د.روشدی کوردێکی باشوری کوردستانە و ماوەی ساڵانێکی زۆرە لە دەرەوەی ژیان بەسەر دەبات و زیاتر لەوڵاتی میسر سەرمایەکەشی زیاتر لە 850 ملیۆن یۆرۆیە ،خۆشەویستیەکی ئێجگار زۆری بۆ وەرزش هەیە و پاش گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە شاری هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم تاتلسیس سەرگەرمی پڕۆژەی شاری دەشتی بەهەشتن و ئەمەو وێڕای چەندین کار و پڕۆژەی تر لەدیمانەیەکدا ئەو سەرمایەدارە زیاتر دەناسین .
دیمانە:دیلان رەشاد
پێشوو تر لە میسر ژیانت بەسەر دەبرد دوای 18 ساڵ هاتیەوە کوردستان و دەستت کرد بە پڕۆژەی وەبەرهێنان ؟
د. روشدی / یەکەم جار کە هاتمەوە بۆ کوردستان لە سلێمانی بووم و ویستم لەوێ دەست بە پڕۆژەکانم بکەم زۆر شتیشم بۆ سلێمانی کرد هەرچەندە ئەمە یەکەم جارە باسی دەکەم کەچی خەڵکانێک لە ئیدارەی سلێمانی ویستیان خۆڵ بکەنە سەر ئیشەکانم و بزری بکەن ،وەکو خنکاوەکانی دۆکان ماوەیەک بەر لە ئیستا لە سلێمانی بووم لەلای پارێزگاری ئەوکات کە بەڕێز ( دانا ئەحمەد مەجید ) بوو لەو کاتەی لەلای بووم ،ئەفسەرێکی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی هات و داوای لە پارێزگار کرد کە بەلەم و کەل و پەلی مەلەوانیان بۆ دابین بکەن بۆ دۆزینەوەی لاشەی ئەو خنکاوانەی دوکان و دەربەندیخان ، کەچی پارێزگار گوتی ئەوە زۆری دەوێت و پێویستی بە نوسراوە و ئیتر هەستم کرد کە داواکاریەکە قورس بوو بۆیە هەر ئەوکات بە ئەفسەرەکەم گوت چیت پێویستە گوتی دووبەرگی غەواس و بەلەمێک منیش بەبەر چاوی پارێزگار گوتم لە منەوە چوار بەلەمی خێرا و 24 بەرگی غەواسە و هەر دوای سێ ڕۆژ کەل و پەلەکانم گەیشت و تیمەکانم دروست کرد، پاشان وتیان گەنجانی سلێمانی بێکارن و هیچ شتێک نیە پێیوە سەرقاڵ ین بۆ ئەمەش بڕیارم دا کە 90 تیمی وەرزشی درووست بکەم و بە تەواوی پێداویستیەکانی 23 قەلاب جل و بەرگی وەرزش بە تەواوی شتەکانی تر بۆم دابین کردن ، دواتر وتیان قوتابیانی سەرەتای لە کاتی تاقی کردنەوەکان وەرەقەی A4 نیە بۆ ئەمانیش 12 قەلاب A4 نارد و ئەمە یەکەم جاریشە باسی ئەو شتانە دەکەم ،هەمووشم بە نوسراوی رەسمی داوەتە پارێزگاری سلێمانی ، بەنیازبووم زۆر شتی تر بکەم بۆ سلێمانی بەڵام ڕێگرم بوون لەجیاتی ئەوەی دەستخۆشیم لێ بکەن بەداخەوە ڕێگرم بوون.
لە سلێمانی زۆر شتیان بۆ هەڵبەستووم جارێک ووتیان ئەمە بەکرێ گیراوی ئێران و جارێک بە عەرەب لە قەلەمیان دام و جارێکیش وتیان پیاوی ئوسامە بن لادنە، ئیتر لە سایت و ڕوژنامەکان زۆر شتیان لەسەر نووسیم و ئەم سینارۆیانەش وایان کرد کە بەڕاستی لە سلێمانی دوور بکەومەوە تا ڕادەیەک و لە هەولێر دەست بەکاربم،ئیدارەی سلێمانی دەیانزانی کە توانام چەندە بۆیە زۆریان پێ کردم ئەگەر باسی بکەم شێت دەبیت ..!!!
چۆن بیرت لەوە کردەوە کە ئیبراهیم تاتلسیس بەکار بێنیت بۆ ڕێکلامەکانت ؟
لەسەرەتا دا شاندێکم ناردە لای ئیبۆ و کە دوو ڕێکلامم بۆ بکات بە سێ ملیۆن دۆلار و رێکەوتین لەسەری و خۆی داوای کرد کە لەهەولێر ڕێکلامەکان بکات و پاشان داوای کرد کە من ببینێت ،هاتە لام و پێی گووتم کە لەمسر پرسیارم کردیەو زانیم کە د.روشدی پیاوێکی چۆنە و توانا و سەرمایەی چەندە ،ئیتر ئەوە بوو داوای لێ کردم کە هاوبەشی بکەین لە پڕۆژە و سەرمایەکانمان ، ئیتر منیش پرسیارم کرد لە ئەستەنبول بەهۆی چەند هاوڕێیەکمەوە و زانیم کە تاتلسیس خاوەن سەرمایەکی بەهێزە و سەرمایەکەی نزیکەی چوار ملیار دۆلارە ئەمە تەنها هی خۆی لە تورکیا ،ئیتر دوای دوو هەفتە وەڵامم دایەوە و بڕیارم دا کە هاوبەشی لەگەڵ بکەم بە شێوەی نیوە بەنیوە و ڕێککەوتین .
ئێستا نیوەی سەرمایەی عادل المتحیدە هی تاتلیساسە ، و نیوەی سەرمایەی ئەویش لە تورکیا هی منە ،وە بەڕاستی ویستم ئەو کێشەیەی پێش پێنج ساڵ تاتلسیس لەگەڵ خەڵکی ئێرە هەیبوو لەسەر ئەوەی کە ئیبراهیم کوردە یان نا ..!! ببوە هۆی ئەوەی بەڕاستی بەربەستێک یاخود دیوارێک دروست بێت لەنێوانیان و منیش ویستم ئەو بەربەستە بشکێنم و کەشەکە ئاسایی ببێتەوە لەڕێگەی ئەو پڕۆژە و کارانەی کە دیکەین.
لە میسر ژیاوی و لەگەڵ کلتوری ئەو وڵاتە تێکەڵاو بووی و ئەو وڵاتەش پێشەنگە لە سینەما تۆ لەگەڵ سینەما چۆنی ؟
ساڵانێکی زۆرە لەمیسر دەژیم و زۆرێک لە ئەکتەرکانی سینەمایی ئەو وڵاتەش دەناسم و بەشێکیشیان دراوسێمن و هاوڕێی نزیکی یەکین تایبەت عادل ئیمام کە هاوڕێیەکی نزیکمە و زۆر کات پێکەوە دادەنیشین ،ئیتر منیش خۆشەویستیم بۆ سینەما هەیە و یەکێک لە پڕۆژە گەورەکانیشم بۆ سینەمایە کە مانگی چواری ساڵی داهاتوو دەبێت و لەئێستاوە کارەکان دەستی پێ کردوو و زیاتر لە 35 وڵات تیایدا بەشدار دەبێت ، ئەویش بەناوی( ڤیستڤاڵی قەڵای هەولێر ) ە هەر لەناو قەڵای هەولێریش ئەنجام دەدرێت ، ئەم ڤیستڤاڵە لە ئاستی خەڵاتی سینەمایی (کان و بابل و جرش) سێ بەش لەخۆ دەگرێت فلیەمە دیکۆمێنتیەکان و بوارە فۆلکلۆریەکان و هونەریەکان ، ئەم ڤیستڤاڵە جیهانیە و زۆرێک لە کەسایەتی و هونەرمەندە جیهانیەکان بەشداری دەکەن.
دەکرێت بزانین سەرمایەی بەڕیزتان چەندە ؟
لە ساڵی 1999 هەشتا و پێنج ملیۆن یۆرۆم هەبوو بەڵام ئێستاکە سەرمایەکەم 850 ملیۆن یۆرۆیە…
ئەی دەکرێت بزانین خەرجی ڕۆژانەی تۆ چەندە ؟
من سەرفی ڕۆژانەم بۆ خۆم زۆر کەمە لەوانەیە تەنها بیست دۆلار بێت بۆ هەر ڕۆژێک بەڵام ڕۆژانە زۆر لەوە زیاتر مەسروف دەکەم بۆ خوای گەورە .
لەوماوەیەی لە کوردستان بوویت و ڕێکلامەکانت بڵاوکردەوە و دەنگۆی باشی هەبوو دەکرێت بزانین کەوا تاکو ئێستا چەند پارەت بۆ ڕێکلامەکان خەرج کردووە ؟
تاکوئێستا بۆ تەواوی ڕێکلامەکانم لێرە زیاتر لە چوار ملیۆن و نیو دۆلار .
بیرت لەوە نەکردەوە کەوا بە ڕێژە پارەیە چەند کەناڵێکی میدیایی دامەزرێنیت و ڕێکلامەکان خۆت بڵاوی بکەیتەوە ؟
من جارێ باوەرم بەوە هەرکەسێک کارو پیشەی خۆی دەزانێت و پاشان من کە ئەو پڕۆگرامەم داناوە بۆ ڕیکلام دیارنیە لای خەڵک ئیستا باسی دەکەم ، من هەموو پڕۆژەکانم بەناوی دەشتی بەهەشتە بەڵام چۆن ؟ دەشتی بەهەشت یەک و دوو سێ و چوار و هتد.. ئیتر من ڕێکلام بۆ ئەوانی تر ناکەم پێویست ناکات وە بەڕاستی دەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە من جۆرێک لە داهێنانم درووست کرد لە ڕێکلام ئەویش دەمەتەقێ لە ڕیکلام پێشووتر ئەوە لە کوردستان نەکراوە هەمووی دووبارە بوو .
پڕۆژەی دەشتی بەهەشت نەخشەی هەموو عیراق دەگرێتەوە و 14ملیۆن دینارم بۆ تەخان کردووە و تەنها پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون نیە هەموو پڕۆژەیەک دەگرێتەوە بۆ نمونە دەشتی بەهەشت هەوڵی گەڕانەوە کوردەکانی دەرەوە دەدات تایبەت گەنجانمان لەئەوروپا وە دەشتی بەهەشت پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب ئاسایی دەکاتەوە وە چەندەها سوپڕایزی تر .
د.روشدی بە ڕەچەڵەک خەڵکی کوێیە ؟
پەیوەندیەکی بەزەیی هەیە لەنێوان من تاتلسیس کە سودفەیەکی سەیر بوو من لە گورگە چاڵ لەدایک بووم لە ناوچەی گەرمیان و ئەویش لە چاڵێک لەدایک بووە لە ئۆرفا و من لە ساڵانی نەوەتەکان لەلایەن عودەی سەدام توشی ڕاوەدونان و هەڕەشە بوومەوە ئەویش ڕووداوێکی لەم شێوەیەی بەسەر هاتووە ، کەواتە هەردوکمان هەندێک تایبەتمەندی و ڕووداوی وەکو یەکمان هەیە .
لەڕێگەی پڕۆگرامی دەشتی بەهەشت بۆ تۆیە بینیمان زۆر هاوکاری و کۆمەکتان بەخەڵی کەم دەرامەت بەخشی ، ئەمە نیگەرانی لەهیچ لایەنێک درووست نەکرد یاخود بەربەستان بۆ درووست نەکرا لەلایەن دەسەڵات ؟
نا بە پێچەوانەوە حکومەت و بەرپرسە ئیداریەکانی هەوڵێر تایبەت کاک نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر زۆر ئاسانکاریان بۆ کردووم و زۆریشیان پێخۆش بووە ، ئەم پڕۆژەیەش ئێستاکە کەرکوک و هەولێرم تەواو کردووە و دەست دەکەین بە ناوچەی بادینان و پاشانیش سلێمانی و گەرمیان دەست پێ دەکەین ، دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە مەبەستی سەرەکیم لەو پڕۆگرامە ئەوە بوو کە هەستی سەرمایەدار و بازرگانەکانی کورد بجولێنم تاکو بزانن کەوا خەڵکی فەقیر و هەژار زۆرە ،بۆیەش پێش مانگی ڕەمەزان کردم چونکە شتێکی دووبارە نەبێت ناکرێت مرۆڤ بە لەمانگی ڕەمەزان خێر بکات دەبێت هەموو کات ئەو هەستەی هەبێت .
دەکرێت بزانین ڕێژەی کورد چەندە کە کڕیاری ڤێلە و شوقەکانی دەشتی بەهەشتن ؟
کڕیارەکان لەسەدی حەفتا کودری خۆمانن و ئەوەی تریش یان کوردی بەغدا و ناوچەکانی تری عراقن و بەشێکیش عەرەبن ئەوانەی کە بەپێی یاسا مافی نیشتەجێبوونیان هەیە لێرە.
د.روشدی وەرزش دەکات ؟
بەڵی لە مسر لە مانگی هاویندا لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ لە (بحرالابیڤ و بحر الاحمر) مەلە ئەکەم و زۆریش دەڕۆم لەئاودا دەتوانم تایەک کیلۆ و نیو بڕۆم ، من زۆر ئارەزووی وەرزش دەکەم بەگشتی بۆیە لە بیرۆکەم دایە انشالا لە ڕۆژێک دێت تیمێک درووست دەکەم لەیاریزانی هەموو شارەکانی کوردستان و دەبێت لەئاستی کوردستان و عیراق دەربچێت و جامی پاڵەوانی یانەکانی ئاسیا بەدەست بهێنم زۆر بە ئاسانیش بەدەستی دەهێنم چونکە پاڵپشتی ماددی باش دەکەم و پەیوەندیم بەهێزە لەگەڵ زۆرێک لە سەرۆک یانەکانی ئاسیا و دەشتوانم یاری دۆستانەیان بۆ ڕێک بخەم لەگەڵ زەمالکی میسری و مانچستەر و چێڵسی ئینگلیزی وە باشترین ڕاهێنانیان پێ دەکەم لەهەر وڵاتێک بێت و کام ڕاهێنەری بەناوبانگ و بەهێز هەیە دەیهێنمە یانەکەم ئەمانە هەمووی دەتوانم بکەم و بەو هیوایەم ئەو ڕۆژە بێت کە دەرفەتم هەبێت و دەست بەو پڕۆژە گەورەیە بکەم .