لە ڕۆژی جیھانی کتێبدا ، کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب ، کتێبخانەیەکی تایبەتیان لە سەرتاشخانەی شاد کردەوە .
کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانی ٢٣_٤_٢٠١٢ لە ڕۆژی جیھانی کتێبدا ، کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب ، بە ئامادەبوونی( سیروان سیرینی) قایمقامی رواندزو (عیسامەمەدە رەش )سەرۆکی شارەوانی رواندزو بەرێوەبەری پۆلیسی رواندزو ژمارەیەک لە رۆشنبیران وگەنجان ودڵسۆزانی کتێب ، کتێبخانەیەکی تایبەتیان لە سەرتاشخانەی شاد کردووە ،کە یەکێکە لە قەڵەباڵخترین سەرتاشخانەی شاری رواندز ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان رووی تێدەکەن.
تەیب موعتەسم _ لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب ، وتی ” ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم کتێبخانە بۆئەوەیە ،گەنجان لە کاتی سەردانکردنی ئەم سەرتاشخانەیە ، بە بێکاری دانەنیشن و کتێب و گۆڤار بخوێنەوەو زانست و زانیاری پەیدا بکەن ، لە ھەمانکاتدا، ببێتە ھاندانێک بۆ ئەوەی بە پیر خوێندنەوە بچن و ئاستی رۆشنبیری خۆیان پێ بەرز بکەن”.
کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە ماوەی دامەزراندنیەوە چوارەمین کتێبخانە دەکاتەوەو ئێستاش کار بۆکردنەوەی کتێبخانەیەکی تر دەکەن لە گوندێکی سەر بە قەزای رواندز.
یاسین برایم