نوێنەری راگەیاندندی کوردی لە یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی عێراق و دراوسێکانی رایگەیاند، کە هیچ فێستیڤاڵێک بەناوی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “بەغدا” بوونی نییەو ئەو ئاژانس و میدیا کوردییانەی هەواڵێکیان لە ژێر ناوی “بە نمایشی نیوە مانگ فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەغدا دەکرێتەوە” هەڵەیان کردووە
دەرباز یونس نوێنەری راگەیاندنی کوردی لە یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراق دراوسێکانی بۆ فیلمی سینەمایی گوتی “چەند ئاژانس و دەزگایەکی راگەیاندنی کوردی بابەتێکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەغدا بە فیلمی سینەمایی “نیوە مانگ” کراوەتەوە، ئەم هواڵە دوورە لە راستی و هیچ فێستیڤاڵێک بەو ناوە لە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدڕاڵ بوونی نییە.
زیاتر گوتی “ئێستا تەنیا یەک فێستیڤاڵی سینەمایی لە بەغدای پایتەخت بەرێوەدەچیت، ئەویش “یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی عێراق و دراوسێکانی” ـە، هیچ فێستیڤاڵێکی تر بۆ فیلمی سینەمایی لە بەغدا بوونی نییەو فیلمی سینەمایی “نیوە مانگ”یش لە دەرهێنانی دەرهێنەر بەهمەنی قوبادی بەیانی لەو فێستیڤاڵە لە دەرەوەی پێشبرکێ تەنیا بۆ نمایشکردن بەشداری دەکات”.
دەرباز یونس / بەغدا
٤ ی کانوونی یەکەم/نۆڤەمبەر
نوێنەری راگەیاندنی کوردی لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی عێراق و دراوسێکانی.