کامەران حاجی ئەلیاس
کتێبی (ھاوڕێیانی پەروەردە) لە نووسینی نووسەر ( سوھەیل تاھیر عەبدولڵا ) ،کۆمەڵی بابەتی گرنگی پەروەردەیی پەیوەست بە منداڵ ، خێزان ، مامۆستا ، کارگێری قوتابخانە ، سەرپەرشتیار لە خۆدەگرێت لەدەستپێکی کتێبەکە، نووسەر زۆری گرنگی بە رۆڵی منداڵ لەھەموو روێکەوە دەدات ھەرلەسەرەتای لەدایک بوونی تا تەمەنی ١٨ ساڵی نووسەر بەووردی باس لە قۆناغی چۆنیەتی مامەڵەکردن لە منداڵ دەکات وەکو : خواردنی تەندروستی منداڵی تازە لەدایک بوو،چۆن منداڵی کۆرپەلە ھەستی خۆی دەردەبڕێت ،چۆن دڵ ودەروونی منداڵەکەت بۆخۆت رادەکێشیت،چۆن میشکی منداڵ گەشەدەکات، چۆنت منداڵەکەت پەروەردەی دەکەیت.چۆن منداڵەکەت ھان دەدەیت کە ھەڵسوکەوتەکانی دروست بێت،ئەو فاکتەرانەی منداڵ بەرەو خراپی ئاراستە دەبات،چۆن منداڵەکەت کۆنترۆڵ دەکەیت ،خەوزرانی منداڵ ،خەونی ناخۆش و تەرمایی،ئاخاوتن و رۆیشتن لە کاتی خەودا ،میزکردنی منداڵ لە خەودا،پێدادانی ددان لە کاتی خەودا،منداڵ بەناز،درۆکردن لای منداڵ لەگەڵ چەندین بابەتی تری پەیوەندار بە منداڵ و خێزان..
ھەر لەکتێبەکەدا نووسەر باس لە رۆڵی خێزان و قوتابخانەو مامۆستا و کارگێری قوتابخانە و دامەزراوە پەروردەییەکان دەکات چەندین رێنمایی گرنگ ئاراستەی قوتابییان و دایک و باوکان دەکات کە ئامانج لێی ھۆشیارکردنەوەی قوتابیان و دایک و باوکان خێزان بەگشتییە، بەجۆرێک کە بتوانن نەوەیەکی وا دورەست بکەن لە داھاتوو چەکێکی گرنگ بن بۆ بونیاد نانی کۆمەڵگەیەکی ئارام و پێشکەوتوو.
لەلایەکی ترلە کتێبەکە تیشک خراوەتە سەر قۆناغەکانی خوێندن و رۆڵی مامۆستا و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە بنیادنان و پەروەردە کردن و چەسپاندنی چەندین بەھای بەرزی کۆمەڵایەتی لە ناخی قوتابیان بەئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی . کە لە کتێبەکەدا خێزان و دامەزراوە پەروەردەییەکانی پێکەوە بەستۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێ بە باشترین شێوە منداڵانی کوردستان پەروەردە بکرێن.
لایەنی کارگێری قوتابخانەخاڵێکی گرنکی ھەرقوتابخانەیەکەیەکی سەرکەوتووە، نووسەر بەووردی باس لە زیرکی و بەرێوەبەر دەکات وەکو سەرکردەی کارگێری لە نێو قوتابخانە ناوی دەھێنت لایەنە ئەرێنی ونەرێنی لە بەرێوەبەردنی قوتابخانە دەخاتە ڕوولە ھەمان کات پەنجەدەخاتە سەر ئەو کێشەو گرفتانە کەڕووبەڕووی قوتابخانە دەبنەوە، باس لە عەقلیەتیکی تاک دەکات کەلەلای ھەندێ بەرێوەبەر، بەداخەوە تاوەکو ئێستاش لەبەرێوەبەردنی ھەندێ قوتابخانەکان پەیڕەو دەکرێت وەکو خۆسەپاندن و خۆ بەزل زانین .
نووسەر باس لەگرنگی پلان و ئامار دەکات و بەدوو خاڵی سەرەکی دادەنێت بۆ پێشکەوتنی ھەردەزگایەک و ھەروڵاتێک بەجۆرێک گەشەساندن بەبوونی پلان و ئامار ..ئەم کتێبە گرنگی زۆری ھەیە بۆ کارگێری قوتابخانە ھەربۆیە لەلایەن وەزاڕەتی پەروەردەی ھەرێم چاپکراوە ودابەشی سەرقوتابخانەکان دەکات.
لەکۆتاییدا دەڵێم ئەم کتێبە زۆر بابەتی تر لە خۆدەگرێت کە ناکرێت لێرەدا ئاماژەیان پێبدەین بەڵام گرنگە ھەریەک لە کەس وکاری قوتابیان ،مامۆستا ، بەرێوەبەر ، سەرپەرشتیار تانەنەت قوتابیانیش ئەم کتێبە بخوێنێتەوە دەست خۆشی لە نووسەر مامۆستا ( سوھەیل تاھیر عەبدولڵا ) کە ئەمە دووەم کتێبی چاپکراوی خۆیەتی لەبواری پەروەردا.
شایانی باسە رۆژی ٧ی ١١ی ٢٠٢٣ لە شاری ھەولێر،لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، ئەم کتێبەلە رێوەڕسمێک دا،بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی پەروەردەیی ناسێندرا و بەواژۆی نووسەر بەدیاری بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا.
Discussion about this post