دیــدار نانەکەلی / چراتیڤی ــ ھەولێر :دیاردەی ھەڵبژاردەی بەرازیل و ھێرشبەری یانەی کۆرێنسیانزی بەڕازیلی ڕۆنـالـدۆ رایگەیاند کە دووشەممە رێکەوتی ١٤/٢/٢٠١١ بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەھێنێت دوای بەسەر بردنی کاروانێکی خەیاڵی لە نێو یاریگاکانی جیھاندا “وەکو مندال بۆ یاری تۆپی پێ دەگریێ”.
ڕۆنالدۆ لویس نازاریۆ دی لیما لە ٢٢/٩/١٩٧٦ لە شاری ڕیۆدی جانیرۆی بەرازیل لە دایک بووەو درێژی باڵای مەترێک و ٨٠ سانتیمەترە، لە ھێلی ھێرشبەر یاری دەکات.
ئەفسانەی بەڕازیلی کە ئێستا یاری بۆ یانەی کۆرێنسیانزی بەڕازیلی دەکات کێشەی لیاقەی ھەبوو لە ماوەی ڕابردوو ھەروەھا زۆر نەماوە بۆندەکەی بەسەر بچێت لەگەڵ تیمەکەی بۆیە ئەم بڕیارەیدا.
لە لێدوانێکیدا لەگەڵ گۆڤاری Fantastico ڕۆنالدۆ گوتی “لەشم ئازارم دەدات، لە مێشکی خۆم دەمەوێت بەردەوام بم بەڵام ئەم لەشە ناتوانێت زیاتر لەمە بەردەوام بێت، لە خەفەتی وازھێنانم لە ڕۆژای زۆر گریاوم”.
نازاریۆ دا لیما بۆ ماوەی دوو ساڵە یاری بۆ کۆرێنتیانز دەکات دوای بەسەر بردنی چەندین ساڵ لە ئەوروپا لەیاریگا بەنی َوبانگەکانی ئەوروپاو بەدەستھێنانی چەندین نازناو.
رۆنالدۆ دوای ئەوەی لە وەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧ لە یانەی ئایندھۆڤنی ھۆڵەندی بە بۆندێک ھاتە ریزی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، کە تەنیا یەک وەرز لەگەڵ بەرشلۆنە بوو بە یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزەکانی رۆنالدۆ دادەنرێت لە مێژووی تاکە کەسی خۆی، ھەرچەندە لە ئەنتەرمیلان و ڕیال مەدریدیش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد “ھەرگیز ئەو وەرزەی لەگەڵ بەرشلۆنە ئەنجاممدا لە بیرناکەم”.
ڕۆنالدۆ بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی بەڕازیلی ھەژمار دەکرێت کە تاکە گۆڵکاری یەکەمی گشت جامی جیھانیەکانە بە تۆمار کردنی ١٥ گۆڵ لە چوار بەشداری کە دوو نازناوی جامی جیھانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٢ی بەدەست ھێناوە.
سێ جار خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی بەدەستھێناوە لەساڵەکانی (١٩٩٦، ١٩٩٧، ٢٠٠٢).
ڕۆنالدۆ لەنەخۆشخانەی (سان فڕانسوا کسافیێ) لە ناوچەی (ئیتاگوای) لە ھەرێمی ڕیۆ دی جانیڕۆ لەدووری ٣٠ کیلۆمەتر لەو شارە لەدایکبووە، بەناوی دکتۆر (رۆنالدۆ ڤالانتی) کراوە، کە یارمەتی لەدایکبوونی داوە. دوای خوشکەکەی (یۆن) و براکەی (نیلیۆ جۆنیۆر) لە ریزبەندی خێزانەکەی دێت، دایک و باوکیشی (نیلۆ) و (سۆنیا) بوون.
نیلۆ کە باوکی ڕۆنالدۆیە کوڕە گەورەی خێزانێک بووە کە لە حەوت برا پێک ھاتبوون، بەھۆی کەم دەرامەتیەوە شتومەکی فرۆشتووە، بۆیە نەیتوانیوە بچێتە بەرخوێندن، دواتر چووەتە کۆمپانیایەکی تەلەفۆن لە ڕیۆدی جانیرۆ، لەوێش (سۆنیا دۆس سانتۆس براتا)ی دایکی ڕۆناڵدۆی ناسیووەو لە ساڵی ١٩٧١ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ پێکھێناوە.
پێشتر ڕۆناڵدو تا تەمەنی شانزە ساڵی ھەر بە (دادادو) بەم ناوەی کەپێشتر برا بچووکەکەی بانگی ئەکرد بانگ دەکرا، ھەروەھا ھاوڕێکانی ناویان نابوو (مۆنیکا) کەناوی پاڵەوانێکی فیلمی کارتۆنی منداڵانەو ددانەکانی بەدەرەوەن ھەروەک ڕۆناڵدۆ ددانی لەدەرەوە بوو، ئەمیش ئەم ناوەی زۆر لا ناخۆش بوو و پێی پەست دەبوو کاتێک کە تەمەنی گەیشتە یانزە ساڵ، دایک وباوکی لێک جیابوونەوە، بەڵام ئەمە ھیچ کارێکی نەکردە سەر ڕۆناڵدۆ، چونکە بەردەوام ھانی ڕۆناڵدۆی دەدا بۆ تۆپی پێ بەپێچەوانەی دایکی، ھەربۆیەش ڕۆناڵدۆ بەم دواییە نھۆمێکی بەتەواوی لە باڵەخانەکانی( کوباکابانا)، ھەروەھا چێشتخانەیێکی پیتزای کردە دیاری بۆ باوکی خانوێکی بەخشی بە خوشک و براکەی.
لەیەکەم ھەنگاوی ژیانی وەرزشیدا ڕۆناڵدۆ لەگەل یانەی کروزێرۆی بەرازیلی لە وەرزی ١٩٩٣-١٩٩٤ دا دەستی بە یاریکرد، بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیلی ئەوکات (کارلۆس ئەلبێرتۆ پێرێرا)ی ڕاکێشا بۆیە ھێنایە نێو ھەڵبژاردەی بەرازیل لە جامی جیھانیدا ١٩٩٤، پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ دا بەرەو ئەوروپا بەرێکەوت و لە یانەی ئایندھۆڤنی ھۆڵەندی ھۆی بینییەوە، بۆماوەی دوو وەرز لەگەڵ ئەو یانەکە یاریکرد، لەژێر چاودێری ڕاھێنەری ئینگلیزی (سێر بۆبی ڕۆبنسون)، دوای دوو وەرز لە چوونی رۆنالدۆ بۆ ئەو یانەیە سێر بۆبی بۆ مەشقدانی یانەی بەرشلۆنە رووی لە ئیسپانیا کردوو ڕۆناڵدۆیشی لەگەڵ خۆی برد بۆ یانە کاتالۆنییەکە، لە وەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧ لەگەڵ بەرشلۆنە یاریکرد.
دوای وەرزێک کە بە سەرکەوتووترین وەرزی رۆنالدۆ لە ژیانی وەرزشی دادەنرێت رووی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد، لە ساڵی ١٩٩٨دا بەشداری جامی جیھانی تۆپی پێی کرد و لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل پلەی دووەمی بەدەست ھێنا دوای دۆڕانی بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری کۆتایی (٣-٠).
١٩٩٨/١٩٩٩ بەھۆی ئەو پێکانەی بەر چۆکی ڕۆناڵدۆ کەوت چەند مانگێک لە یانەکەی دابڕا پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠دا جارێکی تر ھاتەوە نێو یاریگای ئەنتەرمیلان ، دوای ٧ خولەک لە یاری یەکەمی دووای پێکانە دوورو درێژەکەی بەرامبەر یانەی لاتسیۆ تووشی پێکان ھاتەوەو ٢٠ مانگ لە یاریگاکان دابڕا،لەگەڵ گەڕانەوەی بەشداری لەجامی جیھانی ٢٠٠٢دا کرد لە یاری کۆتایی توانی دوو گۆل لە ھەڵبژاردەی ئەلمانیا تۆمار بکات نازناوەکە بەدەست بێنێت و بووە گۆڵکاری جامی جیھانی ھەشت گۆڵ، یەکەم یاریزانیش بوو دوای ٢٨ ساڵ ژمارەی پێوانەیی شکاندو لە شەش گۆل زیاتر تۆماربکات کە لەجامی جیھانی ١٩٧٤دا تۆمارکرابوو.
لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٢ز دا ڕۆناڵدۆ چووە ریزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە سەرەتای وەرزەکەشدا توانی ھاوکاری تیپەکە بکات بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی ئیسپانی، لە جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٠٦دا توانی پێوانەی ژمارەی گۆلەکانی یاریزانی ئەڵمانی (گێرد مۆلەر) بشکێنی بە تۆمارکردنی پانزە گۆل لە تۆڕی ھەڵبژاردەی (گانا)، لەبەرواری ٢٧ ی یۆنیۆی ٢٠٠٦دا.
دوای ھاتنی (لۆکسمبۆرکۆ) و پاشان (لیلیێ کابیلۆ) کەلەگەڵ یانەی ڕیاڵدا پێشتر سەرکەوتنی بەدەستھینا بوو لە خولی ئیسپانی بۆ دوور خستنەوەی ڕۆناڵدۆ لە تیپەکە بەیەکجاری خەریک بوو کێشە دروست ئەبوو لەنێوانیان بۆیە ئەمیش لەگەل کاکا دا چوو بۆ میلان.
نازناو دەستکەوتەکانی رۆنالدۆ
لەگەڵ یانەی کرۆزێرۆ
جامی بەرازیل لەساڵی ١٩٩٣
بی ئێس ڤی ئایند ھۆڤن
جامی ھۆڵەندا لەساڵی ١٩٩٦
بەرشلۆنە
جامی سوپەری ئیسپانی لەساڵی ١٩٩٦
جامی جامەکانی ئەوروپی لەساڵی ١٩٩٧
خولی ئیسپانی لە ساڵی ١٩٩٧
ئینتەر میلان
جامی یەکێتی ئەوروپی لەساڵێ ١٩٩٨
ڕیال مەدرید
جامی جیھانی یانەکان لەساڵی ٢٠٠٢
جامی سوپەڕی ئەوروپی لەساڵی ٢٠٠٢
خولی ئیسپانی لەساڵی ٢٠٠٢
جامی سوپەری ئیسپانی لەساڵی ٢٠٠٣
ھەڵبژاردە
جامی جیھانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٢
جامی کیشوەرەکان ١٩٩٧
جامی کوبا ئەمریکای ١٩٩٧ و ١٩٩٩
دەسکەوتی کەسیەتی :
باشترین یاریزان لەجیھاندا لەساڵانی ١٩٩٦و ١٩٩٧ و ٢٠٠٢
باشترین یاریزانی ئەوروپا لەساڵانی ١٩٩٧ و ٢٠٠٢
باشترین گۆڵکار لە مێژووی جامی جیھانیدا (١٥ گۆڵ لە ١٩ یاریدا)
گۆڵکاری جامی جیھانی ٢٠٠٢ بە ھەشت گۆڵ
بوو بە شایی گۆڵکاران لەجامی جیھانیدا دوای سەرکەوتنی بەسەر (گێرد مۆلەر)دا
یانەکانی پێشووتری :
ساڵەکان : یانە : دەرکەوتنەکان (گۆڵەکان)
١٩٩٣ – ١٩٩٤ کرۆزوێرو ١٤ (١٢)
١٩٩٤ – ١٩٩٦ ئایندھۆڤن ٤٦ ( ٤٢)
١٩٩٦ – ١٩٩٧ بەرشلۆنە ٣٧ ( ٣٤)
١٩٩٧ – ٢٠٠٢ ئەنتەر میلان ٦٨ ( ٤٩)
٢٠٠٢ –ڕیال مەدرید ١٢٠ ( ٨٢)