نارین فەقێی هونەرمەند لە پێوەندییەكدا لەگەل گروپی هونەرلاند دەڵێ: گۆرانی بۆ میللەتەكەم دەڵێم و حەز دەكەم موزیك و هونەری خۆم و شیعری جوان و ئاواز پێشكەشی میللەتەكەم بكەم،بێگومان هەموومان گوێبیستی ناوی نارین بوین ئەوکجەدەم بەخەندوو نیشتمان پەروەرەی هەمیشەلەگەل خەمی میلەکەیدا ئەژیت و هیوای ئەوە ئەخوازیت بە رێگەی هونەرەکەی تۆزی لە خەمووئازاریان کەم بکاتەوە،
نارین لە شاری (دیریک)ی باشوری رۆژ ئاوای کوردستان لەبنەمالەیەکی نیشتمان پەروەرو هونەردۆست لەدایک بوە هەرلە سەرەتای لاویدا لەگەل هونەر تێکەل بووە ، نارین فەقێ تائێستا خاوەنی دووو ئەلبوومە حەوت ڤیدۆکلیپە و ئەمەش خەرمانێکە بۆ کجەکوردێک کە دوای ئەم هەموو ئاستەننگیانەی لە هونەری کوردی هەیە ،نارین دریژەی بە قسەکانی داو وتی ئێستا کارلەسەر سیەمین سیدی ئەکەم کە زۆربەی کارەکانی تەواو بووە وا بریارە بەم نزیکانە لەلایەن ڤین پرۆدکشن چاپبکرێت و دوو لە گۆرانیەکانی کلیپ بکریت،نارین لیرەدا وەستاو دوبارە باس لە هونەرو میلەتەکەی ئەکاتەوە ، ئەلێت سەرکەوتنی من دەرکردنی ناوبانگم لەمکاتەیەدا ئەبینم کە بزانەم تاچەند هەوادارانم بەرەو روی کارەکانم دێن و لێی رازین جونکە خۆشەویستی میلەتەکەم بۆ بەردەوام بونم لە کارەکانم زۆر گرنگە ، جونکە بەرای من هەرهونەرێک میلەت لیی رازیبێت ئەوا لەسەرکەوتن زۆر نزیک ئەبێتەوە ، هەروەها ئەلیت زۆر دڵتەنگ دەبم كاتێك دەبینم كە منداڵێكی كورد بەتایبەتی هەژارەكان دەبینم یان كاتێك توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی كورد بەكار دەهێنرێت،
هیوادارم رۆژێك بێت میللەتی كورد ببینم كە ئازادە و بەمافەكانی شاد بووە لە هەر چوار پارچەی كوردستان و بە ئازادی و بێ ترس و چاوسوور كردنەوە بە زمانی كوردی قسە دەكەن، بێگومان وەك هەموو كوردێك سەربەخۆیی كوردستان خەون و ئاواتی منە لە ژیان.
نارین وتی با ئیستا باسیکی ئەلبومە تازاکەتان بۆبکەم کە لەلام زۆر گرنگە بەرلەئیستا ئەلبوومێ هیڤی بلاوکردبۆوە کە بۆ پاراستنی مافی ژنان بوو، لە ئیستادا کارەکانی ئەلبومی ( زمانی دایی ) ئەم بەرهەمەم لە هەلبەستی 9 ئەدیب جەلکی ) ە ئاوازی لەلایەن هونەرمەندی خۆشەویست (میهاد علی ) ە وە لە دوانزە تراک پیک هاتوە ، لەم بەرهەمەمدا زۆر هونەرمەندی بەتوابا هاوکاریان کردوم وەک ( ئەدیب جەلکی ،مەمۆ سەیدا ،ئەکرەم ئەمینم،رۆندیک بامەرنی،خۆسناف تێلۆ ) وە زۆر ئاوازدەنەری تر هاوکار بونە لەداهاتوو هومیان ئەبینن ،سەبارەت بە تۆمارکردنی دەنگو میوزیک لە ولاتی تورکیادا بۆکراوە ئیستا لە سەر تۆمارکردنئ میوزیک کارەکیت و پشت بەخوا بەم نزیکانە سەرجەم کارەکانی تەواو ئەبیت نارین بە پیکەنینەوە وتی بەداخەوە تێجوی هەموو ی لەسەر ئەستۆی خۆمەو هیج لایەنیک و کۆمپانیایێک هاوکاری نەکردوم ڤین پرۆدکسنیش تەنها بلاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتوە و پیشکەکەشە بە هونەری کوردی ،لەکۆتایدا وتی ئەم بەهەمەم بۆ ئەوەیە کە ئەلبومی زمانی داییبۆ پاراستنی زمانی کوردی وو هەموو زاراوەکان ، نارین ئەلیت زۆر گرنگر هەرمندالیکی کورد و ولات پەروەر بزانێت زمانی کوردی چۆن پیک هاتوەو وە دیرۆکی زمانی کوردی جۆنە من زۆر دلتەنگەبم کە ئەبینم مندالی کورد لە ئەوروپاو هەر چوار پارجەی کوردستان بە زارەوەی کوردی شیرن قسەناکەن زمانیبیانی هەل ئەبژیرن بۆ قسەکردن، دواوتەم بۆ هەموو هونەردۆستانە ئەوەیە جاوەروانبن بەم نزیکانە زمانی دایی من ئەبێتەدیاریان و خۆیان لە کۆپی کردن بپاریزن و هیوادارم توانیبم بەم بەرهەمەما بۆ ساتێک دلیی میلەتەکەم خۆشبکەم،
تیبینی : نارین زۆر گوێ لە گۆرانییە رەسەنەكان دەگرێت لەمبارەیەوە وتی محەمەد شێخۆ، محەمەد عارف جزیری، تەحسین تەها،مریەم خان، تاهیر تۆفیق، ئەو هونەرمەندانەن كە بەردەوام گوێ لە گۆرانییەكانیان دەگرم، چونكە دەنگی رەسەنن و قەت نامرن
ئامادەکردنی
گروپی هونەرلاند بۆ میدیا