دووەمین ساڵ لە رواندز شەوی یەلدا لە لایەن کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب بەرێوە چوو.. کاتژمێر٧:٣٠شەوی ٢٠_٢١ _١٢_٢٠١١ لە ھۆلی سەنتەری لاوانی رواندز بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و ھەوادارنی شیعر و گۆرانی لە ژێر ناونیشانی( شەوی یەلدا ئەودەمەی حەبیبەی تیدا ھەڵنایەت) کۆڕێکی شیعرخوێندنەوە بۆ شاعیر (کارۆخ فەھمی) بەرێوە چوو
تیدا کۆمەڵێک دەقی شیعری خۆێ پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، ھەروەھا لە نێوان دەقە شیعریەکانیشدا ، مقامێکی رەسەن پێشکەش دەکرا وھونەرمەندان (دیار غەفوورو مامۆستا ھەڵدێر ) بە چەند مەقامێکی رەسەنی کوردی شەوەکەیان جوانتر کرد و کاری مۆسیقاش لە لایەن کاک فازیل و کاک رێبین ئامادەکرابوو .
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵی رابردوو ، بوونی دیوەخانێکی فۆڵکلۆری و پێشکەشکردنی شەوچەرەی کوردەواری بوو، خۆشیەکی زۆری بە ئامادەبوان بەخشی .
یاسین برایم _ رواندز