دواى ئەوەى ساڵى ڕابردوو لە ساڵیادى هونەرمەندى کۆچ کردوو (سەربەست عومەر) فیلمێکى تایبەت دیکۆمێنتارى( تەمەنى گوڵێک) نمایش کرا بۆیە ئەم ساڵ لە ساڵیادى هونەرمەندى کۆچ کرووە دووبارە ئەم فیلمە نمایش کرایەوە، دەرهێنەرى ئەم فیلمە دیکۆمێنتاریە (رێکەوت سەلام) ڕایگەیاند:
دواى ئەوەى ساڵی ڕابردوو لە یادێکى تایبەت بۆ هونەرمەندى گەورەى شێوەکار (سەربەست عومەر) فیلمێکى دیکۆمینتارى بە ناوى تەمەنی گوڵێک کە بە هاوکارى رێکخراوى هونەرمەندان و پەیمانگاى هونەرەجوانەکان درووستم کرد لەسەر ژیانى هونەرمەند،بۆیە لە ساڵیادى ئەم هونەرمەندە گەورەیە ئەم فیلمە دیکۆمێنتاریە لەگەڵ چەند چالاکیەکى تر بە هاوکارى وەزارەتى پەروەردە و رێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان/ هەولێر، ڕۆژى پێنجشەمە لە پەیمانگاى هونەرجوانەکان کاتژمێر 10 بەیانى دووبارە نمایش کرایەوە، هیوادارم منیش توانیبم خزمەتێکى بچووکى ئەم هونەرمەندە گەورەیەم کردبێت، جێگاى ئاماژە پێدانە رێکەوت سەلام قوتابی پەیمانگاى هونەرەجوانەکان و بەشداى لە چەندین کورتەفیلم و شانۆگەرى کردووە