گۆڤاری میلۆدی- دیداری: توانا عومه‌ر
ڕزگار ره‌زا چوچانی یه‌كێكه له‌و قه‌ڵه‌مه دیارانه‌ی ناو راگه‌یاندنی كوردی به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنی هونه‌ری، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌و بواره‌دا خزمه‌تێكی به‌رچاوی كردوه‌و توانیویه‌تی به ره‌خنه‌و په‌یامه‌كانی كه‌لێنێك له راگه‌یاندنی هونه‌ری كوردی پڕبكاته‌وه، هه‌روه‌ها له بواری تهلهفزیۆنیو پێشكه‌شكاریدا رۆڵێكی گرنگی بینیوه له‌ناوخۆی كوردستاندا، ئێستا به‌رپرسی سایتی هۆرهكورده كه سایتێكی هونه‌ریه‌و له‌لایه‌ن ستافێكی خۆبهخشو چالاكه‌وه كاری تێدا ده‌كرێ، چوچانی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی گۆڤاری میلۆدیدا باس له گرفت‌و كێشه‌كانی ناو راگه‌یاندنی كوردی‌و هونه‌ری كوردی ده‌كات.
توانا: بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی هۆره‌كورد چۆن بوو؟
ڕزگار: هۆره‌كورد له كاتێكدا دروست بوو كه ئێمه هه‌ستمان بهفهراغێكی گه‌وره ده‌كرد له‌بونی راگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌هونه‌ر راسته به‌ر لههۆرهكورد ماڵپه‌ڕی هونه‌ری بونی هه‌بووه گرنگیان به‌چالاكی و بابه‌ته هونه‌رییه‌كان داوه چرا تیڤی چراكان و هه‌ندێكی تر, به‌ڵام بۆنمونه چرا تیڤی به‌حوكمی زۆری دڵسۆزی بۆهونه‌ر و دوری سه‌رنوسه‌ر یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له‌كوردستان وه‌ك پێویست ده‌ستی نه‌ده‌گه‌شت به‌روماڵكردنی هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی رویان له‌هونه‌ری كوردی كردووه ئه‌گه‌رچی زۆر کاری کردوه کاک ئازاد به‌ڵام من ده‌تونم بڵێم به‌راستی له گۆره‌پانه‌که ته‌نیا بوو. ده‌بوو كاك ئازاد كوردی له چرا تیڤی چاوه‌ڕوانی لێدوانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان بێت كه به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ندانی كوردیش تاكو ئه‌مرۆ سه‌رقاڵی موجامهلهكردنی یه‌كترن نه‌ك ره‌خنه‌گرتن هه‌موو ئه‌وانه‌ش وه‌ك دوری ئازاد كوردی له‌ووڵات و بێده‌نگی هونه‌رمه‌ندان وایكردبوو وه‌ك پێویست نه‌ی په‌رژێته سه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی كه هه‌یه, وه‌ک وتم راسته خزمه‌تێكی گه‌وره‌شیان كردووه و ده‌بێت خزمه‌ته‌كانیان وه‌ك خۆی به‌باشه هه‌ڵسه‌نگێنرێت و ببینرێت چونكه به‌ڕاستی ئازاد كوردی له چرا تیڤی من ئاگادارم زۆر ماندووه و ئه‌زانم وه‌ك كورد ده‌ڵێن پێیه‌كی لهكارهو پێیه‌كیشی له‌سایته‌كه‌ی ده‌شزانم هه‌مان گرفته‌كانی ئێمه‌ی هه‌یه بۆیه من به‌ردوام ڕێزم بۆ ئه‌و ماندو بونه‌ی هه‌یه, ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس وه‌ك هاوڕێ به‌رده‌وام له‌نێو هه‌موو ئه‌و فه‌زاحه‌تانه ده‌ژیاین كه رووی له‌هونه‌ر كردووه ده‌مان بینی هونه‌ر بۆته بازرگانییه‌كی فه‌زیح بازرگانییه‌كی ئابڕوبه‌ر بازرگانییه‌كی نامه‌سئولانه و قیزه‌ون, بۆیه بڕیارماندا ماڵپه‌ڕێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و خسته روی ئه‌و دیاردانه دروست بكه‌ین و به خه‌ڵك بڵێن ئه‌وه ته‌نها سیاسی و ئیدارییه‌كان ته‌نها عه‌سكه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نین بێویژدانانه ده‌میان خستۆته كه‌لاكی سامانی وڵاته‌كه‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی ئه‌وتۆش بكه‌ن له‌هه‌مان كات ده‌مانبینی هونه‌رمه‌نده جدییه‌كان پشتگوێ خراون هه‌وڵی دێلیت كردنیشیان ده‌درێت له‌گۆڕه‌پانه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك راگه‌یاندنی زوڕنا به‌ده‌م, به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رام گه‌یاند ئێمه‌ش له‌ئاستی ئه‌و مهسئولیهته و ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بوین كه له‌پێناویدا هۆرهكوردمان راگه‌یاند.
توانا: ئامانجی كاركردنی ئێوه له ماڵپه‌ڕێكی هونه‌ریدا چییه؟ كێ له‌پشت ماڵپهڕهكهتانهوهیهو هاوكاریتان ده‌كات؟
ڕزگار: پێشتر له‌و باره‌یه‌وه شتێكم ووت شتێك له‌كوردستان به‌ناوی پیرۆزی له‌هونه‌ردا بونی نه‌ماوه هونه‌ر هۆیه‌كه بۆ روتاندنه‌وه‌ی میلله‌ت بارگرانییه‌كی تره به‌شانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی وڵاته‌كه‌مه‌وه, لێره‌دا رێزم بۆ هه‌ندێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه هه‌یه كه خۆیان و هونه‌ره‌كه‌یان نه‌فرۆشتووه, به‌ڵام بۆیه من به‌و شێوه‌یه قسه ده‌كه‌م فه‌رامۆشكردن و پشت گوێ خستنی ئه‌وانه و بێباكی و تێنه‌گه‌شتنی میللهتهكهشم له‌هونه‌ر وایكردووه ئه‌وانه‌ی كه هونه‌رمه‌ندن به‌شێوه‌یه‌ك بزرو سست بن له‌كاره‌كانیان خه‌ڵك واتێبگات وازیان له‌هونه‌ر هێناوه و پاشه‌كشه‌یان كردووه و چوون به‌لای كاری خۆیانه‌وه. بۆیه ئێمه له پێناو ده‌رخستنی ئه‌و راستیانه‌و كاركردنی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی كه باسمكرد ئه‌و ماڵپهڕهمان دروستكرد، بۆئه‌وه‌ش كه كێ له‌پشتمانه ده‌ڵێم به‌ته‌نها خۆمان و ئه‌و ستافه‌ی كه هه‌یین كه كڕێنی جێگه‌ی هۆره‌كورد له‌سه‌ر ئه‌نته‌ر نێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره بووه له‌نێوان خۆمان, وه دروستكردنی دیزاین له‌سه‌ره‌تا به‌ڕێز كه‌یوان ئاژگه‌یی كه لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێك ئه‌و كاره‌ی بۆ كردین و ئێستاش كاك هاورێ شینكی له نوێكردنه‌وه‌ی دیزاین هاوكارمان بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ماڵپهڕهكهمانه كه به‌و ماڵپه‌ڕه‌وه زۆر ماندووه و ده‌توانم بڵێم كاتێكی زۆر بۆ كاركردن لههۆره كورد ته‌رخان ده‌كات به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێك بۆیه ده‌ڵێم بڕواتان هه‌بێت جگه له‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه كه به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێك كارده‌كه‌ن هیچ كه‌سی تر له‌پشت هۆرهكوردهوه نییه, خۆزگه خوازیشم دڵسۆزێك به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له ڕێڕه‌وی ماڵپه‌ڕه‌كه هاوكاری بكردینایه.
توانا: ماڵپه‌ڕی هونه‌ری كوردی له‌سه‌ر روپه‌ری ئینته‌رنێت زۆر كه‌مه، ئێوه بیرتان نه‌كردۆته‌وه وه‌ك ئاژانسێكی هونه‌ری كاربكه‌ن، ئه‌و ڕێگریانه چین كه دێنه به‌رده‌متان؟
ڕزگار: ئه‌گه‌رچی ئه‌رشیفی كاره‌كانی هۆره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه شاهیدی كاری باشیشمان ده‌دات به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ تموحهكانی خۆمان ئێمه دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه له‌كاركردن بۆ هۆره‌كورد نه‌مان توانییوه ئه‌وه‌ی له تموحماندایه 100% بپێكین و به‌دی بهێنین, ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ماڵپهڕێكین به‌بێ میزانییه و پشتیوانی مادی هیچ كه‌س و لایه‌نێك كارده‌كه‌ین و هه‌ریه‌كه‌شمان به‌كارێكی تره‌وه خه‌ریكه تاكو ئێستا شوێن و جێگه‌یه‌كمان نییه, كۆمپیوته‌رێكی باش هێلێكی ئه‌نته‌رنێتی خێرامان نییه كاره‌كانی پێ به‌ڕێوه ببه‌ین. ته‌نانه‌ت بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕیش تاكو ئێستا قهرزراری كاك هاوڕێ شینكینین كه له‌گیرفانی خۆی پاره‌ی داوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له توناماندا هه‌یه نه‌ك ئاژانسێك به‌ڵكو باشترین ده‌زگای جدی هونه‌ری دروست بكه‌ین, به‌ڵام كه كه‌س نه‌بێت هاوكاریت بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه باسمكرد چۆن ده‌توانی كار بكه‌یت؟ خۆ ده‌زگایه‌كیش نییه داوای هاوكاری لێبكه‌یت وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵه سیاسییه‌كان, هه‌موو ئه‌وانه‌ش ڕێگرین له‌به‌رده‌م دیارخستنی تواناكانمان له‌و بواره.
توانا: بۆچی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێوه‌دا زیاتر گرنگی ده‌ده‌ن به هونه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كوردی، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده بیانیه‌كان؟ ئایا ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هونه‌رمه‌ندان هاوكاریتان ناكه‌ن یاخود چی؟
ڕزگار: ئه‌گه‌ر بته‌وێت هونه‌رمه‌ندی كورد بهێنیته قسه ده‌بێت یه‌خه‌ی بگریت بڵێت ئه‌مه گرفته‌و وه‌ره قسه‌ی له‌سه‌ر بكه. له‌كوردستان دوو سێ هونه‌رمه‌ندی لێده‌ربكه رهخنهگرو نوسه‌رێكی باشت نییه له‌و بواره كاربكات و قسه‌ت بۆ بكات, بۆیه ئه‌وه‌ش یه‌كێك لهگرفتهكانه.به‌ڵام من نازانم خه‌ڵك بۆچی واتێده‌گه‌ن كه زیاتر گرنگیمان به‌هونه‌ری بیانی داوه؟! ئێمه له ماڵپه‌ڕ سێ به‌شمان هه‌یه به‌شێكیان هونه‌ری بیانی دوو به‌شه‌كه‌ی دی بۆ هونه‌ری كوردییه, به‌ڵام دیاره زه‌قیی و سه‌ره‌نج راكێشی وێنه بیانییه‌كان واده‌كات خوێنه‌ر وا تێبگه‌ن كه گرنگی زیاترمان به‌هونه‌ری بیانی داوه ئه‌گه‌رنا پشكی شێری كاره‌كانمان بۆ هونه‌ری كوردییه.
توانا: له‌ڕوی ستافه‌وه ته‌نها یه‌ك هونه‌رمه‌ندتان تێدا ده‌بینرێ، داواتان له هونه‌رمه‌ندانی تر نه‌كردوه وه‌ك ستاف یاخود هاوكار كارتان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟
ڕزگار: راسته ئێمه ته‌نها یه‌ك هونه‌رمه‌ندمان له‌گه‌ڵدایه ئه‌ویش سوپاسی ده‌كه‌م له‌كاره‌كانی خۆی چالاكانه ده‌جوڵێت و یه‌كێكیشه له‌دامه‌زرێنه‌رانی هۆره‌كورد ئه‌وه‌ش دیسان بۆ نه‌بونی هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گرنگی راگه‌یاندن بگات، نه‌ك هه‌ر داوای هاوكاری له هونه‌رمه‌ندان, ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین بێن كێشه‌كانی خۆیان وه‌ك خۆی بخه‌نه روو ئاماده‌ین هه‌موو ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كانی ئه‌وان وه‌كو خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك پیتی لابه‌رین بڵاو بكه‌ینه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناكه‌ن ئیدی چۆن دێنه ستاف و ده‌بنه هاوكار.
توانا: پڕۆژه‌تان چییه؟
ڕزگار: ئێمه تموحمان زۆره و له‌زۆر ده‌رگاشمان داوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری و راوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تیش دانیشتوین وتومانه تكایه تا ئه‌و كاتی ده‌توانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین وه‌ك هه‌موو ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی تر هاوكاریمان بكه‌ن, پرۆژه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكی هونه‌ریمان باسكرد پرۆژه‌ی رادیۆمان خسته روو باسی دروستكردنی گۆڤارمان كرد كه‌س نه‌بوو هاوكاریمان بكات, پێم وایه به‌بێ هاوكاریش ناتوانی باسی پرۆژه بكه‌یت ئه‌گه‌رنا كێ دێت سپۆنسه‌ر یان پشتیوانی پرۆژه‌كانمان بێت با پێمان بڵێت و ئێمه‌ش ده‌توانین به‌گره‌نتی سهركهوتنمانهوه پرۆژه‌كانی خۆمانی له‌گه‌ڵ باس بكه‌ین.
توانا: پێت وایه میدیای كوردی توانیویه‌تی خزمه‌تی هونه‌ر بكات له‌كاتێكدا ده‌بینین هونه‌ری كوردی جیاوازیه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه؟
ڕزگار: له میدیای كوردیدا هونه‌ر پاشكۆیه‌كی زۆر بچوكه, ته‌نها بۆ كات كوشتن یان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. له هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان جگه لهتهرفیهات به‌رنامه‌یه‌كی جدی هونه‌ریم پێ بڵی تا بڵێین ئه‌وه كاری كردووه, من بۆخۆم له‌و باره‌یه‌وه زۆر هه‌وڵمدا تاوای لێهات له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی هونه‌رمه‌ندێك سانسۆرێكی وا خرایه سه‌ر به‌رنامه‌كه‌م له ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس ناچار بوم به‌رنامه‌كه‌م راگرت, چونكه لای ئه‌وان وایه هونه‌رو جدیات دوو شتی زۆر له‌یه‌ك دوورن كهراگهیاندنهكانیش له‌سه‌ر راگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه پرسیاریان له‌به‌رپرسانی زاگرۆس كردبوو ووتبویان ئه‌و كوڕه به‌كرێگیراوه وه‌ك بڵێت من چوبم موئامه‌ره‌م كردبێت له‌حكومه‌تێك له كاتێكدا من پرسیارم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌هزه‌له‌یه به‌هونه‌ر كرد هونه‌رمه‌ند جانۆ رۆژبه‌یانی وه‌ڵامی دایه‌وه, هه‌روه‌ها له ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزیش به‌هه‌مان شێوه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له میدیای كوردی ئێستا چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك هه‌ن كاری جدی بۆ هونه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وانه شایه‌نی ده‌ست خۆشی لێكردنن وه‌ك رۆژنامه‌ی بارزان له‌هه‌ولێر كه تاكه رۆژنامه‌یه هه‌واڵی هونه‌ری بهێنێتهلاپهڕهی یه‌كه‌می, هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی میدیاش گرنگی باشی به‌هونه‌ر داوه له‌رابردوش رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ری ره‌حمه‌تی كه داخرا تاكه رۆژنامه بوو نه‌ك هه‌ر خۆی گرنگی ده‌دات هه‌وڵی ده‌دات قه‌ناعه‌ت به رۆژنامه‌كانی تریش بكات گرنگی بههونهربدهن, ئه‌وه‌ش له‌میانی چه‌ند ته‌وه‌رێك كه له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازی ده‌كرد, له رادیۆكانیش رادیۆی نه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی هه‌موو ئازادییه‌كیان دابوو بهمن كه خزمه‌تی هونه‌ر بكه‌م و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیشیان بۆ ده‌كردم. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وا كاك كورده له‌زۆر به‌رنامه‌یه‌ك خۆی له‌ژووری كۆنترۆڵ ئاماده ده‌بوو ئه‌و په‌ڕی ده‌ستخۆشیشی هه‌بوو بۆ ئه‌و ئه‌ڵقانه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وای هونه‌ر كه زۆرترین قسه‌ی جدی تیا بكرایه له‌سه‌ر هونه‌ر, به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه من ووڵاتم لێ قه‌ده‌غه كرا نیاز خان درێژه‌ی به به‌رنامه‌ی نه‌وای هونه‌ردا و نازانم ئێستا چاره‌نوسی ئه‌و به‌رنامه جدییه به‌كوێ گه‌شتووه. بۆیه ئه‌وانه‌ی لێده‌ربكه وه‌ك ووتم له هه‌موو میدیاكان هونه‌ر پاشكۆیه‌كی بچوكه بۆ تهرفیهات و كات كوشتن به‌ڵام ئه‌وه‌شم له‌یاد نه‌چێت هه‌ندێك گۆڤاریش هه‌ن كه‌له‌و باره‌یه‌وه خزمه‌تیان كردووه و به‌رده‌وامن.
توانا: بۆچی هونه‌رمه‌ندان هه‌میشه له‌گله‌یی ئه‌وه‌دان كه هونه‌ری كوردی به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی ده‌ڕوات؟ ڕاگه‌یاندنی كوردی چی كردوه بۆ ئه‌مه؟
ڕزگار: راگه‌یاندنی كوردی به‌هونه‌ر خزمه‌تی خۆی ده‌كات نه‌ك خۆی خزمه‌تی هونه‌ر بكات بۆیه نامه‌وێ زیاتریان له‌گه‌ڵ بڵێم و له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌ڵگه‌م زۆر لایه چونكه بۆ خۆم له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان كارمكردووه, له‌باره‌ی گله‌یی هونه‌رمه‌ندانیشه‌وه قسه زۆره جارێ ئه‌وان توانیویانه له‌هونه‌ر بگه‌ن تا بتوانن هونه‌رێكی دروست پێشكه‌ش بكه‌ن؟؟ ئه‌وكات ئێمه و خه‌ڵكیش گوێ له گله‌ییه‌كانیان بگرێت من تاكو ئه‌مرۆ جگه له‌بۆڵه بۆڵێكی ژێر لێو كه له‌هه‌ندێ لهچاوپێكهوتنهكانیان ده‌یكه‌ن ئه‌ویش له‌په‌نای یه‌ك دنیا موجامه‌له بۆ پاساوی ئه‌و بۆڵه‌بۆڵه‌ش هیچ گله‌یی و ره‌خنه‌یه‌كی جدیم لێنهبیستوون گله‌یی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆچی پاره‌ی ئهلبومێكیان ناده‌نێ؟ بۆچی كلێپێكیان بۆ ناكه‌ن؟ بۆ پاره‌ی شانۆگه‌رییه‌كیان پێناده‌ن؟ بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه له‌خۆیان بپرسن ئه‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ر شانۆگه‌رییه‌كه‌یان بینه‌ری هه‌بوو پاره‌ی پلیته‌كان چی لیده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر بینه‌ری نه‌بوو شانۆ بۆ كێ نمایش ده‌كه‌ن؟ یان ئه‌گه‌ر ئه‌لبومه‌كه‌یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن پڕفرۆش بوو بۆچیانه بۆ گیرفانیان یان وه‌ك هونه‌رمه‌نده بیانییه‌كان ده‌ده‌ینه منداڵه بێ باوك و بێ كه‌سه‌كان؟ باشه ئه‌گه‌ر تۆ داوای پاره‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ت ده‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر داهاتی هه‌بوو لهداهاتهكهشی خۆش ببیت! به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وان ته‌نها گله‌ییان له سه‌ر كێشه شه‌خسییه‌كانی خۆیان هه‌یه یان له نه‌بونی سیسته‌مێكی باش بۆ كاره هونه‌رییه‌كان؟ یان له‌نه‌بونی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی مافی هونه‌رمه‌ندان؟ یان له نه‌بونی ده‌زگایه‌كی پێشكه‌وتوی هونه‌ری؟ بێگومان ئه‌وان گله‌یی و ره‌خنه‌ی شه‌خسیان هه‌یه. بۆیه من پێم وایه ئه‌وه‌ی ئه‌وان جگه له‌بۆڵه بۆڵ هیچی تر نییه و ناتوانم ناوی بنێم ره‌خنه.
توانا: دوا وته‌تان چییه؟
ڕزگار: سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن له‌به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ماڵه‌په‌ڕه هونه‌رییه‌كان شتێكی جیاوازه له‌وه‌ی میدیاكان ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌گرنگی دانتان به‌هونه‌ر, به‌هیوام ئێمه ئه‌گه‌ر له‌ڕابردووش نه‌مانتوانی بێت له داهاتوو له‌ئاستی ئه‌و بهڵێنهدابین كه داومانه بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر به‌مانای له‌خزمه‌تكردنی هونه‌ر نه‌ك موجامهلهكردنی هونه‌رمه‌ند. كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌رشیفی كاره‌كانمان ده‌ڵێت كارمان كردووه یان نا, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كراوه ئه‌گه‌رچی به‌به‌راورد له راگه‌یاندنه‌كانی دیكه كاری زۆر باشن به‌ڵام به پێوه‌ری تموحهكانی ئێمه له‌و ئاسته‌دانین به‌هیوام له‌داهاتوو كاری باشتر بكه‌ین ئه‌گه‌ر رێم بده‌ن ده‌مه‌وێت زۆرسوپاسی كاك عومه‌ر فارس به‌رپرسی كوردستان نیت بكه‌م كه هاوكاری باشی كردوین له‌سه‌ره‌تاوه و له ئێستاش هاوكارمانه.
پڕۆفایل:
من ناوم رزگار ره‌زا چوچانی یه ماوه‌ی 10 ساڵێكه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌م و تایبه‌تتر له‌بواری هونه‌ر كارم كردووه, بۆماوه‌ی دووساڵ ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی نه‌وای هونهربووم له رادیۆ نه‌وا، له‌سه‌ره‌تاوه تاكو داخستنی به‌رپرسی فایلی هونه‌ری رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر بووم كه چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك بوو. له ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس چوار ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی هارمۆنیم له‌گه‌ڵ شه‌یما ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كرد به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی هونه‌رمه‌ند جانۆ رۆژبه‌یانی له‌و مه‌هزه‌له‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ناوی هونه‌ره‌وه ده‌یكات سانسۆر خرایه سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی من منیش به‌رنامه‌كه‌م راگرت و ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌شم له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه ده‌ركرا كه هونه‌رمه‌ند تارق ئاكره‌یی بوو، له‌ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز پێنج تاشه‌ش ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌یه‌كم به‌ناوی هونه‌ر لێره ئاماده‌و پێشكه‌ش كرد, دواتر بینیم ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه‌م كه ره‌خنه‌گرتنه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ته‌له‌فزیۆنه‌كه ناگونجێت له‌وێش به‌رنامه‌كه‌م راگرت، بۆماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی لاپه‌ڕه رۆشنبیری هونه‌رییه‌كانی رۆژنامه‌ی بارزان بووم له‌زۆربه‌ی رۆژنامه‌كان بابه‌ت و راپۆرت و به‌داوادا چونم له‌سه‌ر هونه‌ر و گه‌نده‌ڵییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كورد بڵاوكردۆته‌وه وه‌ك رۆژنامه‌ی هاووڵاتی ئاوێنه ومیدیا وچهندێكی تر, ئه‌وه جگه له‌ماڵپه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانی به‌دواداچونه‌كانم له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان و راپۆرته‌كان له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌وانی له‌كوردستان ئاماژه‌ی پێدرا به‌هۆی جاسوسی و ته‌قریر نوسی یه‌ك دوو به‌ناو هونه‌رمه‌ند زیندانی كرام بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك, دواتریش ووڵات به‌ده‌ر كرام ئێستا له‌كه‌مپێكی ووڵاتێكی ئه‌وروپا ده‌ژیم دوور له ماڵ و منداڵ و سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی هونه‌ری هۆرهكوردم.