لە ھەفتەی رابردووبۆ ماوەی (٦) رۆژ لەشاری سلێمانی بە بەشداری ھونەرمەندانی شانۆکاری سەرجەم شارەکانی کوردستان و باکوور و رۆژھەڵاتی کوردستان، ھەروەھا ھونەرمەندانی شاری بەغداو لوبنان و شاری موسڵ و ناوچەکانی دیکەی عێراق، فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ بەڕێوەچوو.
دوێنی ئێوارە مەراسیمی کۆتایی فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ لە ھۆڵی رۆشنبیری لە شاری سێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا چەندیین ھونەرمەندی شانۆکار و تیپە شانۆییە بەشدار بووەکانی ئەو فیسیڤاڵە خەڵاتکران، ھەروەھا رۆژنامەنووسانی بواری ھونەری لەو فیستیڤاڵەدا لەخەڵات کراوان بوون کە پێکھاتبوون لە (یاسین قادر بەرزنجی – سلێمانی، عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – ھەولێر، وشیار ئەحمەد ئەسوەد – کەرکوک، د. ئیبراھیم ئەحمەد سمۆ)
ھەر لەو فیستیڤاڵەدا خەڵاتی تایبەت بەشخرایە ھونەرمەندی بە ئەزموون و ناوداری شاری ھەولێر (تەڵعەت سامان).
ستافی چراتیڤی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ڕۆژنامه‌نووسی کارا عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا ده‌کات. خوێنه‌رانی چرا به‌رده‌وام چێژ له بابه‌ته‌کانی وه‌رده‌گرن. ده‌توانن زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی عه‌بدولغه‌فار له ژێر ئه‌م لینکه‌وه له چرا ببیین