و:ئیلیڤان خالید…تایبەت بەچرا : ئەمە ووتەیەکی دکتۆرە هبەیە کاتێک پرسیاری لێکرا . دکتۆرە هبە تاکە ژنە دەتوانین بلێین کە لە بواری سێکس و زەواج دا تەخەسوسی کردووە و گرنگی پێ دەدات . هەندێک پرسیار ی لێکراوە کەزۆر ڕاشکاوانە وەڵامی داونەتەوە وەک : زۆرترین گلەیی و گازاندەی ژنان و پیاوان چیە ؟
د. هبە : ژنان گلەییەکانیان جیاوازە بە پێی تەمەن یا زەواج کردنیان یاخود بە پێی کولتور ، زۆرێکیان جۆرە گلەییەک دەکەن کە گلەیی نیە بەڵکو لای من حاڵەتێکی سرووشتی دەبینێت ، بۆ نموونە هەست کردن بەچێژی سێکسی کە خانمێک باس لەوە دەکات کە چێژی ناوەکی جیاوازە لە دەرەکی ، ئەمەش سرووشتیە چونکە هەستکردن لە کاتی سیکسی راستی دا جیاوازە لەگەڵ دەستبازی و یاری کردن لە سەرەتای هاوسەرگیریدا ئەویش بەهۆی تەواونەکردنی پەیوەندیە سێکسیەکەیە. بەڵام پاش ماوەیەک لەدوای هاوسەرگیریەکە کە ئەو گلەییە بکەن بەهۆی بێتاقەتبوون یا هاوسەرەکەی بەماوەیەکی کورت کۆتایی بە سێکس کردن دێنێت و پێش سێکس یاری و دەستبازی لەگەڵ ناکات کە ئەمەش بۆ نەزانی دەگەڕێتەوە.
بە نسبەت پیاوانیش زوو دەرهاویشتنی تۆواوە کە لەدوایی دا ئارەزووی لەسەر خێزانەکەی نامێنێت بەپێچەوانەی ئەو کاتەی کە هاوسەرگیریەکان نوێ بوو ە ، هۆکاریش زۆرە وەک ڕۆتین و نوێ نەکردنەوەی ژیان ، زۆر جار دەبینین گرنگی نادرێت بە ووتەی شیرین و بیروو ڕاگۆڕینەوە ، چارەسەرکردنیشی بەگۆڕینی شێوازی ژیان و شکاندنی ئەو بێ تاقەتیەیە کە هەستی پێ دەکرێت و ڕەخساندنی کات بۆ گفتووگۆکردن لەسەر ژیانیان …هتد
تا چ ڕاددەیەک شەرم کاردەکاتە سەر پەیوەندی سێکسی هاوسەرەکان ؟
د. هبە: شەرم کاردەکاتە سەر پەیوەندی سێکسی ژن و مێرد بەتایبەتی ئەگەر شەرمێکی مێینە بێت چونکە ئێمە لە کۆمەڵگایەک دا پەروەردە بووین کە کچان هەستی خۆیان سەبارەت بە سێکس دەرنابڕن کە وابەستەی شە رمن ، کە ئەمەش کێشەیە بۆ هاوسەرەکەی چونکە دەیەوێت لای خێزانەکەی پەسەند بکرێت ، بەهۆی ئەم شەرمەوە پێویستیە سێکسیەکانی دەستەبەر ناکرێت وە پێی وایە ئابڕووی دەچێت و نابێت ، ئەمانەش کاردانەوەی خراپ لەسەر تەندرووستی جەستەو دەروونی دەبێت وەک تووشبوون بە خوێن تێزان لە ناوچەی حەوز یا ئازاری پشت یا خوێن هاتنی زۆر(نزیف) لەسوڕی مانگانە دا .
کاتێک ژن ناگاتە چێژ ئایا کاردەکاتە سەر پەیوەندی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی ؟
د. هبە : لەوانەیە تووشی سارد یەکی بکات بەس نەخۆشی نیە بەڵکو حاڵەتێکی کاتیە . لەوانەیە جارێک سارد و سڕ بێت لەکاتی سێکس دا وە جاریش هەیە وانەبێت . مەبەستیش لە ساردو سڕی واتە کارلێک نەکردن ، لەوانەیە کێشەیەک ئاژاوەیەک هەبێت لەنێوانیان دا وا دەکات ساردیەک لە سێکس کردنەکە هەبێت ئەمەش وەک ووتمان کاتیە چونکە ژنێک نیە وادرووست کرابێت کەهەستێکی ساردی هەبێت بەرامبەر سێکس . یا نەزانی دەور دەبینێت کاتێک پیاوەکەی نەزانبێت لەچۆنێتی گەیاندنی خێزانەکەی بەچێژی سێکسی ، هەردوولا واهەست دەکەن کە دەبێت لە خۆوە ئەم چێژە سێکسیە درووست ببێت ، لەوانەشە پیاو ئارام گر نەبێت تا خێزانەکەی تەواو دەبێت ، یا زوو تۆواوەکەی بێتەوە و ژنیش پێویستی بەکاتی زۆرتر هەیە . لەم حاڵەتانەدا ژن وا هەست دەکات کە کەسێکی سارد و سڕە ، بەڵام نازانێت یەکێک لەو هۆکارانەیە کە باس کرا ئەمانەش پێویستیان بە ڕۆشنبیریەکی سێکسی هەیە ئەکەر ڕۆشنبیربێت دەزانێت کە شتێک هەیە پێی دەوترێت لوتکەی چێژوەرگرتن لە سێکس دا