و: ئیڤان خالید/ به‌شی یه‌كه‌م… تایبه‌ت به چرا تیڤی
پێشه‌كی
سزای له سێداره‌دان
دوای چه‌ندین ههوڵوكۆشش، توانرا سزای له‌سێداره‌دان له‌هه‌موو جیهاندا پووچه‌ڵبكرێته‌وه، ئێستا چه‌ندین وڵات پابه‌ندبون پێیه‌وه، تاڕادده‌یه‌كی باش بانگه‌شه‌كردن له‌ڕێی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره(10678)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیرا له 18 ی دیسه‌مبه‌ری 2007 .
جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی منداڵان و، ئه‌وانه‌ی 18 ساڵیان ته‌واوكردووه پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه . كه‌چی له‌كانونی دووه‌می 2005 دا، (5) وڵات سزای له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێكرد، ئه‌وانیش ئێران و سعودیه‌و سودان وپاكستان و یه‌مه‌ن بوون، كه‌هه‌ر پێنجیان به‌پێی تهفسییرهكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام یاساكانی ده‌وڵتیان داڕشتووه.
عماد باغی كه خه‌ڵكی ئێرانه بهرگریكاریكی مافه‌كانی مرۆڤه له‌به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی ( مافی ژیان ) باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌كرێت له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا سزای له‌سێداره‌دان نه‌مێنێت، به‌تایبه‌تی قورئان و یاسا شه‌رعیه‌كان هیچ ڕێگرییه‌ك ناكات له‌به‌رده‌م نه‌هێشتنی.
ئه‌م كتێبه‌ی ئێستای كه‌به‌شی دووه‌مێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی منداڵ، باسه‌كانی پێشووی به‌رفراوان ده‌كات سه‌باره‌ت بهپووچهڵكردنهوهی سزای له‌سێداره‌دانی منداڵان به‌پێی یاسا ئیسلامیه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌یاسا ئیسلامی و ته‌فسیره‌كان كه ده‌یسه‌لمێنێت وڵاته ئیسلامیه‌كان ده‌توانن ئه‌م یاسای له‌سێداره‌دانی منداڵ و میرمناڵ جێبه‌جێنه‌كه‌ن.
به‌هه‌وڵی عماد باغی و كه‌سانی تری وه‌ك شیرین العبادی كه خه‌ڵاتی نۆبڵی له 2003 وه‌رگرت . ئێستا جوڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز هه‌یه له‌ئێران كه داوا ده‌كات یاسای له‌سێداره‌دانی منداڵ پووچهڵبكرێتهوهو چه‌ندین زانا‌و پیاوی ئایینیش پشتگیری له‌م داواكاریه ده‌كه‌ن تا ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته دژ به‌منداڵان و سنووردانان و به‌رگرتن لێی له‌وڵاتانی ئیسلامیش رێگه‌ی لێبگیرێت.
به‌ڵگه گشتیه‌كان سه‌باره‌ت به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دان
لهلێكۆڵینهوهكهماندا پشتمان به‌ستووه به‌بنه‌مایه‌كی ووت‌وێژی مرتچی مگهری بۆ گه‌یشتن به‌توانستی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی منداڵ كه ده‌ڵێت { دادوه‌ری پێوانه‌یه بۆ ئایین نه‌ك ئایین پێوانه بێت بۆ دادوه‌ری } (مگهری، إقتصاد إسلامی 1403 لاپه‌ڕه 14) ئه‌م بنه‌ما تیوریه سه‌باره‌ت بهداد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیروڕای فه‌یله‌سوفان و زانستی وتووێژ‌و زانایانی معتزلهو شیعه‌یه (هه‌ندێك جاریش چوومه‌ته‌وه بۆ بیر‌و ڕای زانایانی سوننه) .
بیروكه‌ی به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ كارێكی فكری و ویژدانیه . مصداقیهته بۆ داد .لێره‌وه پێویست ده‌كات كه ئایین به‌رگری بكات له‌مافی مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایین هه‌مان ئاراسته‌ی دادی هه‌یه‌و گونجاون، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌بیت ئایینی بێت و پێچه‌وانه‌وه‌ی داد بێت گومان ده‌كرێت له‌وه‌ی كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئایینی بیت. چونكه ئاین دژ بهداد بوه‌ستێته‌وه كاریكی لۆژیكی نیه. ئه‌گه‌ر وا دایبنێن كه به‌رگریكردن له‌مافی مرۆڤ كارێكی فكری و ئایینیه، كه‌واته مه‌به‌ستی ئێمه ئاشكراكردنی ئوسوڵ و بنه‌ما شه‌رعی و فیقهیه‌كانه له‌توانایی ڕێگرتن له‌ده‌رچوونی ئه‌و سزای له‌سێداره‌دانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ كه هیشتا نه‌بوونه‌ته 18 ساڵا و ڕاستكردنه‌وه‌ی روانگه فیقهیه تقلیدیه دژه‌كانه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك موفتیه‌وه ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به‌گونجان و نه‌گونجانی سزایی منداڵان.
ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كه چیه؟
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان كهئهنجاممانداو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌هاتووه له‌پاشكۆی ئاماری كتێبه‌كه (نسخه فارسیه‌كه) له‌م ده‌ساڵه‌ی دواییدا فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی 118 منداڵ هه‌تا نوسینی ئه‌م كتێبه 37 كه‌سیان له‌سێداره‌دراون، وه 29 یان بڕیاری لێخۆشبوو‌ن یاسوككردنی فه‌رمانه‌كه‌ی بۆكراوه، هه‌تا 2008 بهژمارته 114 حاڵه‌ت هه‌یه ( 6 یان مێینه‌ن و 108 یان نێرینه) چاوه‌رێی جێبه‌جێكردنی له‌سیداره‌دان ده‌كه‌ن له‌به‌ندیخانه‌كانی ئێران كه له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌ن. چه‌نده‌ها حاڵه‌ت هه‌یه كه‌منداڵان بێ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری خۆیان هه‌بێت لیكۆڵینه‌وه‌یان لهگهڵكراوهو پاشانیش فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان ده‌رچووه‌و به‌هۆی كه‌متوانایی و كه‌م شاره‌زای له‌ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی له‌به‌رگریكردن یا پشتگوێخستنیان له‌كاتی دادگاییه‌كه‌دا. كه پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵی موحاكه‌مه دادوه‌ریه‌كاندا. هه‌ر لهپاشكۆ ئاماریهكهدا چه‌ند حاڵه‌تێك خراوه‌ته ڕوو ( نسخهفارسیهكه) خوڵاسه‌ی چه‌ند دۆسییهكهو فه‌رمانی ده‌ركراوه، تێیدا هاتووه ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه‌له‌كاتی لێكۆلینه‌وه‌دا ئازاردانی جه‌سته‌یی به‌كارهاتووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ئه‌و منداڵانه له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌وه دراونه‌ته ده‌زگاكانی داد به‌مه‌به‌ستی ته‌ئدیبكردن ڕوبه‌ڕوی خولێكی په‌روه‌ده‌یی كراونه‌ته‌وه (به‌پێی یاسای ئێرانی ) به‌ڵام دوچاری چه‌ندین ئازاردانی جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه به‌تۆمه‌تی كوشتن. كه كووشتنكه له‌ئه‌نجامی گاڵته‌جاڕی شه‌ڕ دروستبووه‌و كووشتنی لێكه‌وتۆته‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ته‌مه‌نی له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ربه‌رێت .
ڕێگریه یاسایی و تیۆری :
1 / ئه‌زمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه‌پێویسته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكرێت و چه‌ندین به‌ربه‌ستی یاسایی هه‌یه كه پێویسته دراسه بكرێت و شیبكرێته‌وه له‌ڕووی ئایینی و مافناسیهوه. ههوندێك پێیان وایه پێویست ده‌كات دادگایه‌ك هه‌بێت تایبه‌ت به‌منداڵان هه‌ندێكی كه‌ش به‌پێویستی نازانێت هه‌بێت.
2/ ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان وایه نابێت له‌سێداره‌دان پووچه‌ڵبكرێته‌وه به‌تایبه‌ت كه ده‌كه‌ونه دوای ماوه‌ی باڵقبوون 15 ساڵ بۆ كوڕان 9 ساڵ بۆ كچان، هه‌ندێك له‌زانایانی ئایینی ماوه‌ی باڵقبوون بۆ كچان 13 ساڵیان داناوه به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه پێیان وایه هه‌ر له دوای ئه‌و دوو ماوه‌ی باڵقبوونه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه هه‌ر تاوانێك ئه‌نجام بده‌ن پێویسته سزای خۆیان وه‌ربگرن، به‌پێویستی نازانن كه ته‌مه‌نه‌كه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بكرێته 18 ساڵ واته له‌دوای 18 ساڵیه‌وه به‌رپرس بن له‌هه‌ر تاوانێك، پێیان وایه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع و ماده‌ی 49 یه له‌سزای تاوان له‌ئیسلام!
3/ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م كێشه‌یه، هه‌ندێك لهدادوهرهكان فه‌رمانی زیندانیكردنیان ده‌ركردووه هه‌تا كاتێك ته‌مه‌نیان ده‌بێته 18 و پاشان دادگایكردن و له‌سێداره‌دان، هه‌ندێ جاریش جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دان دوا ده‌خرێت بۆ ئه‌وكاته‌ی كه ده‌بنه 18 ساڵا.
پێویستبوون به دانانی دادگایه‌كی تایبه‌ت به منداڵان
ماده‌ی 220 له‌یاسای سزای ئێرانی كه له‌ساڵی 1999 ده‌رچووه بڕیار ده‌دات كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن و تاوانیان هه‌یه له‌دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان دادگای بكرێن.
ماده‌ی 230 یاسای محاكه‌مه‌ی گشتی و شۆرش هه‌مان بڕیاره، به‌ڵام ماده‌ی 219 له‌هه‌مان یاسای ده‌رچوو له 1999 ته‌نها به‌شێك لهمحاكهمهی گشتی تایبه‌ت ده‌كات به‌دادگایكردنی منداڵان. توێژینه‌وه یاسای و ده‌روونی و زانستیه‌كان ئه‌وه‌ند زۆرن كه‌پێویست ده‌كات دادگایه‌كی منداڵان هه‌بێت . جیاوازی ده‌روونی و بونیه‌وی زۆر له‌نێوان ئه‌وانه‌ی سه‌رو 18 ساڵن و ئه‌وانه‌ی خوار 18 ساڵن كه چه‌ندین پسپۆڕی زانستی له‌كه‌یسی منداڵان له‌زانسته‌كانی په‌روه‌رده‌و یاساوه ده‌ربكه‌وێت. هه‌روه‌ها گرنگیدان و چاره‌سه‌ركردن به‌ئایات و روایات و فیقهی ئیسلامی تایبه‌ت به‌منداڵان و ژنان .
به‌هانه‌ی عرف و بهشهرعكراو له ووڵاته ئیسلامیه‌كاندا
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ئێران پشتی پێ ببه‌ستێت بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان دراسه‌كردنی ئه‌زمونی دادگاكانی وڵاته ئیسلامیه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاساكانیان به‌پێی شه‌رع داڕێژراوه كه‌واته ده‌توانرێت ئه‌زموونه‌كان وعرفه یاساییه‌كان ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆگیشتن به‌كۆششێكی یاسای نوێ به‌پێی ڕوانگه‌ی ئیسلام.
به‌ڵگه‌نامه‌ی مافه‌كانی منداڵ و هه‌ڵوێستی ووڵاته ئیسلامیه‌كان
به‌ڵگه‌نامه‌ی مافه‌كانی منداڵ له‌جیهاندا له 1989 دا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراو له1990 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ربكرێت ماده‌ی 1 و 37 هه‌ڵڵایه‌كی له‌ناو هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئیسلامی نایه‌وه.
چونكه ماده‌ی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ پێناسه‌كردنی وشه‌ی منداڵ كه ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له‌منداڵ هه‌موو ئه‌و تاكانه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه كهلهخوار 18 ساڵه‌وه‌ن جگه له‌قانونی ده‌رچو سه‌باره‌ت به‌منداڵ كه ته‌مه‌نی دیاری ده‌كات له‌خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ماوه‌ی باڵقبوونێتی . به‌ڵام ماده‌ی 37 به‌ندی (أ ) كه ده‌ڵێت : گونجاو نیه فه‌رمانی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 18 ئه‌وانه‌ی كه تاوانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها گونجاو نیه سزای له‌سیداره‌دان به‌سه‌ر ژنانی دوو گیاندا جێبه‌جێ بكرێت .
پێش ماده‌ی 37 ماده‌ی 5 به‌ندی 6 له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی هاوڵاتی و سیاسه‌تمه‌دار كه 1961 ده‌رچووه سزای له‌سێداره‌دانی له‌و جۆره‌ی قه‌ده‌غه‌كرد. هه‌مان ماده ئاماژه به‌قه‌ده‌غه‌كردنی له‌سێداره‌دان یان به‌ندی هه‌تا هه‌تای ده‌كات سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی عه‌فوو نایانگرێته‌وه‌و له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌ن ئه‌م په‌یماننامه‌یه گشتگیره‌و توانی ڕه‌زامه‌ندی وڵاته ئیسلامیه‌كانی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت، ته‌نها په‌یماننامه‌یه‌كه كه وشه‌ی( ئیسلام یا یاسای ئیسلام)ی تێدا هاتووه له‌كۆی 57 وڵاتی ئیسلامی 22 یان ناوی خۆیان تۆماركرد به‌مه‌رجی مافی مه‌رجدانان وپاراستن له‌سه‌ر هه‌ندی ماده.
6 ووڵاتی وه‌ك (سعودیه، قه‌ته‌ر، برونای، دارالسلام، سوریا، عومان، ئێران) به‌مجۆره ناوی خۆیان تۆماركرد. بۆ نمونه قه‌ته‌ر به‌مجۆره ناوی خۆی تۆماركرد: قه‌ته‌ر مافی مه‌رجدانانی گشتی و پاراستن تۆمار ده‌كات له‌سه‌ر په‌یماننامه‌كه كاتێك ناوه‌ڕۆكی ناگونجێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام دا.
44 ووڵات له‌كۆی 57 وڵاتی ئیسلامی واژۆیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی هاوڵاتی و سیاسه‌تمه‌دار كرد كه ئه‌م وڵاتانه‌ی تیا نه‌بوو (برونای، دارالسلام، البحرین، جزرالقمر، غینیاـ بیساو، كازاخستان، اندونیسیا، مالیزیا، جزر مالدیف، عومان، پاكستان، قه‌ته‌ر، العربیه السعودیه، إمارات ). به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چوونه ناو په‌یماننامه‌ی مافی منداڵا له‌گه‌ڵا مافی مه‌رجدانان چوار ووڵاتن (قه‌ته‌ر، السعودیه، برونای، عومان ) كه ئه‌ندام نه‌بوون له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی هاوڵاتیبوون و سیاسی به‌ڵام ئێران و سوریا دوو ئه‌ندامی بهڵگهنامهكهن و په‌یوه‌ستن به مادهكانیهوه . كه‌واته پێش ئه‌وه‌ی واژۆ بكه‌ن له‌سه‌ر په‌یماننامه‌كه لهیاسایاكانی خۆیاندا په‌یوه‌ستبوون به‌ماده‌ی 5 به‌ندی 6 لهبهڵگهنامهكه كه تیایدا له‌سێداره‌دانی منداڵ قه‌ده‌غه‌كراوه .به‌ڵام پاكستان واژۆی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌كه كرد به‌بوونی مه‌رج به‌پێی بنه‌ما شه‌رعیه‌كانی ئیسلام به‌ڵام دوای مه‌رجه‌كه‌ی كێشایه‌وه. ماده‌ی 1 ته‌مه‌نی 18 ساڵی دیاریكردووه بۆ جیاوازی كردن له‌نێوان منداڵێتی و باڵقبوون هه‌لێكه بۆ ووڵاتان بۆ دیاریكردنی ته‌مه‌نی باڵقبوون، وای كرد كه وڵاتێكی وه‌ك سودان بچێته په‌یماننامه‌كه‌وه به‌بێ مه‌رجدانان و ڕاپۆرتی پێشكه‌شكرد لهیهكمیاندا ده‌ڵێت :پێوانه‌ی یه‌كه‌م بۆجیاكردنه‌وه‌ی منداڵی باڵق نه‌بوو له باڵقبوو ده‌ركه‌وتنی سیفه‌ته دووهمیكانی نێرینه‌و مێینه‌یه وه‌ك ده‌ركه‌وتنی موو و ده‌نگ كربوون له‌نێرینه‌دا وه سوڕی مانگانه و توانی سكپڕبوون لهمێینهدا به‌ڵام له‌پێوانه‌ی دووه‌مدا ته‌واكردنی ته‌مه‌نی یاساییه كه یاسا ناسان چه‌ندین بیروڕایان خسته‌ڕوو په‌و پێیه‌ش یاساكانی ناوخۆ جیاوازی تێكه‌وت . جگه له‌سودان هیچ وڵاتێكی كه پێوانه‌ی شه‌رعی دانه‌نا بۆ باڵقبوون و زۆرینه‌یان رێكه‌وتن كه 18 ساڵی تهمهنیێكی یاساییه. به‌ڵام عوممان و سعودیه هه‌رچه‌نده به‌مه‌رج له‌په‌یماننامه‌كه‌دا بوون هاوڕا بوون كه‌ماده‌ی 1 ی سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی یاسای گونجاوه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا.
ڕپۆرتهكهی سعودیه ده‌ڵێت :ماده‌ی 1 له به‌ڵگه‌نامه‌كه گونجاوه له‌گه‌ڵا شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا له‌پێناسه‌كردنی منداڵا، به‌ڵام عوممان لهڕاپۆرتهكهیا ده‌ڵێت : ( وێنهكراو 97/32 سه‌باره‌ت به مافه‌كانی كه‌س گونجاوه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا وه تیایدا ته‌مه‌نی 18ساڵا دیاریكراوه) ، وه هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌وه‌شی خسته ڕوو : كه هیچ یه‌كێك له ماده‌كان جیاواز نیه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا له‌كه‌یسی ته‌مه‌نی منداڵ. سعودیه سه‌ره‌ڕای مافی مه‌رجدانان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی قه‌ده‌غه‌كرد به‌ڵام لیژنه‌ی به‌رپرسیار له‌مافی منداڵان تێبینی كرد كهلهسعودیه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی منداڵان خوار 18 ساڵا هه‌یه به‌ڵام جێبه‌جێكردنی هه‌ڵپه‌سێردراوه هه‌تا ته‌مه‌نی یاسای خۆی ته‌واو ده‌كات واته بوون به 18 ساڵا. تێبینی ده‌كرێت كه ووڵاتێكی ئیسلامی نیه به‌رگری بكات له‌و فه‌رمانه به‌پێی رێنماییه شه‌رعی و ئاینییه‌كان. تێبینی ده‌كرێت كه وڵاتی سودان و پاكستان به‌ڕاشكاوی كه‌م و كووڕی یاسای ووڵاته‌كانیان نیشاندا هه‌رچه‌نده مافی مهرجدانانیشسیان نه‌بوو له‌په‌یماننامه‌كه‌دا. هه‌رچی عوممان و سعودیه‌و قه‌ته‌ره مافی مهرجدانانیان هه‌بوو فه‌رمانه‌كانی له‌سێداره‌دانی منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵا قه‌ده‌غه‌كرد . به‌ڵام وڵاته ئیسلامیه‌كانی تر كه مافی مهرجدانانیان تۆماركردبوو به‌ڵگه‌ی لۆژیكی و به‌رپرسیارانه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردبوو بۆ په‌یماننامه‌كه سه‌باره‌ت به‌یاسای ووڵاته‌كانیان . پێویسته ئاماژه به‌یاساكانی سزادان بكرێت لهئهحكامی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی هه‌ڵێنجراوه، زانایانی فیقهی ئیسلامی ڕۆڵیان بینیوه له‌دانانی ئه‌م یاسایانه، لێره‌وه ده‌بێت سوكایه‌تی به‌بابه‌تێك نه‌كرێت كه پشت ده‌به‌ستێت به‌دوو بنه‌ما ( بنه‌مای عورف ) و (بنه‌مای به‌شه‌رع كرا‌و).
ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری
به‌بۆچوونی زانایانی ئیسلام و ماده‌ی 49 ی یاسای سزای ئیسلامی ئێران منداڵان هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌كی نیه كه تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات ته‌نانه‌ت كوشتنیش مه‌گه‌ر دادوه‌ر سزاكه دیاری بكات ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی په‌روه‌رده‌ی و چاكسازی له‌ناوه‌ندێكی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی منداڵان، خیلاف له‌سه‌ر گونجان و نه‌گونجانی سزادانی منداڵان نیه به‌ڵكو ئایا كه‌ی ده‌بێته به‌رپرسیار له ڕووی یاسا‌و و شه‌رعه‌وه، لای شه‌رعناسان هه‌ر له‌ته‌مه‌نی خۆناسین (هه‌رزه‌كاری) كه كاتێك توخمه سیفه‌تی دووه‌می له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌رده‌كه‌وێت به‌رپرسیار ده‌بێت بۆ هه‌ر تاوانێك ده‌یكات یاسای سزادان شمولی ده‌كات، لێره‌دا كێشه‌كه دروست ده‌بێت كه هه‌ردوو مولزه‌م ده‌بن بهبهجێهێنانی هه‌ندێ ئیلتزاماتی ئاینی وه‌ك نوێژ‌و ڕۆژوو، به‌ڵام سزادانی شمولی ناكات به‌ڵكو چاكسازی و په‌روه‌رده‌كردن شمولی ده‌كات ئه‌گه‌ر تاوانێكیش ئه‌نجام بدات. ده‌كرێت شیكاریه‌كی بۆ بكرێت به‌م شێوه یه:
1 – خۆناسین له‌ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه:
ئه‌گه‌ر له‌قورئانی پیرۆزدا به‌وردی دراسه‌ی به‌ڵگه‌ی فیقهی ئایه‌ته‌كان بكه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێ كه‌ده‌گونجێت فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی هه‌ر سزایه‌كی منداڵی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵا ڕابگیرێت، یارمه‌تیده‌ریشه بۆ زانایان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزكردنی ده‌ستوردا كه رازی نه‌بوون دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌منداڵان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی زانایان ده‌ستنیشانیان كرد ته‌مه‌نی خۆناسینه، بهبڕوایان ئیتر له‌دوای خۆناسین و گه‌شه‌كردنی ئه‌ندامه سێكسیه‌كان به‌رپرس ده‌بن له‌ڕووی شه‌رع و یاساوه وه یاساكانی سزا ده‌یانگرێته‌وه، كه ته‌مه‌نیان دیاریكردووه بۆ كچ 9 ساڵ و بۆ كوڕ 15 ساڵا . به‌ڵام لهقورئاندا ئاماژه به‌هه‌رزه‌كاری كراوه، به‌ڵام دیاری نه‌كراوه
2 – خۆناسین له ڕوانگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
زانایانی ئیسلام ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریان دیاریكردووه به‌پێی فه‌رمووده، نزیكه‌ی دووسه‌د روایه‌ت هه‌یه له‌هه‌موو جۆره‌كانی بابه‌تی خۆناسین كه ته‌مه‌نی (9، 10، 13)ساڵیان بۆ كچ داناوه وه ته‌مه‌نی(8، 10، 13، 14، 15 ) بۆ كوڕان .
3 – خۆناسین له لای زانا هاوچه‌رخه‌كان :
زۆربه‌ی ڕیواتهكانهكانی فه‌رمووده‌كان ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام باسی ئه‌وه ده‌كات كه منداڵا له‌ته‌مه‌نێكدا باڵق ده‌بێت له{ووی جه‌سته‌یی و سێكسه‌وه، هه‌تا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رهه‌ندێك له فه‌رمووده ئاماژه‌ی بو ته‌مه‌نی 9 ساڵا یا 10 سال كردبێت بۆ كچ ئه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر له‌وته‌مه‌ندا سوڕی مانگانه‌ی ده‌ست پێبكات ئه‌وا ئاماده‌یه بۆ شووكردن . ئایه‌توڵڵا صانعی ده‌ڵێت 9ساڵا ته‌مه‌نێك نیه بۆ زه‌واج و په‌یوه‌ندی سێكسی بۆ كچ به‌ڵكو مه‌رجیان هه‌یه، به‌ڵام ئایه‌توڵڵا جواد الموسوی الغروی دوای ئه‌وه‌ی ڕای زانایان هه‌ندێك له‌فه‌رمووده‌و به‌ڵگه قورئانیه‌كان ده‌خاته ڕوو و ه ده‌ڵێت پێوانه‌ی باڵقبوونی شه‌رعی ئیحتلام و ئاماده‌بوون بۆ سێكس له‌لای كوڕان و سوڕی مانگانه‌و ئاماده‌بوون بۆ سێكس لای كچان و دیاریكردنی ته‌مه‌نی خۆناسین به‌پێوانه نازانێت. الشیخ الگوسی هه‌ندێك پێوانه‌ی داناوه به‌پێی فه‌رمووده بۆ واجب‌بوونی نوێژ و ڕۆژوو .
ماویه‌تی…..