کارۆخ مەلائەسعەد:گۆرانیبێژی لاوی تازە دەرکەوتوو (زانا عەبدوڵڵا) دوای ئەوەی کە یەکەم ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردەوە بەناوی “گریان” بەگوێرەی گوتەی ھەندێک لە خاوەن تۆمارگاکان ئەو ئەلبوومە فرۆشێکی باشی ھەیە:”
گۆرانیبێژ (زانا عەبدوڵا) لەلێدوانێکیدا بۆ “ھەولێر” گوتی: ” لەگەڵ بڵاوکردنەوەی یەکەم کارم کە پێک ھاتبوو لە ئەلبوومێکی ١٤ تراکی پێموایە تا ئاستێکی باش توانیم لای خەڵک ئاشنابم، ئەوەیش بە گوێرەی ئەو پەیاموو دەست خۆشیانەی کە بۆم ھاتوون.”
ئەو نایەوێت بیشیشارێتەوە لەو سێدەیەی کە بڵاوی کردەوە ھەندێ لە ئاوازەکانی تورکی بوونەو ھۆکاری وەرگرتنی ئەو ئاوازانەیش دەگەڕێنتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو بۆ سەرەتاو دەسپێکی ھاتنی بۆ ناو گۆڕەپانی ھونەری بەم شێوەیەی پێ باشترین بووە، ئەگینا خۆی ئاوازی دیکەی ھەبووە بەدیلی ئەو ئاوازانەی کە وەری گرتووە.
لەلایەکی دیکە ئاماژەیدا: ” ناو براو برای گۆرانیبێژ (فەتحی عەبدوڵا)ـیە و سودێکی زۆریشی لێی وەرگرتووە بۆ ئەوەی گۆرانی بچڕێت:”
ئەو گوتیشی: ” بەمزوانە کارێکی نوێم لە بەردەستایە ئەویش ئەنجامدانی کلیپێکی نوێیە و، ھیوام وایە ئەو کارەیەیشم زیاتر بەو جەماوەرە خۆشەویستەم ئاشنابکات.