ستار ئه‌حمه‌د ; زمان فاكته‌رێكی كاریگه‌ره له‌بنیاتنانی ده‌قدا، هه‌ر ئه‌مه‌یشه واده‌كات نووسه‌ر بتوانێت پانتاییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو فراوان له‌دنیای وردبینی و داهێناندا داگیر بكات . ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان نووسه‌رو شاعیر له‌خۆ جوینه‌وه‌و خۆخۆردانهوه رزگار ده‌كات ، وێردی گیانه‌ڵا لهنووسهردا ده‌سڕێته‌وه، زمانه وێنه‌ی شیعریی تازه‌و به‌پێز ده‌كات . ره‌ونه‌ق ده‌دا به‌خه‌یاڵ .. كاریگه‌ری ریتم له‌گوێی خوێنه‌ردا ده‌نه‌خشێنێ . زمان دورگه‌یه‌ك له‌جوانی و نه‌خشه‌یه‌ك له‌نوێگه‌ری دروست ده‌كات . رۆڵی كارا ده‌بینێ له‌مانه‌وه‌و نه‌مری ده‌قدا، هه‌موو شیعرێكی زیندوو ده‌چێته خانه‌ی ده‌قه‌وه. شیعر پێشه‌نگی ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌به . زۆرجاریش شیعر لێكخشانه له‌گه‌ڵ زماندا. شاره‌زایی له‌زماندا مه‌ودای شیعر‌و نوسین دیاری ده‌كات، زمانه ره‌هایی و ته‌مه‌ن به‌بابه‌ت ده‌دات . خۆنه‌دانه ده‌سته‌وه‌ی شیعر‌و نوسین ، بێزاركردنی خوێنه‌رو ههناسهسواركردنیمهرج نییه چاكی به‌رهه‌م بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو پسپۆری له‌زماندا قووڵبوونه‌وه‌ی شیعر‌و نوسین لهرۆكاری ژیاندا ده‌ڕه‌خسێنێت ن شۆڕت ده‌كاته‌وه بۆ دونیای جاویدانی . ئاڵۆزی له‌نوسیندا چه‌شنی گورزێكه له‌هه‌ناوی زه‌مین ده‌درێ. له‌كوێوه ئاراسته‌ی شوێنه‌واره‌كان ده‌كرێت ..؟ بۆ..؟ له‌به‌رچی ..؟ كه‌ی ..؟ چۆن ..؟به‌چ شێوه‌یه‌ك لێیدهگهیت ..؟ ئاراسته‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات..؟زمان لهنهشونماو كاریگه‌ری و جوانیاندا به‌رپرسیارو شاڕێچكهیه.
كۆڵه‌واری له‌زماندا جۆره ئاڵۆزی و ناحاڵیبوونێكی له نوسین و شیعری ئه‌مڕۆماندا دروست كردووه ـ گوایه بۆن وخبه ده‌نوسن . نازانم ..؟ كام نوخبه ..؟ ئه‌وانه‌ی میوانی ماڵ و زێدیانن ..! یاخود ئه‌وانه‌ی چه‌كه‌ره‌ی زام و بۆسۆی وشه‌ی داگیرساو و جه‌سته و ئێسقانی خاك و ئینسانن .كه‌س گه‌واهی له سه‌ر چاكی ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه نادات ، لهدوولا مه‌ست و حه‌یرانن . نوخبه‌ش به‌رهه‌می ئه‌م جۆره نامه هه‌ڵگرانه ناخوێننه‌وه، شاعیر یاخود نوسه‌ر هه‌رگیز موڵكی خۆی نه‌بووه، ده‌بێت زمانی گه‌له‌كه‌ی به‌چاكی بزانێت ، هه‌ڵگری كلتوور‌و دیرۆكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت به میلله‌تانی تریشی بگه‌یه‌نێت ، ئیتر دێری تژی لهتهمتومان و سووتانی وشه‌ی داڕسكاو ،خه‌مڵاندنی ناونیشانی دووباره و سێباره‌ی شاعیرانی حه‌فتاكان ، به‌مۆدێرن و نوێخوازی دانانرێن .. لێره‌دا شیعرم كردووه به‌نموونه ، چونكه ناكرێت له‌سه‌ر داخوازی ڤیستیڤاڵێ یاخود لاساییكردنه‌وه‌ی شاعیرانی تر شیعرێك بنوسیت و ناوی بنێیت شیعری تازه‌گه‌ری ، شیعر مه‌رج و په‌یوه‌ست و سنوور‌و به‌ربه‌ستی نییه ، شیعر هه‌ڵچوون و داچوونی رۆحیه ، ورژمی ده‌روونی و هه‌ست و نه‌ستی ناوه‌وه‌یه .. چركه‌ساتی بۆ نییه كه‌ی هات ئه‌وه هه‌وارگه‌ی خۆی ده‌ست نیشان ده‌كات.نیشتمانێك له‌په‌یڤی شرین پێكه‌وه ده‌نێت . هه‌ندێكجار كرده‌یه‌كی خۆڕسكییه ، دواجار ده‌بێته ماڵ و موڵكی شاعیر. ناكرێت ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شیعری دروستكه‌ین و ناوی بنێین خێوه‌تی هه‌ڵبه‌ست ، گه‌ر وابێت ئه‌وه شیعر له‌تاراوگه‌و تراویلكه‌دا ده‌ژیت .
هه‌رگیز نابێته سایه‌ی لوتكه‌ی خه‌ونی شاعیر‌و هیچ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی دیكه. له‌شیعرا پێویسته گرێ كوێره‌كان بكرێنه‌وه، ئاراسته‌كان ستوونی و شاقووڵی ده‌وروبه‌ر ببڕن، ئیتر مه‌وداكان ده‌گه‌نه كوێ..!! زمان هۆكارێكه له‌ده‌ست نیشانكردنیدا . ناوزه‌دكردنی شیعر خۆی له‌خۆیدا سنوور دانانه بۆ مه‌ودای بیركردنه‌وه، ئاراسته‌كان هاودژ ده‌كات له‌گه‌ڵ شاعیرداو به‌های ویژدانی كاڵ ده‌كاته‌وه، چونكه زمان وابه‌سته‌ی ده‌قی زیندووه ، كرده رۆحییه‌كان موچڕكی ناخن. رێگه‌یان سه‌رچاوه‌ی ده‌روونه،زمانیان هزرو پێنووسه‌و رێگریان خه‌ونی له‌خۆبایی بوونه .