خانمه‌كه‌م چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر نینۆكه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته ئاگاداری بیت:
1. نینۆكی ناسك و پان نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین “12-B”یه.
2. نینۆكی قڵیشاو نیشانه‌ی كه‌می ئاسن یان ئاوه.
3. نینۆكی نه‌رم و وشك نیشانه‌ی كه‌می كلسه.
4. ئه‌و نینۆكانه‌ی ڕه‌نگیان گۆڕاوه بۆ سه‌وز نیشانه‌ی ئاوسانی ژێر نینۆكهكهیه.
5. زه‌ردبوون یان تێكچوونی ڕه‌نگی نینۆك نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین “12-B” یه و ڕه‌نگه نیشانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره یان هه‌ستیاری یان كێشه‌ی جگه‌ر یان بێهێزی ته‌ندروستی بێت.
6. ئه‌و نینۆكانه‌ی ڕه‌نگه‌كه‌یان شین بۆته‌وه نیشانه‌ی خراپی خواردنه یان كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه.
7. ئه‌و نینۆكانه‌ی به ئاسانی ده‌شكێن و قڵیش ده‌به‌ن نیشانه‌ی كه‌می خۆراكه به‌گشتی یان كه‌می ترشه‌لۆكی “هایدرۆكلۆریك و پرۆتین و ئاسنه”.
8. زۆربوونی پێست له‌ده‌وری نینۆك نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین ” C”یه.
9. بوونی خه‌ت یان په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر نینۆك نیشانه‌ی كه‌می ئاسن یان پرۆتینه, هه‌ندێك جار نیشانه‌ی په‌شۆكانی دڵ یان گورچیله یان جگه‌ره.
تێبینی/ ئه‌مه‌ش دوو زانیاریه بۆ پته‌وبوونی نینۆكه‌كانتان:
1. بۆ پارێزگاری له ڕه‌نگی نینۆكه‌كانت و چۆنیه‌تی پێكهێنانیان ده‌توانیت تێكه‌ڵه‌ی زه‌یتی ئه ڤۆكادۆ و هه‌نگوین و زه‌ردێنه‌ی هێلكه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان تێكه‌ڵ بكه‌یت, دواتر كه‌مێك خوێی تێكه‌ڵاو بكه‌یت و بیده‌یت له نینۆكه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێسته ته‌نكه‌ی چوارده‌وری و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر جێی بهێڵیت، ئه‌م كرده‌یه ڕۆژنه دووباره بكه‌ره‌وه و سه‌ره‌نجام دوای دوو هه‌فته ده‌رده‌كه‌وێت .
2. بۆ به‌هێزبوونی نینۆكه‌كانت پێویسته به زه‌یتی زه‌یتون و سركه چه‌وری بكه‌یت بۆ ماوه‌ی “10” خولهك.
شه‌م جه‌لال ــ ئه‌ڵمانیا