تابلۆ حه‌سه‌ن : رۆژ نیه ده‌یان جار گوێگری کورد زاراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌رگوێی نه‌که‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی گشتی ده‌رباره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بزانین تیشکێک ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م زاراوه‌یه و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه پێکدێنن لێره‌دا ریزبه‌ندی ده‌که‌ین .
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌کی جوگرافیه پێک دێت له وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئه‌فریقیا ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ریاکانی سپی و ڕه‌ش و سوور و که‌نداوی ( عه‌ره‌بی/ فارسی ) .
ئه‌م زاراوه‌یه وه‌کو ئاماژه‌یه‌ک به‌کاردێت بۆ ئه‌و وڵات و شارستانیه مێژوویانه‌ی له‌وێدا هاتووه‌ته دامه‌زراندن بۆ یه‌که‌مین جار له لایه‌ن ئه‌و جوگرافناسانهی ئه‌م ناوچه‌یان دۆزیه‌وه له چه‌رخه کۆنه‌کانی مێژوودا، گرنگی ئهوجای ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه بوو که بێشکه‌ی سه‌رجه‌م ئایینه ئاسمانییه‌کانی جیهانه .
رۆژهه‌ڵاتی ناوین به ناوچه‌یه‌کی گرژی دونیا هه‌ژمار ده‌کرێت، تا ئێستا ده‌یان جه‌نگی گه‌وره‌ی خوێناوی تێیدا روویداوه، سیاسهتناسهکانی دونیا ئه‌گه‌ری کوژانه‌وه‌ی بڵێسه‌ی ئه‌م جه‌نگانه دانانێن له به‌ر دواکه‌وتوویی دانیشتوانی له لایه‌که‌وه و له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌که له لایه‌کی دیکه‌وه.
جگه له کورد و عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه خاوه‌ن کیان و وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و نیوچه سه‌ربه‌خۆی خۆیانن، ئه‌م دوو نه‌ته‌وه زنجیره‌یه‌ک شۆرشیان به‌رپا کردووه به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانی زلهێزه‌کانی دونیاوه تا ئێستا ئه‌و شۆرشانه ئه‌نجامی ئه‌رێتی به ده‌ست نه‌هێناوه به‌ڵام له نێو نه‌خشه‌ی نوێی جیهان که به نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گه‌وره باسی لێوه ده‌کرێت جێگه بۆ دوو وڵاتی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دیاری کراوه که یه‌که‌میان کوردستانه و ئه‌وی دیکه‌یان فه‌له‌ستینه به‌ڵام تاوه‌کو ئێستاکێ له پشتی په‌رده‌کانه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت .
زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به وڵاتانی گه‌شه‌که‌ر( دول نامیة ) ناوزه‌ند ده‌کرێت ، تا ئێستاش له به‌ر نه‌بوونی پیلانی کۆک و سیسته‌می گونجاو بۆ ڕێکخستنی ژیانی خه‌ڵکی، لادێکان ورده ورده چۆڵ ده‌کرێن و روو له شاره گه‌وره‌کان و پایته‌خته‌کان ده‌که‌ن که سیسته‌می ئه‌و شارانه‌ش له به‌ر ئه‌و هۆکاره که‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی تێکچوون و دواکه‌وتن.
وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به زۆری په‌ترۆڵ ناوبانگی هه‌یه که رێژه‌ی %66 ی په‌ترۆڵی جیهان پێکدێنێت. هه‌ندێک له وڵاتانی که‌نداو له دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی نه‌وت گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی به خۆوه دیوه بۆ نموونه شاری دوبه‌ی له میرنشینه‌کانی ئیماراتی یه‌کگرتوو بووه به یه‌کێک له گرنگترین سه‌نته‌ره‌کانی جیهان له رووی بازرگانی و گه‌شتوگوزار.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه کێشه‌ی که‌می سه‌رچاوه‌ی ئاوی هه‌یه که پێده‌چێت هه‌ندی له‌م وڵاتانه بکه‌وێته به‌ر مه‌ترسی له دوارۆژدا.
زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که ده‌که‌وێته رۆژئاوای ئاسیا وه‌کو وڵاتانی، سوریا، کوردستان، لوبنان، ئه‌رده‌ن، ئیسرائیل، فه‌له‌ستین، سعودیه( حیجاز و نه‌جدی کۆن ) ، ئه‌مارات، قه‌ته‌ر، عه‌ممان، یه‌مه‌ن، به‌حرێن، کوه‌یت ، ئێران ، تورکیا ( وڵاتانی کوردستان و ئه‌نادۆڵ و ئه‌ستانه‌ی کۆن ) هه‌روه‌ها میسریش له باکووری ئه‌فریقا یه‌کێکه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگیه‌کی ئابوری گه‌وره‌ی هه‌یه به هۆی ئه‌و رێژه زۆره‌ی په‌ترۆڵ که له بن خاکه‌که‌یدایه ، ته‌نها له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سێکوتی په‌ترۆڵی جیهان له‌م ناوچه‌یه‌وه ده‌رهێنرا و فرۆشرا به بازاره‌کانی جیهان و به‌تایبه‌تی بازاره‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و روسیا و یابان بۆیه بایه‌خی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌لای خۆیدا راکێشا و به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا .
هه‌روه‌ها ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گرنگیه‌کی ستراتیژی تایبه‌تی هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی پردی به‌ستنه‌وه‌ی ئۆقیانووسه‌کانه به یه‌که‌وه، وڵاتانی ناوچه‌که پێکدێن له :
تورکیا / 91 ملیۆن که‌س / داهات- 1 ترلیۆن دۆلارله ساڵی 1991 / 13 ترلیۆن له ساڵی 2008
/ دراو- لیره / سیسته‌م په‌رله‌مانی دیموکراتی تورکی .
به‌حرێن / که‌متر له 1 ملیۆن که‌س / 26 ملیار دۆلار / پایته‌خت / مه‌نامه / دراو – دینار / سیسته‌می حوکمرانی / پاشایه‌تی ده‌ستووری .
کوه‌یت / پایته‌خت / کوه‌یت / 1،1 ملیۆن دانیشتوان/ دراو- دینار / داهات – 39،5 ملیار دینار / سیسته‌م – میرنشێنی ویراسی ده‌ستووری .
عه‌ممان / پایته‌خت / مه‌سقه‌ت / 3،3 ملیۆن که‌س / 66،6 ملیار داهات / دراو- ڕیاڵ / سیسته‌م / پاشایه‌تی موتله‌ق .
قه‌ته‌ر / پایته‌خت / دۆحه / 793 هه‌زار که‌س / داهات – 94 ملیار دۆلار / دراو – ڕیاڵ / سیسته‌م – پاشایه‌تی .
پاشانشینی عه‌ره‌بی سعودی / پایته‌خت – ریاز / دانیشتوان 12 ملیۆن /داهات – 600 ملیار دۆلار / دراو – ڕیاڵ / سیسته‌م پاشایه‌تی موتڵه‌ق .
میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی ئیماڕات / پایته‌خت- ئه‌بو زه‌بی / دانیشتوان – 305 هه‌زار که‌س / داهات 184 ،984 ملیار / دراو- درهه‌م / سیسته‌م فیدڕاڵی ده‌ستوری پاشایه‌تی عه‌ره‌بی .
یه‌مه‌ن / پایته‌خت – سه‌نعا / دانیشتوان – 3،5 ملیۆن که‌س / داهات – 55 ملیار / دراو – ڕیاڵ / سیسته‌م کۆماری .
فه‌له‌ستین / پایته‌خت – غه‌ززه / 3،8 ملیۆن که‌س / داهات – 770 ملیۆن / دراو – شیکڵی ئیسرائیلی / سیسته‌م . ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی فه‌له‌ستینی .
کوردستانی عێراق / هه‌ولێر / 7،2 ملیۆن / داهات ( ؟ ) / دراو – دیناری عێراقی / سیسته‌م . په‌رله‌مانی ده‌ستووری دیموکراتی کوردی .
عێڕاق / پایته‌خت . به‌غداد / دانیشتوان 25 ملیۆن که‌س / داهات / 102 ملیار / دراو – دینار / سیسته‌م / په‌رله‌مانی دیموکراتی فیدراڵی کوردی و عه‌ره‌بی .
ئیسرائیل / پایته‌خت – ته‌لئه‌بیب / 7 ملیۆن که‌س / 200 میار که‌س / دراو شیکڵ / سیسته‌م – په‌رله‌مانی دیموکراتی عیبری و عه‌ره‌بی .
ئه‌رده‌ن / پایته‌خت – عه‌ممان / 5،8 ملیۆن که‌س / داهات 32 ملیار / دراو – دینار / سیسته‌م – پاشایه‌تی ده‌ستووری .
لوبنان / پایته‌خت – به‌یروت / 3،5 ملیۆن که‌س / داهات – 49 ملیار / دراو . لیره / سیسته‌م – کۆماری عه‌ره‌بی ئه‌رمه‌نی فه‌ره‌نسی .
سوریا / دیمه‌شق ( شام ) / 23 ملیۆن که‌س / 110 ملیار / لیره / سیسته‌م – کۆماری عه‌ره‌بی .
ئێران / تاران / 71 ملیۆن که‌س / داهات 820 ملیار دۆلار / دراو – ڕیاڵ / سیسته‌م کۆماری ئیسلامی شیعی فارسی .
قوبروس / نیقۆسیا / 800 هه‌زار که‌س / 22 ملیار / دراو . ئۆیرۆ / کۆماری یۆنانی تورکی .