گروپی (گەنج بۆ شانۆ) ئامادەکارییەکانی بۆ بەرھەمی ساڵ بە شانۆگەری (یەک رۆژ لە دە شەودا) لە نووسین و دەرھێنانی شانۆکار (کارۆخ ئیبراھیم)، بەرەو کۆتایی دەروات لە بواری تیۆری، لە ماوەیەکی نزیکدا ھەموو پێکھاتەکانی ئەم بەرھەمە دەست دەکەن
بە قۆناغی پراکتیکی، ئەم بەرھەمە لە سەرەتای دەست پێکردنی تا دواین رۆژەکانی نمایش (١١٤ سەدو چواردە) شانۆکار و موزیکژەن و شێوەکار و سینەماکار و کادیری ھونەری بەشدارن، لە ھەمان کاتدا (یەک رۆژ لە دە شەودا) ناونیشانی ئەو فلیمە دۆکیۆمێنتاریە دەبێت، کە لەلایەن بەرێوبەراییەتی ھونەری سینەمای ھەولێر لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی بەرھەمی ساڵی (گەنج بۆ شانۆ) بەرھەم دەھێنرێت، تێیدا باس لە کێشەو گرفتەکانی ناو نمایشی شانۆیی دەکرێت و ھەموو سوچێکی ناو کارەکە بە باشەو خراپە نیشان دەدات، بۆ ئەمساڵ یەکەی کارگێری تەواوی گرێبەستەکان لە دووتۆیی راپۆرتێک بڵاو دەکاتەوە…
راگەیاندنی گروپی گەنج بۆ شانۆ
٢٧/١٢/٢٠١٢
ھەولێر