دیــــدار نانەکەلی: شارەوانی زھور شەویر لەولاتی لوبنان داوای کرد لە دەستەی وێنەگرانی زنجیرە ی دراماەی میسری ( کۆمەڵەی رزگاربوانی بەخشندەیی خوا) کە ئەوشارە بەجێبھێڵن و وێنەی ئەودرامایەنەگرن کەبریارە عادل ئیمام و کورەکەی کەدەرھێنەریەتی ئامادەی بکەن.
دانشیتوانی ئەوشارە داوایانکردووە کەبەھیچ شێوەیەک عادل ئیمام نەیێتە ناوشارەکەیانەوە ئەمەش بەھۆی ئەو ھەڵوێستە سیاسیەی کەلەجەنگی ساڵی ٢٠٠٦دا ھەی بوە کە ئیسرائیل ھێرشیکردە سەرئەوشارە.
شارەوانی شارەکەلای خۆیەوە ڕایگەیاندووە” ئەوان دەرگای شارەکەیان کراوەیە بۆھەموو کەسایەتی و دڵسۆزێک بێجگەلەوکەسانەی کە کەکەرامەت و رێزی لوبنانیەکانیان لا گرنگ نیە”
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکانی ھەواڵ لەمیسر ڕایانگەیاندوە عادل ئیما م و گروپەکەی لەوڵاتی لوبنان شارێکیان دیاریکردووە بۆ وێنەگرتنی چەند گرتیەکی دراماکەی کە نزیکەی ٤ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
بەھۆی ھەڵوێستەکانیەوە لەسەر شۆرشەکەی میسر لەئێستادا عادل ئیمام لەناو ھونەرمەندانی ئەووڵاتەدا پێگەیەکی خراپی ھەیە و ناوی چوەتە لیستی ڕەشەوە.
جێگەی ئاماژەیە لەکاتی جەنگی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتی لوبنان لەچاوپێکەوتنێکیدا عادل ئیمام لە(بەرنامەی یەک لەمرۆڤەکان) دا لەکەناڵی دریم گاڵتەی بە ھاوڵاتیانی لوبنان کردوەو ئەوانی بە ئەلقە لەگوێ ناوبردووە.