گروپی (گەنج بۆ شانۆ) بە ھەماھەنگی (بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ)ی ھەولێر شانۆگەری (رەشگوڵ) لە نووسین و دەرھێنانی شانۆکار (رەگەز جاف) نمایش دەکرێت، شانۆکار (بژار سەعدی، ھەردی ئەنوەر، ئیڤان ئەحمەد، ئالان سیروان) کاری نواندن ئەنجام دەدەن، ئەم بەرھەمە شانۆییە دەسپێکی کار و نمایشە شانۆییەکانی ساڵی (٢٠١٢)ی گروپی (گەنج بۆ شانۆ) دەبێت و رێکەوتی ٢و٣و٤/٠٤/٢٠١٢ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە ھەڵی بەڕێوەبەراییەتی ھونەری شانۆ نمایش دەکرێت.
پرۆژەی (وێستگە) بە نمایشی شانۆیی (زۆر نزیکتر سەیرم بکە)ی شانۆکار (کارۆخ ئیبراھیم) رێکەوتی ٠٥/٠٤/٢٠١٢ دەست بە مەشق و راھێنانەکانی دەکات و بڕیارە لە کۆتایی مانگی نیسان وەک دووەم بەرھەمی شانۆیی گروپی (گەنج بۆ شانۆ) نمایش بکرێت.