سه‌ما و سه‌ماکه‌ر [ره‌قص و راقیصه] ئه‌و دوو ووشه یه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا به چاوی سووک سه‌یرده‌کرێت . لۆ ئه‌وه‌ی له هونه‌ر جیا بکرێته‌وه ووشەی [قه‌حپه‌ی] ده‌خه‌نه پشتی یان پێشی سەماکەر[راقیصە] که . ئه‌وه دواکه‌وتوویی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی یه ، بگره هه‌تا دواکەوتوویی باری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که‌ش نیشان دەدات .
له زه‌مانی پێش ئاینی ئیسلام و دوای ئاینی ئیسلامیش سه‌ماکه‌ر هه‌بوون و له به‌رده‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمانان سه‌مایان کردووه و جارجاره [پاشا وسەرکردە ]کان بۆ خۆشی دانیشتنیان بانگی کوڕ و کچیان کردووه بۆیان بڕهقصن[سەمابکەن] . له‌ناو کورد دا هیچ راقیصهیهکی شێوه‌ی [سامیه جه‌مال و فیفی عه‌بده و دینا و نه‌جوا فوئاد] و سەدانی تر ، له شاشه‌ی سینه‌ما یا ته‌له‌فزیون به‌دیار نه‌که‌وتوون ، ئه‌گه‌ریش له باڕ و مه‌لهاکان بوونی یان هه‌بووبێت ئه‌وه نادیاربوون یان ناوی خۆیان گۆڕی وه و هه‌ویه‌ی کوردبوونی خۆیان سڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عائیله‌که‌ی خێزانه‌که‌ی له‌که‌دار نه‌کات و به‌قه‌ولی دواکه‌وتووی کوردی دا [شه‌ڕه‌ف] یا [ئابروو]یان نه‌چێت .
له تورکیا ئه‌و هونه‌ره زۆره و که‌سیش شه‌رم دایناگرێت ره‌قص بکات و هه‌ندێک جار له باڕه‌کانیش له‌به‌رده‌م گۆرانی بێ‌ژان به نیمچه ڕووتی سه‌ما ده‌که‌ن . ئه‌و له‌ش ولاره جوانه‌ی سه‌ماکه‌ر خه‌ڵکی که‌یف خۆش ده‌کات و ئه‌وه‌ندی سه‌یری هونه‌ری و له‌شی سه‌ماکه‌ر ده‌کرێت ، سه‌یری گۆرانی بێژه‌که ناکرێت . جاره‌کیان له کاروانسه‌رای دیاربه‌کر به شه‌که‌تی و ماندوویی له‌گه‌ڵ شوفێری ته‌کسی نێوان دیاربه‌کر و سلوپی له چێشتخانه‌که‌ی دانیشتین دیاره سهرمێزهکهیان پڕکردین له گوڵ بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه که غه‌ریبین و میوانین ئه‌گه‌رچی من له دیاربه‌کری ده‌ڵاڵ و مه‌هابادی خۆشه‌ویست و قامێشڵۆی ره‌نگین خۆم به غه‌ریب نایه‌ته به‌رچاو . ئه‌و شوفێره کورده‌ی سلوپی له‌به‌ر ترسی ڕێگا و ناخۆشی مایه‌وه و منیش به هۆی خۆشه‌ویستیم بۆ ماندووبوونی داوام لێکرد له‌سه‌ر حیسابی من بخواته‌وه و بخوا و 50 دۆلاریشم وه‌کو دیاری دا پێی تاوه‌کو بۆ منداڵه‌که‌ی به‌ناوی من ده‌ستێک جلوبه‌رگی بۆ بکڕێت . هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌وه بووه کۆمه‌ڵێک ساڵ په‌یوه‌ندی مان ماوه و چه‌ند جاره‌کیش سه‌ری هه‌ولێری داوه و چوبووه سه‌ردانی دایهوخوشکان . که گۆرانی بێژ و سه‌ماکه‌ر نزیکمان بوونه‌وه به ژنهسهماکهرهکهم گووت بێته‌وه لامان حه‌ز ده‌که‌م تۆزێک قسان بکه‌ین ، به‌ڵام بیرنه‌کاته‌وه بۆ ڕابواردن . سه‌یری به قسه‌که‌م هات ، که شوفێره‌که کردی یه تورکی دیاره نیوه‌ی شه‌و ده‌ستی هه‌ڵده‌گرت له سه‌ماکردن و دهستهخوشکهکی تری هاته سه‌ر شانۆ له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر . شوفێره‌که ده‌یزانی بیر له‌وه ناکه‌مه‌وه شوێن بۆ ئه‌و ژنه‌ش بگرم ، ئه‌گه‌رنا ئه‌و حه‌زی ده‌کرد له‌گه‌ڵ رووس و تورک و بولگاری ڕابووێریت به‌ڵام که‌زانی من حه‌زم له کڕینی ڕابواردن نی یه ئه‌ویش هه‌تا ڕۆیشتنی من به‌ته‌نها بوو جا نازانم شه‌و چووه کوێ . ژنه که هات و به جله‌کی تر دانیشت و زانی من موشته‌ری چه‌ور نیم داوای شه‌ربه‌تی کرد گه‌لێکم گووت کۆکتێلهک نۆش بکات ، داواکه‌ی قه‌بووڵ نه‌بوو ، له‌باری هونه‌ری ره‌قص قسه‌مان ده‌کرد . من حه‌زم ده‌کرد بزانم ناسنامه‌ی چی یه . ئه‌وه تاقه خواستی من بوو . له پڕ گووتی ئه‌ز کرمانجم ژ باژیری [وان]م یان ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به وان شوفێر به تورکی گووتی مه‌ڵی کرمانج کرمانج به ڕووتی سه‌ما ناکه‌ن . به‌ڵام من لێنه‌گه‌ڕام و به سه‌بری به‌و کوردی یه‌ی ده‌مزانی قسه‌مان ده‌کرد و خانمیش به کرمانجی وه‌ڵام و په‌یڤی ده‌درکاند . له مێژبوو هاتبووه دیاربه‌کر و نیشته‌جێ ئه‌و شاره بوبوو به هێواشی له شوفێری گه‌یاند ئه‌و یه‌که‌م و دوا سه‌ماکه‌ری کرمانج نی یه له تورکیا به‌ڵکو له ئه‌سته‌مبۆڵ و ئه‌نتاڵیا و ئه‌نقه‌ره و ئه‌زمیر و شوێنه‌کانی تر به‌ناو وناوبانگی تورکیا گه‌لێک زۆرن . له‌به‌ر خاتری من به کرمانجی قسه‌ی کرد ئه‌گه‌رنا تورکی یه‌که‌ی بۆ ئاسانتر بوو ، سه‌ره‌تا شوفێره‌که نه‌یده‌زانی کرمانجه ، تورکی یه‌که‌ی زۆر چاک بوو . شوفێری پیاو له‌به‌ر عه‌یبه‌ی حه‌زی نه‌ده‌کرد بزانی کرمانج ره‌قص ده‌که‌ن . ئێستاکه‌ش نه‌مزانی ناوی ته‌واوی ئه‌و خوشکه چی یه چونکه ناوه‌کی تورکیانی و ئه‌وڕوپی به ئیمه گووت . که زانیمان ناوی خۆی یا ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی نی یه .
مه‌به‌ستم له‌و نموونه‌یه ئه‌وه‌یه که پیاوی کورد زۆر به زه‌حمه‌ت بۆی هه‌زم ده‌کرێت ژنی یا خوشکی یا دایکی راقصه بن. جاران له کورده‌واری گۆرانی گوتنیش بۆ ژن به چاوی سوک سه‌یر ده‌کرا .
خه‌ڵکی تورکیا سه‌دا نه‌وه‌د و زیاتر له‌سه‌ر دینی ئیسلامن ، به‌ڵام رهقسیان بۆ حه‌رام نی یه و له ته‌له‌فزیونی دهرهقسن . گه‌لێک فلیمی کۆنیان هه‌یه ئه‌و هونه‌ره نیشان ده‌دات . ئیبراهیم تاتلساس له که‌ناڵه ته‌له‌فزیونه‌که‌ی گه‌لێک جار گۆرانی ده‌ڵێت و راقیسهش بۆی باده‌ده‌ن . هه‌ندیک جاریش شایی بۆ ده‌که‌ن .
نازانم [ئیبۆفهندی] که‌سی کوردی به‌ناوبانگ کردی یه له‌و هونه‌ره یان هه‌ر تورکان ده‌هینیته سه‌ر شانۆ .
میسری یه‌کان گه‌لێک پێشکه‌وتوون له‌و هونه‌ره له زۆربه‌ی فلیم و تهمسیلیهکانیان ره‌قص هه‌یه . هونه‌رمه‌نده‌کانی به‌ناوبانگ سه‌مای خۆیان به نیمچه ڕووتی و نیـمچه جلوبه‌رگی ته‌نک له فلیمه‌کان دهرهقسن و ده‌بێت سه‌ماکردن بزانن . هونه‌رمه‌نده پیاوه‌کانیش هه‌ر دهرهقسن و شاره‌زای یان هه‌یه له و بواره دا . هه‌ریه‌کێکیان ده‌بینیت باده‌ده‌ن و چاکیش ئه‌زمونیان هه‌یه .
نازانم له هونه‌ره‌جوانه‌کان یان له‌به‌شی ته‌مسیل [کچه‌کان و کوڕه‌کان]مان فێره سه‌ماکردن ده‌کرێن یان تابۆیه و به عه‌یب له قه‌ڵه‌م ده‌درێت . ئێستاکه کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و هونه‌ره به چاوی سووک سه‌یر نه‌کرێت و ڕێگا له‌و کارمامزانه نه‌گیرێت ئه‌گه‌ر بێت و حه‌ز و ئاره‌زوویان ئه‌و هونه‌ره بێت و ده‌بێت وه‌کو جۆرێک له هونه‌ره‌کان سه‌یر بکرێت .
به‌کوردی و کورتی سه‌مای ڕۆژهه‌ڵاتی [رقصه شرقیه] جۆره سه‌مایه‌که له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باکووری ئه‌فریقا [لیبیا و مه‌غریب و جه‌زائیر و تونس و مۆریتانیا] هه‌یه .
شاره‌زایان له‌و بواره‌وه مێژووی سه‌ما [ره‌قص] ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌زاران ساڵانی پێش له‌دایک بوونی مه‌سیح ، گوایه له وڵاتی نێوان دووڕووبار [بلاد مابین النهرین] سه‌ری هه‌ڵداوه و په‌یوه‌ندی به په‌رستنی خوایی هه‌بووه . هه‌ندیک جاریش باس له‌وه ده‌کرێت گوایه دایک له‌کاتی منداڵ بووندا له چوارده‌وره‌ی خۆی سوڕاوه‌ته‌وه و لاسایی ئه‌وه کراوه‌ته‌وه و بووه به سه‌ما . ئه‌و سه‌مایه به‌وه به‌ناوبانگه که له‌ش ولاری ژن به‌دیار ده‌خات و به نیمچه ڕووتی له‌سه‌ر شانۆ یا له ئاهه‌نگ و له باڕ و مهلههکان سه‌ماکه‌ر خۆی نیشان ده‌دات و هونه‌ره‌که‌ی پیشان ده‌دات . سه‌ماکه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌نگی یان سه‌دای مۆسیقا له‌ش ولاری بجولێنیتهوه ، هونه‌ری سه‌ماکه‌ر له‌وه‌وه به‌دیار ده‌که‌وێت که له‌گه‌ڵ سه‌دای مۆسیقا و ئاواز و ده‌نگی گۆڕانی بێژه‌که سه‌ما بکات و ئه‌ندامانی له‌شی بجولینیتهوه . سه‌ماکه‌ر شان و سینگ و زگ[سگ] و سمت و نێک و ڕانی دهجولێنیتهوه و هه‌ندێک جار خشڵ و پوله‌که‌ی ته‌نه‌که و بازنه‌یی به ناو قه‌د و قاچ و سینگ و پێش و پاشی له‌شی شۆڕده‌کاته‌وه و دهیجولێنیتهوه و ئه‌ویش ڕێک ده‌خات له‌گه‌ڵ ده‌نگی مۆسیقا و گۆرانی بێژه‌که . سه‌ماکه‌ر هه‌ندێک جار شیر و دار و په‌ڕۆکی ئاوڕیشم یا ده‌سماڵی ته‌نک و قوماش به‌کار ده‌هینێت و شاره‌زایی سه‌ماکه‌ره‌که ده‌رده‌که‌وێت له هونه‌ری به‌کار هێنانی ئه‌مانه . ئه‌وانه‌ی شاره‌زایی یان له‌و بواره هه‌یه ده‌توانن زیاتر گرنگی به‌و باسه بده‌ن و به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه زانیاری بخه‌نه به‌رچاوی خوێنده‌واری کورد .
فه‌هد گرده‌وانی 4/12/2010 ستۆکهۆڵم