رۆژان عومەر: بەداخەوە وانەی پەروەردەی ھونەری لەنێو قوتابخانەکان وەک پێوست گرنگی پێنادرێت
خاتوونی شێوەکار (ڕۆژان عومەر مەولود دەروێش)،یەکێکەلەو ھونەرمەندانەی کە خاوەن بەھرەیەکی جوانی تابلۆکێشانە سەرەتای ئاشنا بوونی بە ھونەری شێوەکاری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٣ لەو کاتەی دەچێتە پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی ھەولێر بەشێوەیەکی ئەکادیمی لەبەشی شێوەکاری دەست بەخوێندن دەکات لەدوایش دەچێتە پەیمانگای گەشەپێدان بڕوانامەی بەکەلۆریس وەردەگرێت.. کاتێ قوتابی دەبێت بەشداری سەرجەم فیستیڤاڵەکانی پەیمانگا دەکات ، لەدوای ئەوەی پەیمانگا تەواو دەکات بەشداری چەندین پێشانگا دەکات تائێستا بەشداری لە (٢٣) پێشانگای ھاوبەشی کردووە لە ھەمان کات دا خاوەنی دوو پێشانگای تایبەتە..ئێمە بەباشمان زانی لەنزیکەوە بەسەری بکەینەوە ئەم ھەڤپەیڤینەمان لەگەڵیدا ئەنجامدا.
ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
*وەکو شێوەکارێک ئاستی خانمانی شێوەکارانی کوردستان چۆن دەبینی؟
– لەکوردستان ئاستی خانمانی شێوەکار زۆر بەبەباشی دەبینم خاوەن توانستێکی زۆر باشن لە پێشانگاکان بەشداری کارایان ھەیە،بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوە بچن پێویستە زیاتر پاڵپشتی بکرێن زیاتر ھانبدرێن بۆئەوەی لە کارە ھونەرییەکانیان بەردەوام بن.
*تابلۆکانت زیاتر لە کامە قوتابخانەی شێوەکاری نزیکن؟
– ھەرچەندە زۆربەی تابلۆکانم زیاتر خۆی لە قوتابخانەی ریالیستی نزیکەن ،بەڵام ھەندێ جاریش تابلۆکانم لە قوتابخانەکانی ئەبستراکت و خەیاڵ نزیکدەبنەوە بەڵام زۆرحەزبە بەقوتابخانەی ریالیستی دەکەم.
*وەکو شێوەکارێک بینەری پیشانگاکان لەچ ئاستێک دایە؟
– ئەگەر ئاوڕێک لە رابردوو بدەینەوە ھەمیشە بینەری پێشانگان لە ئاستی حەزوو ئارەزووی شێوەکاران دا نەبووە ،بەڵام لە ئێستادا بینەری پێشەنگاکان تا رادەێک بەرەو باشی دەچێت ، بەتایبەتی رۆژی یەکەمی کردنەوەی پێشانگا، بەڵام ڕۆژەکانی تر کەمتر دەبینم ھیوادارم بینەران زیاتر ئامادەی پێشانگاکان بن.
*وەکو مامۆستایەک وانەی پەروەدەی ھونەری لە نێو قوتابخانەکان تاچەند گرنگی پێدەردێت؟
– بەداخەوە وانەی پەروەردەی ھونەری لەنێو قوتابخانەکان وەک پێوست گرنگی پێنادرێت دەبێت ،لەلایەن کارگێری قوتابخانە بایەخی زیاترپێبدرێت چونکە زۆربەی مامۆستایانی پەروەردەی ھونەر زۆر ماندون و چالاکی ساڵانەیان زۆرە بەشداری ھەموو چالاکییەکانی نێو قوتابخانەو دەرەوەی قوتابخانە دەکەن مامۆستایان گلەیی و گازندە دەکەن کە ھەندێک لە بەرێوەرکان پشگیریان ناکەن تا ئەوە ڕادەییەی وانەکە بە وانەیەکی لاوەکی سەیر دەکەن لەو کاتەی لەلایەن قوتابیان وانەی پەروەردەی ھونەری حەزوو ئارەزوویەکی زۆریان لەسەرە. خاڵێکی تریش ئەوەیە کە زۆرێک لە قوتابخانەکان ژووری ھونەریان (نیگەرگا) یان نیە ھەروەھا زۆربەی وانەکانی پەروەردەی ھونەری لەخشتەی وانەکان لە کۆتایی وانەکان دادەنرێت زۆر جاریش مامۆستای ھونەر داوای لێدەکەرێت بابەتەکانی تر وەکو بیرکاری و عەرەبی.. بڵیتەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی مامۆستا ھونەر لە وانەکەی بێزار بێت لەپسپۆرییەکەی خۆی دوور بکەوێتەوە ، ھیواداری بۆلەمەودوا زیاتر گرنگی بەوانەی ھونەری بدرێت.
*چۆن دەڕوانیتە رەخنە و رەخنەگری شێوەکار؟
– بوونی ڕەخنە دەبێتە ھۆی پێشڤەچوونی ھونەر من تا رادەیەک باش دەبینم بە تایبەت لە پێشەنگاکان ئەگەر رەخنەگر ھەبێت بەڵام رەخنەی بنیادنەر بێت نەک ڕەخنەگری رۆخێنەر بێت ،زۆرێک لە رەخنەگرەکانمان بەشێوەیەکی پررۆفشناڵەوە ڕەخنە دەگرن لەخزمەت کارە ھونەرییەکانی ھونەرمەندان دان بۆیە دەست خۆشیان لێدەکەم.
*ئێمە لەکۆتاییدا زۆر سوپاسی بەرێزتان دەکەین بۆ ئەو دەرفەرتەی بەئێمەت بەخشی.
-منیش زۆر سوپاسی ئێوە دەکەم..
Discussion about this post