مەسعودی مەلا ھەمزە : وەک نوێترین کاری خۆی و بەرھەمی نوێی تیپی شانۆی تیشک بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر، ھونەرمەندی شانۆکار رۆژگار کەریم رۆژ شانۆگەری “شاعیر” لە شاری ھەولێر نمایش دەکا.
شانۆگەری شاعیر لە نووسینی دکتۆر فەرھاد پیرباڵ و ئامادەکردن و دەرھێنانی رۆژگار کەریم رۆژە و چەند ئەکتەرێکی گەنج و بە ئەزموون لە کارەکە بەشدارن و لە ئێستادا ستافی ئەو شانۆگەرییە لەقۆناغی پڕۆڤەکردندان و بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داھاتوودا نمایش بکرێ.
لە لێدوانێکی تایبەتدا رۆژگار کەریم رۆژ دەرھێنەری شانۆگەرییەکە گوتی”شاعیر ھەڵگری پەیامی ھەموو ھونەرەکانەو دەبێتە پەیامبەرێک بۆ ھەمووان، سەرەنجام ئەو پەیامەی ھەیەتی لەرێگای شیعرەوە ھەوڵ بۆ گەیاندنی دەدات”.
رۆژگار گوتیشی”بۆ ئەمکارەمان تیپی شانۆی تیشک بە ھاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر کار دەکەین و بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داھاتوو شانۆگەرییەکە نمایش بکەین”.
شایانی باسە نمایشکردنی شانۆگەری شاعیر دەبێتە سێیەمین بەرھەمی تیشی شانۆی تیشک لە لەمساڵدا نمایش دەکرێ.