هەولێر، مەسعودی مەلا هەمزە : لەدرێژەی پرۆژەی دەرچوونی خوێندكارانی دوا قۆناغی بەشی شانۆی كۆلێژی هونەرەجوانەكان خوێندكاری دواقۆناغ ئاری ئاغۆك شانۆگەری زبڵدان دەكاتە كارنامەی دەرچوونی خۆی و لە رۆژی سێشەممە 25/5/2010 لە هۆڵی شانۆی كۆلیژی هونەرەجوانەكان نمایش دەكرێ. شانۆگەری زبڵدان كە لەنووسینی قاسم مەترودو وەرگێرانی سلێمان گەلاڵی و نواندنی زیاد كەریمە.
دەربارەی پەیام و مەبەستی ئەم نمایشە ئاری ئاغۆك دەرهێنەری ئەم نمایشە لەلێدوانێكی تایبەتدا گوتی: لەرێگەی نمایشی زبڵدانەوە دەمانەوێ هەموو مرۆڤە پیس و خیانەتكارەكان ئەوانەی ترسیان لەمێژوو و رابردووی خۆیان هەیە، ئەوانەی گەمەیان بەژیانی من و تۆ و ئەو و ئەوان كرد.. ئەوا پێویستە بخرێنە نێو زبڵدانی مێژوو، بۆ ئەوەی ببنە وانەیەك بۆ هەمووان هەمووشمان دەزانین مێژوو رەحم بەكەس ناكات!؟
شیاوی گوتنە ئاری ئاغۆك زیاتر وەك نووسەر و رۆژنامەنووسێك دەركەوتووە، وەلێ دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەكانەو ئەمساڵیش خوێندكاری دواقۆناغی كۆلیژی هونەرە.