ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌هه‌ندێکیان که‌وتونه‌ته کێشوه‌ری ئهفهریقاو هه‌ندیکیشیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدان بێگومان هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕوداو خۆپیشاندانه جهماوهریانهش زوڵم زۆر و برسیه‌تی و بی‌کاری نـــهبوونی عه‌داله‌تی ئیجتماعی و زه‌برو زه‌نگ و سه‌رکوتکردنه له لایه‌ن ڕژێم و سیسته‌می حوکمڕانی لـــــــــهم وڵاته عه‌ره‌بیانه‌دا و
دواتر ئه‌م ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانانه‌ی لێکه‌وتوته‌وه و ده‌سه‌ڵات دارانی مه‌جبور کردوه واز لـــــــــه ده‌سه‌ڵات بهێنن به تایبه‌تی له تونس و میسڕ دا و زۆر له وڵاتانی تریش بــــهگشتی که ئه‌م ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه بــــــــهردهوامه تێدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان ،زۆربه‌ی ئــــه‌م وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ش سیسته‌می حوکمڕانی پادشایه‌تی یا سیسته‌می کۆماری به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئه‌م دوو جۆره‌ی حکومڕانیش هیچ جیاوازیه‌کیان نیه له‌ڕووی به‌ڕیوه‌بردنه‌وه لـه‌م وڵاتانه‌دا و زیاتر له سی ساڵه ته‌نها سه‌رۆک کومارێک یا خێزانێکی پادشایه‌تی که پشتاو پشت له باو باپیرانه‌وه حوکمڕانیان بۆ ماوه‌ته‌وه وڵاته‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن نیازیان ئه‌وه بووه هه‌ر به‌رده‌وام بن ، ئــه‌م ڕژێمانه زۆربه‌یان دیکتاتۆرین و به‌ڕێگای کوده‌تای سه‌ربازی هاتونه‌ته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و به شێوازی زۆرداری و زه‌برو زه‌نگ حکومڕانی وڵاتـــــهکانیان کــردوه بــــــه تایبه‌تی وڵاتانی { میسر ، تونس ، یه‌مه‌ن ، لیبیا، جه‌زائر ، مه‌غریب، سودان ، سوریا ، ئه‌رده‌ن ، وڵاتانی کـــــــــهنداوی عه‌ره‌بی } و چه‌ندانی تریش ، یه‌که‌م کڵپه‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه‌ش لــه تونسه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به خۆسوتاندنی گه‌نجێکی شؤرشگێری تونسی به ناوی ( محه‌مه‌د بوعزیزی ) که بـــه جه‌سته‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی ههڵگیرســــاند له‌و وڵاتـــــهداو و ئه‌مه‌ش به‌یه‌که‌م ڕوداوی گرنگ مه‌زه‌نده ده‌کریت له سه‌رچه‌م مێژووی وڵاتانی عه‌ره‌بدا ، لێره‌دا دهمـــــــهوێ باس له‌وه بکه‌م که محه‌مه‌د بوعه‌زیزی له وڵاتێکی دیکتاتۆری وه‌ک تونس ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی هه‌ڵگیرساند که سی و دو ساڵ لـــــه‌ژێر زه‌برو زه‌نگی دیکتاتۆر زه‌ینه‌دین بن عه‌لی دا ده‌یناڵاند بـــــــــــــــه هۆی هه‌ژاری و بێ‌کاری و نـــــــــــــــهبوونی عه‌داله‌ت و ناخۆشگوزه‌رانی ژیان وکوله مه‌رگیه‌وه ، دواتر کڵپه‌ی ئــــــــــــه‌م ڕاپه‌ڕینه گه‌یشته میسر‌و بوه دوه‌م وڵاتی عـــهرهبی که ڕزگاری بێت له دیکتاتوره‌که‌ی ( حسنی موباره‌ک ) ، بـــــــــــهڕای سیاسه‌تمه‌داران و دهوڵــــــهته زلهێزه‌کان و رای گشتی دونیاش ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه زۆر له وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوشێوه‌ش ده‌گرێته‌وه ، لێره‌دا مــــهبهستی سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه ئایا ده‌توانرێت ئه‌م بارودۆخ و ڕاپه‌ڕین و خۆپشاندانه له هه‌ڕیمی کوردوستان ڕوبدات به شێوه‌ی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه. کوردوستان ماوه‌ی هه‌شتا ساڵ پاش ئــــــه‌وه‌ی له دوای کۆتاییی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆنالیست و زلهێزه‌کانه‌وه دوای په‌یمانی سیڤه‌ر و لۆزان خرایه سه‌ر بــــــــه‌شی ئێراقی عه‌ره‌بی به زۆر و ئـــه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێراقی ئێستای لێ‌دروست کرا که به درێژایی مێژوو گه‌لی کورد تێدا چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه به‌زمانی ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی داوا ڕه‌واکانی دراوه‌ته‌وه‌و بێبه‌ش کراوه له هه‌موو مافێکی مرۆڤایه‌تی تـــــــــــا نه‌یتوانیوه به زمــــانی خۆشی بدۆێ ، بۆ چه‌سپاندنی مافه ڕه‌واکانیشی چه‌ندان شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی بــــــــهرپا کردوه بــــــه هه‌زاران شه‌هیدی داوه‌و ئه‌نفال و کیمیا بارانی لێکراوه و چوار هه‌زار گوند‌و شار‌و شارۆچکه‌ی وێران و خاپور کراوه ، سه‌دو هـــهشتاو دوو هه‌زار مرۆفی سڤیلی له ئه‌نفالدا بیسه‌رو شۆێن کراون ، تا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م ئازادیه بــــــــــه تایبه‌تی له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 91 و پڕۆسه‌ی ڕزگاربونی ئێراق له‌ژێر چنگی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی ، نه‌ته‌وه‌ی کورد باشترین هه‌لی میژووی بۆ هه‌ڵکه‌وتوه له‌م به‌شه‌ی کوردوستاندا له دوای ئه‌وه‌ی هه‌لی مێژوویی دامه‌زراندنی کۆماری دیموکراتی مههابــــاد به پیلانی دوژمنان و ناحه‌زانی کورد له ناو برا حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی شێخ مه‌حمود و شۆڕشه‌کانی شێخ ســهعیدی پێران و ده‌رسیم و سمایل ئاغای سمکۆ له نــــاو بران هه‌رێمی کوردوستان ئاواتێکی گه‌وره‌ی هـــــــه‌موو نه‌ته‌وه‌که‌مانه له هه‌موو پارچه‌کانی کوردوستاندا ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان وا بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌رده‌وامه‌و ئـــــــــهمه شهشههمین کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یه ، کوردوستان خاوه‌نی په‌رله‌مانی خۆیه‌تی بـــــه هه‌ڵبژاردن هاتوته سه‌ر حوکم بـــــــــه تایبه‌تی یه‌که‌م جاره به‌ره‌ی معارهضه له‌په‌رله‌مانی کوردوستان خاوه‌نی زیاتر له بیست و پێنچ کورسیه ، بــــــه‌ڵام تا ئێستاش زۆربه‌ی خاکی کوردوستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان ، تائێستاش ته‌عریب کردن به‌رده‌وامه‌و شۆڤێنستان و ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کان چاوه‌ڕی هه‌لێکن بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رامه گڵاوه‌کانیان دان نه‌نراوه به کوردبــــــــــونی که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه دابڕاوه‌کانی تردا ، کورد دوژمن و ناحه‌زی زۆری هـــــــه‌یه له ناو ده‌وڵه‌تی ئێراقی ئێستادا چاوه‌ڕیی هه‌لێکن بۆ درزێک و فرسه‌تێک ده‌گه‌ڕین که ئه‌م ئازادیه‌ی کوردوستان تێک بده‌ن بۆ ئــــــــه‌وه‌ی له کهدارمان بکه‌ن ئه‌م هه‌له بقوازنه‌وه تا بیسه‌لمێنن که کورد ناتوانی کۆنتڕۆڵ و حکومڕانی هه‌رێمێک بکات که ته‌نها سێ شاره ؟!!
به‌ده‌یان پیلانی ده‌ره‌کی و ئیقلیمی ئاماده کراوه بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی هه‌رێمی کوردوستان.
بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆنیشهوه هـــــــــــهموو سه‌رکرده‌کانی کورد هـــه‌موو سیاسی و ڕۆشنبیرو نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندو هه‌موو تاکێکی کورد هه‌وڵ بدات بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد نــه‌ک ڕوخاندن و وێران کردن ، زمانی هێمنی و دیالؤگ شێوازی خه‌باتی شارستانی بگێریته به‌ر زاڵ بین به‌سه‌ر بـــــــــــــــــهرژهوهندی شه‌خسی و حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات له هه‌موو شتێک گرنگتر بێت لامان ئێستا شیاوترین کاته بۆ گه‌یشتن به مافی چـارهنوس و دامه‌زراندنی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ بۆیه من پێم وایه ناتوانین بار‌و دۆخی کوردوستان بخه‌ینه رێزی ئـه‌و وڵاتانه به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا پشتگیری و پیرۆزبایی له گه‌لانی ئازادیخوازی تونس و میسر بکه‌ین ، له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی ساڵی نؤێدا له شاری سلێمانی به تایبه‌تی که‌ش و هه‌واو هه‌ل و مه‌رجێکی ناڵه‌بار دروست بوه کــــــــه خه‌ریکه کاری ناخۆش و دژواری لێده‌که‌وێته‌وه ، بیگومان به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وشه‌ش باری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌خـــاته مه‌ترسیه‌وه ، لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردوستان به حزبه دهسهڵاتدارهکانو ئۆپۆزیسێۆنیشهوه شه‌ریکن لهخـهبات و به‌رخودانی ڕیگای ڕزگاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و بینایه‌ت نانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا تادؤێنی پێشمهرگهوفیداکاری رێگای ڕزگاری ئه‌م کوردوستانه بوون ئه‌مڕؤش هه‌مووان به‌رپرس و لێپرسراوی ئه‌م ئازادیه‌ن که کوردوستانی پێگه‌یشتوه؟!! بیره‌وه‌ریه تاڵ و ناخۆشه‌کانی شاری سلێمانی هه‌میشه زیندوه و قه‌ت لــــــــه یاد ناچێته‌وه ، ساڵه‌کانی حکومی عورفی زه‌عیم سه‌دیق له به‌رچاوه که به‌ده‌یان پیاوی قاره‌مان و ڕۆشبیرو چه‌وساوه‌ی له زیندانه‌کانی حامیه‌ی سلێمانی زینده به چال کرد ، رؤژانی سه‌ختی ئه‌من و قوات خاصه‌و ملازم موحسین قه‌ت لــــــــه یاد ناچێت گیانی ئه‌و ڕۆڵه به ئه‌مه‌ک و فیداکارانه له بیر ناچیت که لـــــــــــه ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا گوله باران کران ، فیداکاری پێشمه‌رگه و ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین ، ئه‌نفال و کیمیا باران و وێران کردنی خاکی کوردوستان و ڕۆژانی نه‌هامه‌تی و قات وقڕی قه‌د له بیر ناچێت ڕۆژانی وێران کاری خاکی کوردوستان له بیر ناچێت ، ئه‌م ئازادیه بـه‌م هه‌موو به‌رخودان گیانبازی و فرمێسک خؤینه هاتۆته دی ، بۆیه زۆر زۆر تکا له‌هه‌موو سه‌رکرده‌کان بـــــهڕێزان { تاڵه‌بانی ، بارزانی ، نه‌وشیروان مسته‌فا } سه‌رۆکی لایـــــهنه سیاسیه‌کان ، ســه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رۆکی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردوستان و هه‌موو سیاسهتمهدارو سیاسیه‌کی کورد هـه‌موو گه‌نج و لاوێکی خۆپیشانده‌ر بابه خۆڕایی ئه‌م ئازادیه لـــــه ده‌ست نه‌ده‌ین که‌س خه‌مخۆرمان نیه به ته‌نیا خۆمان نــــهبێت ، ڕاسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان خه‌م سارده ، خزمه‌تگوزاری و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی تاکه‌س و گه‌نج و لاوه‌کانمان زۆر سسته گه‌نده‌ڵی وگؤێنهدان به ئـــــــــــــاوهدانکردنهوی کوردوستان لـــــــــه ئاستی بـهرپرسیاریدا نیه ، به‌ڵام لـــــــه هه‌مان کاتیش‌دا کاری زۆر چاک کراوه له هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا ، ده‌بێ حکومه‌ت گؤێ بۆ داواکاری ئه‌و لاوه خۆپیشانده‌رانه بگرێت عه‌داله‌تی ئیجتماعی و ماف و داخوازیه‌کان ده‌ستبه‌ر بــــــــــــــکات بۆ هه‌موو چین و تؤیژێکی گهلهکــــــــهمان که ئه‌مه ئه‌رکی سه‌ره‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانه ئــهرکی ئۆپۆزیسێۆنه هه‌ڵبژاردنی زمـانی دیالۆک ته‌نها ڕێگای چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کانه ، گرتنه بــــــــــــهری شێوازی توند‌و تیژی و گێره شۆێنی و به‌کارهێنانی هێزو و چه‌ک به‌ره‌و هه‌ڵدیر و نه‌مانی ئه‌م ده‌سکه‌وت و ئازادیـــــــهمان ده‌بات ، باچیتر که‌ناڵ و میدیا‌و ڕاگه‌یاندن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌کان نه‌کرێنه شۆێنی ململانی و ڕکابــهرایهتی و نه‌بێته ئامرازی هاندانی توند‌و تیژی ، له هه‌مان کاتدا داوا له هه‌موو په‌رله‌مانتاره به‌ڕیزه‌کان هه‌موو لایه‌نه‌کان ئــــــــــــهوانهی بـه هه‌ڵبژاردن بونه‌ته نۆێنه‌ری کورد لـــــــــــــــــــه په‌رله‌مانی ئێراقدا یه‌کگرتوو و هاوڕابن له به‌غداد با نه‌بنه ئامرازی لێکهه‌ڵوه‌شانی ناوبانگی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م شۆێنه هه‌ستیاره‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ڕووی دا هیوادارم خؤینی شه‌هیدانی ئه‌م کـــــــارهسات و خۆپشاندانه‌ی شاری سلێمانی ببێته هه‌وێنێک بۆ کۆتایی هێنانی هه‌موو گرژی و نه‌هامه‌تیه‌کان بۆ گه‌یشتن به لێواری دڵ نیایی و پێکه‌وه ژیان و خؤشگوزهرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ئاسایش عوسمان دانش 21 فه‌بریوه‌ری 2011 سوید ،، بۆرۆس