ن/ کامەران حاجی ئەلیاس
شارەزایی لەھونەری مامەڵەکردنی ھونەری گفتۆگۆ لە ھەربوارێکی ژیان دا زۆر گرنگە بەڵکو خاڵێکی ئەرێنییە بۆ سەرکەوتن بەتایبەتیش لە بواری پەروەردەو فێرکردن دا … کوردیش دەستە واژەیەکی جوانی ھەیە کاتێ دەڵێت”کورت پوخت” دەبێ ئەو کەسەی لە بواری پەروەدە کار دەکات توانستی شێوازی گفتۆگۆ بزانیت چۆن وا لەبەرامبەر دەکەیت گوێ لە قسەکانت بگرێت لەھەمان کاتدا ئەو کەسەی قسەدەکات ، دەبێ ئاگاداری بەکارھێنانی ئاماژەکانی بزانێت لەچ کات وشوێنێک دەست و پەنجە و چاو روخساری بەگشتی چۆن بەکاریان دەھێنێت بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر بڕوا و قەناعەتی بەقسەکانی بکات… کتێبی (ھونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانەکان)-م خوێندەوە کەلە نووسینی نووسەری بواری پەروەردە مامۆستا “سوھەیل تاھیر عەبدولڵا ” یە،لەمیانی خوێندنەوەم بۆ ئەم نامیلەکە،بۆم دەرکەوت کە سودێکی زۆری بۆ بەرێوەبەر و مامۆستا و دایببان وخێزان تانەت بۆ سەرپەرشتیارانیش ھەیە زانیاری زۆر بەسوود لەخۆدەگرێت،کە لە ژیانی رۆژانە لە کاتی ھەڵسوکەتکردن لە نێو قوتابخانەکان بەتایبەتی بۆ بەرێوەری قوتابخانە بەگرنگی دەزانم…
ئەم کتێبە ھەرچەندە بە قەبارە بچووکە بەڵام لەلام گرنگە. چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت باس لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی بەرێوەبەرە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانە ھەروەھا بەشێوەیەکی زانستی و پەروەردەیی باس لەم خاڵانە دەکات:
– ھونەری مامەڵەکردن (ئەتەکێت).
چەمک و ھونەری ئەتەکێت. (Etiquette) – جۆرەکانی
-جۆر و شێوازی ھونەری ئەتەکێت.
پێناسەی ئەتەکێت. (Etiquette)-
– سیفەت و خەسڵەتەکانی ھونەری ئەتەکێت.
– رۆڵی بەرێوەبەر لەناو دامەزراوەی پەروەردە.
– چەند سیفەتێکی پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانە.
– ئامانجی ھونەری مامەڵەکردن.
-پەیوەندی نێوان بەرێوەبەر و مامۆستا.
-چۆن مامەلە لە گەڵ ئەو جۆرە مامۆستایانە دەکەیت.
-کۆبوونەوەی مامۆستایان چۆن بەرێوە دەبەیت.
-چۆن کارەکان دابەش دەکەیت.
-ژووری کارگێڕی تا چەند گرنگە سەربەخۆ بێت.
-چۆنیەتی بەرێوەچوونی رۆژی بەرزکردنەوەی ئالای کوردستان.
-بڕیارەکانی قوتابخانە تا چەند جێبەجێ دەکرێت لە لایەن مامۆستاکانەوە.
تا چەند مامۆستاکان ھاوکارن لە گەڵ ئیدارە و دەستەی کارگێری. –
-مامەڵەکردنی بەرێوەبەر لە گەڵ سەرپەرشتیاری قوتابخانە.
-مامەڵەکردنی بەرێوەبەر لە گەڵ بەرپرسانی پەروەردە.
-مامەڵەی بەرێوەبەر لە گەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکان پەیوەندی مامۆستایان لە گەڵ یەکتر لەناو قوتابخان.
-پەیوەندی مامۆستا لە گەڵ قوتابی.
-پەیوەندی نێوان قوتابیان.
لەو کاتەی دەست خۆشی لە برای بەرێزم مامۆستا سوھەیل دەکەم بۆ بە چاپکردنی ئەم کتێبە کەلەسەر ئەرەکی خۆی ئەم کارە پەروەردەییەی کردوە لە ھەمان کاتدا داوا لەوەزارەتی پەروەردە دەکەم کە ئەم کتێبەچاپ بکات دابەشی سەرگشت قوتابخانەکانی ھەرێم بکات.
Discussion about this post