.. حه‌زئه‌که‌م ئه‌مڕۆ ناوی خۆمی پێ بڵێم
“کوێستان و هاوڕێکه‌ی ده‌رۆن تا ده‌گه‌نه لای شوێنه‌که‌ی کوردۆ ، سه‌یر ده‌که‌ن کوردۆ له‌وێ نیه ،ده‌وه‌ستن و سه‌یری ئه‌ملاو لا ده‌که‌ن هه‌ر دیار نیه”
132
رۆژ..ناوه‌وه .. عه‌لوه
“کوردۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند مناڵێکی تردا له سه‌یاره‌یه‌ک شوتی داده‌گرن ،کوردۆ شوتیه هه‌ڵئه‌دات و ده‌که‌وێته زه‌وی و ده‌شکێت”
سه‌مه‌د :
ده‌ستت بشکێ ،ئه‌وه بۆ وا ئه‌و شوتیه فڕێ ده‌ده‌یت؟
کوردۆ :
ببوره کاک سه‌مه‌د نه‌مزانی
سه‌مه‌د :
نه‌مزانی.. نه‌مزانی.. تۆزێک ئاگات له خۆت بێت .
کوردۆ :
باشه کاک سه‌مه‌د
“ئه‌وه‌ستێت و به‌بێتاقه‌تی بیر ئه‌کاته‌وه.. پاشان ده‌ست ده‌کات به شوتی هه‌ڵدان بۆ مناڵه‌کانی تر که له ده‌رگای پیکابه‌که وه‌ستاون و شوتی لێده‌گرنه‌وه و دای ده‌نێن”
رۆژ..دره‌وه .. لانه‌ی مناڵانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال
“لانکرۆزهرهکهی حه‌مید دێت و ده‌وه‌ستێت ،جه‌وهه‌ر و حه‌مید داده‌به‌زن”
حه‌مید :
ئێره‌یه کاک جه‌وهه‌ر ، زۆربه‌ی مناڵی بێ دایک و باوکی پاش ئه‌نفاله لێره‌ن
جه‌وهه‌ر :
“نوسراوی به‌رده‌گاکه ئه‌خوێنێته‌وه”
(کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال_لانه‌ی مناڵانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال)
ئه‌م لانه‌یه هی حکومه‌ته؟
حه‌مید :
نه‌خێر..کۆمه‌ڵێ خێرخواز دروستی کردوه و خێرخوازانیش یارمه‌تیان ده‌ده‌ن
جه‌وهه‌ر :
حه‌مید تۆ بڵێی مناڵه‌کانی من لیره بن؟
حه‌مید :
ئێره دوا جێگایه بۆی هاتووین ،هه‌بێت و نه‌بێت لێره‌ن
جه‌وهه‌ر :
قوربانی ده‌مت بم ،با برۆینه ژوره‌وه بیانبینم
“هه‌ردوکیان له‌ده‌رگاکه‌وه ده‌چنه ژووره‌وه”
133
رۆژ..دره‌وه .. عه‌لوه
“جیبه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال دێت و ده‌وه‌ستێت و کوێستان1 و گه‌رمیان1 و مناڵه‌کان داده‌به‌زن، عیسا داده‌به‌زێت”
عیسا:
چۆنی کاک سه‌مه‌د
سه‌مه‌د :
یاخوا به‌خێر بێیت ، ئه‌مانه مناڵه چاوگهشهکانن؟
عیسا:
به‌ڵێ کاک سه‌مه‌د ،ووتم با خۆیان خێرخوازان بناسن ،که یارمه‌تیان ده‌ده‌ن
سه‌مه‌د :
هه‌رچی بکه‌ین بۆیان ،به‌قه‌ده‌ر زه‌حمه‌تی ئێوه نیه ،به‌راستی کاک عیسا کارێکی زۆر پیرۆز ئه‌که‌ن ،لای خوا پاداشتتان هه‌یه
عیسا:
کاک سه‌مه‌د ،ئه‌گه‌ر هاوکاری ئێوه‌ش نه‌بێت ،ناتوانین به‌رده‌وام بین
جه‌وهه‌ر :
ئه‌مڕۆ شوتی تازه‌م بۆ هاتووه و 5 شوتیم بۆ داناون .. ئاده‌ی کورم کوردۆ
کوردۆ :
به‌ڵێ کاک سه‌مه‌د
سه‌مه‌د :
5 شوتی باربکه بۆ ئه‌و مناڵانه
عیسا:
با مناڵه‌کانیش به‌شداری بکه‌ن
سه‌مه‌د :
کوردۆ شوتیهکان بده‌ره ده‌ستی ئه‌و مناڵانه
“مناڵه‌کان ئه‌چنه لای کوردۆ “
کوردۆ :
به‌سه‌رچاو” بۆ مناڵێک” تۆ ناوت چیه؟
مناڵێک:
کاروان
کوردۆ :
ها ئه‌و شوتیه بگره
134
رۆژ..دره‌وه .. لانه‌ی مناڵانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال
“حه‌مید و جه‌وهه‌ر له‌ناو حه‌وشی بیناکه ئه‌گه‌ڕێن و که‌س نابینن ،جێگاکه له چۆڵ ئه‌چێت .. پیره‌پیاوێک دێته ده‌ره‌وه”
پیره:
ها باوکه‌که‌م خێره ،به‌شوێن چیدا ده‌گه‌ڕێن؟
حه‌مید :
خاڵۆ ئێره که‌سی لێ نیه؟
پیره:
با.. هه‌ر من لێره‌م .. هه‌مویان رۆیشتن
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی کێ مه‌سولی ئێره‌یه؟
پیره:
عیسا و مو‌سا و من
حه‌مید :
ئه‌ی که‌سیان لیره‌ن؟
پیره:
هه‌مویان رۆیشتین..هه‌رمن لێره‌م
جه‌وهه‌ر :
که‌ی دێنه‌وه؟
پیره:
ئه‌وان تا هه‌فته‌یه‌کی تر نایه‌نه‌وه، چیتان ده‌وێت من لێره‌م
جه‌وهه‌ر :
لێره مناڵی پاشماوه‌ی ئه‌نفالتان لایه؟
پیره:
به‌ڵێ
جه‌وهه‌ر :
له کوێن ده‌مه‌وێت بیانبینم
پیره:
ئێستا لێره نین ، له‌گه‌ڵ کاک عیسا چونه‌ته ده‌ره‌وه
حه‌مید :
ئه‌ی که‌ی دێنه‌وه؟
پیره:
نازانم.. وا باشتره هه‌فته‌یه‌کی تر بێنه‌وه و کاک عیسا و کاک مو‌سا ئه‌بینن ، ئه‌وان ئێستا مه‌شخولی یادی ئه‌نفالن .
جه‌وهه‌ر :
هه‌فته‌یه‌کی تر؟ حه‌مید من لێره ده‌مێنمه‌وه تا هه‌فته‌یه‌کی تر
حه‌مید :
کاک جه‌وهه‌ر فایده‌ی نیه.. تۆ تا ئێستا سه‌برت گرتووه .. هه‌فته‌یه‌کی تریش سه‌بر بگره ، که‌س نازانێت خێر بهچیهوهیه
جه‌وهه‌ر :
سه‌بر..سه‌بر.. نه‌برایه‌وه ،تاکه‌ی سه‌بر بگرم.. سه‌برم نه‌ما حه‌مید
پیره:
ئێی کابرا ،ئه‌و خه‌ڵکه 6 ساڵه سه‌بریان گرتووه و چاوه‌روانی چاره‌نوسی کهسوکاریاریانن ،تۆ ناتوانی هه‌فته‌یه‌ک سه‌بر بگری ..؟
135
رۆژ..ناوه‌وه ..ماڵی کوردۆ
“کوردۆ له‌سر جێگا دانیشتوه و سه‌رینێکی له‌به‌رده‌ستدایه و له‌به‌ر چرا خه‌ریکی نوسینه و دایکیشی چایی ده‌خواته‌وه و چای له به‌رده‌س کوردۆ دایه”
کوردۆ :
“خه‌ریکی نوسینه”
من کوڕیکی دوای ئه‌نفالم
گیرۆده‌ت بووم … گیرۆده‌ت بووم
په‌ریخان :
ئه‌وه چیه کوردۆ ،ئه‌ڵێی ورێنه ده‌که‌یت .. خه‌ریکی چیت؟
کوردۆ :
دایه‌گیان شیعرێک بۆ یادی ئه‌نفال ئه‌نوسم
په‌ریخان :
تۆ چوزانی شیعر بنوسی کورم.. تۆ نه‌توانی مه‌کته‌ب ته‌واو بکه‌یت ئێستا ئه‌زانی شیعر بنوسی؟
کوردۆ :
ئه‌ی چۆن دایه ، به‌خوا خه‌ریکی شیعرێکم دڵ ئه‌کات به‌ئاو
په‌ریخان :
دڵی کێ ئه‌کات به‌ئاو؟ به‌خوا کوردۆ ماوه‌یه‌که دڵت کردوه
کوردۆ :
نا دایه‌گیان.. من شیعری دڵی خۆم ئه‌نوسم
په‌ریخان :
کوردۆ ،ئه‌رێ کاک جه‌وهه‌ر خه‌ریکی چیه؟ هه‌واڵی مناڵه‌کانی نه‌بوو؟
کوردۆ :
دایه وابزانم مناڵه‌کانی ماون.. به‌ڵام هێشتا نه‌یبینیوون
په‌ریخان :
ئه‌ی ژنه‌که‌ی ،هه‌واڵی نه‌بوو؟
کوردۆ :
وابزانم ژنه‌که‌ی ئه‌نفالکراوه .
په‌ریخان :
“بیرده‌کاته‌وه”
باشه کاک جه‌وهه‌ر یش بانگ ده‌که‌یت بۆ یادی ئه‌نفال؟
کوردۆ :
ئه‌ی چۆن .. هه‌رچه‌ند زۆر بێتاقه‌تی مناڵه‌کانیه‌تی ،به‌ڵام هه‌ر ده‌یهێنم
په‌ریخان :
ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هات ؟
کوردۆ :
نا.. هه‌ر دێت .. ئه‌بێت بێت و گوێ بگرێت بزانێ من چۆن شیعرێک ده‌خوێنمه‌وه
“خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی شیعره‌که‌یه”
په‌ریخان :
“خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی قۆری و پێاڵاکانه”
باشه .. خه‌ریکی نوسینه‌که‌ی خۆت به.. بزانم دوبه‌یانی چۆن ده‌یخوێنیته‌وه
کوردۆ :
گیرۆده‌ت بووم.. به‌ئاسانی
کورێکی تۆزاوی دوای ئه‌نفال
دڵم ته‌کاند له‌تۆز و خۆڵ…..
………..
……..
136
رۆژ..دره‌وه .. ناوشار
“له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان چه‌نده‌ها لافیته‌ی ره‌ش هه‌ڵواسراوه.. له چوارده‌وری شه‌قامه‌کان و له‌سه‌ر دوکانه‌کان پۆسته‌ر و لافیته هه‌ڵواسراوه بۆ یادی 6 ساڵه‌ی ئه‌نفال.. کوردۆ به‌په‌له رێده‌کات و کاغه‌زێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه .. ده‌روات تا ده‌گاته سوچێکی بازاڕ.. جه‌وهه‌ر ده‌بینێ”
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر چۆنی
جه‌وهه‌ر :
چۆنی کوردۆ ،ئه‌وه چیه وا په‌له‌ته
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر ئه‌چم خۆم ئاماده‌ده‌که‌م بۆ به‌یانی
جه‌وهه‌ر :
بۆچی؟
کوردۆ :
به‌یانی رۆژی یادی ئه‌نفاله
جه‌وهه‌ر :
ئا.. ئه‌زانم پییان وتووم ،ئه‌ی تۆ بۆ چی خۆت ئاماده ئه‌که‌ی؟
کوردۆ :
مام جه‌وهه‌ر شیعر ئه‌خوێنمه‌وه .. ئه‌چم خۆم حازر ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی جوان بیخوێنمه‌وه..
جه‌وهه‌ر :
کوردۆ ده‌هێڵن ،منیس له‌وێ بانگه‌وازێک بخوێنمه‌وه بۆ مناڵه‌کانم؟
کوردۆ :
ئا.. تۆ وه‌ره به‌یانی بۆ یاده‌که .. من له‌وێ بانگه‌وازه‌که‌ت بۆ ده‌نوسم و ده‌یده‌مه کاک مو‌سا بیخوێنێته‌وه.. منیش شیعرێک ئه‌خوێنمه‌وه بزانه چۆن شیعرێک ده‌خوێنمه‌وه
137
رۆژ..ناوه‌وه ..پۆلیسخانه
“جیهاد وه‌ستاوه و کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ر لهبهدهمیدا وه‌ستاون و قسه‌یان بۆ ده‌کات”
جیهاد :
ئه‌بێت له ئه‌مشه‌وه‌وه و به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئاسایش هه‌موو ده‌وروبه‌ری لیوا کۆنه‌که بگرنه ده‌ست و چونکه یاده‌که له لیواکه ده‌کرێته‌وه.. بۆ سبه‌ینێ ئێمه ده‌بێت ببین به دوبه‌شه‌وه ، به‌شێکمان بچینه ئۆردوگا و پارێزگاری له هێنانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان بکه‌ین و به‌شێکیشمان که خۆم له‌وێ ده‌بم ، سه‌رپه‌رشتی شوێنی یاده‌که ده‌کات.. ئاسایشیش باری ئه‌منی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.. ئێستا ده‌توانن بڕۆنه‌وه و عه‌سر بگه‌ڕێنه‌وه .. ده‌بێت ئه‌مشه‌و هه‌موان لیره بن بۆ راپه‌ڕاندنی کارهنتان”
ئه‌فسه‌رێک:
گه‌وره‌م به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاسایش داویه‌تی پێمان ، گروپه یاخیه‌کان به‌نیازن سبه‌ینێ هه‌وڵی تێکدانی یاده‌که بده‌ن.
جیهاد :
ئه‌بێت ئه‌مشه‌و هه‌وڵی گرتنی ئه‌وانه بدین که گومانیان لێده‌کرێت هاوکاریان ده‌که‌ن
ئه‌فسه‌رێک:
گه‌وره‌م ئاسایش ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی پێداوین
جیهاد :
زۆر به‌ئاگاداری به‌بێ هیچ بشێویهک و به هێمنی له گه‌ڵ ئاسایش چاودێری ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش بکه‌ن که ئه‌وانی لێن و له هه‌موو شتێک ئاگادارم بکه‌نه‌وه
ئه‌فسه‌رێک:
به‌سه‌رچاو گه‌وره‌م
138
رۆژ..دره‌وه .. ناو ئۆردوگا
“جیبێک موکه‌به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌و کۆمه‌ڵێک مناڵ خۆیان به جیبهکهدا هه‌ڵواسیوه و هه‌ندێک مناڵی تریش به‌دوایدا رائه‌که‌ن ،موکهبهرهکه بانگه‌واز ئه‌کات”
ده‌نگی موکه‌به‌ره:
ئاگاداری .. ئاگاداری
بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان
ئاگادارتان ده‌که‌ین که سبه‌ینێ مه‌راسیمی یادی 6 ساڵه‌ی ئه‌نفال ده‌گێڕین له باره‌گای لیواکه‌ی شار ، ئه‌مرۆژه رۆژێکی مه‌رگه‌ساته بۆ هه‌موومان .. داواکارین که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان هه‌موویان ئاماده‌بن و هه‌ریه‌که وێنه‌یه‌کی ئه‌نفالکراوی که‌سوکاره ئه‌نفاله‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆتاند بهێنن..
ئه‌گاداری ..ئاگاداری
“جێبه‌که به‌کۆڵانه‌کاندا رێده‌کات و نزیکی کۆڵانت ماڵی پوره‌گوڵه ده‌بێته‌وه ،جه‌وهه‌ر له ماڵی پوره‌گوڵه دێته ده‌ر و گوێی له ئاگاداریهکهیه ،چاوه‌ڕی ده‌کات تا جێبه‌که لێی نزیک ده‌بێته‌وه و راده‌کاته به‌ر جێبه‌که و جێبه‌که ده‌وه‌ستێت”
جه‌وهه‌ر :
کاکی برا چۆنی
شوفێر:
فه‌رموو چیت ده‌وێت ،دره‌نگه بانگه‌وازم هه‌یه
جه‌وهه‌ر :
بانگه‌واز ئه‌که‌یت بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان؟
شوفێر:
ئا..ها.. گوێ بگره.. .
ئاگاداری .. ئاگاداری
بۆ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان
ئاگادارتان ده‌که‌ین که سبه‌ینێ مه‌راسیمی یادی 6 ساڵه‌ی ئه‌نفال ده‌گێڕین له باره‌گای لیواکه‌ی شار ، ئه‌مرۆژه رۆژێکی مه‌رگه‌ساته بۆ هه‌موومان .. داواکارین که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان هه‌موویان ئاماده‌بن و هه‌ریه‌که وێنه‌یه‌کی ئه‌نفالکراوی که‌سوکاره ئه‌نفاله‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆتاندا بهێنن..
جه‌وهه‌ر :
ئه‌ی من وێنه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانی خۆمم نیه چی بکه‌م
شوفێر:
هه‌رتۆ نیت، زۆرکه‌س وێنه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوی نیه.. به‌ڵام ئه‌توانی خۆت بێیت و به‌شداری بکه‌یت
جه‌وهه‌ر :
ئه‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌وازه‌دا ،بانگه‌وازێکیش بۆ من بکه‌یت؟
شۆفێر:
بۆ تۆش به‌ته‌نیا یادی ئه‌نفال ئه‌که‌یته‌وه؟
جه‌وهه‌ر :
نا.. مناڵه‌کانم پاشماوه‌ی ئه‌نفالن و ئێستا وون بوون .. به‌ڵکو له گه‌ڵ ئه‌م بانگه‌وازه‌دا بانگه‌وازێکم بۆ بکه‌یت .. مناڵه‌کان ناویان گه‌رمیان و کوێستانه
شوفێر:
کاکه که‌ی وه‌ختی ئه‌وه‌یه .. وه‌ره سبه‌ینێ له یاده بانگه‌وازی بۆ بکه..
“جێبه‌که ده‌روات و جه‌وهه‌ر هه‌ر بانگی ده‌کات و ئه‌و هه‌ر ئه‌ڕوات و بانگه‌واز ئه‌کات”
ئاگاداری.. ئاگاداری….
139
رۆژ..ناوه‌وه .. ماڵی پوره گوڵه
“پوره‌گوڵه گوێی له بانگه‌وازه‌که‌یه و ئه‌رواته ژوره‌وه وێنه‌یه‌کی مام فه‌تاح له دۆڵابه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت”
پوره‌گوڵه:
ئای فه‌تاح.. ره‌سمم نیه ،ئه‌م ره‌سمه‌ی تۆ نه‌بێت .. سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌یبه‌م ، ئه‌زانم ره‌نگه بڵێن فه‌تاح ئه‌نفال نه‌کراوه و به عومری خوا مردووه.. به‌ڵام نازانن من و تۆ ئه‌نفالکراوێکی زیندوو بوین.. پێیان ده‌ڵێم له‌سه‌ر ره‌سمه‌که بنوسن ،هاوئهنفالێکی زیندووم له چاوه‌ڕوانیدا سه‌ری نایه‌وه.
140
شه‌و..ناوه‌وه..شار
“شار کپه.. جارجاره ده‌نگی سیاره دێت.. ده‌نگی ته‌قه‌یه‌ک ده‌بیسترێت.. ده‌بێته چه‌ند ته‌قه‌یه‌ک .. له‌چه‌ند لایه‌که‌وه ده‌نگی ته‌قه دێت، سه‌یاره‌ی پۆلیس به‌خێرای رێده‌کات”
شه‌و..ده‌ره‌وه.. ئۆردوگا..به‌رده‌م ماڵی کوردۆ
“ده‌نگی ته‌قه‌کان دێته به‌رگوێ .. مسته‌فا تفه‌نگێکی پێیه‌و سه‌روچاوی خۆی پێچاوه و به بنی دیواره‌کاندا رائه‌کات تا ئه‌گاته به‌رده‌م ماڵی کوردۆ ، سه‌یرێکی ئهملاولائهکات و له ده‌رگای ماڵی کوردۆ ده‌دات”
ده‌نگی په‌ریخان :
ئه‌وه کێیه
مسته‌فا:
منم.. بیکه‌ره‌وه
“ده‌رگای ماڵی کوردۆ ده‌کرێته‌وه و مسته‌فا به‌په‌له خۆی ده‌کات به‌ژوردا ده‌رگای حه‌وشه‌که داده‌خات ،له‌وسه‌ری کۆڵانه‌که‌وه سه‌یاره‌ی پۆلیس دێت و هه‌موو پۆلیسه‌کان داده‌به‌زن”
ئه‌فسه‌ری جوڵان:
ده‌ی راکه‌ن ئه‌وسه‌ری کۆڵانه‌که بگرن ،له‌م کۆڵانهدایه ،ئێوه‌ش لێره راوه‌ستن و ئاگاتان له‌م سه‌ر بێت.
141
رۆژ..دره‌وه .. لیواکه
“مهنهسهیهک دروستکراوه و به لافیته‌ی دروشمی یادی 7ساڵه‌ی نفال ئه‌و ناوه بڕکراوه له لافیته .. له‌به‌رامبه‌ر مهنهسهکهدا کۆمه‌ڵێک کورسی زۆر دانراوه ،پۆلیس چوارده‌وری کورسیه‌کان و مه‌نه‌سه‌که‌ی گرتووه.. عیسا و مو‌سا خه‌ریکی دانانی کورسین له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌که و مایکرۆفۆن تاقی ده‌که‌نه‌وه.. کوردۆ له‌وێ له‌لایه‌که‌وه کاغه‌زێکی پێیه و په‌راوه ئه‌کات.. مناڵه‌کانی لانه‌ی مناڵان‌یش له‌لایه‌که‌وه خه‌ریکی پهراوهن”
142
رۆژ..دره‌وه ..ئۆردوگا
“کۆمه‌ڵێک جیب و مه‌کینه و عه‌ره‌بانه رێده‌که‌ن و پریان کردووه له ژن و ژنه‌کانیش له‌ناو عه‌ره‌بانه‌ی مه‌کینه‌که‌دا لاواندنه‌وه ده‌ڵێن بۆ ئه‌نفال.. هه‌رکه‌س و وێنه‌یه‌کی پێیه ، سه‌یاره‌ی پۆلیس له پێشی جیب و مهکینهکانهکهوه رێده‌کات و ئه‌وانیش به‌دوایانه‌وه ده‌رۆن .. کۆمه‌ڵێک ژن و مناڵ‌یش به‌پێ له‌دوایانه‌وه ده‌رۆن”
143
رۆژ..ده‌ره‌وه ..لیواکه
“سه‌ر شانۆ ئاماده‌کراوه ،مۆسیقای خه‌مباری له مایکرۆفۆنهکهوه دێته به‌رگوێ . کۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبێلی لێپرسراوان دێن و پۆلیسه‌کان رێگایان بۆ چۆڵ ده‌که‌ن و ده‌یانهێننه پێشه‌وه دایان ده‌نێن.. سه‌یاره‌ی جیهاد دێت و خۆی و لاولاو داده‌به‌زن و پۆلیسه‌کان پێشیان ده‌که‌ون بۆ پێشه‌وه و داده‌نیشن.. سه‌ره‌تای جێب و مه‌کینه‌کان ده‌که‌نه جێ ، ژن و مناڵ داده‌به‌زن و به لاواندنه‌وه دێن و هه‌ندیكیان له‌سه‌ر کورسی داده‌نیشن و هه‌ندێکی تریان له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشن و وێنه‌کان له باوه‌شیان ده‌که‌ن و به‌رده‌وامن له لاواندنه‌وه.
قوتابخانه‌ی کچان دێن و له‌پێشه‌وه چه‌ند کچێک لافیته‌یان هه‌ڵگرتووه و کوێستان و کچه هاوڕێکه‌ی ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری لافیته‌یه‌کیان گرتووه و له پێشه‌وه‌ن و دێنه نزیکی کورسیه‌کان و ده‌وه‌ستن.
زوهره و په‌ریخان و ژنه‌کانی تریش پێکه‌وه دێن و له لایه‌که‌وه ده‌وه‌ستن. کوردۆ هه‌رچاو ده‌گێڕی ده‌یکی ده‌بینێت سه‌لامی بۆده‌کات، په‌ریخان هه‌رچاو ده‌گێڕیت ،زوهره چاو ده‌گێڕێت ،ئه‌و ناوه پڕ ده‌بێت .. له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌که جموجوڵی ده‌ستپێکردن ده‌ست پێده‌کات .. ده‌نگی مۆسیقا به‌کزی به‌رده‌وامه”
مو‌سا:
ئاماده‌بوانی به‌رێز
لێپرسراوه حیزبی و حکومیه‌کان
که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان میوانه به‌رێزه‌کان
به‌خێر بێن بۆ هاوبه‌شی کرددنتان له‌یادی 6 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال
سه‌ره‌تای یاده‌که‌مان به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستپێده‌که‌ین فه‌رموون.
“هه‌موو هه‌ڵده‌ستن .. له پشتی خه‌ڵکه‌که‌وه مسته‌فا دێت و به‌ترس و به‌هێواشی خۆ ده‌خاته ناو خه‌ڵکه‌که‌وه”
مو‌سا:
فه‌رموو دانیشن
“هه‌موو داده‌نیشن”
ئێستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵ ووتاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،با به‌رێز نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم بفه‌رموێت
“نوێنه‌ری حکومه‌ت له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌وه هه‌ڵده‌ستێت و دێته سه‌ر مه‌نه‌سه”
ئامده‌بوان.. که‌سوکاری سه‌ربه‌زی قوربانیانی ئه‌نفال.. به‌ناوی حکومه‌ته‌وه هاوخه‌می خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌یادی کاره‌ساتی به‌دناوی ئه‌نفال .. ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێمه به‌رهه‌می قوربانی شه‌هیدان و که‌سوکاری ئێوه‌یه ، به‌رهه‌می سه‌بری ئێوه .. ئێمه هه‌رچی بکه‌ین بۆ ئێوه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفال هێشتا که‌مه..
“له پشتی خه‌ڵکه‌که‌وه جه‌وهه‌ر و حه‌مید دێن و به‌په‌له ده‌یانه‌وێت بێنه پێشه‌وه ،پۆلیسه‌کان ناهێڵن و له پشتی کورستهکانهوه ده‌وه‌ستن ،ووته‌ی نوێنه‌ری حکومه‌ت به‌دره‌وامه”
خۆتان باش ده‌زانن ،ئێمه هێشتا حکومه‌ته‌که‌مان ساوایه و خۆی له‌سه‌ر پێنه‌گرتووه و هه‌موو دوژمنانی ئه‌م گه‌له‌مان هه‌وڵی تێکدانی ده‌ده‌ن .
“کوردۆ هه‌رچاو ده‌گێڕی به‌ناو خه‌لکه‌که‌دا ،جه‌وهه‌ر ده‌بینێ و به‌په‌له راده‌کات بۆ لای.. نوێنه‌ری حکومه‌ت به‌رده‌امه”
بۆیه ئه‌گه‌ر تائێستا نه‌مانتوانیبێت کارێک بکه‌ین که شایسته‌ی ئه‌و هه‌موو قوربانیانهتان بێت ،دڵنیابن سه‌برتان هه‌بێت هه‌رچۆن به‌سه‌بره‌وه 7 ساڵه چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌ی ئهنفالهکانین .. دڵنیتان ده‌که‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی حکومه‌ت له‌ده‌ستی بێت درێغی ناکات بۆ خزمه‌تکردنی ئێوه و خانه‌واده‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان..
“ده‌نگه‌ده‌نگێک له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا دروست ده‌بێت.. پۆلیسێک دێته پێشه‌وه و چپه‌یه‌ک بۆ جیهاد ده‌کات و ده‌روات.. ووتار به‌رده‌وامه”
دوژمنانی ناوخۆشمان که‌م نین .. که‌م نین ئه‌وانه‌ی چاویان به‌م ئه‌زمونه‌دا ههڵنایهوه و به فیتی دوژمنان ده‌یانه‌وێت ئه‌زمونه‌که‌مان لێتێکبده‌ن ، به‌ڵام ئێمه به ئیراده‌ی پۆڵاینی ئێوه و جه‌ماوه‌ر به‌هه‌موومانه‌وه هه‌وڵی پاراستنی ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌مان ده‌ده‌ین ،که خۆی له دروستکردنی په‌رله‌مان و ئه‌م حکومه‌ته هاوبه‌شه‌دا ده‌بینێته‌وه.. سڵاو بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان .. سڵاو بۆ که‌سوکاری ئهفالکراوهکان .. سڵاو بۆ شه‌هیدان .. هه‌میشه سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بن.
“نوێنه‌ری حکومه‌ت داده‌به‌زێت و له پێشه‌وه داده‌نیشێت”
مو‌سا:
زۆر سوپاسی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین..
“کوردۆ به‌نێوان خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌روات تاده‌گاته لای جه‌وهه‌ر ”
مو‌سا:
ئێستا ووتاری کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه.
کوردۆ :
کاک جه‌وهه‌ر .. ئاگاداریهکهم داوه‌ته کاک عیسا .. خۆت ئاماده بکه ،ده‌یخوێنینه‌وه و بانگیشت ده‌که‌نه سه‌ر مه‌نه‌سه
جه‌وهه‌ر :
بۆ با‌نگم ده‌که‌ن؟
کوردۆ :
هه‌واڵێکی خۆشت پێده‌ده‌ن.. من درهنگمه ئه‌بێت برۆمه‌وه سه‌ره‌وه
“کوردۆ به‌په‌له ده‌روات”
“عیساله پشتی مه‌نه‌سه‌وه دێت و ده‌ستده‌کات به ووتار خوێندنه‌وه”
عیسا:
که‌سوکاری قاره‌مان و به‌سه‌بری ئه‌نفالکراوان
ئامدهبوانی به‌رێز، 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌م مانگه‌دا حکومه‌تی عێراقی فاشی ،به 8 قۆناخ پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالی دژ به‌گه‌لی کورد دهتپێکرد..
“کوێستان چاودهگێرێت و له‌گه‌ڵ هاورێ کچه‌که‌ی قسه ده‌کات. ”
کوێستان:
تۆ بڵێی لێره بێت؟
کچههاورێکهی:
کێ؟
کوێستان:
ئه‌و کوڕه‌ی رێگای مه‌کته‌ب
کچههاورێکهی:
نازانم .. نه‌مبینیوه
“عیسا به‌رده‌وامه له ووتار”
عیسا:
سه‌بری که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان ،لێی ده‌ڕژێ .. ئێمه ئێستا جگه له‌وه‌ی که که‌سوکارمان ئه‌نفالکراوه ،وا پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کانیش له چاوه‌روانی نه‌هامه‌تیدا وا جارێکی تر روبه‌ڕووی قورسی ژیان ده‌بنه‌وه.. بۆ داواکارین له حکومه‌ت ئه‌م داواکاریانه‌مان بۆ جێبه‌جێبکات
“جه‌وهه‌ر چاوه‌کانی پڕ فرمێسک بوون هه‌ر به حه‌سره‌ته‌وه سه‌یر ده‌کات و گوێ ده‌گرێت .. له‌ولاشه‌وه مسته‌فا به ناو خه‌ڵکه‌که‌دا هه‌وڵ ئه‌دات برواته پێشه‌وه. عیسا به‌رده‌وامه له ووتاره‌که‌ی”
عیسا:
ئه‌گه‌ر که‌سوکارمان ماون بۆمان بهێننه‌وه ، ئه‌گه‌ر دڵنیان شه‌هید بوون وه‌فاتنامه‌ی شه‌هیدانیان بۆ ده‌ربکه‌ن و موچه‌ی شه‌هیدانه بۆ که‌سوکاریان ببرێننهوه.. چه‌نده‌ها ژن وا 6 ساڵه چاوه‌ڕوانن و نازانن چاره‌نوسی مێرده‌کانیان چی به‌سه‌ر هاتووه ، دواکارین حکومه‌ت به‌رێگایه‌کی شه‌رعی چاره‌نوسی ئه‌و ژنانه رابگه‌یه‌نێ ،که مێرده‌کانیان نایه‌نه‌وه بتوانن ژیانێکی تر دابمه‌زرینن..
“په‌ریخان و زوهره سه‌یری یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌ری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه ده‌جوڵێنن”
ده‌بێت حکومه‌ت هه‌وڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده ئه‌نفالکراوه‌کان بکاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئۆردوگا زۆره‌ملیانه رزگارمان بێت…
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌که‌مان به‌هاوکاری خێرخوازان درێغی ناکه‌ین له خزمه‌تی پاشماوه‌کانی ئه‌نفال و ئاواته خوازین ساڵێکی تر ئه‌م یاده به خۆشی و سه‌ربه‌رزی هاتنه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌کان بگێڕین..
سڵاو بۆ شه‌هیدان
سڵاو بۆ سه‌بری که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان
مو‌سا:
زۆر سوپاس بۆ کاک عیسا نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان
“جه‌وهه‌ر و حه‌مید پیکه‌وه قسه ده‌که‌ن”
جه‌وهه‌ر :
حه‌مید بابرۆینه پاڵ مه‌نه‌سه‌که،نه‌وه‌کا له بیریان بچێته‌وه بیخوێننه‌وه و با‌نگم نه‌که‌ن
حه‌مید :
ناتوانین ده‌وری مه‌نه‌سه‌که قه‌ره‌بالخه سه‌برت هه‌بێت ،هه‌ر ده‌یخوێننه‌وه
“گۆرانی بێژ له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌که به سازێکهوه لاواندنه‌وه بۆ ئه‌نفال ده‌ڵێته‌وه ،ژنانیش له خواره‌وه له‌سنگی خۆیان ده‌ده‌ن .. دانیشتوان چاوبهفرمێسکن ،جیهاد و لاولاو زۆر به‌خه‌مباری گوێ ده‌گرن . جه‌وێکی حه‌زین له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌که‌دا ئه‌و ناوه ئه‌گرێته‌وه ،گۆرانیه‌که ته‌واو ده‌بێت و هه‌ندێک له لێپرسراون و نوێنه‌ری حکومه‌ت هه‌ڵده‌ستن و ده‌رۆن ،جیهاد خواحافیزیان لێده‌کات و دادهنیشیتهوه”
عیسا:
ئێستاش رۆڵه‌یه‌کی پاشماوه‌ی ئه‌نفال که ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه باوکی ئه‌نفالکراوه پارچه شیعڕیکتان بۆ ده‌خوێنێته‌وه ،ئه‌یش کوردۆ عه‌لی بابفه‌رموێت.
“کوێستان به‌خۆشیه‌وه چاوه‌ڕی ده‌کات ،کوردۆ دێته سه‌ر مهنهسهو مایکرۆفۆن ده‌گرێت ”
کوێستان:
خۆیه‌تی .. کچی ئه‌وه خۆیه‌تی
کچه هاوڕێکه‌ی:
ئا ، ئه‌وه ،ناوی کوردۆ یه
کوێستان:
کوره ئه‌نفالیشه ، بمزانیایه ئه‌وه‌نده ره‌ق نه‌ده‌بووم.. ده‌ستی پێ‌کرد گوێ بگره ..
“په‌ریخان قسه بۆ زوهره ده‌کات”
ئافه‌رین رۆڵه.. سه‌یرکه زوهره کوره‌که‌م بوه به‌شاعیر
“جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌مید قسه‌ئه‌کات”
جه‌وهه‌ر :
ئه‌وه کوردۆ هات ،به‌ڵکو بانگه‌وازه‌که بخوێنێته‌وه
حه‌مید :
نا ،کاک جه‌وهه‌ر گوێت لێ نه‌بوو ،ئه‌و ئێستا شیعرێک ده‌خوێنێته‌وه ،ره‌نگ بێ دوای ئه‌و بانگه‌وازه‌که بخوێننه‌وه
“مسته‌فا نزیک ده‌بیته‌وه له کورسیه‌کانی پێشه‌وه ،کوردۆ ده‌ستده‌کات به شیعر خوێندنه‌وه”
کوردۆ :
تۆ نه‌تزانی من کوڕێکی پاش ئه‌نفالم
به دڵره‌قی تێت ئهروانیم نازانم بۆ؟
کوره ئه‌نفالێک مافی نیه دڵی هه‌بێ؟
کوڕه ئه‌نفالێک مافی نیه ماڵێکی گڵی هه‌بێ؟
دڵی وه‌ک ئه‌نفال وێرانه‌یه و پڕ کاره‌سات
تۆ نه‌تزانی یان ئه‌تزانی بۆیه لێم بوویته ئافات
تۆ رۆیشتی و هه‌ر نه‌تزانی من پاشماوه‌ی مه‌رگه‌ساتم
تۆ رۆیشتی و رۆژێکیش گه‌ر بزانی من کوڕی دوای ئه‌نفالم
هه‌ر ئهتۆرای .. هه‌ر ئهرۆشتی
“کوێستان چاوه‌کانی پر فرمێسک بووه له‌به‌ر خۆیه‌وه ”
کوێستان:
نا.. وا نیه.. نا
کوردۆ :
تۆ رۆیشتی ، ئیتر هه‌رگیز ناتبینمه‌وه
جارێکی تر به‌و رێگایه نایه‌مه‌وه
من کوڕی کۆڵانه قوڕه‌کانی ئۆردوگام
تۆ کچی خوا پیداو بوویت ، من بێئاگام
کوری شه‌ونخونی چاوه‌روانی ئازیزانم
من کوری کاری قورسم ،بۆ بژێوی ژیانم
له خه‌ونی ئه‌نفال و چاوه‌روانی باوکمدا
له کاری قورسی سه‌رجاده و بازاردا
له‌سه‌ر رێگای قوتابخانه‌ی په‌ریاندا
له‌ناو خانووی گڵی ئۆردوگادا
هه‌ر له‌یادمای.. له خهیالمای..
هه‌موو رۆژێ وه‌کو سێبه‌ر ههرلهگهڵمای
به‌ڵام هه‌مووی خه‌ونێک بوو له‌خۆڵ له لم
وا من ئه‌ژیم ،به‌بێ تۆ بۆ هاتنه‌وه‌ی ئه‌نفالم
زانیم من به که‌ڵکی هه‌لگرتنی شوشه نایه‌م
بۆیه جێم هێشتی ،
من کوری کاری سه‌ختی رۆژانه‌م
گه‌ر ههڵمگرتیتایه ئهشکایت به‌ده‌ستمه‌وه
با تۆ نه‌شکێیت و خۆم به‌چاوه‌روانی ئه‌به‌ستمه‌وه
تا ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌نفاله‌کان بۆلای ئێمه دێنه‌وه
که‌هاتنه‌وه ئه‌وسا دێم و ئه‌ڵێم وا هاتمه‌وه
وا هاتمه‌وه..واهاتمه‌وه
سوپاس
“چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و کوردۆ سه‌ر هه‌ڵئه‌بڕێت و کوێستان ده‌بینێت ،هه‌ر سه‌یری ئه‌کات و ئه‌ویش سه‌یری ئه‌کات کوێستان ده‌ستێکی بۆ ههلئهبڕیت، کوردۆ له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌که خۆی له کورسیه‌ک ده‌دات و خۆ راسئهکاتهوه و ده‌رواته پشته‌وه”
“په‌ریخان چاوه‌کانی فرمێسک گرتویه‌تی”
په‌ریخان :
هه‌رزانیم .. ئه‌م کوڕه‌م دڵی پێگه‌یشتووه ،دایکت بمرێ کێ دڵی هات وا دڵت بشکێنێ
حه‌مید :
نه‌مووت جه‌وهه‌ر ئه‌و کوره له‌سه‌ر رێگای ئه‌و مه‌کته‌به توشی عه‌شق بووه
جه‌وهه‌ر :
باشه بۆ ئاگاداریه‌که‌ی منیان نه‌خوێنده‌وه ،ئه‌رۆم حه‌مید پێیان ده‌ڵێم
“ده‌یه‌وێ بروات و پۆلیس نایه‌ڵێت ،ده‌بێته ده‌نگه ده‌نگیان ،جه‌وهه‌ر گوێی له‌و ده‌نگه ده‌نگه ده‌بێت و پۆلیسێک بانگ ده‌کات ”
جیهاد :
ئهوکابرا کێیه وا ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌کات ،بیبه‌نه دواوه
“پۆلیسه‌کان پاڵی ده‌نێن بۆ دواوه ،ئه‌و هه‌ر هه‌وڵ ئه‌دات ، پۆلیسه‌کان به‌توندی پاڵی ده‌نێن.. مسته‌فا ده‌یانبینێت پاڵی جه‌وهه‌ر ده‌نێن دێت و پاڵ به پۆلیسه‌کانه‌وه ده‌نێت .. ده‌بێته ده‌نگه ده‌نگ و پۆلیسه‌کان په‌لاماری مسته‌فا ده‌ده‌ن.. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبێت .. جیهاد و لاولاو ده‌زانن بوه‌ته ده‌نگه‌ده‌نگ و شتێک هه‌یه به‌په‌له هه‌ڵئه‌ستن و ده‌رۆن ،پۆلیسه‌کان چوارده‌وری ده‌گرن تا سواری ئۆتۆمبیله‌که ده‌بێت .. مسته‌فا له ناو خه‌ڵکه‌که‌دا وون ده‌بێت”
عیسا:
تکایه .. تکایه .. بێده‌نگی ، ئه‌و هه‌رایه ڕاگرن ،هێشتا به‌رنامه‌مان ماوه
ئاگاداری.. ئاگاداری..
“خه‌ڵکه‌که بێده‌نگ ده‌بنه‌وه و جه‌وهه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌مید بێده‌نگ راده‌وه‌ستن”
عیسا:
دوا به‌شی به‌رنامه‌ی یاده‌که‌مان .. بۆ مناڵه بێکه‌سه‌کانی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله .. که سرودێکیان بۆ ئاماده‌کردوون و پێشکه‌شتان ده‌که‌ین.. با مناڵه‌کان بفه‌رموون
“مناڵه‌کان دێنه سه‌ر مه‌نه‌سه .. کوێستان1 و گه‌رمیان1 دێنه پێشه‌وه‌ی مناڵه‌کان”
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م مناڵه چاوگه‌شانه ده‌ست بکه‌ن بهسرودهکانیان .. ئاگاداریه‌کی گرنگمان بۆ هاتووه .. با به‌رێز کاک جه‌وهه‌ر بفه‌رموێت بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگاداریهکهتان بۆ بخوێنێته‌وه.. کاک جه‌وهه‌ر لێره‌یه؟
جه‌وهه‌ر :
به‌ڵێ ئه‌وه‌تام.. قوربانت واهاتم
“جه‌وهه‌ر به‌په‌له به‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا پاڵ ده‌نێت تا ده‌گاته سه‌ر مه‌نه‌سه‌که ،عیسا مایکرۆفۆنه‌که‌ی بۆده‌گرێت”
عیسا:
چیرۆکی ئه‌م کابرایه‌ش هه‌ر به‌شێکه له خه‌مه‌کانی دوای ئه‌نفال..
فه‌رموو کاک جه‌وهه‌ر قسه بکه
جه‌وهه‌ر :
خه‌ڵکینه.. من خاوه‌نی ماڵ‌و مناڵی خۆم بووم له و شه‌ره نهحلهتیهی ئێران و عیراق دیل کرام ،وا ماوه‌یه‌کی زۆر نیه به‌ربووم و هاتومه‌ته‌وه .. که هاتمه‌وه که‌سوکارم ئهنفالکرابوو .. به‌ڵام دوو مناڵه‌که‌م ماون و بهشوێنیانیا ده‌گه‌ڕێم .. ناویان گه‌رمیان و کوێستانه .. هه‌رکه‌سێک ده‌زانێت له کوێن .. یارمه‌تیم بده‌ن بیدۆزمه‌وه
“هه‌موو خه‌ڵکی ده‌بێته ده‌نگه ده‌نگ”
عیسا:
ئاماده‌بووان .. تکایه بێده‌نگی.. ئێمه‌ش کۆمه‌له‌که‌مان که مناڵانی بێکه‌سیش به‌خێوده‌کات ، به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌ی ئه‌م پیاوه‌وه هاتوین و یادی 6 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا ئه‌و مناڵانه به‌باوکی شاد ئه‌که‌ینه‌وه .. ئاده‌ی مناڵه‌کان .. گه‌رمیان و کوێستان بێنه پێشه‌وه.
“گه‌رمیان1 و کوێستان1 دێنه پێشه‌وه و جه‌وهه‌ر چاوی پڕ فرمێسک ده‌بێت و ده‌گری و باوه‌شیان پێدا ده‌کات”
جه‌وهه‌ر :
وه‌ی به‌قوربانتان بم ئه‌مه ،ئێوه‌ن.. ئۆخه‌ی وا نه‌مردم ئێوه‌م بینیه‌وه
“گه‌رمیان1 و کوێستان1 باوه‌ش ده‌که‌ن به جه‌وهه‌ر دا و له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌که ،هه‌موو مناڵه‌کان ده‌وریان ده‌گرن ،هه‌موو دانیشتوان به چاوی خۆشی و به‌زه‌ییه‌وه سه‌یریان ده‌که‌ن.. په‌ریخان سه‌یریان ده‌کات و ده‌ست بۆ ئاسمان به‌رزده‌کاته‌وه و ده‌روات بۆ لایان ، کوردۆ دێت بۆلایان . حه‌مید دێت بۆلایان ، هه‌موویان سه‌ر مه‌نه‌سه‌که پڕ ده‌که‌ن و چوارده‌وری جه‌وهه‌ر و مناڵه‌کانی ده‌گرن”