ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
روون و ئاشكرایه هاوڵاتیانی كوردستانی دابه‌شكراو به‌زۆر لكێنراو به وڵاتان رۆژانه تووشی هه‌زاران ناخۆشی و مه‌ینه‌تی ئه‌بنه‌وه له گرتن و تێهه‌ڵدان و گواستنهوویان بۆ زیندان و له پاش ئه‌شكه‌نجه‌دانیان رووبه‌رووی “”دادگای”” تاریكستانی دروستكراو له سه‌ر بیری ئاینی دواكه‌وتوو ئه‌بنه‌وه‌و”” دادوه‌ره‌كان”” ئاره‌زوومه‌ندانه به پێی ده‌ستوری داتاشراوی ئایه‌تووڵلا خامنه‌یی و خه‌لیفه‌ی ئیخوانه‌كان بریار ئه‌ده‌ن.
دوێنێ له ئیسته‌نبوڵ دادگایه‌كی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست به هاندانی تیرۆریستی رووره‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دانشتنێكی ده‌رباره‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان { هه‌ده‌په} ئانجامداو ده‌سته‌ی دادگا چوار ساڵ و هه‌شت مانگی زیندانیكردنی بۆ برییه‌وه.
ئه‌مرۆ هەر سێ بەندكراوی سیاسی كورد { لوقمان مورادی، زانیاری مورادی و ڕامین حسێن پەناهی} خه‌ڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی، یه‌كێك له بەندینخانهكانی عه‌لی خامنه‌یی داپڵۆسێنه‌ر له‌سێداره دران و، هه‌ر ئه‌مرۆ قه‌لای دیموكرات و بنكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه كه‌وته به‌ر هێرشی موشه‌كی و هه‌وایی كۆماری ئیسلامی خوێنرێژو، بووه هوێ شه‌هیدو برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه ولایهنگیران و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه.
سوپای توركیای سهركوتكهرو سه‌رۆكه‌كه‌ی وحزبی ئیخوان ئه‌لموسلمین ( ئاكپارتی) هێرشی گڵاویان كرده سه‌ر شاروگونده‌كانی باكوری كوردستان و، له‌شاڵاوێكی نامرۆڤانه ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوانیان شه‌هید كرد‌و، ماڵه‌كانیان له گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كرد‌و، ره‌زو باخ و دارستانیان سوتاندو، سامان و هه‌رچی دیكه‌یان ده‌ستكه‌وت به تاڵان برد‌و، دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه سه‌رگه‌ردان و ئاواره بوون و، له‌م رۆژانه‌شدا هه‌ره‌شه ئه‌كه‌ن و، نایشارنه‌وه‌و، به ده‌نگی به‌رز ئه‌ردوگان ئه‌ڵێت: نیازمان گرتنی شاخی قه‌ندیله و، شاراوه‌ش نییه سوپای توركیا خاوه‌نی زیاتر له (19) مۆڵكهیه له ناو خاكی باشوری كوردستان و، له هه‌ر مۆڵگه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو سیخوری میت و، ده‌یان تانك و هه‌لێكۆپته‌رو تۆپ و چه‌ندین جۆر چه‌ك و تفاق و كه‌ره‌سه‌تی جه‌نگی مۆدێرنی لێیه.
گه‌لانی ئێران به‌گشتی وگه‌لی كورد به تایبه‌تی دووچاری رژێمێكی ئاینی ئیسلامی دواكه‌وتوو سه‌ركوتكه‌ر بوونه‌ته‌وه‌و، مێزه‌ر به سهرهكان كه‌لله پوچ و كه‌لله ره‌قن و، به ئاگرو ئاسن دژ به كورد ره‌فتار ئه‌كه‌ن و، هیچ بوارێكی ئازادی له ئێران بوونی نییه‌و، ده‌سه‌ڵاتداران رۆژانه ناوچه‌كانی كوردستان تۆپ باران ئه‌كه‌ن و، به‌و كرده‌وانه‌ش زه‌ره‌روزیان ئه‌گه‌یێنن به ماڵ و سامانی هاوڵاتیان و، رۆژانه ئه‌م رژێمه خوێنرێژه له سنووره‌كان كۆڵبه‌ری زه‌حمه‌تكێش ئه‌كوژن و ، به بیانووی هیچ و پوچ و درۆوده‌له‌سه گه‌نجانی كورد ئه‌گرن و له سێداره‌یان ئه‌ده‌ن.
زانیارییه‌كان باس له كربوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزب ئه‌كه‌ن { حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران و، حزبی دیموكراتی كوردستان} و، وه‌ك ده‌رئه‌كه‌وێ هه‌ردوولا له گفتوگۆدا بوون به نیازی یه‌كگرتنه‌وه و، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌و ورێی راسته بۆ به‌تینكردنی تێكۆشان و، ئه‌وه‌تا به رۆژی روناك و، به به‌رچاوی دونیا ئێران به موشك له شارێكی كوردستان ئه‌دات ، بۆیه باشترین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رژێمی سته‌مكاری ئاخونده‌كان یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانه.
تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر شاری كۆیە و، بۆ سەر بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران { حدكا}، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری وڵاتێكی دیكە و، تاوانێكی چه‌په‌ڵه‌و، پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا ئێران ریسوا‌و شه‌رمه‌زار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رابگرێت و، واز له كاری بێ ئهخلاقانهو سیداره‌دانی گه‌نجان بێنێت.
به‌رامبه‌ر به دوژمنانی كورد‌و كوردستان و، نه‌خشه قیزه‌ونه‌كانیان، پێویسته هه‌ردوو باڵی حزبی دیموكرات یهكبگرنهوهو، ئیمه‌ی كوردیش شان به‌شانی یه‌كتر له پێناو دیموكراتی و ئازادی و نان و ژیان تێ‌بكۆشین و، تواناكانمان یه‌كبخه‌ێن له پێناو سه‌ركه‌وتن به سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی ژیان و ، هه‌رده‌م وریا بین بۆ دۆزینه‌وه چڵكاوخۆرانی بێگانه و، به كوردی په‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاوساغ كه رێنه‌مایی دوژمنان ئه‌كات.
بژی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كوردستان. سه‌رشۆریی و مردن بۆ دوژمنان.
8/9/2018