لە جەند رۆزی رابردوودا میوزک ژەنی بەتوانا (ریباز سەرباز)کوتایی بە کاری کلیپ کردنی بارچە موزیکی (ھەناسەیەک) ھێنا.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ “ھەولێر” (ریباز سەرباز) دەربارەی تازەترین کارە ھونەریەکەی خۆی پێَ ڕاگەیاندین ئەم کارەی بە سپۆنسەری (کومپانیای نیا) بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ھایر ئەنجام دراوە وە کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی لەلایەن (ئارام سەردار) بۆ کراوە وە ئەم کارەیشی لە ستۆدیۆ (سۆلۆ) کاری ریکۆردی بۆ کراوە.
گوتیشی : ئەم کارە لە قۆناغی مونتاژ دایە لە ئایندەیەکی نزیک بلاو دەبێتەوە وە سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە لەم کارە دا لەکەل مدا ماندوو بون ھیوادارم ئەم کارە ببێتە جیکای رەزامەندی ھونەر دۆستان.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەلبوومێکی تایبەت بە موزیک، ئەو راگەیاند کە لە توانایدا ھەیە ئەلبوومبێکی موزیک سازبکات بە مەرجێک پاڵپشتییەکی ماددی و مەعنەوی بەھێزی ھەبێت، ھەروەھا گوتیشی بوونی ئەلبوومی موزیک لە کاتی ئێستادا بۆ ھونەری کوردی زۆر پێویستە،چونکە ئاورێک لە ھونەری ئێستا کوردی بدەیتەوە ئەوا زۆر بەکەمی ئەلبوومێکی موزیک دەبینیت.
شایانی باسە رێباز دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێرە، دوای دەرچوونیشی لەو پەیمانگایە وەکو موزیکژەن کاری بۆ زۆر ھونەرمەندی ناوداری کورد کردووە،.
ئاریان تەحسین