زانا دڵشاد دزەیی
لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی”بەھارێک لە کوردستان” ھونەرمەند سەعدون یونس بەسەختی تووشی رووداوی بەربوونەوە دەبێت، کە بەھۆی ئازاری فەقەراتی ئێستا لەماڵ کەوتووە.
لەوبارەیەوە ھونەرمەند سەعدون یونس بە(سڤیل)ـی راگەیاند “ئێستا تەندروستیم جێگیرە و بەرەو باشتربوون دەچم، بەڵام تائێستا ناتوانم لەسەرجێ ھەڵسم و بڕۆم، چونکە فەقەراتم ئازارێکی زۆر پێگەیشتووە و دکتۆریش دەڵێ درزی بردووە”.
فیلمی “بەھارێک لە کوردستان” فیلمێکی سینەمایی کۆمیدی کوردییە و لەسیناریۆ و دەرھێنانی حەسەن عەلییە، کە ھەر یەک لە سەعدون و یونیس و ئەیام ئەکرەم رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن و لەکاتی وێنەگرتنی یەکێک لەدیمەنەکانیدا سەعدون یونس لەسەر ئەسپ دەکەوێتە خوارەوە و بەپەلە گەیێنرایە نەخۆشخانە. ئێستا فیلمەکە لەکۆتایی وێنەگرتنی دایە.