توانا تەھا /زنجیرەی پێنجەم و کۆتایی : خێزان بەگرنگترین دامەزراوەی کۆمەڵگە دادەنرێت لە فێرکردنی ھۆکارەکانی راھێنانی کۆمەڵایەتی، مەبەستیش لەمە گۆڕینی منداڵە لە بونەوەرێکی بایولۆژییەوە بۆ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی، کە دواتر کەسێتی تاک فۆرمەلە دەکات، ھەروەھا خێزان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەشەی کۆمەڵایەتی منداڵ و رۆشنبیرییە کۆمەڵایەتیەکاندا، خێزانیش ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و دەرونیی زۆر گرنگی لەسەرە. پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی بریتیە لە کاریگەریی خێزان لەسەر منداڵ لەو ژینگە کۆمەڵایەتیەی تێیدا دەژی، پاش گۆڕینی لە بونەوەرێکی بایلوجی بۆ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی، ئەوەش ھەر لە سەرەتای لە دایکبونیەوە دەست پێدەکات، بە ھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری تا رۆژی گەورەبوونی، کەواتە مندالڕ لە خێزانەکەیدا رۆشنبیری وەردەگرێت وەکو وەرگرتنی زانست و زانیاری و دابونەریتە کۆمەڵایەتیەکان و بەھا ئاینیەکان کە بەشێوەی پشتاوپشت لە باوانەوە بۆ نەوەکان بەجێدەمینێ، مندالڕ لە خێزانەکەیدا پێویستیەکانی خۆی جێبەجێ دەکات بە تایبەتی و بە پلەی یەکەم دایک کەواتە دایک دەبێتە قوتابخانەی یەکەم بۆ منداڵ، جا ئەگەر ھاتوو مندالڕ لە رێگەی خێزانەکەیەوە فێری سۆزو خۆشەویستی بۆ ئەوا ئەو منداڵە بە ئاسانی توانای خۆگونجاندنی دەبێت لەگەڵ ژینگەی دەوروبەرەکەی، مەبەستی سەرەکیش لە خۆگونجاندنی منداڵ ئامادەکردنی تاکە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە.
لێکۆڵینەوە زانستیەکان سەلماندویانە کە پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی مندالڕ لە خێزاندا کاریگەریی قولی ھەیە لەسەر پێکھاتەی کەسایەتی مندالڕ، بە تایبەتیش لە سەرەتای تەمەنیدا کە ھێشتا کەرستەی خاوە، چۆنمان بوێت دروستیان دەکەین، گەلێک جار وادەبێت منداڵ بووە ھۆی کەمتەرخەمی و فەراموش کردنی لەلایەن خێزانەوە یاخود بەھۆی لێک ھەڵوەشانەوەی خێزان، منداڵ تووشی لادانی رەوشت دەبێت، ھەندێک جاریش ھەر بەو ھۆیەوە تووشی دواکەوتنی عەقڵی و دواکەوتن لە خوێندن دەبێت، سەرجەم لێکۆلینەوەکانی دەروونی سەلماندویانە کە سۆزی دایک و باوک پەروەردەکردنی لەلایەن خۆیانەوە گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ مندالڕ .
ئەو خێزانانەی کە ناتوانن وەکو پێویست منداڵەکانیان پەروەردە بکەن زیاتر ھۆکارەکە بۆ لێک ھەڵوەشانەوەی ئەو خێزانە دەگەرێتەوە کە بە ھۆی لەدەستدانی دایک یان باوک، یاخود لێک جیابونەوەیان، گەلێک جاریش وا دەبێت کە باوکەکە جارێکی تر لەگەڵ ئافرەتێکی تردا ژیانی ھاوسەریەتی پێک دێنێت، یاخود دایکەکە مێردەکاتەوە، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ژیانی منداڵەکە بکەوێتە مەترسیەوە لەلای زڕ دایک یاخود زڕ باوک، دیارە ھیچ کامێکیشیان ناتوانێت جێگای دایک و باوکی خۆی بگرێتەوە، ئەوەش دەبێتە ھۆی لێک حاڵی نەبوون لە یەکتریو ھەڵگیرساندنی شەڕو ئاژاوە لەناو خێزاندا، یاخود گەلێک جار وا دەبێت دایک و باوک لەبەر چاوی منداڵەکان لەگەڵ یەکتری بەشەڕدێن و قسەی ناشیرن بەیەکتری دەڵێن، ئەوەش دەبێتە ھۆی کاردانەوەیەکی نەگەتیڤانە لە دەروونی منداڵەکەدا، جا ئەگەر بێت و ئەو رەفتارانەی دایک و باوک بەردەوام بێت ئەوا بەشێوەی نەستی (لاشعور) دەگوازرێتەوە بۆ مندالڕ و لە رەفتاریدا رەنگدەداتەوە.
منداڵ جیھانی داھێنەکان دادەنرێت بۆیە دەتوانرێت گەشە بەو توانایانە بدرێت بە جۆرەھا ھۆشیاری کە دواجار گەشەی پێدەکات و پەروەردە بکرێت، لە لایەنەکانی گەشەسەندنی ھزر و دەرونیەوە گرنگی پێ بدرێت، لێھاتوویی و پێگەیشتوویی منداڵ دەیکاتە کەسێک بەردەوام لە ئاسۆی گەش بڕوانێت و بەردەوام پێش بکەوێت.
ھەروەھا رەفتاری درۆکردن، ھەر کاتێک مندالڕ قسەیەکی درۆی لە دایک و باوکی گوێ لێبێت یەکسەر ھەست دەکات کە دایک و باوکی درۆزنن، ھەمدیسان ئەو منداڵە لە دایک و باوکیەوە فێری درۆ دەبێت، بۆ نموونە ھەر کاتێک لە دەرگا دەدرێت باوک بە منداڵەکانی دەڵێت گەر منیان ویست بڵێ باوکم لە مالڕ نییە منداڵەکە زۆرچاک دەزانێت کەئەمە درۆیەکی شاخدارە لە خۆی دەپرسێت ( ئەی ئەوەنیە لە ماڵە!) زۆر جاریش مندالڕ ئەو قسەیە بەرەو روی باوک دەکاتەوە، بەڵێندان بەمنداڵ و بەجێ نەگەیاندنی بەڵێنەکە، پێویستە دایک و باوک بەڵێنەکەیان بەجێ بگەیەنن، ئەگینا بێ بڕوایی و بێ متمانەیی لەلای منداڵ دروست دەبێت.
مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵدا
زۆرجار تێبینی دەکەین ھەندێک خێزان منداڵەکانیان سەرکەوتوو دیارن لەنێو منداڵانی دیکەداو کەسێتیان سروشتییەو لە ژیاندا دڵخۆشن، ھۆکاری ئەم بارودۆخەخێزانییە بە پلەی یەکەم بۆ بوونی خۆشەویستی و نەبوونی رق و کینە لە نێوخوشک و براکاندا لەوخێزانەدا، دەگرێتەوەو، ئەم دۆخەش پاڵنەری سەرەکییە بۆ سەرکەوتن و داھێنان لەو خێزانەدا. خۆشەویستی بناغەی پەیوەستی و ھاوکاری خێزانەو پاشان سەرکەوتنیشیان ھەربەندەبە خۆشەویستیەوە، منداڵان لەناو خێزاندا چەندە لە غیرەو خۆپەرستی دوورکەوتنەوە و دڵیان پڕ لە خۆشەویستی بوو ئەوەندە لە ژیاندا سەرکەوتوو دەبن، چونکە ئەو بارودۆخە دەبێتە ھۆی لەدایکبوونی ھێزو توانایەکی بێ وێنە بەرەو سەرکەوتن و داھێنان، بەگشتی خێزان بەبێ خۆشەویستی ھیچ مانایەکی نییە، بەرپرسیارێتی چاندانی خۆشەویستیش لەجیاتی رق و کینە لەدەروونی منداڵاندا بەپلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی دایک، بەدەر لەمە ھەر زۆر بە وریای مامەڵە لەگەڵ منداڵدانەکەیت، ئەوا لای خۆی ھەست بە کەمیەک دەکات.
زانای سایکۆلۆژی ئەمەریکی جاک برید جەخت لەم رایە دەکات و دەڵێت: “گەورەترین ھەڵەی باوان بەرامبەر منداڵەکانیان ئەوەیە کە بەراوردیان پێ دەکەن لەنێو یەکدیدا، چونکە منداڵ ئەگەر ھەستی کرد براکەی لەو سەرکەوتووترە ئەوا ھەست بە بەزینێکی دژوار دەکات، پاشان خەم و ئازارەکانی لەئەقڵی شاراوەییدا ( نەستدا) دەشارێتەوەو کۆدەکاتەوە و بەتێپەڕبوونی کات ئەم خەم و ئازارانە بۆ گرێی ھەستکردن بەکەمی دەگۆڕێن، لەئەنجامدا ئەو منداڵە رقێکی زۆری لە خوشک و براکانی دەبێت و تەنانەت رقی لەھەموو کۆمەڵگە دەبێت و ھەندێکجار ئارەزووی دوورەپەرێزی و تەنیایی دەکات و ھەندێکجاری دیکەش ئارەزووی شەڕانگێزی دەکات، لەڕووی زانستییەوە ئەمحاڵەتە پێی دەوترێت تەقینەوەی دەروونی، منداڵ لەم حاڵەتانەدا ناتوانێت کۆنترۆڵی خۆی لەگەڵ تەوە یان شەڕ بکات یان لە رێگەی گریانەوە دەتەقێ خوشک و براکانیدا دەکات، ئەم تەقینەوە دەروونیانە وردە وردە لەدوای پێنج ساڵییەوە زۆردەبن، چونکە لەم تەمەنەدا گرێی ھەستکردن بەکەمی لەدەروونی منداڵدا پێی خۆی دەچەسپێنێت، لێرەشەوە مۆرکی یان سروشتی شەڕانگێزی بەسەر سەرجەم ھەڵس و کەوتی منداڵی بزێودا زاڵدەبێت و شەڕکردن و ناکۆکییەکانی زۆر دەبن، لە حاڵەتی چارەسەر نەکردنی گرێی ھەستکردن بە کەمی لە منداڵیدا تێبینی دەکرێت لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا و براکانی دیکە جیا دەکەنەوەو نازناوی دوا پۆڵی پێدەبەخشن و خۆشەویستی و سۆزی تایبەتی جیا لە منداڵەکانی دیکەی پێدەدەن، بەڵام کێشەکە ئەو کاتە گەورەتر دەبێت کە منداڵێکی دیکە لە دایک دەبێت، منداڵە بچووکەکەی جاران کە دوا منداڵی خێزانەکە بووئەو نازناوەی لێدەسێنرێتەوەو تووشی نائومێدی دەبێت و رق و کینە سنگی سیخناخ دەکەن.
* سوود لەم چەند سەرچاوانەی خوارەوە وەرگیراوە.
– ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی خێزان، www.kurdclick.com، www.xezan.org،
www.derunnasy.com
زانای سایکۆلۆژی ئەمریکی جاک برید، پەرتووکی پەروەردەکردنی منداڵ.
– رێکخراوی یونیسف