کارزان کۆیی / زەیتونی ئاوا
دەرئەنجامی لێ نەپرسینەوە وهەست نە کردن بە بەرپرسیارێتی و گەمژەیی زۆرێک لە ناڕۆشن فیکران و کاڵفامی هێندێک لە بەرپرسانی گۆڤارو ماڵپەڕە کان . دۆخێکی وا درووست بوە لەم هەرێمە بێ خاوەنە دا ، کە قێز لە ڕاگەیاندنەکان بکەینەوە و ئامۆژگاری گەنجانمان بکەین و بڵێین بڕۆن موشێن و هەلوکێن بکەن باشترە لەوەی بابەتی خۆماڵی بخوێنەوە .
لەم ڕۆژانەدا بابەتێک بڵاو کرایەوە کە خوێنەرێکی زۆری لەخۆ گرت و بازاری تێک داو سەری لەزۆرێک شێواند چەندین کەسیش زەرەر مەند بوون . بەناوی ( مانای ئەو ڕەنگانە بزانە کەلەسەر هەویری دان شتن دانراوە ) وە وێنەی ژمارە ( 1) یەکیان دانابوو لەبابەتەکەدا واهاتوە زۆر گرنگەو دەبێ بەئاگاو وریابین و پابەندی ئەو ڕەنگانە بین کە لەسەرتیوپی هەویری ددانەکە دانراوە لەبەشی خوارەوەی، تا توشی شێر پەنجە نەبین گوایە هەر ڕەنگێ هیمایەکە. بۆنمونە ڕەنگی ڕەش : بەواتای ئەوەدێ هەویرەکە هەمووی کیمیاییەو ترسناکە، ڕەنگی سور: سروشتیەو مادەی کیمیایی تیا نیە ،ڕەنگی شین : سروشتیەو دەرمانی تیایە ، ڕەنگی سەوز: واتە سروشتیەو مادەی زیان بەخشی تیا نیە. من وێڕای بەدرۆ خستنەوەیان دەڵێم شەرمە بۆ ئەو کاڵفامانەی ئەو بابەتەیان بڵاو کردەوە نەک بەرگی کوردی بپۆشن بەڵکو تاوانە بەکوردیش بنووسن . من نازانم ئەم زانایانە ئەم زانیاریە بێ بنەماو بێ سەرو بەرەیە یان لەکام سەرچاوە وەرگرتووە ؟ ئەوەی جێگای ڕامان و سەرنج وهەڵوێستەیە زۆرێک لەماڵپەڕەکان وەک ماڵپەڕی لڤین و سەربەست وبەختەوەر و هتد… ئەم هەواڵە چەواشەکارەیان بەکۆپی پەیست گواستەوە . بەڕێزان ئەو پەڵە ڕەنگانەی لەکۆتایی ئەو تیوپانەدا هاتوە ، کەلەهەمووتیوپێکی ترداو لەهەموو پاکەت و نایلۆنێکی تردا هەیە کە کەرەسەی تێ دەکرێ . تەنها هیمایە کە بۆ چاوی دەزگاکە تا لەو شوێنەدا بیبرێ . وەئەو پەڵە رەنگەش هەمیشە لەکۆتایی ئەو تیوپەدا یا پاکەتەکەدا دادەنرێ . وەبەو چاوەش بەفارسی پێی دەڵێن چەشمی سیحری بەئینگلیزیش پێی دەوترێ ( photocell ) وە ئەو ڕەنگانە زۆر جار هەڵدەبژێرێ کە بگونجێ لەگەڵ ڕەنگی لێبڵەکەدا. بۆ نمونە لەکۆتایی نەوەتەکاندا کارگەی (زەیتونی ئاوا)م دانا، وە بۆیەکەمین جار لەکوردستانە زەیتونم بەئامێر لەکیس نا ڕەنگی سەوزم دانابو ئەو ئەندازیارەی سەرپرشتی دروست کردنی کارگەکەی دەکردم وتی نابێ سەوز بێت لەبەر ئەوەی نوسینی لێبڵەکەت سەوزە ئەگەر وابێت سەر لە پۆتۆ سێڵەکە تێک دەدات دەبێ ڕەنگێکی تر دابنێیت ئەوەبوو کردمانە ڕەنگێکی تر. بەڕیزان ئەو ڕەنگە سەوزەی کە ئەو کاڵفامانە زۆر بەشیاوی دەزانن بە ڕێکەوت هەرچی ژەهری مشک وسیکۆتینی قالۆنچەهەیە سەوزە، دەبێ ئەم نەخۆشانە ئەمەمان چۆن بۆ شی بکەنەوە . وە چەند وێنەیەکم بۆزانیاری بەڕێزتان داناوە و هیوادارم ئێوەش بەو ڕووڕەش و کاڵفامانە بڵێن دەک دابڕزێن و داوە شێن بۆ خۆتان و زانیاریتان . لەکۆتایدا هیوا دارم چاودێری بازرگانی کەی لەخەو هەڵسا ڕوونکرنەوەیەک بدات .
awaolives@yahoo.com