دواى چەندین کارى کلیپ و کارى تەلەفزیۆنى دڵدار جاف کۆتایی هێنا بە یەکەم کارى کورتەفیلمى خۆی، کە ئەو فیلمە بۆ فێستیڤاڵی داربەڕووى زێڕینى هەولێر بەرهەم هاتووە.
ئەمە ناوەرۆکی کورتە فیلمی (رازی باران و حەرفێکی جادوویی) یە،کە لە نووسینی (مەهدی زریان) و سیناریۆی (پشتیوان خامۆش)و دەرهێنانی (دڵدار جاف) و وێنەگرتنی (خالید محەمەد)ە و لەلایەن هەریەکە لە (میهران ئەنوەر) وەک ئەکتەرى سەرەکی و دوومندالڕ رۆڵەکە بەرجەستە دەکرێت.
دڵدار جاف دەربارەى بەکارهێنان و کارکردنى ئەو هەموو گەنجە بەیەکەوە گوتى: ئێمە وەک ستافێکی تازەی گەنجان دەستمان بەکارکردن کردووە لەبواری بەرهەم هێنانی فیلمیدا، ئامانجی سەرەکی ئێمە ناساندنی ئەو توانا شاراوانەی ناخی ئەم گەنجانەیە کە بۆیەکەمین جارە کار لە بەرهەمێکی فیلمسازیدا دەدەکەن، کە بەوپەڕی تواناوە کاردەکەین بۆ پێشبڕکێی بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باش لە هەر فێستیڤاڵێکدا کە کورتە فیلمەکەمان بەشداری بکات.
مەسعودى مەلا هەمزە