بەھات حەسیب قەرەداخی / ماستەری راگەیاندن : دیموکراسیی لیبرال تاکە سستمێکە بەگوێرەی یاساو بەپێی دەستوور کارئاسانیی تەواو بۆ رۆژنامەنووس و ھاووڵاتیان دەکات تا بتوانن دەسیان بگات بەو زانیاریانەی پەیوەندیان بەژیان و چارەنووسیانەوە ھەیە.
ھەروەھا ئەو مافەشیان بۆ دابین دەکات کە بەئاسانی بگەنە راستیی رووداوو بڕیارەکانی ناو کۆبوونەوە داخراوەکانی حکوومەتەکانیان.. یاساکانی رۆژنامەوانیی دیموکراسی لیبرال ، رۆژنامەنووسان و ھاووڵاتیان دەپارێزن لەھەر راوە دوونان و لێ پێچینەوەیەکی نایاسایی و سیاسیانە، کەببنە ھۆی رێگری و کۆسپ خستنە بەردەم بەدواداچوونی راستیەکان و ئاشکراکردنی کەموکورتیەکانی حکوومەت.
لە دیموکراسیی لیبرال دا، یاسایەک نیە کەسانی بەرپرسی حکوومی و گشتی، حەشاربدا و لە دەس و چاوی رۆژنامەنووس و پەیامنێرە بزێوەکان بیانپارێزآ، چونکە فەلسەفەی دیموکراسی پآ ی وایە ئازادیی رۆژنامەوانی خزمەت بە خەڵک دەکات و مافی دەسکەوتنی زانیارییە جۆراوجۆرەکانیان بۆ فەراھەم دەکات و یاریدەیان دەدات تا لەڕاستیی دەوروبەرو رووداوەکان تێبگەن ، بۆ ئەوەی چالاکانە بەشداری لە پرۆسە ژیاری وسیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا بکەن . لەسایەی دیموکراسیی لیبرال دا، حکوومەت ھیچ دەستەڵاتێکی بەسەر رۆژنامەوانی و کەناڵەکانی راگەیاندندا نیەو بۆی نیە رەزامەندی بدات یان ناڕەزایی لەسەر پەخش و چاپ و بڵاوبوونەوەی ئێزگەو رۆژنامەو گۆڤارەکان دەربڕآ.. ئەسڵەن کەناڵەکانی راگەیاندن (بە ڕادیۆو تەلەفزیۆنیشەوە) بەھیچ شێوەیەک لەژێر دەستەڵات و رکێفی حکوومەتدا نین..
یاساکانی سستمی دیموکراسیی لیبرال، رۆژنامەنووسان دەپارێزن لەھەر فشارو گوشارێکی سیاسی یان دارایی ئەوتۆ کە ببێتە مایەی سنووردار کردنی مەودای چالاکی و بزێوی و سەرچڵیی رۆژنامەنووسان لە ھەر کات و جآ یەکدا بن، تەنانەت بزێوییە ناڕەحەتەکانیشیان ! ھەموو یاساکانی ئازادیی رادەربڕین و فەراھەمکردنی ئەو ئازادییە، لەسەر ئەو بنەمایە داڕێژراون کە (جەماوەر- خەڵک – میللەت) خۆی سەرچاوەی ھەموو دەستەڵاتەکانەو ھەر خۆشی خودانی ھەموو دامەزراوە سیاسی و حکوومیەکانە.. ھەر خۆیشی مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆی ھەیە.. بۆیە بەھیچ پاساوێک ڕآ نادرآ زانیارییەکان لە (خەڵک) بشاردرێتەوە..چونکە(خەڵک) خۆی خاوەنی ھەموو شتەکانە.. ئیتر کآ ئەو دەستەڵاتە دەداتە خۆی کە( راستی و زانیارییەکان) لەخاوەنەکەیان بشارێتەوە ؟! ھەڵبەتە ھەر ( حکوومەتە) کە ئەوەی لە دەس دێت بیکا، کەواتە یاساکان لەدیموکراسیی لیبرال دا، بۆ ئەوە داڕێژراون و بڕیاری گەلیان لەسەر دراوە، تا سنوور بۆ دەستەڵاتەکانی حکوومەت دابنآ نەک چالاکی راگەیاندن سنووردار بکات.. رۆژنامەوان ئەو چاودێرە بزێوەیە کە چاو لە ھیچ کەموکورتیەک و لە ھیچ خەوش و گەندەڵییەکی ناو دەزگاکانی راپەڕاندن و یاسا دانان و دادوەریو ناو کۆمەڵ ناپۆشآ و بآ لایەنانەو بابەتیانە.. بەبآ ترس و ئازایانە دەیانخاتە ڕوو.. بۆ ئەوەی خودانی مەسەلەکان (کەمیللەتە) راستەوخۆ ئاگای لەبەڕێوەچوونی کاروبارو پەرژەوەندییەکانی خۆی بێت، کە داوێتآ دەس ئەو کەسانەی لەناو دەزگاکانی دەوڵەت و حکوومەتدا نوێنەرایەتیی دەکەن..
فەلسەفەی حوکمڕانیی دیموکراسیی لیبرال وادەخوازآ کە ئەو کەسانەی بەخواستی خۆیان بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و ئیداری و دارایی گشتی دەگرنە ئەستۆ.. پێویستە لە ھەموو کەسانی ئاسایی تر، سنگ فراوانتربن بۆ قبوڵکردنی رەخنەو تەنانەت توانج و پلاریش.. خۆ ئەگەر وانەکەن و کەم حەوسەڵەو تووڕەو ھەڵچووبن.. با بفەرموون جێگەو پێگەکانیان چۆڵ بکەن بۆ کەسانێکی تر کە رەفتارو گوفتاریان دیموکراسیانە ترە و رەخنەکانی راگەیاندن بە سنگێکی فراوانەوە وەردەگرن و لەگلەیی و گازندەی خەڵک و رۆژنامەنووسان بێزارنابن.
سستمی (سانسۆر) بەھیچ شێوەیەک کاری پآ ناکرآ و لەگەڵ سەرەتاکانی دیموکراسیدا نایەتەوە! ھەر دەستێوەردانێکی حکوومەتیش لە کاروباری رۆژنامەوانیدا، یان ھەر رێگرتنێک لەلایەن حکوومەت و کارمەندەکانیەوە پیادەبکرآ و ببێتە کۆسپ لەبەردەم رۆژنامەنووساندا بۆ گەیشتن بەزانیاری، بە دزێوترین شێوازی- سانسۆری دەمامککراو- دەژمێردرێت و قابلی قبوڵ نیە.
لەدیموکراسیدا نە ڕێپێدان ھەیەو نە ڕآ لێگرتن ! کاری حکوومەت لەم بوارەدا تەنھا رێکخستنی میکانزمێکە تا ھیچ کام لە کەناڵەکانی راگەیاندن مافی ئەوانی تر پێشێل نەکاو دەرفەتی یەکسان بۆ ھەموو لایەکیان بڕەخسێنآ و ئاسانکاریی تەواو و پێویستیان بۆ فەراھەمبکات لە رووی (تەکنیکی گەیاندن و پەخشەوە) بەبآ ئەوەی ھیچ دەستێک وەربداتە ناوەڕۆک وشێوازی پەیامەکانیانەوە..
لەسیستمی دیموکراسیدا، بەھیچ جۆرێک رۆژنامەوان لەسەر ئازادیی رادەربڕین و ئاشکراکردنی نھێنیەکان و گەیاندنی زانیارییەکان، دەسبەسەرو زیندانی ناکرآ.. مەگەر تەنھا و تەنھا لە حاڵەتی ھاندانی خەڵکدا بۆ کاری تیرۆرستی و توندوتیژی و کوشت و کوشتار.. لەوە بترازآ ھیچ بەھانەو پاساوێک حسابی بۆ ناکرآ بۆ زیندانیکردنی رۆژنامەوان.لەگەلڕ روودانی ھەرسەرپێچی و لادانێکی یاسایی یان ئیتیکیشدا، رۆژنامەوانان و دەزگاکانیان تەنیا رووبەڕووی سزای دارایی و مەعنەوی دەکرێنەوە .
حکومەتی دیموکراسی نەک ھەر نابآ ئەو جۆرە رەفتارانە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان بکات، بگرە لەسەرێتی بەگوێرەی دەستوور و یاسا.. ھەم لەڕووی تەکنیکی و لۆجستییەوە، ھەم لەڕووی تێچوون و خەرجییشەوە، ئاسانکاری بۆ رۆژنامەنووسان بکات تا لەھەر کۆڕو کۆبوونەوەیەکی حکوومیدا، کە خواستیان بآ، ئامادەبن و لەنزیکەوە چاودێربن بەسەر رووداو و بڕیارەکانەوە، بۆ ئەوەی وێنەیەکی راستەقینەی واقیعی بۆ خەڵک بگوازنەوە..
ھەڵبەتە لە سستمی دیموکراسیشدا و ھەر بەگوێرەی یاسا، ھەندآ بوارو بابەتی ئاسایشی نەتەوەیی و سەربازیی ھەستیار و ھەندآ زانیاری و دۆکیومێنتی چارەنووسسازی دەوڵەت ، ھەڵاوێرد کراون و ھەندآ مەرجی ئەقڵانی و لۆژیکی دارێژراوە بۆ پاراستنیان لە مامەڵە پآ کردنێکی سەرپێی و نامەسئوولانە..
دیموکراسی و رۆژنامەوانیی ئازاد و بآ کۆسپ و کۆت.. دووجمکن پێکەوە لە دایک دەبن و پێکەوەش گەشە دەکەن و تەنانەت پێکەوەیش نەخۆش و ناساغ دەبن..