ئاماده‌كردنی / به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی لاهای : له‌به‌رواری ( ٠٩ – ١٠ – ٢٠١٠ ) زانكۆی لاهای له هۆڵه‌ندا له‌شاری دینهاگ ئێواره ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگی سازكرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندی نوێ و ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك له قوتابییه‌كانی زانكۆ، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابیانی زانكۆ و خێزانه‌كانیان هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری جالییه‌ی كوردی و عێراقی به هاوكاری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و به‌توانا ( دكتۆر محمد البیك ) تا كاتێكی دره‌نگ ئاهه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بوو
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به ووتاری به‌ڕێز ( عمر زاوێتی ) ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌میندارێتی زانكۆ و خوێندكاری بهكالورێۆس له كۆلێژی سیاسه‌ت ده‌ستی پێكرد ، به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی سه‌رۆكی زانكۆ و هه‌موو ئه‌و دكتۆر‌و كادێره ئێدارییانه كرد له‌پیناو خزمه‌تكردنی زانست‌دا ، دواتر ووتاری زانكۆی ( لاهای – الصحافه و الاعلام ) له‌لایه‌ن دكتۆر ( التیجانی بوالعوالی ) جێگری سه‌رۆكی زانكۆ خوێنرایه‌وه ، دواتر به‌ڕێز د. جمال السامرائی ووتاری یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌بی ئه‌وروپای خوێنده‌وه دواتر دكتۆر ڕزگار سعید پشده‌ریی سه‌رۆكی جێگری سه‌رۆكی زانكۆی لاهای له‌بری سه‌رۆكی زانكۆ به‌ڕێز ( دكتۆری پرۆفیسۆر سعید عثمانی ) به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد‌و پیرۆزبایی له قوتابیان كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كانیان له بوار و قۆناغه جیاجیاكانی خوێندندا له كۆتایدا به‌ڕێز د. مجید خلیل حسین سه‌رۆكی زانكۆی لاهای به وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌میندارێتی زانكۆی لاهای خوێنده‌وه ، به‌ڕێزی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی هه‌موو كارمه‌نده ئیداری و دكتۆر‌و مامۆستاكانی زانكۆی كرد و سوپاسی كردن بۆ ئه‌و هه‌موو دڵسۆزی و ئه‌رك و مانووبونهیان له‌پێناو به‌رز ڕاگرتنی ناوی زانكۆ و خزمه‌ت به قوتابیانی زانكۆ ، دواتر هونه‌رمه‌ند د. محمد البیك به ژماره‌یه‌ك گۆرانی ڕه‌سه‌نی عێراقی ئاهه‌نگه‌كه‌ی رازانده‌وه .
به‌شێكی ئاهه‌نگه‌كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعر ته‌رخان كرابو كه تیایدا
خاتو كریمه الشماخی
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
شاعیری لاو جمال كۆسره‌تی
ژماره‌یه‌ك ده‌قی شیعری‌یان پیشكه‌ش به میوانه‌كان كرد به‌زمانی عه‌ره‌بی و كوردی .
دواتر خوێندكارانی ده‌رچوو بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كانیان هاتنه سه‌ر شانۆ و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی لاهای به‌وه‌كاله‌ت د. مجید خلیل حسین پیرۆزباییان لێكراو بڕوانامه‌كانیان پیبه‌خشرا و له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( د. تورین ) سه‌رۆكی زانكۆكانی ئه‌وروپا له ووڵاتی هۆڵه‌ندا مه‌دالیای زانكۆیان كرایه مل ، دواتر قوتابیانی ده‌رچوو له‌لایه‌ن كه‌سوكار و هاوڕێ و میوانه‌كانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمییان لێكراو بۆ ده‌ربڕینی خۆشی هونه‌رمه‌ند د. محمد البیك ئاهه‌نگه‌كه‌ی جوانتر كرد .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئاهه‌نگه‌كه كۆمه‌ڵێك چالاكی له‌خۆگرتبو له بریتیبون له :
به‌خشینی مه‌دالیای ڕێزلێنان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی لاهای بۆ ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندن به هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و دكتۆر و كارمه‌نده ئیدارییه‌كانی زانكۆی لاهای .
به‌خشینی دیاری له‌لایه‌ن لقی شه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك باهر ڕشید قوتابی به‌كالۆرێۆس له كۆلێژی قانون ، به به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ به وه‌كاله‌ت ، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ ، سكرتێری زانكۆ بۆ كاروباری ئیداری به‌ڕێز كاك (به‌رزان پشده‌ری )
هه‌ریه‌ك له‌خاتو ( حفیضه المرابطی و( كه‌ژاڵ ئیسماعیل ) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئیداری زانكۆ و به‌رپرسی كاروباری قوتابیان له‌زانكۆی لاهای .
به‌خشینی ڕێزی به‌ئه‌ندامبوونی به‌ڕێز ( كاروان صالح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ) له لێژنه‌ی ئه‌میندارێتی زانكۆی لاهای . به‌ڕێزی قوتابی به‌شی ماستێره له به‌شی سیاسه‌ت له‌زانكۆی لاهای و یه‌كێك بوو له‌و قوتابیانه‌ی به پله‌ی زۆرباشه بڕوانامه‌ی بكهلۆرێۆسی وه‌رگرت .
به‌خشینی مه‌دالیا ی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن زانكۆی لاهای به هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌ڕێزانه‌ی كه ئاماده‌ی ئاههنگهكهبوون .
به‌خشینی مه‌دالیای ڕێزلێنان به به‌ڕێز ( ئازاد كوردی ( خۆشناو ) قوتابی به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆی لاهای و به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی چرا تیڤی بۆ ئه‌و هه‌موو ماندوبون و ئه‌ركه‌ی له‌بواری ڕاگه‌یاندندا پێشكه‌شی زانكۆی ده‌كات .
به‌خشینی دیاری به میوانه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه .
جگه له پیشكه‌شكردنی دیاری به هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه له ڕێكخستن و سه‌ركه‌وتنی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ڕۆڵیان هه‌بوو .
به‌شێكی ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و ئێواره خوانه‌ی كه زانكۆی لاهای بۆ مێوانهبڕێزهكان ئاماده‌كرابوو .. ئاهه‌نگه‌كه تاوه‌كو كاتێكی دره‌نگ له‌شه‌وی شه‌ممه به‌رده‌وام بوو تێكه‌ڵ به ئاواز‌و گۆرانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئاهه‌نگه‌كه به ژماره‌یه‌ك گۆرانی كوردی به‌ده‌نگی دكتۆر محمد البیك و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی كۆتایی پێهات .
تێبینی : له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته پانزه وێنه له‌لایه‌ن چراتیڤیهوه دانراوه