بێدەنگی پەیام و مانی خۆی ھەیە و لێ ی پەشیمان نیم
ھاوکار نامۆ : لە رۆژی ڤالانتاین ڕەنج سەنگاوی بە سپۆنسۆری ئاڤا مێدیا ئەلبومێکی شیعری بە ناوی (خەیاڵ) بڵاو کردەوە، کە مۆزیک میلۆدی لە لایەن ھەڵکەت زاھیرەوە داندراوە و چەند ھونەرمەندێکی بەناوبانگی تاران کاریان تیا کردووە، رەنج بە کورتی وەڵامی چەند پرسیارێکی داینەوە دەربارەی ئەم ئەلبومە.
چۆن بیرت لەوە کردوە ئەلبومی خەیاڵ بەرھەم بھێنیت؟
رەنج سەنگاوی: دوابەدوای ئەو پێشوازیە گەرمەی کە لە ئەلبومی یەکەمم (ساندیبێل) لە لایەن خەڵکەوەکرا، ھەوەھا ساندیبێل یەکەمین ئەلبومی ئەدەبی بوو کە بەو شێوازە ئارامی یەو بەو کوالیتیە و رۆمانتیکی تێکستەکان بکەوێتە بەر دەستی ھاوڵاتیان، ئەو پێشوازیەیی گەرمە وای لێکردم کە بە ساندیبیل رازی نەبم ئەلبومی خەیاڵ بەرھەم بھێنم، ئەتوانم بڵێم ھەموو ئەو ئەلبوومە شیعرانەی کە لە ساڵی پار دروست کراون بەقەدەر ئەوەی من بە ھەر ھەموی مەسرەفی تیا نەکراووە، من ئیحترامی جەماوەرەکەم دەگرم، ئەتوانم بە ٢٥٠ دیناری پلیمەر سی دی یەکی مۆزیک بکڕم و دەنگی خۆمی بخەمە سەر، بەڵام من پێم باشە خاوەنی بەرھەمی خۆت بیت و نامەوێ غەدر لە ھەوڵ و ماندو بونی کەسانی تر یان کۆمپانیایەک بکەم، ھەروەھا باشترین دیزاینی بۆ بکەم کە لای باشترین دیزاینەری کوردستان کاوە عەبدولباقی،
بە نیازیت کلیپ بۆ دەقە شیعریەکانت بکەی؟
رەنج سەنگاوی:بە نیازین کلیپێک بۆ یەکێک لە تراکەکان بکەین و بە دیاری بیدەینە سەرجەم کەناڵەکان، بەڵام تا ئێستا نازانم چۆن و چی دەبێت، چەند دەرھێنەرێک پەیوەندیان پێوە کردوم و بیرۆکەکانیانم لا جوانە، بەڵام من بە کارەکانی ئامانج کەمال سەرسامم و رەنگە ئەو کارەکانم بۆ بکات
جیاوازی نێوان(ساندیبێل و خەیاڵ) چی یە؟
رەنج سەنگاوی:خەیاڵ کوالیتی بەرزترە و جوانترە و پێشوازی زیاتری لێکرا، بەڵام لە روی دەقەکانەوە ھەر یەکەو تامی خۆی ھەیە ناتوانم بڵیم کامیان باشترە،
ئەم تێکستانەش بەھەمان شێوەی تێکستەکانی پێشوت زاتین؟
رەنج سەنگاوی:خۆی شیعر بە گشتی یەکێکە لەو ھونەرانەی کە زۆر زاتی یە، بەڵام ئەم شیعرانەی من لەوەش زاتی ترە،
بۆچی ماوەیەکی زۆر بێ دەنگی؟ بەنیازیت بەرنامە بکەیتەوە؟
رەنج سەنگاوی:ماوەیەک پێم باش بووە کە بێدەنگ بم و ھیچ شتێکی وا نەیجوڵاندوم، بێدەنگی پەیام و مانی خۆی ھەیە و لێ ی پەشیمان نیم،سەردەم وکاتی من نەبووە، ئینسان کانی نی یە ھەمیشە لێ ی ھەلبقولێ، بەڵێ بە نیازم بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) بکەمەوە بە زووانە کە لە دەرھێنانی دەرھێنەر ئامانج کەمالە.
رەنج یەکێکە لە شاعیر و مێدیاکارە دیارەکانی کوردستان، لەم ماوەیەدا بە زنجیرەیەک چالاکی تێپەڕی لەوانە کۆڕێکی شیعری بوو لە سلێمانی و دەرچونی ئەلبومی خەیاڵ و نوسینی گۆرانی یەک بۆ سلێمانی کە لە لایەن رۆژ کەریمەوە کرا بە گۆرانی.