هه‌گبه‌یه‌ک له نوێترین نۆته و ئاواز ی پڕبه‌رهه‌م و ورشه‌دار ی ئه‌مجاره ی هونه‌رمه‌ند ی کورد ( ئالان ئارف ) خۆی له په‌لک ی ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار ئاوێزان ده‌کات ، و پڕبههێز و توانا ی داهێنان ی خۆی ، ڕوناکیه‌کی گهرمبهخش ، و په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌ک به‌سه‌ر جیهان ی مۆسیقا ی کوردیی دا ده‌بارێنێت .
له دواهه‌مین به‌رهه‌م ی ئالان ئاراف (زام ) دا گوێبیستی چنگێک له مێژو ، و شه‌پۆلێک له بۆنوبهرامه ی خاکێک ده‌بینه‌وه ، که سه‌رئه‌نجام ده‌بنه چیرۆک و ئه‌فسانه‌ئاسا ، کێوێک له فه‌نتازیا و خه‌یاڵ ی ناسک ڕووه و لوتکه هه‌ڵده‌چنن . چیرۆک ی زام ی ئالان میوانێکی ڕۆحسوک و پڕئاشنا ی هه‌ر دهروماڵێک ی ئێوه ی شه‌یدا ی مۆسیقا ی کوردییه ، شنهیهکه و لهنجهئاسا به ناخ ی ده‌رونی بێسرهوتی هه‌ریه‌کێکمان دا هه‌ڵده‌کات و ژیانمان پێده‌به‌خشێت ، چیرۆکێکه و به هه‌موو ته‌لیسم و توانا ی داهێنانه ی خۆی له نێو ده‌ریایه‌ک ئه‌ستێره دا ده‌مانهێنێته تێڕامان
توێشوی سه‌فه‌ری پڕدورودرێژ ی زامه‌کان ی هونه‌رمه‌ند ئالان ئارف بۆ ئێوه ی شه‌یدایان ی مۆسیقای کوردیی ، جادوئاسا ده‌بنه ده چڵه نێرگز و خۆ ی له به‌رۆکی مێژو ی به‌رودوا ی جیهان ی مۆسیقا ی کوردیی ده‌دات . چه‌پکه نێرگزی به‌هاری 2011 ی هونه‌رمه‌ند ئالان ده چیرۆک و به‌سه‌رهاتی خهمبارئامێز ، به‌ڵام گه‌ش و بۆندار له خۆی ده‌گرێت ، که به‌رامه ی پڕمهستیی و نهشئهبهخشانه ی خۆیان ئاودیو ی جیهان و سنورهرکانی نیشتیمان ی دایک ده‌که‌ن . نیشتیمانێک ، که هونه‌رمه‌ند ئالان به شانازیی و غروره‌وه ، هێز و توانا ی داهێنان ی خۆی له ئه‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت . هه‌ر ئه‌و توانایهشه ، که بڕست و بوێریی به ئه‌و ده‌به‌خشێت ، که ئه‌ستێره‌یه‌ک له به‌رۆکی ئاسمانێک ی دی بدات ، گوڵه‌گه‌نمێک له خاک و نیشتیمانێك ی دی دا سه‌وز بکات .
زام ی ئالان ئارف ، بهرهژانێک ده‌به‌خشێته منداڵدانی هونه‌ر ی ناوازه و دانسقه ی ئه‌و ، ژانێک ی له‌و جۆره‌شه ، که کۆرپه‌یه‌ک ده‌کاته دیاریی ، به خهسڵتێک ی به‌ڵام ته‌واو مرۆڤانه . کۆرپه‌یه‌ک ، که له ناخی دا خاوه‌ن تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی بژارده و بێوێنه‌یه ، که سه‌رچاوه ی خۆی له ئاڵۆزیی ، کێشه ، بزاوت و ڕوداوه‌کانی کۆمه‌ڵگه ی ئالان دا وه‌رده‌گرێت . زام ی هونه‌رمه‌ند ئالان به ته‌نیا له جه‌سته‌یه‌کی ساردوسڕ دا قه‌تیس نابێت ، به‌ڵکو هه‌ڵوێسته‌یه‌کی ئه‌خلاقیی ، نیشتیمانیی و له هه‌مان کاتیش دا خه‌مێک له کۆڵ ده‌گرێت ، خه‌مێک ، که ده‌ربڕ ی تۆ ، من و ئه‌وان ی دیه ، خه‌مێک به‌ڵام له ویژدانێک ی به‌رز دا خۆ ی وێنا و به‌رجه‌سته ده‌کات . خه‌مێک ، که ده‌خوازێت ، هه‌م مێژویه‌ک بنووسێته‌وه ، و هه‌میش یادئاوهریهک ببه‌خشێته ئه‌مڕۆ و داهاتو
هونه‌رمه‌ند ئالان ئارف له‌دایکبوو ی شار ی سلێمانی ، و ده‌رچوی په‌یمانگه ی هونه‌ره جوانه‌کان ی به‌غداده . ماوه ی پێنج ساڵ ده‌بێته مامۆستا ی په‌یمانگه ی هونه‌ره جوانه‌کان له سلێمانی . له ئێستاش دا نیشته‌جێ ی وڵات ی ئه‌ڵمانیایه ، و ماوه ی چه‌ند ساڵێکه له ئۆرکێسترا ی سه‌مفۆنیا ی شار ی ( دیورن ) وه‌ک موزیکژه‌نێکی به‌ئه‌زمون کار ده‌کات و خاوه‌ن ی ناوناوبانگ ی خۆیه‌تی . هونه‌رمه‌ند ئالان ئارف خاوه‌نی گه‌لێک به‌رهه‌م و کار هونه‌رییه ، که هه‌ریه‌ک بۆخۆیان بوارێکن له داهێنان . ئه‌و بۆ ساڵی 2011 نوێترین به‌رهه‌می مۆسیقا ی خۆی به ناو ی (زام ) له توێی سی دی ه ک دا تۆمار ده‌کات و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ی داهاتو دا ده‌یگه‌ێنێته به‌ر بیسته ی هۆگران ی مۆسیقا ی کوردیی .
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه ی ئالان ئارف ، پڕداهێنهره ، و به تایبه‌تمه‌ندیه‌کی مۆدێرن و تازه‌گه‌رییه‌وه کاری له‌سه‌رکراوه ، و خه‌سڵه‌تێک ی تایبه‌ت به کاره‌که ی خۆی ده‌به‌خشێت . شیواز ی کاره‌کان ی هونه‌رمه‌ند له‌م به‌رهه‌مه نوێیه دا ، تێکه‌ڵیه‌که له ڕۆژهه‌ڵاتییانه (ئۆریێنتاڵیی ) و کلاسیک ، به ئامێر ی ههمهجۆر ، که ئه‌مجۆر کارکردنه‌ش به ده‌گمه‌ن له بوار ی کارکردن ی مۆسیقا ی کوردیی دا هه‌ستپێده‌کرێت . ده به‌رهه‌م له ناوئاخن ی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه دا جێگه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه ، که هه‌شت به‌رهه‌میان له داهێنان ی هونه‌رمه‌ند خۆین ، و دوان ی دیان مۆسیقا ی جیهانیین .