لە مۆسکۆی پایتەخی وڵاتی روسیا لە ٩/٥/٢٠٢٤ لە فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی میوانداری لە بۆنەیەکی تایبەت دا دەکات ،بەبۆنەی سەرکەوتنی سەرکەوتنی گەلانی سۆڤیەت لە جەنگی دووەمی جیھانی بەسەر نازییەکاندا .
لە فیستیڤاڵەکەدا ، گرنگی تایبەت مۆسیقای فۆکلۆری کوردی و ئەو جەنگاوەرە کوردانە دەدرێت کە لەپاڵ گەلانی دیکەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران ئازایانە و خۆنەویستانە لە پێناو وڵاتەکەیان خەباتیان کردلە فیستیڤاڵەکەداچەندین چالاکیی لەسەر ئەدەبی کوردی ئەنجام دەدەرێت وەکو بڵاوکردنەوەی کتێب ،پێشکەش کردنی گۆرانی رەسەنی کوردی بەم شێوەی خوارە:
پێشکەشکردن و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی “کتێبی یادەوەرییەکان، بەشداری کورد لە سەرکەوتنی ھاوبەش بەسەر نازییەکاندا ١٩٤١-١٩٤٥”، کە لەلایەن د. دانەر ئەبوبەکر سەرۆکی دامەزراوەی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و گشتییەکانی ڕووس و کورد، وە نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدڕاڵ ئامادە کراوە، لە نووسینی دا پشت بە ئەرشیفە کۆنەکان و بەڵگەنامە تازە دەرچووەکان و پەیامی خزم و کەس و کاری بەشداربووانی جەنگی دووەمی جیھانی بەستراوە.
ھەرلە فیستیڤاڵەکەداچەندین ھۆنراوە و شیعر بە زمانی ڕووسی و کوردی لەلایەن چەند شاعێرکەوە پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت وە چەند ،لەگەڵ پارچەمۆسیقایەکی ڕووسی لە لایەن یەکێک لە مۆسیقژەنەکانی کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی پێشکەش دەکرێت.
لە بارەی مۆسیقای کوردیش لەو فیستیڤاڵەدا چەند پارچە مۆسیقای فۆکلۆری کوردی و مێژووی لە لایەن چەند مۆسیقژەنێکی دیار کە لە کوردستانەوە تەشریف دەبەنە مۆسکۆ پێشکەش دەکرێت، کە مێلۆدی و گۆرانییەکان بە ئامێری مۆسیقای کولتووری کوردی (دەف، قانونوون، عود، شمشاڵ و زووڕنا) پێشکەش دەکرێن، بەشداربووان بە جۆرەکانی گۆرانی فۆلکلۆری وەک لاوک و بەستە و حەیران ئاشنا دەبن، و دەخزێندرێنە ناو کەشوھەوای مۆسیقای ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.
ئەندامانی گرووپی مۆسیقا پێکدێن لە ھەریەک لە: زانا جەبەلی – عود، گۆرانی وتن ،میڤان ئەمین – قانوون،فەرمەند خەیلانی – زووڕنا،ژینا خولقی – دەف .
شایانی باسە فیستیڤاڵەکە بەسەرپەشتی دکتۆرە سڤێتڵانە ڕاوەندی-فادای گەورە توێژەری پەیمانگای ڕۆژھەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای ڕووسیا) دەبێت، چەندین بەرھەمی تری گەلانی جیھان لەم فیستیڤاڵەدا پێشکەش دەکرێن.
ئا- کامەران حاجی ئەلیاس
Discussion about this post